Skip to Content

بە خۆ گەیشتن.. شیعر: مەولەوی/ وەرگێڕانی : پشكۆ ناکام

بە خۆ گەیشتن.. شیعر: مەولەوی/ وەرگێڕانی : پشكۆ ناکام

Closed
by شوبات 2, 2021 General, Poems

شیعر : مەولەوی
داڕشتن: شهریار قنبری
ئاواز : فرید زولاند
گۆرانی : داریوش اقبالی

“””””””””””’

بێ هەموو ئەوانی تر،

ئەتوانم دونیا بەسەر بەرم

بێ تۆ ،

ناتوانم بەسەری بەرم

ئەم دڵەم داغی تۆی هەیە

شوێنێکی تر شک نابەم

بۆ شیعر ، بێ تۆ

ووشە کەڵکی نیە

كینەی دووبارە دیدەنیت

لە تۆیا تێناپەڕێت

بیری گەیشتن بە تۆ

بیری گەیشتن بە خۆم

لە تۆوە گەیشتن بە خۆم

ئەو گەیشتنەی نابێ بە سەفەر

بێ هەموو ئەوانی تر،

ئەتوانم دونیا بەسەر بەرم

بێ تۆ ،

ناتوانم بەسەری بەرم

ئەم دڵەم داغی تۆی هەیە

شوێنێکی تر شک نابەم

گەر دڵم بە دەستی تۆ

بوو بە” ڕم “ی نیشان

بۆ زامی ڕمەکەت

دڵ نابێ بە قەڵغان

سەبووری و ئارام گرتنم

هەمیشە لە پشتی شووشەوەن

ئارامیی جوانی

هاوبەشی هاوارەکانی من

خەندەی شەکەت بووبم

نابێ بە زەنگی مەترسی من

ئەوەی کە ڕووی یا

ڕووداوێکی تازە بوو

ئەوانەی وەک تۆ، جگە لە تۆ

كەس سەرە و ژێر نەکەوت

پشت بە شانت ئەبەستم

لە بیری سەر سپاردنم

گریانی پاکانەی من

كە بێ بەرهەم نابێ

بەردەوام ترینی من

ناڵەی نازەنینی من

وەرە کە بە ڕەنگی تۆ نەبێ

كازیوە سەر هەڵنایەتەوە

بێ هەموو ئەوانی تر،

ئەتوانم دونیا بەسەر بەرم

بێ تۆ ،

ناتوانم بەسەری بەرم

ئەم دڵەم داغی تۆی هەیە

شوێنێکی تر شک نابەم

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەرگێڕانی : پشكۆ ناکام

“بە خۆ گەیشتن/ بخود رسیدن “

Previous
Next
Kurdish