ده‌ررباره‌ی هه‌ڵوێستی كۆمۆنیستی به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی كوردستان ! … عه‌بدوڵا ساڵح
له مێژوی هاوچه‌رخی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به گشتی ، كه‌متر بابه‌تێك ئه‌وه‌نده كۆمه‌ڵگای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه وه‌ك ئه‌م بابه‌تی ڕیفراندۆمه ، ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵگای شه‌ق كردوه به دوو به‌ش ، كه‌مپی ( به‌ڵێ ) و كه‌مپی ( نه‌خێر ) ، هه‌ریه‌ك له‌م دوو كه‌مپه بیانو و به‌ڵگه‌ی خۆیان هه‌یه .
لێره‌دا من نه ده‌چمه سه‌رباسی به‌ڵگه‌و بیانوی حیزبه قه‌ومیه بۆرجوازیهكانی كوردستان ، وه نه باسی ئامانجه‌كانیان له‌و ریفراندۆمه ،چونكه ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته بژی بێشك له‌لای ڕونه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتكه‌ر و گه‌نده‌ڵه، به‌جۆرێك كه ڕه‌نگه نمونه‌ی كه‌م بێ یا هه‌ر نه‌بێ له دنیادا ! ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ فۆكۆسی بكه‌مه سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له كۆمۆنیسته‌كانه چ وه‌ك حیزب یا كه‌سایه‌تی سیاسی كه به به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌م ریفراندۆمه‌ن و بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن بچنه پای سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن .
به‌ڵگه‌ی ئه‌م هاوڕێیانه ئه‌وه‌یه كه كوردستان كێشه‌یه‌كی قانونی هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق كه پێوه‌ی لكاوه ئه‌مه وای كردوه كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ، لانی كه‌م له ڕوی قانونیه‌وه ، هه‌روا به هه‌ڵاواسراوی بمێنێته‌وه ، جیا له‌وه‌ش فیدرالیزمی قه‌ومی فه‌شه‌لی خۆی ئیسپات كردوه ، به‌جیا بوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕه له ژێر پێی ناسیونالیزمی كورد ده‌رده‌هێنرێ و ئیتر چیدیكه ناتوانێ شان خاڵی كا له ئاقار داخوازیه‌كانی خه‌ڵك به بیانوی بوونی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ، به‌م شێوه‌یه خه‌باتی چینایه‌تی شه‌فاف تر ده‌بێ و خه‌باتی كۆمۆنیستهكانیش ئاسانتر و خێراتر ده‌ڕواته پێش .
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له‌سه‌ر په‌یجه‌كه‌ی خۆم له فه‌یسبوك بیرۆكه‌یه‌كم نوسیبوو به هه‌ردووك زمانی عه‌ره‌بی و كوردی ، تیایدا ڕه‌خنه‌م گرتبوو له‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌شێك له كۆمۆنیسته‌كان چ وه‌ك حیزب یا وه‌ك كه‌سایه‌تی ، كه داوای ده‌نگ دان ده‌كه‌ن به – به‌ڵێ – بۆ ئه‌م ڕیفراندۆمه و نوسیبوم ( ده‌مامكه‌كان كه‌وتن ) ئه‌وه‌ش وای كرد هه‌ندێك له‌و هاوڕێیانه ناڕه‌حه‌ت و دڵگران بن ، لێره‌دا جێگای ئه‌سه‌فه ئه‌گه‌ر هه‌ستی كه‌سیانم بریندار كردبێ كه من ڕێزی زۆرم هه‌یه بۆیان ، دواتر دێمه سه‌ر ئه‌و باسه . ئه‌م كورته بیرۆكه‌یه‌ی من په‌رچه‌كرداری زۆری لێكهوتهوه ، وه‌ك نمونه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه باسیان كردبوو ، ( تووند ) ، ( ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌كه ) ، ( لێدوانی نامه‌سئولانه ) ، ( هێڵی سوور داده‌نێین له‌گه‌ڵ تۆ ) ، ( میدالیای كۆمۆنیست بوون دابه‌ش ده‌كا ) ، ( ئه‌لته‌رناتیڤت چی یه ؟ ) ، و هه‌ندێكیش ووشه‌ی ( ته‌خوین ) ی به‌كار هێنابوو وه‌ك تهخوینهكهی بارزانی له‌قه‌ڵه‌میان دابوو ! كه گوایه قسه‌كه‌ی منیش شتێكه له‌وبابه‌ته ! له‌لای خۆمه‌وه وه‌ڵامی هیچ كام له‌م هاوڕێیانه‌م نه‌دایه‌وه ، ته‌نیا كه‌سێك نه‌بێ كه زیاد پێی لێ هه‌ڵبڕیبوو له چوار چێوه‌ی هه‌موو جۆره عورفێكی سیاسی چووبوه ده‌رێ، ئیتر ناچار ده‌بوو ده‌م و ده‌ست وه‌ڵامی بده‌مه‌وه و هه‌رواشم كرد، دیار بوو دواتر په‌شیمانیان كردبۆوه ، هه‌ندێك هاوڕێش به جۆرێ له جۆره‌كان هاوڕا بوون له‌گه‌ڵم ،له‌ڕاستیدا ویستم ته‌علیقه‌كان ته‌واو بن ئه‌مجا به‌یه‌ك نووسین وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه ئه‌ویش ئه‌م نووسینه‌ی ئێستایه كه له به‌رده‌ستانه .
سه‌ره‌تا پێویسته بڵێم من له‌و دهڕبڕینهی خۆمدا مه‌به‌ستم ئیهانه‌ی هیچ كه‌س نه‌بووه ، یا شكم دانابێ له كۆمۆنیست بوونی كه‌سێك ، یا مێژووی خه‌باتی كه‌سم خستبێته ژێر پرسیاره‌وه ، ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌كه‌م وا لێكدرابێتهوه ئه‌وه یا من وورد نه‌بووم له ده‌ربڕینه‌كه‌دا ، یا به‌رامبه‌ره‌كه‌م خراپی لێ تێگه‌یشتوه ! من باسی سیاسه‌تێكی دیاریكراو ده‌كه‌م و به سیاسه‌تێكی غه‌یره كۆمۆنیستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م ، وه ده‌سته‌واژه‌ی ( ده‌مامكه‌كان كه‌وتن ) په‌یوه‌ندی به‌م ڕه‌خنه‌وه هه‌یه ئه‌ویش زاده‌ی بۆچونێكی دیاریكراوه ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستێك كه من به غه‌یره كۆمۆنیستی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌م ، هه‌ڵوێستی حزبێك بێ یاخود كه‌سایه‌تیه‌ك ، دواتر ورد تر باسی ده‌كه‌م .
باسه‌كه ئه‌وه‌نده ساده نیه( ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌ك ) بێت ، نه‌خێر وانیه ، من باسی سیاسه‌تێكی ناكۆمۆنستی ده‌كه‌م ، سیاسه‌تێك كه له ناو كۆمه‌ڵگادا جێكهوتووه له هه‌ل و مه‌رجێكدا كه جه‌نگێك له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌رپا بووه له نێوان دوو جه‌مسه‌ری جیاواز ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی تاكتیكی دیاری كرا‌و ،ئه‌م ڕه‌خنه‌یه له‌هه‌ڵوێستی ئه‌و هاوڕیانه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م جه‌نگه ی هه‌ر ئێستا له ئارادایه و چ هه‌ڵوێستێكی دیكه به‌دوای خۆیدا دێنێ، سه‌رچاوه ده‌گرێ ،وه پرسیارێك ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه كه: ئایا ئێوه له كوێدا وه‌ستاون !؟
هه‌ڵوێستی سیاسی خۆی له خۆیدا تاكتیكێكی سیاسی عه‌مه‌لیه ، ئه‌وه‌ی له ناو بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاری‌دا ده‌ڵێ ته‌نیا تاكتیكێكه، ده‌بێ ئه‌وه بزانێ كه زوربه‌ی هه‌ره زۆری خیلاف و گفتوگۆكان له ناو بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنستیدا به‌ده‌وری تاكتیكی سیاسی‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌م كێشه‌یه یا ئه‌ویان كه هاتۆته به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌كه ده‌خولێته‌وه . بزوتنه‌وه‌ی سۆشیال دیموكرات له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا، بوو به دوو كه‌رته‌وه و ئومه‌میه‌تی دووه‌م ئیفلاسی كرد ، هه‌موو ئه‌وباسانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنانی ده‌رباره‌ی تاكتیكی شۆڕشگێرانه‌ی ئومه‌می بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌دا ، ئه‌ویش یا تاكتیكی سات‌و سه‌وداو كلكایه‌تی بۆ بۆرجوازی قه‌ومی هه‌ر ووڵاتێك و ڕیزبه‌ندی له ته‌كیاندا ، یا گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێكی سۆشیالستی ئومه‌می له‌و شه‌ڕه هه‌روه‌ك چۆن لینین و هاوڕێكانی به‌به‌رده‌وامی پێیان له‌سه‌ر داده‌گرت ، هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانین بۆیه پێویست به قسه‌ی زیاتر ناكا له‌و باره‌یه‌وه .
پرسی ڕیفراندۆم و جیابوونه‌وه دوو پرسی ئه‌وه‌نده گرنگ نین به به‌راورد له‌گه‌ڵ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ، من پێم وایه سیاسه‌تی دواكه‌وتنی بۆرجوازی قه‌ومی كوردی و به‌دیاریكراوی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان تاكتیكێكی سیاسیه، نه له دوور و نه له نزیك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به سیاسه‌تی كۆمۆنستی كرێكاریه‌وه نیه . ئهومڕو له ناو كۆمه‌ڵگادا جه‌نگێك له ئارادایه له نێوان چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌نانه‌ت پێش ریفراندۆمیش ، ئه‌م جه‌نگه دوای ڕیفراندۆمیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ ، ئه‌مڕۆ كه‌مپێكی زۆرگه‌وره و فراوان هه‌یه كه زوربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و كه‌م دهرامهدو ده‌ست كورت له خۆ ده‌گرێ ئه‌ویش كه‌مپی – نه‌خێر – ه ، جه‌ماوه‌رێكی به‌ر فراوان ڕۆژانه پڕبه‌ده‌می هاوار ده‌كا و نایه‌وێ له ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه دا بمێنێته‌وه كه ته‌جروبه‌ی تاڵی له‌گه‌ڵدا هه‌یه وبۆی ده‌ركه‌وتوه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه نامۆیه‌و دووره لێی ، هه‌ڵوێستێك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌فز ده‌كا كه هیلاك و ماندوی كردووه ، تاڵانی كردووه ، كوشتویه‌تی ، تیرۆری كردووه ، ده‌نگی ئازادی كپ كردووه ، دایپڵۆسیوه …….. كه‌واته بینینی ئه‌و كۆمۆنیستانه كه ئه‌و تاكتیكه ده‌گرنه به‌ر و ده‌چنه ناو كه‌مپی ده‌سه‌ڵاته‌وه ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی نیه‌ت و بۆچونه‌كانیان چیه به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه به‌هه‌ر بیانویهكیشهوه بێ ، بێشك ئه‌م سیاسه‌ته توشی ڕه‌خنه‌ی زۆر توند ده‌بێ ، جێگای ئه‌و كۆمۆنیستانه له نێو ڕیزی ئه‌م جه‌ماوه‌ره دایه نه‌ك وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ری . له‌بری باس و جه‌ده‌ل له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌شێك له‌م هاوڕێیانه دێن و باسی هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌كه‌ن بێئه‌وه‌ی بچنه نێو ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌وه ، لێره‌دا مه‌به‌ستم هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه به‌دیاریكراوی به‌و ئه‌ندازه‌ی مه‌به‌ستم ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یه كه گیراونه‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر كه‌مپی – به‌ڵێ – له‌ناو كۆمۆنیسته‌كان دا .
مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه یا جیا بوونه‌وه له عێراق مه‌سه‌له‌یه‌كی ( ئیسپاتی ) نیه – لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم سه‌رنجی هاوڕێیان بۆباسێكی مه‌نسور حیكمه‌ت ڕاكێشم ده‌رباره‌ی گرنگی نه‌فی كردن ، یان نه‌خێر له مه‌نهه‌جی سیاسی شۆڕشگێردا كه مه‌به‌ستیه‌تی دنیا بگۆڕێ – به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی هاوارێكی گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری بێبه‌شه‌وه ، هاوارێك ده‌نگی – نه‌خێر – به‌رز ده‌كاته‌وه به‌ڕوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه ده‌یه‌وێ خۆی بگۆڕێ له ده‌سه‌ڵاتێكی پاشكۆی عێراق بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و یه‌كده‌ست تاكو به‌بێ هیچ سڵكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ستبداته گه‌وره‌ترین تاوان به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌ماوه‌ره به بیانوی ( به‌دیهێنانی ویست و ئاره‌زوی قه‌ومی ) ، ده‌سه‌ڵاتێك ده‌یه‌وێ شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی بدات به سه‌ركوتكردنه‌كه‌ی ، لێره‌دا جه‌ماوه‌ر هاوار ده‌كا و ده‌ڵێ نا بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته ، ئێوه‌ش دێن و ده‌چنه نێو ڕیزی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م سیاسه‌ته !
ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌و ئه‌م بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه گه‌وره‌یه بێشك زۆر توێژی ناو كۆمه‌ڵی له خۆی گرتوه و هه‌ر یه‌كه به دوای ئه‌جیندای خۆیه‌وه‌یه‌تی ، به‌ڵام له‌دوا شیكردنه‌وه‌دا نایه‌وێ دوای ئه‌م كه‌مپی ده‌سه‌ڵاته بكه‌وێ ، ئه‌م – نه‌خێر – ه گه‌وره‌یه‌یه كه ده‌بێته رێڕه‌وی سیاسی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و ئێوه‌ش هاتون خۆتان خستۆته به‌رامبه‌ر ئه‌م – نه‌خێر – ه گه‌وره‌یه !
من باوه‌ڕم وایه ودڵنیام و به حوكمی ڕێڕه‌وی مێژوو هه‌ڵوێستی مه‌بده‌ئی كۆمۆنیسته‌كان چونه ناو ڕیزی ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌یه كه ئه‌م ده‌سه‌لاته و سیاسه‌ته‌كانی ڕه‌فز ده‌كا واته چونه ناو كه‌مپی – نه‌خێر – .
هه‌ندێك هاوڕێ تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن گوایه سه‌رمان خستۆته نێو لمه‌وه و واقیع نابینین ،جێگای خۆیه‌تی لێیان بپرسین كاممان ئه‌و واقیعه وه‌ك خۆی نابینین كه هه‌ر ئێستا هه‌یه!؟
ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی ( ته‌خوین ) سه‌ره‌تا پێویسته بڵێم جێگای داخه به گوێره‌ی لۆجیكی كه‌سێكی بۆرجوازی قه‌ومی دواكه‌وتوی وه‌ك بارزانی بیر بكه‌ینه‌وه ، كاتێك ئه‌و، یا دار وده‌سته‌كه‌ی ، ئه‌م ووشه‌یه به‌كار دێنن مه‌به‌ستیانه دوا ڕۆژ كه یه‌كده‌ست بوونه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتدا هه‌موو – نه‌خێر – بێژه‌كان به تۆمه‌تی ( خیانه‌ت ) بده‌نه دادگا ! نه‌ك ته‌نانه‌ت خیانه‌ت بگره خیانه‌تی گه‌وره ! كه من پێت ده‌ڵێم ، بۆ نمونه ، یا تۆ پێم ده‌ڵێی كۆمۆنیست نی، ئه‌وه به‌مانای ( ته‌خوین ) نیه، ملیۆنه‌ها خه‌ڵكی شه‌ریف و ئازادیخواز و ئینساندۆست له نێو كۆمه‌ڵگادا هه‌ن و شیوعیش نین ، ئه‌مجا وه‌رن با بپرسین ئه‌م ته‌قدیسه دینیه چیه ده‌یده‌ن به‌م جه‌نگه ؟ خائین و غه‌یره خائین !؟ كۆمۆنیزم ژیانه ، وه‌ك مه‌نسور حیكمه‌ت ده‌ڵێ ، بزوتنه‌وه‌یه‌كی فیكری واقیعی هه‌ر ئێستا مهوجودو له جه‌ره‌یاندایه ، ڕه‌نگه هه‌ڵه ش بكا و ڕاستیش بكا ، ده‌كرێ پێم بڵێی تۆ هه‌ڵه‌ی ، به‌ڵام نابێ بیرت بچێ كه ئه‌م ڕه‌خنه‌ی ئێمه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی لۆجیكی سیاسی كۆمۆنیستیدایه نه‌ك لۆجیكی ( ته‌خوین ) ی بۆرجوازی .
لێره‌دا پرسیارێك بۆ خۆم دێته پێش :
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌م له كوێوه بۆ هات ؟ بێ ده‌لیل بوو؟ هه‌روا بێبه‌ڵگه ڕهخنهدهگرم ؟ وه‌ڵامه‌كه زۆر ساده‌یه ، نه‌خێر ، به بڕوای من له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ته‌نگه‌وه بوونمه بۆ كۆمۆنیزم و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی چینی كرێكاربهتایبهتی ،وه‌به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری به‌شخوراو به شێوه‌یه‌كی گشتی ، چونكه باوه‌ڕم به كۆمۆنیزمی كرێكاریهو ، له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌ند ده‌یه‌م له ڕیزی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا ده‌بێ به‌ته‌نگه‌وه بم و پێداگرم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حیزبه سیاسیه‌كانی به‌ره‌و په‌راوێز نه‌چن و له ئامانجی خۆیان دوور نه‌كه‌ونه‌وه .
به‌ڵێ ئه‌مه سیاسه‌تێكی كۆمۆنیستی نیه و هیچ په‌یوه‌ندی به كرێكار‌و به‌رژه‌وه‌ندیه چینایهتیهكانیهوه نیه و هه‌ڵدێرێكی ترسناكه زه‌ره‌ر به به‌رژه‌وه‌ندیه دوور و نزیكه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێ . ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌رفراوانه‌ی كه‌مپی – نه‌خێر – مافی خۆیانه بپرسن چۆن ده‌كرێ كۆمۆنیسته‌كان به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌دا بازده‌ن كه ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه دروستیان كردوه له‌ماوه‌ی 26 ساڵ حوكمڕانیاندا ؟ ده‌بوو كۆمۆنیسته‌كان پێشه‌نگ بان له په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر ڕوی ئه‌م واقیعه تاڵه‌ی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیاندا ، واقعێك كه ته‌نیا مشتێك سهرمایهدارو سیاسه‌تمه‌داری مشه خۆر سودمه‌ندن لێی ! به‌ڕاستی ئه‌مه بازدانه له بۆشایی دا !
هه‌ندێك باسی زوڵمی قه‌ومی ده‌كه‌ن و بیریان ده‌چێت كه ئه‌وه‌ی سه‌ركوت ده‌كا ، لێده‌دا ، ده‌گرێ ، ده‌كوژێ ، تیرۆر ده‌كا ، ده‌دزێ و……. عه‌ره‌ب زمان نیه ! ئێستا نه‌وه‌یه‌ك لهكوردستاندایه پێگه‌یوه ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیش نازانێ .
بابه‌تێكی زۆر گرنگی تر بارۆ دۆخی كهمایهتیهكانه له كوردستان كه له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی زوڵمیان لێده‌كرێ ته‌هجیر ده‌كرێن مافیان پێشێلده‌كرێ و سوكایه‌تیان پێده‌كرێ ، ئه‌گه‌ر له نزیكه‌وه بیان دوێنی هه‌مان ئه‌و حاڵه‌ته‌ت بۆ باس ده‌كه‌ن كه به‌سه‌ر كورد زمانه‌كان ده‌هات له كاتی ده‌سه‌ڵاته قه‌ومیه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق . ئاخۆ ئه‌وانه ده‌بێ حاڵیان چۆن بێ له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردیدا ؟
بابه‌ته‌كی دیكه‌ی زۆر گرنگ مه‌سه‌له‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه ، ئاخۆ كه‌مپی – به‌ڵێ – بیریان له‌وه كردۆته‌وه كه ئیمكانی به‌رپابوونی جه‌نگێكی قه‌ومی كه ته‌نیا بڵێسه‌یه‌كی به‌سه بۆ داگیرسان ، زۆر نزیكه و هه‌موو پێداویستیه‌كانی ئاماده‌ن ؟ داگیرسێنه‌ر چ بارزانی بێ و چ عه‌ببادی له‌و مه‌سه‌له‌یه ناگۆڕێ كه هه‌ردوكیان دوا شتێك بیری لێبكه‌نه‌وه ماڵوێرانی زیاتری ئه‌و خه‌ڵكه‌یه ،ئاخۆ قوربانیه‌كانی كێ ده‌بن ؟ ئایا هه‌ر ئه‌و چین و توێژانه نین كه ئێمه‌ی كۆمۆنیست بڕیاره به‌رگریان لێبكه‌ین ؟ ئه‌ی باشه چاره‌نوسی هاوچینهكانمان له باقی به‌شه‌كانی عێراق چی ؟ دوو باره هه‌ر ئه‌وان نابن به كه‌ره‌سته‌ی هه‌ر جه‌نگێك ، قه‌ومی بێ یا تایفی هه‌ر وه‌ك ئێستا له شه‌ڕی دژی داعش دا ؟
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌ڵوێستی هێزه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕیفراندۆمه ، ئه‌وه جیا له‌وه‌ی ووڵاتانی دراوسێ به ئاشكرا‌و بێپه‌رده دوژمنایه‌تی ده‌كه‌ن ، هه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شانه وای كردوه هه‌ر ئێستا نرخی خۆراك له‌بازاڕدا به‌رزبێته‌وه ته‌نانه‌ت پێش ڕیفراندۆمه‌كه‌ش سه‌رباری ئه‌م دۆخه ئابوریه ناله‌باره ، یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانی هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ووشیاری دا له به‌رز بوونه‌ی نرخی كاڵاكان بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر له كاتی به‌رپاكردنی ڕیفراندۆمدا ، ئه‌گه‌ر بارزانی برسیه‌تی خه‌ڵكی لا گرنگ نه‌بێ وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ( با له‌برسانا بمرین باشتره له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمان نه‌بێ ) ، ئه‌ی باشه ئێمه‌ی كۆمۆنیست ده‌ڵێین چی !؟
به‌ڕاستی جورئه‌تێكی زۆری ده‌وێ تا له له‌كه‌مپی ئه‌و هێزه بۆرژوازی و قهومیانهدابی واته كه‌مپی – به‌ڵێ – ، كه‌مپی ده‌سه‌ڵات، وه ئومێدت پێی بێ ، ئه‌ویش ئومێدێكی موزه‌یه‌ف نه‌ك واقعی ، و له هه‌مانكاتدا پشت بكه‌یته ئه‌م كه‌مپه پان و به‌رینه‌ی بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگا كه پڕ به ده‌میان هاوار ده‌كه‌ن – نه‌خێر – بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و سیاسه‌ته‌كانی .
12 / 8 / 2017