ئێلزا لهبهر ئاوێنهدا … لویس ئاراگۆن …. و : نهژاد عزیز سورمێ
لە چڵەپۆپەی كارەساتەكانمدا
بەدرێژایی ڕۆژێ
لەبەر ئاوێنەكەی دانیشتووە ،
قژە زەردە زێڕینە ورشەدارەكەی
دادەهێنێ ..
وەهام دەهاتە بەرچاو ،
دەستە ناسكەكانی
بڵێسە ڕێك دەخەن ..
*
لە چڵەپۆپەی كارەساتەكانماندا .
بە درێژایی ڕۆژێ
لەبەر ئاوێنەكەی دانیشتووە
قژە زەردە بریسكەدارەكەی
دادەهێنێ ..
دەتگوت (چەنگ)ێكی زێڕین
بێ بڕوا
لە چڵەپۆپەی كارەساتەكانماندا
دەژەنێ ..
چەندان سەعات
بە دیار ئاوێنەكەی دانیشتووە ..
قژە زەردە زێڕینە ڕەونەقدارەكەی
دادەهێنێ ..
وەك ئەوەی بە ویستی خۆی
قوربانی
بە یادەوەرییەكانی بدا ،
بەدرێژایی ڕۆژێ
لە پێش ئاوێنەكەی دانیشتووە
هێشتا بەخێرهاتنی
هەڵاوی پەرش و بڵاو دەكا ..
بێدەنگ
وەك هەر كەسێكی دی ،
بە ویستی خۆی
قوربانی بە یادەوەرییەكانی داوە
لە چڵەپۆپەی
مەینەتییە سەختەكانماندا ..
ئاوێنە ڕەشەكەی ،
وێنەی جیهان بوو ..
شانەكەیشی
كە ئاگری ئەو بارستە ئاوریشمینەی
لوول دەدا
گۆشەی یادەوەرییەكانی منی
ڕووناك كردبووەوە ..
*
لەوپەڕی ڕۆژگارە سەختەكانماندا
وەك ئەوەی پێنجشەممە
بكەوتبێتە نیوەی حەفتە
خۆی لە ئاوێنەدا بینی
بێ ئەوەی قسە بكا
لە پێش یادەوەرییەكانیدا
دانیشتووە ..
ئەوانەی دی
لەم جیهانە تاریكەدا
ستایشیان دەكەین
ئەوانەی ڕۆڵی كارەساتەكانمان
دەنوێنن
یەك بەدوای یەكدا دەمرن ..
پێویست ناكا ناویان بێنین
تۆ دەزانی چ یادەوەرییەك
بەسەر ئاگردانی
ئەم ڕۆژگارە پەڕپووتەدا
دەسووتێ ..
*
لە قژی زەردی زێڕینی
كە لەوێ دادەنیشێ
بە بێدەنگی دایدەهێنێ
گڕی لێ هەڵدەستێ .
* لویس ئاراگۆن : ( 1897 – 1982 ) شاعیری ناسراوی فەڕەنسی كە لە هەمانكاتدا ڕۆماننووسیش بووە.
یهكێكه لە پێشەنگەكانی ئەدەبی ریالزمی نوێی فەڕەنسی لە لایەنگرانی كۆمەنیستەكانی ئەو وڵاتە .
بڕوانه : adab.com