
كۆچ… به‌ختیار محه‌مه‌د
Closed
عاشقه‌كانی با
كۆچیان كرد،
وه‌ك ئاسكه كێویی
پێده‌شت و چیا
بۆ نیشتمانی به‌فر
كۆچیان كرد.
عاشقه‌كانی باران
تنۆك تنۆك
ڕژانه ناو ده‌ریا،
له‌وێ ون بوون
بوونه ناسنامه‌ی هه‌موو دنیا.
عاشقه‌كانی به‌فر
كۆچیان كرد،
وه‌ك داركاژ
له قه‌دپاڵی شاخ و
له دارستان و
له كه‌نار ڕێگاكان
باڵای خۆیان
سپی پۆش كرد
بوونه فریشته‌ی ئاواره‌ی
هه‌موو دنیا.
عاشقه‌كانی ڕووبار
بۆ ئه‌وپه‌ڕی دنیا،
بۆ نیشتمانی شینی
بێ پا‌سه‌پۆرتی ده‌ریاكان
كۆچیان كرد،
له‌وێ بوونه
دوڕڕ و له‌عل و مه‌رجان
ون بوون
له‌به‌ر چاوی هه‌مووان.
عاشقه‌كانی ته‌نیایی
كۆچیان كرد
له نیشتمانێك،
كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه
له ناو ده‌می
سه‌دان ئه‌ژدیهایه.
به‌ختیار محه‌مه‌د