
مودێله‌كان وه‌ك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی .. دكتۆر حیكمت نامیق
مۆدێلی جل و به‌رگ ،نمایشی جه‌سته ، جوانی روخسار‌و باڵا ،یا هه‌ر جۆرێكی تر ،بۆته دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێكی زۆری مرۆڤ موماره‌سه‌ی ده‌كات به‌تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی مێ ،له‌دونیای ده‌ره‌وه یا ڕاستر له كه‌لتوری ئه‌وروپادا به شێوه‌یه‌كی ترمۆدێله ژنه‌كان كارده‌كه‌ن كه‌ڕه‌نگه‌هیچ په‌یوه‌ندی به‌مۆدێله‌كانی كورده‌وه نه‌بێت . ئامانجی مۆدێله‌كان به‌گشتی په‌یداكردنی سامان و ناوبانگیه ،كه‌ڕه‌نگه ئه‌و ناوبانگیه له‌داهاتودا بیكاته ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌مایی یا ڕاگه‌یاندكارێك یا ئه‌وه‌تا سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی.تیایدا كۆمه‌ڵێك ئامراز‌و میكانیزم به‌كاردێنن بۆ گه‌یشتن به‌و پێگه مادی و سه‌رمایه ڕه‌مزیه له‌كۆمه‌ڵگادا.له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه سۆشیاڵ میدیا ،كه‌به درێژایی ئه‌وچه‌ندین ساڵه ی ڕابردوو له‌كوردستان ڕۆڵی ئێجگار نێگه‌تیفی گێڕاوه به‌جۆرێك هیچ سانسۆرێك نیه بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و دیارده‌یه .
سه‌ره‌تا پێویسته ئاماژه به‌وه‌بكه‌ین هه‌موو ئه‌و مۆدێلانه یا فاشنانه به‌هه‌موو لق و جۆره‌كانیه‌وه به‌رهه‌می دونیا ی مۆدێرنه‌و گلۆباڵ و سه‌رمایه‌داریه چونكه هه‌میشه سه‌رمایه‌داری ئیش له‌سه‌ر ئه‌و جۆره تایپانه ده‌كات بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دوباره كه‌لتوری كۆمه‌ڵگا به‌شێوازێك كه‌یه‌كانگیر بێت له‌گه‌ڵ خواستی ئایدۆلۆژیای ئه‌و ، كه دواجار ڕه‌نگه كاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌شێكی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جێبیڵێ له‌نێو كایه‌كانی كه‌له‌توردا .ئه‌و جۆره دیارده‌یه بۆیه‌كه‌م جار له هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا سه‌ریانهه‌ڵدا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست له‌شێوه‌ی كاركردنی ئافره‌تان له‌بواری دیزاین دواتر بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی بازرگانی و ڕیكلام و كاری بازرگانی و ڕیكلام كردن له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ئابور ی و ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكان .مۆدێلی فاشن لای كۆمه‌ڵناسان زیاتر خۆی له پۆشینی ستایلی تازه ده‌بینیه‌وه لای چینی باڵا دواتر ئه‌و جل و به‌گ پۆشینه ڕه‌نگی دایه‌وه له نێو چینه‌كانی تریش چونكه جۆرێك له دژایه‌تی دروستكرد له‌سه‌ره‌تاوه .تا شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو مۆدێل و فاشنی پۆشینی جل وبه‌رگ له چینی باڵاوه هاته‌نیۆ چینی خوارو به‌تایبه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌نجان له‌وباره‌یه‌وه .ئه‌و جۆره فۆرمه‌ی پۆشین بوه نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هاته نێو كۆمه‌ڵگا ،بوه ورده كه‌لتور له‌لایه‌ن توێژی گه‌نجانه‌وه موماره‌سه ده‌كرێ به‌شێوه‌ی جیاجیا به‌به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا‌و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .
مۆدێله‌كان و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی : یه‌كێ له‌و میكانیزمانه‌ی كه ده‌بێته بره‌وسه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه بریتیه له خۆنمایشكردنی جه‌سته له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌پۆشینی جۆره‌ها فاشۆنی جلوبه‌رگ بۆئه‌وه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌یدا بكات .كه دواجاده‌بێته سه‌رنجڕاكێشانی هه‌وادارانی و په‌یداكردنی كڕیار ،ئه‌وه‌ی كه‌جێگای سه‌رنجه خوێندنه‌وه‌ی پشتی په‌رده‌ی كاری مۆدێله‌كانه تیایدا كۆمه‌ڵێك گه‌مه‌كه‌ر ڕۆڵی تیادا ده‌گێرن كه هه‌میشه به‌شێوه‌ی نهێنی كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن ،به‌شێكی ده‌سه‌ڵات ئه‌وگه‌مه قێزه‌ونه ده‌بینێت ئامانج لێی كه‌به‌تێگه‌یشتنی خۆی كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه به‌ڕوی دونیادا به‌ڵام له‌وه نه‌گه‌یشتوه ئازادی وكرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، پڕۆسه‌یه‌كی مێژوو كردی دورو درێژه په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری خودی و بابه‌تی هه‌یه،ئه‌و جۆره كرانه‌وه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی كه میراتگری پرۆسه‌ی نێگه‌تیفی حیهانگیرو سه‌رمایه‌داریه له ئێستادا ئه‌زمونێكی ترسناكه بۆ خه‌ڵك كه گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵیك كێشه‌ی ئابوری وسایكۆلۆژی وكه‌لتوریه‌وه بوه. به‌گشتی ئه‌و جۆره له نمایشكردنه ناچێته نێو, كۆنتێكستی گۆڕانكاریه‌وه ، هه‌روه‌هائامرازێك نیه بۆكاری جوانی و ئیستاتیكا ،گۆڕانكاری به‌كارهێنانی مۆدێل نیه بۆله‌شفرۆشی وبزنس ، هه‌روه‌ك ئامانجێكی تریان ئه‌وه‌یه گه‌نجان سه‌رقاڵ بكه‌ن ،كه‌ئه‌وه‌ش لای خۆیه‌وه جۆرێك له‌دژبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو گه‌نجان دروستده‌كات ، تووشی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ده‌رونی وكۆمه‌ڵایه‌تی دۆخی نا ئارمی و ناهه‌موار ده‌كات ،به‌جۆرێك خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی به‌ره‌و ئاقارێك ده‌بات كه كار له هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری ده‌كات . دۆخێك دروستده‌كات لای گه‌نج كه بیر له تێركردنی حه‌زه سێكسیه‌كانی بكاته‌وه ،پركردنه‌وه‌ی كاتی به‌تاڵیان تیا به‌سه‌رده‌به‌ن كه له‌ئێستادا بێكاری گه‌یشتۆته لوتكه بۆیه هه‌میشه بیر له‌رێگایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاته، ڕوو له‌و شۆینانه ده‌كه‌ن كه تیایدا ئه‌ومۆدێلانه كارده‌كه‌ن یا ڕۆژانه سه‌ردانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن دواجار ده‌بنه ماشێنێك به‌ده‌ستی ئه‌و مۆدێلانه ، به‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر لایه‌نی سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی توێژی گه‌نجان به‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌هۆی تێك چونی به‌رزه‌فتی كۆمه‌ڵایه‌تی و شله‌ژانی هاوسه‌نگی خێزان وچه‌ندین كێشه‌و گرفتی تر .
ئه‌و ده‌زگاو كه‌ناڵانه،كچه‌مۆدێله‌كان ده‌كه‌نه كاڵایه‌ك بۆ بازرگانی سێكسیی، كه بێگومان خودی ئه‌و به‌رپرسانه به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌خۆ به‌شدارن له‌وپڕۆسه‌یه ،به‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كاری بازرگانی وبزنس دواتر به‌كاری دێنێت تا ئه‌و كاته ئاره‌زوه مادی وشه‌هوانیه‌كانی تێرده‌كات. سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌ومۆدێلانه ڕۆڵ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنن له‌كه‌سێكی شكستخواردوی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه‌ڕه‌نگه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌شكستی ئه‌زمونی ژیانی كه‌سی ئه‌و مۆدێلانه بێت قه‌ره‌بوی به‌مه‌ده‌كاته‌وه ، ده‌یكاته كه‌سێكی ئه‌كتیڤ له‌نێوداوده‌زگابیرۆكراسه‌كان حكومه‌ت ،هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی پێده‌به‌خشێ ، له‌نێو كۆمه‌ڵگا ناوبانگ و پرستیژ ده‌بێت ده‌بنه خاوه‌نی پێگه و سه‌رمایه‌ی مادی و ڕه‌مزی ، ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستده‌هێنن .بۆنمونه زۆرجار هه‌رپڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی و ئابوری و ته‌نانه‌ت سێكته‌ره‌كانی تر به‌خانمه مۆدێله‌كان ده‌سپێرن هه‌م بۆ په‌یداكردنی كلێنت و كڕیار هه‌م بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكان .ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا ده‌گوزه‌رێت سنوری هه‌موو ڕه‌وشت و به‌هایه‌كی تێپه‌ڕاندوه . ئه‌گه‌رچی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و كاره په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری كه‌لتوری و خه‌فه‌كردنی تاكی كوردیشه‌وه هه‌یه كه ناكرێ نادیده بگیرێت چونكه ئه‌و كه‌لتوره هه‌میشه ئه‌و دیاردانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه . مۆدێل له‌دونیای ده‌ره‌وه كه رێسا‌و سیسته‌م هه‌یه به‌كارناهێنرێت له‌ژێر په‌رده بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌ڵكوئه‌وپاره‌یه‌ی كه په‌یدای ده‌كات ،به‌ره‌نجامی كاره‌كانی خۆیه‌تی دواتر به‌شێكی ده‌كاته پڕۆژه بۆ كاری خێر خوازی و هاریكاری بۆ ئه‌وكێشه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌بێته‌وه دواتر خه‌ونه‌كانی تری ده‌هێنێته‌دی به‌رێگایه‌كی ماقوڵ .له‌شفرۆشی و مۆدێل و فاشن دوو كاری زۆر جیاوازن ،به درێژایی مێژوو له‌شفرۆشی هه‌بوه وه‌ك كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چونكه دواجار ئه‌و دیارده‌یه لاده‌ره، پێگه‌یه‌كی نزمی هه‌یه له‌نێوستره‌كتوری كۆمه‌ڵایه‌تیدا لێره هه‌ردوو پیشه‌كه ئاوێته‌ی یه‌ك بوون ، به‌ڵام كاری مۆدێل ته‌واو پیشه‌یه‌كی جیاوازتره .