ته‌ڵاق چاره‌سه‌ره یان كێشه! …. كۆمه‌ڵناس: وریا مه‌عروف
ته‌ڵاق
یەکێك لە دیاردە نەخوازراوەکانی چاخی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو لە کۆمەڵگای ئەمڕۆییدا تەشەنەی کردوە، تەڵاقە. ئەم دیاردەیە بەردەوام سه‌لامەتی کۆمەڵایەتی و دەروونی کۆمەڵگایەکی تەندروست دەخاتە مەترسییەوە، چونكه له‌م حاڵه‌تدا دوو بنه‌ماڵه ژیانیان لێ تاڵ ده‌بێت و دووچاری قه‌هر ده‌بنه‌وه، ته‌ڵاق له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌رییه نه‌ك خه‌سارێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی، ده‌كرێ بڵێین ماڵێكی نائارام و پڕ له كێشه ده‌بێته دۆزه‌خێك كه تیایدا ژن و مێڕد و منداڵه‌كانیان ده‌ستووتێن بۆیه له هه‌ندێك كاتدا رێگا چاره‌یه‌كی ژیرانه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به پێوه‌ندییه‌كی ناله‌بار و پڕ له كێشه، توێژه‌رانی تایبه‌تمه‌ندی بواری خێزانیش ده‌ڵێن؛ ئه‌گه‌ر ژن و مێرد نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن و تێگه‌یشتن كه له‌ژێر سه‌قفی ماڵێكدا به‌ئارامی بژین ئه‌وا له‌بری هه‌موو ڕۆژێك كێشه و شه‌ڕ و ناكۆكی به‌سه‌ر ببه‌ن، ته‌ڵاق گونجاوترین چاره‌سه‌ریه. هه‌ندێكجار له‌نێوانی هاوسه‌راندا تروسکاییه‌ک هیوای چاک بوونه‌وه‌یان لێ به‌دی ناکرێ ،له‌و کاته‌دا ڕێگه چاره‌یه‌کی دی نیه بێجگه له په‌نا بردنه به‌ر ته‌ڵاق، لێره‌دا نابێت وه‌ك تاوان یان شتێكی ناشیرن سه‌یر بكرێت له‌زۆرباردا ته‌ڵاق چاره‌سه‌ریه كاتێك ژن و مێردێك نه‌یانتوانی وه‌ك دوو مرۆڤ ڕێز له‌یه‌كتر بگرن و ببنه هۆكاری ماڵێكی ئارام ئه‌وا له‌بری ئه‌وه بۆ ڕێگریكردن له‌و هه‌موو یه‌كتر شكاندنه به‌یه‌كجاری له‌یه‌ك داده‌بڕێن. له‌هه‌مانكاتیشدا زۆر كێشه و ناكۆكی هه‌ن چاره‌سه‌ریان ساناهیه نابێت درێژه‌ی پێ بدرێت به‌ڵكو پێویسته به دانیشتن و گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
تەڵاق دیاردەیەکی جیھانی بەردەوامە تایبەت نیە بەشوێنێک و کاتێکی دیاریکراو، بەڵام به‌ڕێژە و ھۆکاری جیاواز بەپێی کلتور و یاسا و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی شوێنەکە، ژیان بێ کێشە نابێت بەڵام کێشەیەک ببێتە ھۆی تێکدانی ژیان و نەھێشتنی ئاسوودەیی پێویستە ھەڵوه‌ستەی لەسەر بکرێت و بەجدی کاربکرێت بۆ چارەسەر کردنی. ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له زۆر شوێندا له‌هه‌ڵكشاندایه، هه‌رچه‌نده ته‌ڵاق له‌کۆمه‌ڵگا‌یه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا‌یه‌کیتر و له‌بارودۆخێکه‌وه بۆبارودۆخێکیتر جیاوازی هه‌یه‌و ده‌گۆڕێ، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی له‌کۆمه‌ڵگا‌ی ڕۆژئاوادا ده‌یبینین ئاسایی تره وه‌ک ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یبینین. له‌كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی به‌هۆی ئه‌و نه‌ریته‌ی كه هه‌یه ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو به‌هۆی به‌كه‌م سه‌یركردنیه‌وه دووچاری فشارێكی ڕۆحی و ده‌روونی سه‌خت ده‌بێته‌وه كه زۆرجار ته‌حه‌مولنه‌كراوه چ وه‌ك تێڕوانین چ وه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ری له‌لایه‌ن ده‌روبه‌ره‌وه جه‌رگبڕانه‌یه كه هه‌میشه گومانی ئه‌خڵاقی ده‌درێته پاڵ و له كار ده‌ره‌وه‌شدا له‌وانه‌یه زۆرجار دووچاری گیچه‌ڵ ببێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ دووباره دورستكردنه‌وه‌ی خێزانیش(شووكردن) بۆی زۆر سه‌خت ده‌بێت به‌جۆریك له‌وانه‌یه مه‌حاڵ بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی منداڵیان هه‌یه و منداڵه‌كان له‌لای خۆیانه، بۆ پیاوانیش سه‌خته به‌ڵام بۆ ئافره‌تان ده به‌رانبه‌ر زیاتریش سه‌ختتره، به‌ڵام له‌نێوان دوو خراپ‌دا پێویسته ئه‌و خراپه هه‌ڵبژێرن كه هیچ نه‌بێت له ڕووی ده‌روونیه‌وه هه‌ست به ئارامی و بوونیان بكه‌ن وه‌ك ئینسان.
پێویسته هاوسه‌ران له ئاكامی گه‌یشتن به‌ته‌ڵاق په‌نا بۆ توندوتیژی و شكاندنی یه‌كتر و دروستبوونی كێشه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه نه‌ده‌ن، پێویسته وه‌ك چاره‌سه‌ر بگه‌نه ئه‌نجامی ته‌ڵاق نه‌ك وه‌ك دوژمنداری. ته‌ڵاق بۆ ئه‌وه‌یه تاكوو له وێستگه‌یه‌كیتر و له شوێنێكیتر سه‌ر له‌نوێ ده‌ست به‌ژیان بكه‌یته‌وه. پێویسته ته‌ڵاق لەھەنگاوێکی مرۆڤدۆستانەدا و بەئامانجی پاراستنی خێزانەکان‌و شیررازەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بێت. ته‌ڵاق چاره‌سه‌ر و بژارده‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ڵكه‌ن و ژیانیان له‌یه‌كتر كردووه به‌دۆزه‌خ، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌ی زۆره‌ی ته‌ڵاق و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه هه‌یه ( له‌م شیكارییه باس له‌هۆكاره‌كان و ئاماریش ده‌خه‌مه‌ڕوو) ناوده‌نێم له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا. ته‌ڵاق؛ بریتیه له‌خۆ ڕزگاركردن له بارێكی ئاڵۆز و ناله‌بار و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌پێی یاسا خۆیان له كۆتی هاوسه‌ری ده‌رباز ده‌كه‌ن.
خستنه‌ڕوو شیكاری بۆ ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له ساڵی 2010- 2016
ساڵانه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاماری ته‌ڵاق ئاشكرا ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان، به‌پشت به‌ستن به ئاماره فه‌رمیه‌كان ئه‌م به‌راوردكارییه‌م ئه‌نجامداوه له جیاوازی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له ماوه‌ی نێوان ساڵانی (2010-2016) ئاماری ساڵی 2017 به‌رده‌ست نه‌بوو، ده‌رده‌كه‌وێت ساڵ به‌ساڵ ڕێژه‌ی ته‌ڵاق ڕوو له‌زیادبوونه.
رێژەی تەڵاق لەساڵی ٢٠١٠
٣٧٢٨
رێژەی تەڵاق لەساڵی٢٠١١
کۆی گشتی/٤٥١٦
788 ته‌ڵاق زیادی كردووه له‌ساڵی پێشووتر
رێژەی تەڵاق لەساڵی ٢٠١٢
کۆی گشتی/٦٠٧٩
1563 ته‌ڵاق زیادی كردووه له‌ساڵی پێشووتر
رێژەی تەڵاق لە ساڵی٢٠١٣
کۆی گشتی/٦٤١٧
338 ته‌ڵاق زیادی كردووه له‌ساڵی پێشووتر
رێژەی تەڵاق لەساڵی٢٠١٤
کۆی گشتی/٨٧٧٧
2360 ته‌ڵاق زیادی كردووه له‌ساڵی پێشووتر
رێژەی تەڵاق لەساڵی٢٠١٥
کۆی گشتی/٩٠٤١
264 ته‌ڵاق زیادی كردووه له‌ساڵی پێشووتر
رێژەی تەڵاق لە ساڵی٢٠١٦
کۆی گشتی/٥٨١٤
3227 ته‌ڵاق كه‌می كردووه له‌ساڵی پێشووتر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ساڵی 2016 به‌راورد بكه‌ین به ساڵی 2010 ئه‌وا 2086 ته‌ڵاق زیادی كردووه.
لە ساڵی (٢٠١٠- ٢٠١٦) له‌هه‌رێمی كوردستان (44372) حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆماركراوه
هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق
ئه‌و ڕێژه‌ی زۆره‌ی ته‌ڵاق كه له‌سه‌ره‌وه ئاماره‌كانم خستووه‌ته‌ڕوو مه‌ترسیداره و پێویسته هۆكاره‌كانی ده‌ستنیشان بكرێت و به جدی و دڵسۆزیه‌وه خه‌می بۆبخورێت و هه‌نگاوی كه‌مكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌ڕێگه‌ی ده‌زگا فه‌رمیه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.
1- هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: ئه‌و هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ده‌بنه هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان زۆرن، من لێره‌دا ئه‌وانه ده‌خه‌مه به‌رباس و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م كه فاكته‌ری دیار و زه‌قن.
1-1- ده‌ستوه‌ردانی كه‌سانیتر له كاروباری خێزان: یەکێک لە هۆكاره دیار و زه‌قه‌كان ده‌ستوه‌ردانی کەسی سێیەمە له ژیانی تایبەتی ژن و مێرد كه لە لایەن خانەوادەی ژنه‌كه یان و مێرده‌كه‌وه ده‌كرێت، له ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریشدا ڕێژه‌ی ئه‌م هۆكاره به‌رزه، گه‌ر هۆكاری سه‌ركیش نه‌بێت له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی ته‌ڵاق، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان پاڵنه‌ره و ته‌ڵاق ئاسانتر ده‌كات، چونکە کاتێك کێشە خێزانییەکان لە بازنەی پەیوەندی نێوان ژن و مێردەکە تێبپەڕێت چارەسەر کردنی ئاسان نابێت، ڕه‌نگه له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌وروبه‌ره‌وه بڕیاری ته‌ڵاق بدرێت و فشار له ژن و مێرد بكه‌ن كه خواستی خۆشیانی له‌سه‌ر نه‌بێت. ده‌بینین زۆرجاران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژن و پیاو ماڵی سه‌ربه‌خۆیشیان هه‌یه، به‌ڵام خێزانه‌كانیان هه‌ر ته‌داخولیان ده‌كه‌ن، هه‌تا گه‌ر بێكێشه‌ش بن، گریمانه و گومانی خراپیان ده‌خه‌نه مێشكه‌وه به‌جۆرێك كاریگه‌ریان له‌سه‌ر داده‌نێت ڕۆژ به‌ڕۆژ كێشه‌كانیان زیاتر ده‌بیت و دواجار به ته‌لاق كۆتایی دێت.
1-2- هاوسه‌رگیری به زۆره‌ملێ: له كوردستاندا ته‌مه‌نێكی دیاریكراو دانراوه بۆ هاوسه‌رگیری كردن له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌گه‌ر كچان و كوڕان به‌و ته‌مه‌نه‌دا تێپه‌ڕین و هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامنه‌دا، ئه‌وا ئه‌و كات ده‌كه‌ونه به‌ر تانه‌و توانجی ده‌وروبه‌ر و فشاریان ده‌خرێته سه‌ر و بێزارده‌كرێن، كه‌م نین ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌م نه‌ریته كۆنه‌وه ناچاركراون هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریانه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ زیادبوونی ریژه‌ی ته‌لاق. یان له‌كاتی بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و ئاشكرابوونیان ناچار به هاوسه‌رگیری ده‌كرێن بۆ پاراستنی ئابڕوویان، ناچار به هاوسه‌رگیری ده‌كرێن.
1-3- ناپاكی هاوسه‌ری (داوێن پیسی): ئه‌م هۆكاره‌ش به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان فه‌رمیه‌كان ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه، له ئه‌گه‌ری ڕوودانیشیدا ڕه‌نگه چاره‌سه‌ری مه‌حاڵ بێت و به ته‌ڵاق كۆتایی بێت، به‌تایبه‌تی گه‌ر له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌وه ئه‌نجامدرابێت، به‌ڵام گه‌ر هاتوو له‌لایه‌ن پیاوه‌که‌وه بوو له‌وانه‌یه زۆر جار نه‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه ژنه‌كه‌ی چاوپۆشی لێبكات، سه‌رباری ئه‌وه‌ش راسته له‌ماڵێكدا ده‌ژین به‌ڵام متمانه ناهێڵێت و له نائارامیه‌كی توند‌و و ژیانێكی تاڵ‌دا ده‌ژین، هه‌میشه ئاماده ده‌بن بۆ ته‌ڵاق.
هۆكاره‌كانی ناپاكی هاوسه‌ری:
1- ته‌كنه‌لۆژیا (دراما دۆبلاژكراوه‌كان و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و موبایل)
2- هه‌ندێك له‌هاوسه‌ران به سروشتی خۆیان حه‌زیان له خیانه‌تكردنه به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاریكی دیاریكراویان هه‌بێت.
3- گرنگی نه‌دان به‌یه‌كیتر و نه‌بوونی ڕێز و خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان.
1-4- جیاوازی ته‌مه‌ن: زۆر جار له‌به‌ر هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌ت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی له‌خۆی گه‌وره‌تر و به‌ته‌مه‌نتر ئه‌نجام ده‌دات له‌به‌ر فشاری ماڵه‌وه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌یره نه‌مێنێته‌وه، خۆی له تانه و ته‌شه‌ری كۆمه‌ڵگا رزگار بكات، به‌ڵام له ژیانی هاوسه‌ریش وازی لێ ناهێنن و به قسه وقسه‌ڵۆك و توانج وای لێده‌كه‌ن هه‌ستی خۆ به‌كه‌مزانینی لا دروست بیت، تا دواجار بگاته زۆربوونی كێشه له خێزان و جیابوونه‌وه و به ئاكامی ته‌ڵاق بگات.
1-5- نه‌بوونی ماڵی جیا: یه‌كێكه له‌هۆكاره به‌هێزه‌كانی ته‌ڵاق گه‌ر یه‌كێكیش نه‌بێت له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌وا پاڵنه‌رێكی به‌هێزه بۆ هۆكاره‌كانی تری ته‌ڵاق.
1-6- ته‌كنه‌لۆژیا: ته‌كنه‌لۆژیا به‌گشتی و هۆكاره‌كانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن و دراما دۆبلاژكراوه بیانیه‌كان پاڵنه‌ر و هۆكارێكی به‌هێزن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی جۆره‌ها كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌نێویشیاندا ته‌ڵاق، هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كوردی له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌دانین، دراما دۆبلاژكراوه‌كان پڕه له دیمه‌نی لاده‌رانه به پێوه‌ری نه‌ریت و كلتور و یاساكانی كوردستان، دونیایه‌كی فانتازی وای تیایه كه گه‌ر بینه‌ر هۆشیار نه‌بێت ئێره‌ی ده‌بات و هه‌وڵی لاسایی كردنه‌وه‌ی ده‌دات، گه‌ر ڕاسته‌وخۆش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا به تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر داده‌نێ تا ده‌گاته دروستبوونی كێشه و ناكۆكی و جیابوونه‌وه و دواجاریش ته‌ڵاق. زۆرجار له‌وانه‌یه دراماكان فێركاری یاخود ڕێنیشانده‌ربن بۆ لادان و ناپاكی هاوسه‌ری و جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی وه‌ك موبایل و ئه‌نته‌رنێتیش پاڵنه‌رێكی به‌هێزن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و به‌یه‌كجاری دووركه‌وتنه‌وه له خێزان و پێكهاته‌و ژینگه‌ی خێزان.
كۆمه‌ڵێك هۆكاری تریش هه‌ن وه‌ك (توندوتیژی خێزانی، فرەژنی، هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته، دڵپیسی و گومان لە یەکتر کردن، نەشارەزایی و ھۆشیارنەبوون، هه‌روه‌ها خاڵێكی تری گرنگ؛ گرنگیدان ته‌نها به‌ڕه‌وشت به‌بێ گوێدانه بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت (نه‌شاره‌زایی و هۆشیارنه‌بوون ).
2- هۆكاری ده‌روونی: كاتێك یه‌كێك لە ھاوسەرەکان دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێت و توانای هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی خێزانی نامێنێت. یان به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه هه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری و مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك ئازار و ناخۆشی و مه‌ینه‌تی بێت په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ته‌ڵاق.
3- هۆكاری ئابووری: زۆری ماره‌یی و داواكاری زۆری ژن له کاتێکدا مێرده‌که‌ی توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌موو داواكارییه‌ی نیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ژێر قه‌رزه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ژاری و نەبوونی، كێشه‌ی نیشتەجێبوون و ئارام نه‌گرتن له‌سه‌ر باری هه‌ژاری و كاسبی مێرده‌که‌ی .
4- هۆكار بایلۆجی: وه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، نه‌زۆکی، ساردی سێکسی.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی باسم كرد ده‌مه‌وێ هۆكاری تازه‌ی پشت ته‌ڵاق بخه‌مه ڕوو، كه ده‌شێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی تریش هه‌بێت ئه‌وانش؛ (ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكان و گەشتكردن)ه لەدوای ئەم كرانەوەیە ئێستا تێڕوانینی گەنجان بۆ هاوسەرگیری و تەڵاق گۆڕاوە و هاوسەرگیری پیرۆزیی جارانی نەماوە كە بەقەفەزێك وێنایان دەكرد و لێ هاتنە دەرەوەی نەنگی بوو.
ئاكامه‌كانی ته‌ڵاق
1- سه‌رگه‌ردان بوونی منداڵ له‌كاتێكدا منداڵه‌كه له‌م كێشه‌یه بێ لایه‌نه كه‌چی قوربانیه گه‌وره‌كه‌شه.
2- دروستبوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێنداری له‌نێوانی بنه‌ماڵه‌ی مێر د و ژنه‌كه.
3- سه‌رگه‌ردان بوونی ژن و مێرده‌كه كه هه‌ردووكیان ته‌نیا ده‌مێننه‌وه. به‌تایبه‌ت بۆ ژنان به‌هۆی تێڕوانینه نێگه‌تیڤه‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی مادی بۆ گوزه‌ران، لێره‌دا ژنان له‌ڕووی ڕۆحی و ئابووریه‌وه زیانی زیاتریان به‌رده‌كه‌وێت.
پێشنیار:
گرنگیدان به پێگه‌ی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دادگاكان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و هاوكاریكردنی بۆ گه‌یشتن به هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كانی كێشه‌ی نێوان ژن و مێرد و فه‌رمانبه‌ری تایبه‌ت به ئامار بۆ ئه‌وه‌ی ئامار و هۆكاری ڕاست و دروستمان به‌رده‌ستبێت، له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ره هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان ژن و مێرد بدۆزرێته‌وه.
هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ده‌زگا فه‌رمیه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك ( ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی…هتد).
دابینكردنی ڕاوێژكاری خێزانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی.