سێكس و عه‌شق.. به‌ختیار محه‌مه‌د
ڕه‌نگه هیچ له‌وه خۆشتر نه‌بێ، كه عه‌شق و سێكس پێكه‌وه بێ. واته تۆ كه‌سێكت خۆش بوێ، ئنجا سێكسی له‌گه‌ڵدا بكه‌ی. به‌نموونه: تامی سێكسی ژنه‌كه‌ت، كه خۆشت ده‌وێ، زۆر جیاوازه له‌وه‌ی، كه خۆشت ناوێ. ڕاستییه‌كه‌ی سێكس به‌بێ عه‌شق ده‌بێته سێكسێكی میكانیكی سارد و سڕ. ئه‌مه كێشه و موعاناتی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پیاو و ژنی كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه‌یه. زۆربه‌ی پیاو و ژنه‌كان به‌ڕێكه‌وت هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌شێ به‌ڕێكه‌وت و ده‌گمه‌نیش عه‌شقیان له نێواندا چی ببێ؛ بۆیه‌ش كه‌متر سێكسی عاشقانه ده‌كه‌ن؛ تا ئێستا زۆربه‌ی تاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه (مه‌به‌ستم تاكانی سه‌ربه جووته‌كانه) هه‌ر به غه‌ریزه و وه‌ك ئاژه‌ڵ ( به ئامانجی زاوزێ) جووت ده‌بن، نه‌ك وه‌ك هونه‌ری مه‌زنی چێژی عه‌شق و سێكس. وه‌ك ده‌زانین یه‌كێك له شته هه‌ره چێژبه‌خش و خۆشه‌كانی ژیانی سروشتیی مرۆڤ، سێكسه (عه‌شقی سێكسانه‌یه)؛ لێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه (له‌به‌ر هۆكاری دابونه‌ریت و ئایین) تاكانی له‌م چێژه سروشتییه مرۆییه مه‌زنه مه‌حروم و بێ به‌ش كردووه (دیاره من لێره باسی تراژیدیای ته‌نیایی زۆره‌ملێش ناكه‌م، كه له‌م یه‌ك دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا – له سۆنگه‌ی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و قه‌یرانه‌وه – به‌سه‌ر بێوه‌پیاو و بێوه‌ژن و كچان و كوڕانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا سه‌پێندراوه). كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تاكه‌كانی له دوو شتی (پێداویستی) غه‌ریزیی سروشتی هه‌ره گرنگ بێ به‌ش كردووه، كه ئه‌وانیش سێكس و عه‌شقن. با به ڕاستییه‌كه‌ی بڵێین: سێكسی عاشقانه و عه‌شقی سێكسییه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پێوه‌ندییه هه‌رگیز نایێته دی، ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان بۆ تاك و له كۆمه‌ڵگه‌شدا دابین و فه‌راهه‌م نه‌بن؛ واته ئازادییه كه‌سیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان…
به‌ختیار محه‌مه‌د