 
	سوێند … شیعری شه‌هید زانا مه‌حموود حه‌مزه
Closed							
	
						
						
					- سوێند بو منداڵی خۆڕاگرتوو و
 كچانی خۆبه‌خت كه‌ری.. نێو سوپێری گیان له ده‌ست چوون ،
 به گیانی ئاواره بووی .. زه‌ریای ئاران,
 به تێكۆشێكی یاخی بووی.. یاسای گه‌ردوون.
 ئه‌و ئاسمانه‌م هه‌رگیز ناوێ ،
 كه ئه‌ستێره‌ی خۆرێكی له سه‌ر ناوێ ،
 پێیان وابوو
 كه من مردم.. هه‌زارانی تۆی وه‌ك من ،
 له ترسانا.. وه‌ك هه‌ر به‌ردێكی دۆش داماو .
 بێ ده‌نگ ئه‌بن.
- پێم مه‌ڵێ كه‌ی .. بیر له مردن ئه‌كه‌مه‌وه،
 پێم مه‌ڵێ كه‌ی .. له مۆمێكی گه‌ش گه‌شی سوور ئه‌ڕه‌ومه‌وه،
 پێم مه‌ڵێ چۆن .. له تروسكه بێزار ئه‌بم ،
 پێم مه‌ڵێ كه‌ی .. چۆن كلیلی خۆش به‌ختی خه‌ڵك
 دێته ده‌ستم ،
 تا كانیاوی سوور یا زێڕین ..
 تا هه‌تایه بۆ هه‌زاران كێڵگه به‌رده‌م،


 
			 
			 
			