ڕه‌خنه گرتن له كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان …. نووسینی: محفوزابی یعلا … و. له عه‌ره‌بیه‌وه: یاسین له‌تیف
ده‌مانه‌وێت له‌م گوتاره‌دا ڕه‌خنه له ڕوتێكی فكری بگرین كه به شێوه‌یه‌كی به‌ر فره‌وان ده‌ستی به بڵاو بوونه‌وه كردووه له نێو گه‌نجه عه‌ره‌به‌كان له‌م پێنج ساڵه‌ی دوایی له سه‌ر سه‌كۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. ئه‌م ڕه‌وته فكریه ناوی خۆی ناوه (كۆنه‌په‌ره‌ستی نوێ) . (neoreactionary) ,, له‌م گوتاره كوته‌دا ده‌كارین هه‌ندێك له ئه‌فكاری كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان و هه‌ندێك له‌و فه‌لسه‌فانه‌ی كه ده‌ربڕینه‌كانیانی تێدا سه‌رچاوه ده‌گرێت بخه‌ینه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت وڵامی دوو پرسیاریش بده‌ینه‌وه و ته‌وه‌ری ئه‌و دوو پرسیاره‌ش بریتیه له :
ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه چیه كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان گوتاره‌كانیانی له سه‌ر بونیاد ده‌نێین ؟ فاكته‌ره‌كانی شوێن كه‌وتنی فیكری كۆنه‌په‌ره‌ستی چییه؟ ناكرێت قسه له سه‌ر كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان بكه‌ین وه‌كو ڕه‌وتێكی فیكری گه‌وره و كارێگه‌ر , به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ڕه‌وته بڵاو بوونه‌وه‌ی سنورداره , گوزاره‌ی ئه‌م هزره له پاش تێك شكانی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ركه‌وت. كه‌واته هزری ئه‌م ڕه‌وته دیارده‌یه‌كی نوێیه له دونیای عه‌ره‌بدا له گه‌ڵ دیاره‌ده‌ی ((پاش به‌هاری عه‌ره‌بی)) . ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین زۆربه‌ی لایه‌نگرانی كۆنه‌په‌ره‌سته نوێَكان وئه‌وانه‌شی سه‌رسامن به ده‌ربڕین و تیۆره‌كانیان له كاتی خۆیدا بریتی بوون له ماركسیه‌كان و ,لیبراڵیه‌كان , یان له ڕابردووی نزیكدا نوێگه‌ری بوون . چونكه ئه‌مانه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له بیروبۆچونی ئایدۆلۆژیا كۆنه‌كانیان, هه‌ندێك پێیانوایه كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان پیرو به ساڵا چوه‌كانن و گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئینسان له‌م ته‌مه‌نه‌دا پتر مه‌یلی كۆنسێرفاتیزم و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی هه‌یه , هه‌رچه‌نده خۆیان پێیانوایه گه‌نجن و زۆربه‌یان هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته نێوه‌ڕاستی سی یه‌كان . كاتێك ده‌نواڕینه ئه‌و هزرانه‌ی كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت هزرگه‌لێكن دژ به هه‌موو نه‌ریت و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی و نوێگه‌ریه .
ئه‌وان دژ به هه‌موو هزرێكی پێشكه‌وتوخوازی و دیمۆكراسی و یه‌كسانیخوازی ژنان و ……..هتد . مه‌رجه‌عی زۆربه‌یان دژ به نوێگه‌ری و دیمۆكراسی بریتیه له نوسه‌رو فه‌یله‌سوفی كۆڵه‌مبی نه‌ناسراو ((نیكۆڵاس كۆمیز دافیلا)) Nicolas Gomez Davil__ 1913 _1994 یه‌كێك بوو له دژ كاره‌كانی نوێگه‌ری. ئه‌م دافیلایه هزره‌كانی به ناو بانگ نه‌بوو تا پاش مردنی به چه‌ند ساڵێكی كه‌م نه‌بێت دواجار ناسرا , پاش وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ زمانی ئه‌ڵمانی , له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا بیروبۆ چونه‌كانی بڵاو بوونه‌وه‌ی سنورداره له جیهاندا . ده‌كرێت ناوی فه‌یله‌سوفی ئیتالی ((یولیوس ئیفولا)) بێنین له 1974 _ 1898 julius evola وا دا ده‌نرێت ده‌ركه‌وته ترین تیۆرسێنی فاشیزمه‌و شانازی به كولتوری فاشیزمه‌وه ده‌كات .
ئه‌گه‌ر دوایان بكه‌وین و بزانین كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان چی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه, ده‌بینین كارێگه‌رن به فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌واقیه‌كان كه له سه‌ر ده‌می هه‌ره‌سهێنان و له ناو چوونی ڕۆحی یونانیه‌كان ده‌ر كه‌وتن . ئه‌و هه‌ره‌سهێنانه‌ی كه‌وا گومان ده‌كرا كه كۆتایی به جه‌وهه‌ر و سروشتی فه‌لسه‌فه بێنێت ,وه‌كوئه‌وه‌ی سوقرات و خوێندكاره‌كانی ده‌یانبینی . ڕه‌واقیه‌كان ڕویان كرده خود و وایان ده‌بینی ئایدیای به‌رز له ئه‌خلاقدا بریتیه‌له پێداویستی ژیان له سروشدا. ئاكاری ڕه‌واقیه‌كان ئاكارێكی پۆزه‌تیڤیان نه‌بوو وه‌كو ئاكاری سوقرات و ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ , ئه‌خلاقێكیان هه‌بوو كه پتر به خوده‌وه سه‌رقاڵ ده‌بوو و ده‌ستیان ده‌كرد به قاوغ بوونه‌وه به سه‌ر خود دا به ڕه‌وشتێكی سۆفیانه كه سرودی ئاشتی ده‌رونی ده‌ڵێته‌وه .
وه‌كو ئه‌و گوفتاره به ناو بانگه‌ی كه ده‌ڵێت ((كاتێك هه‌ست به ئازار ده‌كرێت سۆفی ده‌ر ده‌كه‌وێت )) ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی گشتی به سه‌ر ڕه‌واقی و ڕه‌واقیه‌كان و ئه‌و ماوه زه‌مه‌نیه‌ی كه تێیدا ژیاون پراكتیك ده‌كرێت ، بریتیه له ماوه‌ی ئازاره‌كان .. ڕه‌واقیه‌كان له سه‌رده‌می هلینستی ده‌ركه‌وتن , ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه ناسراوه به پاشه كشه كردنی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی یونان, وا سرنجی ده‌درایه ریسكێكه پێویستی به هه‌ستانه‌وه‌و ئازایه‌تی هه‌یه , به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می هلینستی كه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاقی خۆ به ده‌سته‌وه‌دان و چاوه‌نواڕی و به‌رگه گردن كاری ده‌كرد . برتراند راسل ده‌ڵێت : (له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه سه‌رده‌می هلینستیه پایه‌كانی كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌و لێژ ده‌بوه‌وه و خه‌ڵكی به دوای ئاسایش‌دا ده‌گه‌ڕان، له كاتێكدا به ئاسانی ئاسایشیان بۆ فه‌راهه‌م نه‌بوایه خۆ ڕاگریان ده‌كرده چاكه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاستهمانهی كه خۆ پارێزیان تێدا نییه )) .
به‌و مانایه‌ی ده‌كرێت له نهێنی كارێگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌واقیه‌كان له سه‌ر كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان تێبگه‌ین . پاش ڕوداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی نائومێدی و پوچگه‌رایی باڵی كێشا بوو به سه‌ریاندا هه‌ستیان به‌وه كرد ئه‌و به‌هایانه‌ی ئه‌وان داوایان ده‌كرد نه‌هاتنه دی و , بگره زۆر تریش , كۆمه‌ڵ گه‌لێك ده‌ركه‌وتن ده‌سه‌ڵات و حوكمیان كه‌وته ده‌ست كه دژ به بیر‌و بۆچونه تازه گه‌ریه‌كانی ئه‌وان بوون, هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه بۆیه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه دژ به بیروباوه‌ره‌كانی خۆیان وه‌كو په‌رچه كردارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ڕویدا . یان به مانایه‌كی دیكه كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان گوزارشت له ڕۆحی سه‌رده‌مه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، وه‌كو ڕه‌واقیه‌كان گوزارشتیان له ڕۆحی قۆناخی هلنیستی كرد . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینیت له بڵاو كراوه‌كانی كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان زۆر سه‌رسامن به فردریك نیتشه‌و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی، ئاشكرایه ئه‌م فه‌یله‌سوفه تیۆرسێنێكی نهلیزمی ڕۆژئاوایه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ویستی هێزو ململان له پێناوی بووندا تێدا ده‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی میتۆدی سایكۆلۆژیه‌وه بۆی بنواڕین فه‌لسه‌فه‌ی پیاوێكه ژیان تێكی شكاندووه ,به‌و ئاكارانه‌ی كه ناویان ناوه ئاكاری پیاوی مه‌زن به‌وپه‌ڕی تیژیه‌وه ڕووبه ڕوو ده‌بوونه‌وه, له واقیعدا كه له سه‌ره‌تای ئه‌م گوتاره‌وه جه‌ختمان له سه‌ری كرده‌وه كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان نوێنه‌رایه‌تی ڕه‌وتێكی فكری به هێز ناكه‌ن به پێی بۆ چونی ئێمه گوزارشته له نا ئومێدی و تێك‌شكان كه دوچاری هه‌ندێك نوخبه‌ی ڕۆشنبیر بوه‌ته‌وه له دونیای عه‌ره‌بدا به تایبه‌تی پاش تێكشكانی ئه‌م ئه‌نتلجنسیایه له به ده‌ست هێنانی داواكاریه پێشكهوتنخوازو نوێگه‌ریه‌كانیان .
ئاشكرایه كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی له‌پاش به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه ئاشنا بوو به كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانكاری فیكری, وه له نێویاندا به ته‌نها فكری بنه‌ڕتگه‌رای سه‌له‌فی په‌ڕگیرو توند ڕه‌و ده‌ر نه‌كه‌وت ، دیسان ڕه‌وتی ڕادیكاڵ و ئیلحادی و نهلیزم ده‌ركه‌وتن كه گوزارشتیان له بیرۆكه‌ی دژ به هه‌موو ئه‌فكارێكی نوێگه‌ری بوون . بۆیه بیر له‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه ڕه‌نگه له پاشه ڕۆژدا ڕه‌وت گه‌لێكی توندڕه‌و ده‌ر بكه‌ون , نه‌ك به ته‌نها ڕه‌وته ئاینیه‌كان ، به‌ڵكو ڕه‌وتگه‌لێكی كۆنه‌په‌ره‌ست كه بڕوایان به هێزو سته‌مكاری و چه‌وساندنه‌وه و چاودێری هه‌یه . ڕه‌نگه ئه‌م گریمانه‌یه ئه‌وڕۆ ڕوو نه‌دات ,به‌ڵام ئه‌وه جێگای پرسیاره به بۆ چونی ئێمه ڕه‌نگه له داهاتودا ڕوو بده‌ن . بۆیه ئێمه به‌وه ئاشناین ئاراسته‌ی نوێگه‌ری كه ئامانجی خزمه‌ت كردنی ئینسانه بوونی نییه, له جیاتی ئه‌وه ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه به‌هاكانی نوێگه‌ری ئه‌خاته خزمه‌تی نا ئینسانیه‌وه .
له كۆتایدا كۆنه‌په‌ره‌سته نوێكان ڕه‌خنه‌كانیان ئاراسته‌ی دیمۆكراسی و هه‌موو به‌هاكانی نوێگه‌ری ده‌كه‌ن . پێیانوایه دیمۆكراسی به كه‌ڵكی سیسته‌می سیاسی نایه‌ت ، لێره‌دا ئێمه‌ش له كۆتایی قسه‌كانمان پێمانوایه دیمۆكراسی باشترین سیسته‌م نییه ، هه‌روه‌ها باشترین ئه‌گه‌ری سیاسه‌تیش نییه، به‌ڵام لانی كه‌م ئه‌وڕۆ ئێمه قسه له سه‌ر دیمۆكراسی ده‌كه‌ین به ته‌نها قسه له سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ناكه‌ین ، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان سیسته‌می نوێگه‌ریه به په‌روه‌رده ده‌ست پێده‌كات و به هه‌ڵبژاردن و مافی ده‌نگدان كۆتایی دێت . بۆ پارێزگاری له نوێگه‌ری پێوست به خه‌باتێكی نه‌پساوه هه‌یه، خه‌باتێك دژ به دوژمنه ئایدۆلۆژیه‌كان و دژ به چۆك دادان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕۆحی نهلیزم كه هه‌موو شتێك په‌ك ده‌خات بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بونیاد بنێت ..
—————————————-
لێكۆڵه‌ری تونسی ـ یاسین عاشور به‌م گوتاره‌دا چوه‌ته‌وه
محفوزابی یعلا ـــ الاوان ـــ 5 . یونایر . 2019
و . له عه‌ره‌بیه‌وه (یاسین له‌تیف)