وێنا جیاوازه‌كان له فه‌زای (سڵاو له بیكێت)ی (داستان به‌رزان)دا.. بڵند باجه‌لان
سه‌ره‌تا:
(سڵاو له بیكێت)، ناونیشانی ده‌قێكی (داستان به‌رزان)ه كه تیایدا شاعیر به‌ره‌و كۆمه‌ڵێك وێنای جیاوازی شیعری ئاراسته‌مان ده‌كا، كۆمه‌ڵێك وێنا كه سه‌ر به فه‌زای جیاوازن له‌نێو فه‌زای ده‌قه‌كه‌دا جێگایان ده‌بێته‌وه.
له شیعره‌كه‌دا گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ستانه‌ی له ژیانه‌وه جێده‌مێنن، به خه‌یاڵی گه‌یشتن به مردنێك كه له‌وه‌یه نزیك بێت، ده‌بینین. وێناكان به‌رده‌وام ده‌بن تا سنووری گه‌یشتن به‌و وێنایه‌ی، گه‌یشتن پێی به‌ستراوه‌ته‌وه به سنووره ترازاوه‌كانی نیشتمانه‌وه. چونكه كۆی ده‌قه‌كه كاركردنه له‌نێو ئازار و سه‌فه‌ره له ئازارێكه‌وه به‌ره‌و ئازارێكی تر، ئه‌وا له سێبه‌ری به‌شێك له دیدگاكانی (فریدریك نیتشه)دا(1)، قسه له‌سه‌ر شیعره‌كه ده‌كه‌ین.
پاژی یه‌كه‌م: ئه‌ڵماسه‌كانی نێو جیهانێكی تاریك
گوزارشتكردن له دنیایه‌كی تاریك كه ناخمان پڕ ده‌كا له تاریكی و نیگا و هه‌ستیشمان به هه‌مان شێوه، وه‌كو (دنیای هه‌بوو)ی نێو شیعره‌كه قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، بۆیه شاعیر به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ له‌م دنیایه ڕابكا، ڕاكردنێك كه ده‌ره‌نجامی هه‌مان ئه‌و ململانێیه‌یه له ئاستی ژیاندا ده‌یكات.
(( ئه‌ڵماسه‌كان له ناومدا
ده‌جوڵێنه‌وه و
گه‌شه ده‌كه‌ن
ڕێگرییان لێده‌كه‌م نه‌دره‌وشێنه‌وه
په‌رش نه‌بن
نه‌شكێن
نه‌توێنه‌وه
له جیهانێكدا كه تاریكه.))
ئه‌و به‌هایه‌ی له ناخی شاعیردا هه‌ستی پێكرا، هه‌مان ئه‌و ئه‌ڵماسه‌یه كه پێویستی به جۆرێك له پارێزگاریی خودی هه‌یه، واته ئه‌وه شاعیره ده‌بێت له ئاستی ئه‌و هه‌موو تاریكییه مه‌زنه، پارێزگاری له‌و ئه‌ڵماسه تاقانه‌یه بكا كه وزه‌ی به‌رده‌وامیی خوده و به نه‌مانی، (خودێكی ته‌نیا و بێهێز) ده‌بێته چه‌ق. به ئامانجی دووركه‌وتنه‌وه له‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌ی تاریكی و هاتنی تاریكیی مه‌زن، ده‌بێته پارێزه‌ر و پاسه‌وانی ئه‌ڵماسه‌كه‌ی ناخی.
ئه‌م ململانێیه له‌گه‌ڵ ژیان و تاریكی، فه‌زایه‌كی به‌رفراوانی فه‌لسه‌فه‌ی (نیتشه) ده‌گرێته‌وه. (نیتشه) شه‌رابی نه‌ده‌خوارده‌وه و گه‌وره‌یی ده‌به‌سته‌وه به ئازاره‌وه، یانی ئه‌وانه‌ی له ڕێگای شه‌راب و ڕاكردنه‌وه خۆیان ده‌خه‌نه نێو دۆخی نائاگایی، چیتر گه‌وره نین، بۆیه به‌ركه‌وتن به ئازار وه‌كو پێویستی ده‌بینرێ كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دیدگای (شۆپنهاوه‌ر)ه(2)، به‌ڵام په‌یوه‌ندی (نیتشه) له‌گه‌ڵ ڕاستی، وه‌كو په‌یوه‌ندی (مارتن لۆته‌ر)(3) نه‌بوو له‌گه‌ڵ (ئیمانی ئایدۆلۆژی)، سنووردار نه‌بوو، ئاسته جیاوازه‌كانی ده‌گرته‌وه، هه‌ر ئه‌م دیدگایه‌یه وا ده‌كا لای (نیتشه) به‌زه‌یی بكه‌وێته نێو قاڵبی خراپه‌وه، كاتێ تۆ به‌زه‌ییت به من دێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه نییه خۆشتده‌وێم، به‌ڵكو له‌وه ده‌ترسی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر من هاتووه به‌سه‌ر تۆش بێت، له ڕێگای نیشاندانی به‌زه‌ییه‌وه، ئه‌و ترسه له خۆت دوورده‌خه‌یه‌وه.
شاعیر له شیعره‌كه‌دا به‌رده‌وام فێری ئه‌وه‌مان ده‌كا، سه‌ر به ئازارێكی دیاریكراو نه‌بین، دۆخه جیاوازه‌كانی ئازار تاقی بكه‌ینه‌وه و خۆمان ئالووده‌ی یه‌ك جۆری ئازار نه‌كه‌ین كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و دنیایه‌ی له‌نێو شیعره‌كه‌دا مانیفێست ده‌بێت و دنیای ئه‌و ئازاره هه‌میشه‌ییانه‌یه، ناخمان داگیر ده‌كه‌ن و ڕۆحمان ئاوێزانی گوناهه‌كانی ئینسان ده‌كه‌ن. پارێزگاریكردنی خود له ناخ و ئه‌ڵماسه‌كه‌ی كه فاكته‌ری مانه‌وه‌یه‌تی، دیسانه‌وه ده‌مانبه‌نه‌وه بۆ ئه‌و شه‌قامانه‌ی، پڕن له ئازار، له ئازاره گه‌وره‌كانی نیشتمانه‌وه تا ئازاره سه‌رابییه‌كانی شیعر، له ئازاره هه‌میشه‌ییه‌كانی سووتانی باخچه‌وه، تا ئازاره سووره‌كانی مردنی گوڵ، ئه‌و وه‌كو چۆله‌كه‌یه‌ك كه سووتان ناسنامه‌ی وجدی بێت، ده‌یه‌وێت فێری وانه جیاوازه‌كانی ژیانمان بكا.
((گرانه له ماڵه‌كه‌مدا كه‌سێك هه‌بێت بیری بكه‌م
كه‌سێك هه‌بێت له دڵمدا
كه‌سێك له ماڵه‌كه‌یدا بیرم بكات)).
(( من تاكه مر‌ۆڤم
پێكه‌وه دۆست و دووژمن
ده‌بێت له ده‌ستیان ڕابكه‌م
من ئه‌و نه‌فره‌ته‌م ئه‌ی دڵ
ئه‌و نه‌فره‌ته!))
ته‌نیایی شاعیر به ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێ. شاعیری ته‌نیا، ته‌نیایی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به بیركردنه‌وه‌وه، واته مادام كه‌سێك نییه شاعیر بیری بكا یان ئه‌و بیری شاعیر بكا، كه‌واته شاعیر ته‌نیایه، ته‌نیایه‌ك كه نابه‌خته‌وه‌ری به شوێن خۆیدا ده‌هێنێ، چونكه هه‌میشه ئه‌وانه‌ی یادمان ده‌كه‌ن و بیرمان لێ ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بنه هۆكاری به‌خته‌وه‌ریمان. وه‌كو (ئه‌رستۆ) ده‌ڵێ: به‌خته‌وه‌ری ئامانجی یه‌كه‌می كرداره‌كانمانه، وه‌لێ له‌و سیاقه‌دا به‌خته‌وه‌ری به‌ستراوه‌ته‌وه به بیركردنه‌وه‌وه، مادام كه‌سێك نییه بیری بكه‌ین و كه‌سێك نییه بیرمان بكا، كه‌واته ئه‌و خوده‌ی له ده‌ره‌وه‌ی مندا بوونی هه‌یه، من نییه به‌ڵكو سێبه‌رێكه ده‌یه‌وێ ڕۆڵی من ببینێ له‌سه‌ر شانۆی ژیاندا، ئه‌گینا ئه‌وه خود نییه كه به‌خته‌وه‌ره.
(نیتشه) كاتێ تووشی نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت، بۆ خوشكه‌كه‌ی ده‌نووسێت: هیچ قه‌شه‌یه‌ك نه‌یه‌ته سه‌ر گۆڕه‌كه‌م، دواتر كه له‌و نه‌خۆشییه چاك ده‌بێته‌وه، وێستگه‌یه‌كی تری ته‌نیایی (نیتشه) دێت، ئه‌و كاته‌ی خۆشه‌ویستترین هاوڕێی كه (واگنه‌ر)ه ته‌نیای ده‌كا و له (به‌یروت) كۆنسێرتگه‌لێك ساز ده‌كا، گوزارشتن له پیرۆزییه‌كانی مه‌سیحیه‌ت، چونكه (نیتشه) ئه‌گه‌رچی ئه‌خلاقیاتی مه‌سیحی قه‌بووڵ بوو، به‌ڵام ته‌واو دژی سیفه‌ته خوداییه‌كانی ئه‌و بوو، پێیوابوو (پۆڵس) بنیاتنه‌ری مه‌سیحیه‌ته، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای ده‌كرد كه بڵێ: شه‌راب و مه‌سیحیه‌ت یه‌ك سه‌رچاوه كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویشیان بێهۆشكردنی خه‌ڵكه، بۆیه كاتێك (واگنه‌ر) جارێكی تر باوه‌ش بۆ مه‌سیحیه‌ت ده‌كاته‌وه، (نیتشه) ڕاده‌ستی ته‌نیایی ده‌كا.
ته‌نیایی هه‌میشه نمایشی ئازار ده‌كا، وه‌لێ زۆرجار مرۆی ته‌نیا چێژ له‌و ئازارانه‌ی ته‌نیایی ده‌بینێ و خۆی جوانتر ده‌ناسێ و كۆمه‌ڵگا و ئه‌وی تر باشتر ده‌ناسێ، ئه‌و ناسینه درێژ ده‌بێته‌وه تا ئه‌ستانه‌ی ناسینی خودا و له‌ڕێگای ته‌نیاییه‌وه، خودایه‌كی ته‌نیا ده‌ناسێ. شاعیر له‌م ده‌قه‌دا، دوو باڵمان پێده‌دا كه به‌رده‌وام سۆراغی كه‌سه ته‌نیاكانی پێ بكه‌ین، به‌جۆرێك ئه‌وه‌نده خه‌یاڵمان ده‌با بۆ لای ئه‌وی تری ته‌نیا، زۆرجار ته‌نیاییه جه‌وهه‌رییه‌كه كه ته‌نیایی شاعیره، ده‌بێته دووڕیانی گه‌یشت و نه‌گه‌یشتن، گه‌یشتن به‌و خۆشییانه‌ی ژیان ده‌یانچێنێ له باغی نه‌ستدا، نه‌گه‌یشتن به‌و نێرگزه‌ی مردن ده‌یچێنێ له ماڵی حه‌قیقه‌ت و ئه‌به‌دیه‌تدا، بۆیه له ده‌قه‌كه‌دا له‌پاڵ نمایشی دیوه سه‌رابییه‌كه‌ی ژیان، پێناسه‌یه‌كی دیكه بۆ مردنیش دێت، یانی كاتێ مردن دێت، ته‌نیایی دێت، كاتێكیش ته‌نیایی دێت، ئه‌و دیوه سه‌رابییه‌ی ژیان كه باسمان كرد، چیتر ناتوانێ نمایش بكا.
(( شتێك فریای مرۆڤ بكه‌وێت
ته‌نه‌كه‌یه‌ك ڕۆنی به‌تاڵ
تاته‌شۆرێك / سندوقێك لم/ ئیسپانه‌یه‌ك/ به‌لۆعه‌یه‌ك
مۆبایلێك / كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك/ پاره‌یه‌كی دڕا‌و
فریای مرۆڤ بكه‌وێت
فریای خۆی بكه‌وێت مرۆڤ
شتێك فریای مرۆڤ بكه‌وێت))
هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی له‌م پارچه شیعره‌دا بوونی هه‌یه، ده‌بوو شاعیر بڵێت: ته‌نه‌كه‌یه‌كی به‌تاڵی ڕۆن، چونكه ئه‌وه‌ی به‌تاڵه ته‌نه‌كه‌كه‌یه نه‌ك ڕۆنه‌كه. به هه‌ر حاڵ ده‌قه‌كه به‌دوای فریادڕه‌سێك ده‌گه‌ڕێ، ده‌ستی ئینسان بگرێ و به به‌هاكانی مرۆڤبوونی شادبكاته‌وه، باوه‌ش به مرۆڤدا بكات و بیكاته‌وه به مرۆڤ، جا ئه‌و فریادڕه‌سه ته‌نه‌كه‌یه‌كی به‌تاڵی ڕۆن بێت یاخود مۆبایلێك یاخود كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك یان هه‌ر شتێك كه ده‌توانێ فریای مرۆڤ بكه‌وێ. دوایین شت كه شاعیر وه‌كو فریادڕه‌سی مرۆڤ ده‌یبینێ، مرۆڤه، واته مرۆڤ كۆتا شته ئومێدی ئه‌وه‌مان پێی بێت بتوانێ مرۆڤ ڕزگار بكا. ئه‌م ڕیزبه‌ندییه په‌یژه‌ییه‌ی له شیعره‌كه‌دا هاتووه، دیوێكی ئیستێتیكی ده‌قه‌كه‌مان بۆ به‌یان ده‌كا كه گوزارشتی وشه‌كانه له مێژووێك كه مێژووی مرۆڤه و ئێستا و داهاتووێك كه هی مرۆڤه.
ئه‌وه‌ی شیعره‌كه ده‌یڵێ ئه‌وه‌یه كه: زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان جێگای ئومێد نین، به‌ڵكو پێویسته شه‌قام و كۆڵان و خانووه‌كان ته‌ی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێك بدۆزینه‌وه كه كه‌ڵكی هه‌بێت بۆ مرۆڤێكی تر. (نیتشه) به‌رده‌وام كێشه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ زۆرینه، بگره كێشه‌ی گه‌وره‌ی (نیتشه) كێشه‌بوو له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌ت، به درۆی ده‌بینی و پێیوابوو ده‌وڵه‌تێك كه بێهێزه‌كان پێكیان هێناوه، به‌هێزه‌كانیان كۆت و زنجیر كردووه، به‌ڵام كه‌سی به‌هێز شه‌هوه‌تی له‌ناو نابات به‌ڵكو ڕێكی ده‌خات، ئه‌م گرفته‌ش له (وه‌های گوت زه‌رده‌شت)دا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ. كتێبه‌كه له چوار به‌ش پێك دێت و به ده‌ربڕینێكی شاعیرانه نووسراوه، تیایدا كار كراوه بۆ تێكشكاندنی خاچ. به كورتی: (زه‌رده‌شت) دوای ده ساڵ له گۆشه‌گیری له ئه‌شكه‌وت دێته ده‌ره‌وه و باوه‌ڕی به‌و خودایه نه‌ماوه مه‌سیحییه‌ت باسی ده‌كا، لێره‌وه دنیای مرۆڤی باڵامان پێ ده‌ناسێنێ.
ئه‌و ته‌نیاییه‌ی شاعیر تووشی بووه، پێویستی به كه‌سی دووه‌می قسه‌كه‌ره كه ببێت به سێبه‌رێك و شوێنی شاعیر بكه‌وێ، به‌ڵام شاعیر نایه‌وێت سێبه‌ره‌كه‌ی هی خۆی بێت یان هی هیچ مرۆڤێكی تر، له‌به‌ر خراپه‌ی زۆری مرۆڤ، ده‌یه‌وێ سێبه‌ره‌كه‌ی هی مۆبایلێك یاخود به‌لۆعه‌یه‌ك یاخود ئیسپانه‌یه‌ك بێت. ئه‌وكاته‌ی نامۆبوونی مرۆڤ ده‌بێته شتێكی ئاسایی، خود دێت له‌نێو ئه‌و بازنه‌ی نامۆییه‌دا، به قه‌ڵه‌می وجود، وێنه‌ی مردن و به قه‌ڵه‌می مردن وێنه‌ی ژیان ده‌كێشێ، تازه كه له دیدگای ئه‌ودا دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی فریادڕه‌سێكی زه‌مینی بێت، ئه‌وا ئیتر دنیای زه‌مین چیتر دنیای هاتنی فریادڕه‌سه‌كان نییه، بۆیه به‌شێون كه‌سێكی تر و دنیایه‌كی تر ده‌گه‌ڕێت جگه له زه‌وی و مرۆڤ كه له ته‌نیایی دووری بخه‌نه‌وه، ته‌نیاییه‌ك كه نه‌بێته وێستگه‌ی دابه‌زین له نیشتمانی ته‌نیاییه‌كی باڵادا، بۆیه چون گه‌ڕیده‌یه‌ك نمایشی خۆی ده‌كا!
پاژی دووه‌م: سته‌می مرۆڤ له مرۆڤ و هاتنی خیانه‌ت!
شاعیر درێژه به ناساندنێكی دیكه‌ی مرۆڤ ده‌دا. ئه‌وه‌ی مرۆڤ به مرۆڤ ده‌ناسێنێ، خودی مرۆڤه، بۆیه هه‌ر ئه‌و خوده زۆرجار خیانه‌ت له به‌هاكانی مرۆڤبوون ده‌كا و ناسنامه و پێناسه‌یه‌ك به مرۆڤ ده‌به‌خشێ، كه هی مرۆڤ نییه، ئه‌گینا مرۆڤ بۆ ده‌بێت خیانه‌تكار بێت؟!
((جیهانی من جیهانی دیكه‌ی زۆری تیایه
ماندوونابێت له دروستكردنی بۆشایی
به‌رله‌وه‌ی گه‌ردوون بخنكێت
به‌رله‌وه‌ی گه‌ردوون بتوێته‌وه.))
دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك كه شاعیر په‌یوه‌ست ده‌كا به ئومێده‌كه‌وه، له ده‌ره‌نجامی ئه‌و گه‌شت و گه‌ڕانه خێرایه‌وه‌یه به ناخی خۆیدا ده‌یكا، دۆزینه‌وه‌ی جیهانێك له‌نێو زیهن و ڕۆحی شاعیردا كه دابڕن له‌و دنیایه‌ی مرۆڤه‌كان ئاوێزانی بوون، باسیان كراوه، بۆیه ده‌یه‌وێت وه‌كو واقیع مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دنیا تازه دۆزراوه‌كه‌ی نێو ناخی بكا و وه‌كو خه‌یاڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دنیا هه‌بووه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بكا، ئه‌گه‌رچی له ڕووكه‌شدا دنیای ده‌ره‌وه دنیای واقیعه و دنیای ناوه‌وه دنیای خه‌یاڵ، وه‌لێ هه‌میشه حه‌قیقه‌ت له قوڵاییدا بوونی هه‌یه نه‌ك له ڕووكه‌ش و بۆشاییدا. ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی خود ده‌ركی پێ ده‌كا، ئێستا گه‌ردوونێكی تر دێت و پڕی ده‌كاته‌وه، گه‌ردوونێك له ناخی ئه‌و خوده‌وه له دایك ده‌بێت و تا سنووری ئاسمان ئیدامه به وجودی خۆی ده‌كا، بۆیه هێنده دڵنیایه له‌و گه‌ردوونه‌ی ناخی، وه‌كو دنیای قه‌بووڵكراوی خۆی پێمانی ده‌ناسێنێ نه‌ك جیهانێك كه نه‌توانرێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جیهانه، شاعیر ده‌یویست كه‌سێك ببێت به هاوڕێی، ئێستا كه نائومێده له هاتنی ئه‌و كه‌سه، ناچار هانا بۆ خۆی ده‌بات و له‌نێو قوڵاییه‌كانی خۆیدا به ته‌نیا ئه‌و جیهانه ده‌دۆزێته‌وه، كاتێك ده‌زانێ ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌راربوو هاوڕێی ئه‌و گه‌شته‌ی بێت و له‌و شۆڕشه‌یدا له‌گه‌ڵی بێت، ئیتر نایه‌ت. (نیتشه) به‌رده‌وام (واگنه‌ر)ی هاوڕێی كردبوو به‌و كه‌سه‌ی، له بابه‌تی گه‌ڕانی به‌دوای حه‌قیقه‌تدا هاوده‌می بێت، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا هه‌ردووكیان له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی (شۆپنهاوه‌ر) بوون، به‌ڵام كاتێك بارودۆخی (واگنه‌ر)ی له (به‌یروت) بینی، زانی كه چیتر هاوڕێكه‌ی ناتوانێ له‌و شۆڕشه ئه‌خلاقییه‌ی باسی ده‌كرد، هاوه‌ده‌می بێت، بۆیه له كاتی سه‌ره‌مه‌رگی (واگنه‌ر)دا، (نیتشه) كتێبی (وه‌های گوت زه‌رده‌شت)ی بۆ نووسی، به‌ڵام (واگنه‌ر) فریا نه‌كه‌وت بیخوێنێته‌وه، له كاتی شێتبوونیدا هێشتا (نیتشه) به هاوڕێكه‌ی ده‌گوت: ڕۆژانێك من ئه‌و پیاوه‌م خۆشده‌ویست. هاوڕێكه‌ی چیتر نه‌بوو به هاوده‌می شۆڕشی.
ئێمه لێره نامانه‌وێ دیدگای یه‌كێك له‌م دووانه بسه‌پێنین به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تردا، له‌وه‌یه دیدگای ئێمه وه‌كو دیدگای سێیه‌م ده‌ركه‌وێ كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو دیدگاكه، زیاتر مه‌به‌ستمانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه بكه‌ینه‌وه، كه‌سێك ده‌به‌ستێته‌وه به دۆسته‌وه. ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ له هاوڕێكه‌ی جیاده‌بێته‌وه، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی دووڕیانێكی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر دنیایه‌كی پێ ببه‌خشێ جوانتر له‌و دنیای پێشووتر به‌یه‌كه‌وه كێشاویانه، ئه‌وا كارێك ده‌كا ده‌كه‌وێته نێو بازه‌ی چاكه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر كارێك بكا كه جێهێشتنی ئه‌و به واتای خۆشاردنه‌وه و نه‌مانی بێت لای ئه‌و، ئه‌وا ئه‌و خۆشاردنه‌وه‌یه ده‌كه‌وێته نێو بازنه‌ی خراپه‌وه، بۆیه ئه‌و (دۆسته بكوژ)ه كه له ڕووكه‌شدا وه‌كو فریادڕه‌س هات، ئێستا ڕۆڵێ جه‌لاد ده‌بینێ.
(( من تاكه مر‌ۆڤم
پێكه‌وه دۆست و دووژمن
ده‌بێت له ده‌ستیان ڕابكه‌م
من ئه‌و نه‌فره‌ته‌م ئه‌ی دڵ
ئه‌و نه‌فره‌ته!))
له پاژی یه‌كه‌مدا، له‌باره‌ی ئه‌م پارچه شیعره‌وه قسه‌مان كرد، ده‌توانین له‌م پاژه‌شدا له ڕوانگه‌یه‌كی دیكه‌وه باسی بكه‌ین. خیانه‌تی دۆست، ترسناكترین جۆری خیانه‌ته، خیانه‌تێك هێنده به ئازاره، فریای ئه‌وه ناكه‌وین پارچه شكاوه‌كانی دڵمان كۆبكه‌ینه‌وه، فریای ئه‌وه ناكه‌وین به دۆست بڵێین: ئه‌ی دوژمن بۆچی ئاوات كرد؟! فریای ئه‌وه ناكه‌وین دنیا به بۆیه‌ی سپی ڕه‌نگ بكه‌ین و سڵاو له ئاشتی بكه‌ین، چونكه هه‌میشه خیانه‌تی دۆست له پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خیانه‌تانه‌یه، دنیا پڕ ده‌كه‌ن له سه‌راب و زێرابه‌كانمان وه‌كو شه‌مه‌نده‌فه‌ری جوانی و شه‌مشه‌مه‌كوێره وه‌كو چۆله‌كه‌ی ئارامی پێ ده‌ناسێنن، بۆیه به ئازارترین جۆری خیانه‌ت، خیانه‌تی دۆسته به‌رامبه‌ر دۆست، خیانه‌تی جوانییه به‌رامبه‌ری دڵ!
(نیتشه) هه‌ستی به كاریگه‌ری ئه‌و خۆبه‌كه‌مزانینه كردبوو كه هه‌ندێ جار وا له كۆیله ده‌كا، به‌رامبه‌ری گه‌وره‌كه‌ی بوه‌ستێته‌وه و ببێته ڕزگاركه‌ری دنیا. مرۆڤی باڵا كه له‌وپه‌ڕی چاكه و خراپه‌یه( خیانه‌تیش وه‌كو دۆخێك له خراپه)، گاڵته به هه‌موو تراژیدیایه‌ك ده‌كا، هه‌وڵ ده‌دا مناڵه‌كه‌شی باڵا بێت، مرۆڤی باڵا ئامانجه نه‌ك جۆری مرۆڤ، بۆیه ئه‌وانه‌ی وه‌كو توخمێك یاخود جۆرێكی مرۆڤ له‌باره‌ی مرۆڤی باڵاوه ده‌دوێن، نه‌یانتوانیوه له جه‌وهه‌ری ئه‌و مرۆڤ بگه‌ن، به‌ڵكو سه‌رابێك له تێنه‌گه‌یشتن به‌یان ده‌كه‌ن، چونكه وه‌كو گوتمان: مرۆڤی باڵا ئامانجه نه‌ك جۆری مرۆڤ، هه‌ركاتێك مرۆڤی باڵا وه‌كو جۆری مرۆڤ بینرا، ئه‌وا له حه‌قیقه‌تی ئه‌و ئامانجه كه مرۆڤی باڵایه، دوورده‌كه‌وینه‌وه.
دووركه‌وتنه‌وه له دۆست له‌به‌ر بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك كه له‌نێو هه‌ناسه‌ی دۆستێكی تردا ده‌ستده‌كه‌وێ، خستنه‌ڕووی ته‌رزێكی دیكه‌ی خیانه‌ته، ئه‌وه خیانه‌ته وا له كه‌سێك ده‌كا واز له هه‌ندێك له دۆستانی بهێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری ئه‌و له ئێستادا سپارده‌ی كه‌سانێك كراوه كه له جنسی جوانی نین، چونكه ناكرێ كه‌سێك جوان بێت و ببێته به‌شێك له خیانه‌تی كه‌سێك به‌رامبه‌ر كه‌سێكی تر. ئه‌و دنیا پڕ له خیانه‌ته كه شاعیر باسی ده‌كا، درێژده‌بێته‌وه تا سنووری گه‌یشتن به خیانه‌تێكی گه‌وره‌تر كه خیانه‌تی خوده به‌رامبه‌ر خود خۆی، واته ئه‌وكاته‌ی ئه‌و خوده نا‌ئومێد ده‌بێت خیانه‌ت له‌وانی تر بكا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه وه‌ها خیانه‌تێك بكا، ناچار خیانه‌ت له خودی خۆی ده‌كا و ده‌بێته خائینێكی ئه‌به‌دی كه تا كۆتایی ئه‌و خوده، خیانه‌تی خود ئیدامه پێده‌دا.
پاژی سێیه‌م: خود له‌نێوان ئاگر و جیهاندا
وه‌كو له پاژی یه‌كه‌م و دووه‌مدا باسی ئه‌و نائومێدییه مه‌زنه‌مان كرد كه شاعیر باسی كرد و به خیانه‌ت كۆتایی پێهێنا، ئێستا وێنایه‌ك له جیهانی ئاگرین دێته پێشه‌وه كه خود به‌ره‌و ئاگرستانی ڕۆح ده‌با و وای لێده‌كا پرسیار له‌باره‌ی ئه‌و جیهانه پڕ له ئازاره‌وه بكا، خۆی تیادا ده‌بینێته‌وه و نمایشی ڕۆحی خۆی تیادا ده‌كا.
(( هه‌ڵبكه ئه‌ی هه‌وای ناو سه‌رم
جیهان بخه‌ره ترسه‌وه
وه‌ك دڵی من كه گڕ ده‌خوات
له تاو سه‌رێك كه ئاگره))
ئه‌و هه‌وایه‌ی شاعیر باسی ده‌كا، ده‌بێت كوژێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و جیهانه ترسا‌و و دڵه گڕگرتووه‌ی كه ئاگر ناسنامه‌یه‌تی، ناسنامه‌ی گڕ كه به زمانی ئاگر گوزارشت له سووتانی خود ده‌كا و ڕێساكانی ته‌نیایی به فڵچه‌ی نائومێدی ده‌كێشێ و ئازاره‌كان له په‌نجه‌ره‌ی ئاوه‌وه هه‌ڵده‌داته نێو كانیاوی نائومێدییه‌وه، بۆیه مه‌سه‌له‌ی بوونی سه‌رێك له ئاگر ده‌بێته چه‌قی باس و نازانرێ چۆن شاعیر له سیاقی ئه‌و دڵه پڕ له گڕه ڕزگاربكریێ مه‌گه‌ر به هاتنی ئه‌و هه‌وا فێنك و كوژێنه‌ره‌وه‌یه‌ی كه له سه‌ری شاعیره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و ده‌بێته پێده‌شتی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی هه‌موو وجدی شاعیری خستۆته به‌رده‌می گریمانه‌ی ئاگر و سووتانه‌وه، ده‌سته‌كانی شاعیری خستۆته به‌رده‌می ده‌رگای فڕین و كه‌وتنه‌وه، ڕۆحی شاعیری خستۆته به‌رده‌می ئه‌ستانه‌ی ته‌نیایی و مردنه‌وه.
ئه‌وه‌ی له شیعره‌كه‌دا ده‌بینرێ، جۆرێك له به‌زه‌ییهاتنه‌وه‌یه به خود. (نیتشه) به‌زه‌ییهاتنه‌وه‌ی ده‌خسته نێو چوارچێوه‌ی خراپه‌وه، چونكه پێیوابوو ئه‌وكاته‌ی تۆ به‌زه‌ییت به من دێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه نییه منت خۆشده‌وێ، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه به‌زه‌ییت به من دێته‌وه، تا ئه‌و ترسه له خۆت دووربخه‌یته‌وه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر من هاتووه، وای نیشان بده‌ی كه ترسێك نییه ڕووبه‌ڕووی تۆ ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كا به‌زه‌ییت به من بێته‌وه تا ترسی ئه‌وه له‌خۆت دووربخه‌یته‌وه، ئه‌و شته‌ی به‌سه‌ر من هاتووه، به‌سه‌ر تۆش بێت. لای (نیتشه)، ئازار مرۆڤ به‌هێز ده‌كا و پێویستییه، بۆیه به‌زه‌یی به چوارچێوه‌ی خراپه‌وه ده‌به‌سته‌وه، له‌و پارچه شیعری خواره‌وه زیاتر قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین.
كاتێ مرۆڤ به‌زه‌یی به ئه‌وی تردا دێته‌وه، بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی ئه‌و به‌زه‌ییه‌وه دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌ی به‌زه‌ییهاتنه‌وه به خود واتای چییه، مرۆڤ كاتێ به‌زه‌یی به خۆی دێته‌وه نیشانه‌ی چییه؟! نیشانه‌ی بێهێزییه‌تی یاخود نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حه‌قیقه‌تێك كه له‌نێو خوددا هه‌یه پێویستی به‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی تریش ده‌ربكه‌وێ؟. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و به‌زه‌ییه، ئازارێكه كه له‌وانه‌ی تره‌وه گه‌یشتووه به خود. شاعیر له ده‌رنجامی ئه‌و به‌زه‌ییه، خودێكی به‌هێز نمایش ده‌كا، به‌و واتایه‌ی به‌زه‌ییهاتنه‌وه به خود، وای نه‌كردووه شاعیر ببێته كه‌سێكی بێهێز، به‌ڵكو سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئازار و نائومێدی و خیانه‌تێك، هێشتا به‌دوای هه‌وایه‌ك ده‌گه‌ڕێ له‌نێو سه‌ری خۆیدا كه ئازاره‌كانی به‌كۆتا بێنێت و خه‌مه‌كانی بكات به ئاوازێك بۆ مانه‌وه و ژیان.
(( پێشنیاز:
له گه‌ڕان و هه‌ڵهاتن و كه‌وتن مه‌ترسن..
به‌یانی هه‌ر وه‌كو ئێستایه
سه‌دان به‌یانی دێت به‌بێ ده‌نگی كه‌ڵه‌شێر
من زۆرم دیون له‌و به‌یانییه بێمروه‌تانه
ئیتر خۆم كاتێكم ناولێناوه به‌یانی.))
له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا، شاعیر ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ كه له‌و ژیانه ماندووكه‌ره، مادام هه‌موو شته‌كان دووباره‌ن، كه‌واته ئازاره‌كانیش دووباره‌ن، ئازاری دووباره‌ش شایانی ئه‌وه نییه لێی بترسی، به‌ڵكو ده‌بێت به په‌ڕه‌موچه‌ی هیچ له‌سه‌ر كاغه‌زێكی له هیچ وێنای بكێشرێ، ترسانیش له هه‌ڵهاتن و كه‌وتن، له كاتێكدا كه به‌یانی هه‌ر وه‌كو ئێستایه و كه‌ڵه‌شێرێك نییه بقووقێنێ، ئیتر ده‌به‌نگییه، به‌ڵكو ده‌بێت مرۆڤ خۆی كاتێك بدۆزێته‌وه ناوی بنێ به‌یانی و شه‌وێك بدۆزێته‌وه ناوی بنێ شه‌و و ڕابردووێك بدۆزێته‌وه ناوی بنێ دوێنێ، مادام خه‌ڵكی له ده‌نگی كه‌ڵه‌شێر ده‌ترسن، كه‌واته هاتنی به‌یانی بۆ ئه‌و ترسنۆكانه سوودی نییه، وه‌كو ده‌گوترێ: بۆیه خه‌ڵكی زیاتر حه‌ز له مریشك ده‌كه‌ن نه‌ك كه‌ڵه‌شێر، چونكه خه‌ڵكی به‌دوای ئه‌و شته‌وه‌یه سكیان تێر ده‌كا، نه‌ك ئه‌و شته‌ی خه‌به‌ریان ده‌كاته‌وه.
وه‌كو گوتمان (نیتشه) به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه بوو كه ئازار مرۆڤ به‌هێز ده‌كا، بۆیه مانه‌وه‌ی ئازاری له‌گه‌ڵ مرۆڤ وه‌كو پێویستییه‌ك، به گه‌وره ده‌زانی، ئه‌و پێیوابوو مادام ئازار مرۆڤ به‌هێز ده‌كا، كه‌واته پێویسته ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دیدگای (شۆپنهاوه‌ر) بوو كه ئه‌میان ئازاری وه‌كو پێویستییه‌ك نه‌ده‌بینی، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا (نیتشه) و (واگنه‌ر)ی هاوڕێی هه‌ردووكیان له‌ژێر كاریگه‌ری دیدگا فه‌لسه‌فییه‌كانی (شۆپنهاوه‌ر) بوون، به‌ڵام دواتر بابه‌ت و تێڕوانینه‌كانیان ده‌به‌نه نێو قاڵبێكی دیكه‌وه و له كۆمه‌ڵێك روانگه‌وه بۆچوونه‌كانی (نیتشه) دژی بۆچوونه‌كانی (شۆپنهاوه‌ر) ده‌وه‌ستنه‌وه، یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه بابه‌تی ئازاره كه هه‌میشه (نیتشه) پێیوابوو ئازار پێویستییه نه‌ك سزایه‌ك بێت تووشمان هاتبێت، بۆیه مرۆڤی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئازار ده‌جه‌نگێ.
شاعیر له‌م شیعره‌دا، ئازاره‌كانی ده‌به‌ستێته‌وه به عه‌قڵه‌وه. پەیوەندی نێوان عەقڵ و حەقیقەت پەیوەندییەكی سروشتییە و دەستكرد نییە، ئەو پەیوەندییە پەیوەستە بە بیركردنەوەوە. دنیای عەقڵ لە حەقیقەت دەگەڕێ و دەدوێ، ئینجا ئەو حەقیقەتە لە شەقامی (وەهمەكان)دا پیاسە بكا یان لە شۆستەی (واقیع)دا، گرنگ حەقیقەتێك هەیە و واتا عەقڵییەكانی لە خۆیدا مەڵاس داوە، یان دەكرێ بڵێین، عەقڵێك هەیە و ماناكانی حەقیقەتی لە خۆیدا مەڵاس داوە. دنیای عەقڵ، دنیای وردبوونەوەیە لە واقیع و وەهم و دیار و نادیار و گشت و بەراوردكردنی ئەو گشتە لەگەڵ هیچ و درێژكردنەوەی كردارەكان تا ئاستی گەیشتن بە ئەنجام. ئەو كاتەی عەقڵ زۆرترین پرسیار لەدوای خۆیدا جێدێڵێ، سەلماندنی سەركەوتنی عەقڵەكە ئاسان ناكەوێتەوە. بەشێك لە پرسیارەكان، هەڵگری وەڵامەكانن لەنێو خۆیاندا و بەشێكی تریان دۆزەرەوەی پرسیاری زیاتر و بنیاتنەری وەڵامی زیاترن.
ئایا شاعیر له‌م ده‌قه‌یدا پرسیاره‌كانی له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن؟
پرسیاری مرۆڤ بەرهەمی ونبوونی حەقیقەتێك یان شتێكە، دەشێ ئەو حەقیقەتە ونە بوونی هەبێ، بەڵام كەسی پرسیاركەر كە دوورە لەو حەقیقەتە یان لەو شتە، لە دەرەنجامی ونبوونی ئەو شتەی بەدوایدا دەگەڕێ، تووشی گومان هاتووە، بۆیە دەیەوێ لە ڕێگای پرسیاركردنەوە، ئەو گومانە لە خۆی دووربخاتەوە. پرسیارەكان دەست لە ملی وەڵامەكان ناكەن لە ئانی بوونی ناكۆكی فیكریدا, یانی كاتی ئاشتبوونەوەی پرسیار و وەڵامەكان پەیوەست نییە بە كێشە فیكرییەكانەوە، لەوانەیە بوونی كێشەی فیكری زیاتر، گومانی زیاتر و پرسیاری زیاتر دروست بكەن، بەڵام بە وەڵامی كەمترەوە .
ئه‌نجام:
(سڵاو له بیكێت)ی (داستان به‌رزان)، هه‌وڵێكه بۆ ده‌رخستنی نهێنییه شاراوه‌كانی خود و داماڵینی ئه‌و دیوه كرێت و دزێوه‌ی هه‌میشه وه‌كو جه‌وهه‌ر نمایش كراوه. شاعیر گه‌ره‌كیه‌تی نهێنییه‌كان ئاشكرا بكا، نهێنییه خودییه‌كان كه ئازاری هه‌میشه‌یین و هاوزه‌مان له‌خۆگری ئه‌و پرسیاره گه‌ورانه‌ن، مرۆڤ ده‌یه‌وێ نمایشیان بكا و بیانكاته كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ خزانه نێو باوه‌شی ئاسووده‌یی و حه‌قیقه‌تی زینده‌گی، حه‌قیقه‌تێك به هه‌مان فڵچه‌ی ئه‌و وه‌همه نه‌خشێنراوه كه كراوه به هۆكاری مانه‌وه و بوون، بوونێك كه وه‌همه و درۆیه‌كی دیكه‌ی ژیانه، بۆ ڕزگاربوون له‌و درۆ گه‌وره‌یه كه ناوی ژیانه، شاعیر وزه‌ی زیاتر كۆده‌كاته‌وه، له‌ڕێگای ناسینی زیاتری خود و ئه‌وی تر و گه‌ردوون و خودا.
سه‌رنج:
ئه‌و شیعره‌ی كاك (داستان به‌رزان)، له ژماره (321)ی گۆڤاری (ڕامان) بڵاوبۆته‌وه، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی شیعره‌كه، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گۆڤاره‌كه.
په‌راوێزه‌كان:
(1) فه‌یله‌سوفێكی ئه‌ڵمانییه كه (وه‌های گوت زه‌رده‌شت) له دیارترین كتێبه‌كانیه‌تی، له چوار به‌ش پێك هاتووه، به ده‌ربڕینێكی شاعیرانه نووسراوه. (نیتشه) له‌م كتێبه‌دا، هه‌وڵی تێكشكاندنی خاچیدا. كورته‌ی كتێبه‌كه ئه‌وه‌یه كه (زه‌رده‌شت) دوای ده ساڵ گۆشه‌گیری، له ئه‌شكه‌وت دێته ده‌ره‌وه.
(2) فه‌یله‌سوفێكی ئه‌ڵمانییه، پێیوابوو ئه‌وه‌ی كه له‌م ژینه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كا، عه‌قڵ نییه، به‌ڵكو ئیراده‌یه‌كی وه‌حشییه كه عه‌قڵ به‌كارده‌هێنێ بۆ گشت مه‌به‌سته ڕه‌شه‌كانی خۆی، ئه‌و ئیراده‌یه ڕیشه‌ی بوونه و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. ئایدیالیستی ته‌واو نه‌بوو، هیچ كه‌س وه‌كو ئه‌و ڕه‌خنه‌ی له مه‌تریالیزم نه‌گرتووه. ئیراده په‌یوه‌ست نییه به كات و شوێنه‌وه، واته خودی هه‌بوونه و له ده‌ره‌وه‌ی كات و شوێنه، كه‌واته تاك و ته‌نیایه. هه‌رچه‌ند پله‌ی بوونه‌وه‌ر نزم بێت، ئیراده هێنده‌ی تر زاڵه به‌سه‌ر بوونیدا، بۆیه كرداری ئاژه‌ڵه‌كان، هه‌مووی ئیراده‌یه، كرداری مرۆڤه‌كان هه‌ندێكی پێچراوه به عه‌قڵه‌وه، ته‌نیا كرداری مرۆڤه به‌رزه‌كانه كه زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵه نه‌ك ئیراده.
(3) له ئه‌ڵمانیا له دژی پاپا شۆڕشی كرد و چه‌ندین چاكسازی دروست كرد كه بووه هۆی دروستبوونی ئایینی پرۆتستانت. جه‌ختی له‌سه‌ر وازهێنان له گۆشه‌گیری كرده‌وه. زه‌واج له مه‌سیحیه‌تی ڕاسته‌قینه‌دا جگه له گونجانێكی سه‌پێنراوی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشته تاوانباره‌كه‌ی خۆی، زیاتر نییه، به‌ڵام مارتن لۆته‌ر هاوسه‌رگیری به جوان و پیرۆز دانا.
سه‌رچاوه‌كان.
1: سڵاو له بیكێت، داستان به‌رزان، ژماره (321)ی گۆڤاری ڕامان.
2: چیرۆكی ئایینه‌كان، سلێمان مه‌زهه‌ر، و: لوقمان حاجی قادر
3: فه‌لسه‌فه بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت، د. نه‌بیل عبدالحمید عبدالجبار، و: هاوار محه‌مه‌د ڕه‌شید
4: سه‌فه‌ر به‌ره‌و مناڵی به كه‌شتیی گه‌وره‌بوون، بڵند باجه‌لان، ژماره (69-70)ی گۆڤاری گه‌لاوێژی نوێ.
5: فه‌لسه‌فه و ژیان، فاروق ڕه‌فیق، سلێمانی، 2009