ماڵی بێ ماڵ … به‌ختیار محه‌مه‌د
له ماڵی خۆم بێ ماڵم
كێ ده‌ڵێ نیشتمان ماڵ نییه؟
له ماڵی خۆم هه‌میشه تاوانبارم
كێ ده‌ڵێ مرۆڤایه‌تی براله‌یه و
پڕ له تاوان نییه؟
له ماڵی خۆم خواپه‌رستم
به‌ڵام هه‌رگیز خوا لێره نییه:
فه‌تحم ده‌كه‌ن، فه‌تحی موبین!
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
مێژووم فه‌تح ده‌كرێ و
برینی پڕ له زوخاوی عروبه و
عوسمانلی و سهفهویم تێ ده‌كرێ.
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
دایك و خوشه‌كه‌كانم كه‌نیزه‌كن
بۆ خه‌لیفه و والی و سوڵتان.
هه‌موو دنیا
پشتم تێ ده‌كا
وه‌ك بڵێی من گه‌وره‌ترین
تاوانباری جیهان بم.
هه‌مووان له فریشته‌ی ئازادی من تۆقیون
هه‌مووان له جوگرافیای له‌تكراوی من تۆقیون:
جوگرافیای من دوورگه‌یه‌كه و
له‌سه‌ر ده‌ریای پڕ له گێژاوی خوێنه.
لای زلهێزه‌كانیش من به‌چكه ئاسكێكم،
كه ده‌بێ ده‌رخواردی گورگه برسییه‌كانی دۆستیان بدرێم.
ئاخ! له‌وه‌ته‌ی هه‌م
من گه‌لێكی ساده‌ی فریوخواردووم:
فریوی كه‌عبه و سه‌رمایه و
چه‌كوش و داس ده‌خۆم.
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
من بۆ ژیان ده‌جه‌نگم،
به‌ڵام ڕوویهكم له خیانه‌ته و
ڕوویهكیشم له شاخه.
هه‌ندێك جاریش
له‌سه‌ر مناره‌ی خه‌باتم
له‌ق له‌قی ده‌نووك سووری
ئازادی خۆم ده‌كوژم.
ئاخ!
ئه‌ی شۆڕشی ڕۆژئاوا،
تۆ برینێكی چه‌ند بزێوی
له جه‌سته‌ی بۆگه‌نی ئه‌م جیهانه‌دا!
برینێك، كه یاخی
له لاشه‌ی تۆپیوی
سیاسه‌تی دنیادا.
ئه‌ی ڕۆژئاوا،
تۆ گۆرانی،
كاتێك تفه‌نگ بۆ ئازادی ده‌یڵێ.
تۆ لاوكی،
كاتێك خوێن بۆ عه‌شق ده‌یچرێ.
تۆ حه‌یرانی،
كاتێك خاك بۆ ئازادی ده‌یچرێ.
تۆ قه‌تاره‌ی،
كاتێك به‌رگریی بۆ شه‌ره‌ف ده‌یچرێ.
تۆ نه‌عره‌ته‌ی
كاتێك وه‌ك شێری بێشه‌ڵان
داگیركه‌ری تورك ده‌تۆقێنی.
به‌ختیار محه‌مه‌د