عه‌شق قه‌ره‌جێكه.. به‌ختیار محه‌مه‌د
پێم خۆشه ماچت كه‌م
ئه‌و كاته‌ی ماچ حه‌رامه
له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م شاره.
پێم خۆشه له‌گه‌ڵت
شان به شان
پیاسه بكه‌م،
ئه‌و كاته‌ی له‌م شاره‌دا
له نێوان من و تۆدا،
نه‌ك هه‌ر عه‌شق
پێكه‌نینیش حه‌رامه.
پێم خۆشه هه‌ر سه‌یرت كه‌م
ئه‌و كاته‌ی نه‌زه‌ر
له‌هه‌موو شوێنێكی ئه‌م شاره
له نێوان من و تۆدا حه‌رامه.
پێم خۆشه بتدوێنم
ئه‌و كاته‌ی شه‌رم
وه‌ك جه‌للادێك
وشه‌كانم ده‌دا له سێداره.
پێم خۆشه هی من بیت
وه‌ك هاوسه‌رێك له ماڵه‌كه‌م بیت،
ئه‌و كاته‌ی ته‌نیا
له خه‌ون و له خه‌یاڵدا
به ده‌ستووری شه‌یتان
له‌گه‌ڵت ده‌خه‌وم.
پێم خۆشه پێكه‌وه
شه‌وێك هه‌نگوینی عه‌شق تام كه‌ین،
ئه‌و كاته‌ی له هه‌موو شوێنێك
ژه‌هری ته‌نیایی پڕه له‌م شاره.
پێم خۆشه شه‌وێك
وه‌ك مانگ
له شه‌وی عه‌شقت هه‌ڵبێم،
تا له‌به‌ر تریفه‌ی حه‌زدا
ئه‌ڵماسی جه‌سته‌ت ببینم،
ئه‌و كاته‌ی له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م شاره
جه‌سته‌ی ڕووت
وه‌ك شه‌یتانی له‌عین تاوانباره.
ئاخ! ئه‌ی كچی خواوه‌ندی شه‌رم!
ئێستا ده‌زانم،
كه له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م شاره
شاری تۆبه و به‌رماڵ و مناره
عه‌شق قه‌ره‌جێكه
كه‌س خۆشی ناوێ
به‌دفه‌ساڵه و به‌دچاره.
به‌ختیار محه‌مه‌د