كێ دووڕووه؟ دیكتاتۆر یان دیموكراتیخواز؟ … به‌ختیار محه‌مه‌د
چاوش ئۆگلۆ (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی ئاكه‌په) ئه‌مڕۆ له فه‌رنساوه، له‌ناو جه‌رگه‌ی ژیاری ئه‌وروپاوه، هێرشی توندی كرده سه‌ر هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا و به دووفاق (دووڕوو) وه‌سفی كردن و له قه‌ڵه‌می دان و وه‌ك هه‌موو ئیسلامییه‌كی لووتبه‌رز و فاشیست و ڕه‌گه‌زپه‌رست، كه له ماڵی خانه‌خوێدا خۆیان به خاوه‌ن ماڵ ده‌زانن و خاوه‌ن ماڵی ڕاسته‌قینه‌ش به تاوانبار؛ ئه‌ویش به هه‌مان ڕیتم (له‌به‌رده‌م جالیه‌ی توركی لایه‌نگرانی) دژی ئه‌وروپاییه‌كان گوتارێگی ئاگرینی پڕ له درۆ و بوختانی دا.
ئه‌و زیره‌كانه، به‌ڵام فاشیستانه گوتی ئه‌و كاره‌ی هۆڵه‌ندییه‌كان كردیان، دژی موسڵمانان و توركه‌كانه. ئه‌وان لێره هه‌م به یاده‌وه‌ری عوسمانلیان ده‌ژین، هه‌م ده‌یانه‌وێ گشت شه‌قامی ئیسلامه‌تی بكه‌نه دژی ئه‌وروپاییه‌كان و له هه‌مان كاتیش‌دا بیانكه‌نه هاوسۆز و لایه‌نگرانی خۆیان.
ئه‌و دیسان (وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان) په‌كه‌كه و گرووپی گوله‌نیشی به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م دا و به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپاشی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا خسته یه‌ك به‌ره‌وه (ئه‌و گوتی ئه‌وروپاش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ن، كه نایانه‌وێ ده‌نگدان بۆ گۆڕینی ده‌ستوور بكرێ؛ به واتای له‌گه‌ڵ نه‌یارانی سوڵتانی مه‌زن ئه‌ردۆگان و حكوومه‌ت و حزبه‌كه‌ین… ئۆگلۆ گوتیشی ئه‌وروپاییه‌كان بۆیه حه‌ز ناكه‌ن ده‌ستوور بگۆڕین، چونكێ ئه‌وان ده‌ترسن و دژی توركیایه‌كی به‌هێزن؛ بنۆڕن! نه‌وای گوتاری سیاسی ئه‌م پیاوه، هه‌مان نه‌وای گوتاری ئیسلامی سه‌له‌فی و ناسیۆنالیستی ڕه‌گه‌زپه‌رسته؛ خۆ له خۆڕاییش نه‌بوو، كه چه‌ند جارێك ناوی مه‌هه‌په‌ی هاوپه‌یمانیانی هێنا).
ئه‌وه‌ی سه‌یره، چاوش ئۆگلۆ به ئازادی خۆی قسه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌بیر كرد، كه ئه‌و ئێستا له ئه‌وروپای دیموكراتیدا وا هێرش ده‌كا و ئه‌وروپا تاوانبار ده‌كا.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی گاڵته‌جاڕیش بوو، جه‌نابی وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان نموونه‌ی دیمكراسیه‌تی خۆیان و ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیای له نموونه‌ی دیموكراسییه‌ت و ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپای پێ باشتر بوو. ئه‌و وه‌ك هه‌ر زۆڵێكی سیاسی توركیش، كه ڕقی مێژووییان له كورد هه‌یه، كاتێك كه ستایشی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا و گه‌لی توركیای ده‌كرد، باسی هه‌موو كه‌مینه ئایینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كرد، ته‌نها ناوی كوردی نه‌هێنا؛ بێ گومان ئه‌مه به‌ڕێكه‌وت نه‌بووه، به‌ڵكو به ئه‌نقه‌ست بووه، ئه‌نقه‌ستێكی زۆڵی فاشیستانه (پێده‌چێ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م ڕۆحه فاشیستانه‌یه به‌شێكی زۆری شه‌قامی توركیشی داگرتبێته‌وه).
×××
هیستیریا كۆمیدیاییه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئاكه‌په گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی، كه حوكمی گرتنی ئه‌وه‌نده سه‌د ساڵه به‌سه‌ر ساڵح موسلیم – دا بسه‌پێنن.
باشه سه‌یره! خۆ موسلیم هاووڵاتییه‌كی تورك و ده‌وڵه‌تی توركیا نییه، ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په – تورك چ مافێكی هه‌یه، كه هاووڵاتی وڵاتێكی دیكه دادگایی بكا و سزا بدا و بگرێ؟
دیسان ئه‌مه‌ش به‌نده به‌و حه‌ز و مه‌یله داگیركارییه‌ی، كه به درێژایی مێژوو توركه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یانبووه: كوردستان و قوبرس و سوریاش نموونه‌ی هه‌ره زیندووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن.
به‌ختیار محه‌مه‌د