
شمشێر*… به‌ختیار محه‌مه‌د
Closed
{پێشكه‌شه به (شنگال) ی شه‌هید}
ئه‌وان له بیابانه‌وه هاتن:
به كێری ئه‌ستووری شمشێریی و
به زمانی دووفاقی شمشێریی و
به ئه‌سپی عا‌ره‌بیی شمشێریی و
به ئایه‌تی پیرۆزی شمشێریی و
به فتوحاتی خوێناویی شمشێریی…
هاتن، به مه‌سحه‌فی پڕ له شمشێره‌وه هاتن
ئێستا من كۆیله‌ی خۆشباوه‌ڕی شمشێرم
ئێستا من كۆیله‌یه‌كم،
به‌رگریی سه‌رسه‌خت له‌م شمشێرانه ده‌كه‌م.
ئێستا من به‌م شمشێرانه،
هه‌روه‌ك به‌رانه‌كه‌ی ئیسماعیل و ئیبراهیم
گۆشاوگۆش خۆم سه‌ر ده‌بڕم:
مێژووم، زمانم، به‌رگم، ڕۆحم، خاكم، وڵاتم…
هه‌ر هه‌موو شتێكی خۆم سه‌ر ده‌بڕم.
ئێستا من تازه
چیتر ناتوانم
به زمانی خۆم
خوا بپه‌رستم،
به زمانی سه‌رپه‌ڕێنی (الله اكبر) ی
شمشێر نه‌بێ.
به‌ختیار محه‌مه‌د