هه‌توان … سه‌ردار جاف
له شنه‌ی با
پرچی ئاسمان
ناوی ( په‌ری ) ده‌چنم و
له به‌رۆكی خۆری ده‌م سپێده‌ی ده‌ده‌م
نه‌با گریان و حه‌سره‌تم
بیژاكێنێ روخساری پڕ تریفه و نهێنی جوانی
له سه‌مای گوڵ
له تیشكی ئه‌ستیره‌ی به‌یان
له قاوه‌ی ده‌م غه‌واره‌یه‌ك
روحی ئه‌وین ، شه‌ماڵی ته‌ڕ ، با بۆ كهزێی ( په‌ری ) بڕنم
تا ئه‌و خه‌ونه‌م
ڕواڵه‌تی ناسكتر با به هه‌ناسه و بۆنی گیانی
له ره‌نگی سه‌وزی به‌هاری
له باڵه‌خانه‌ی سروشتا
په‌یكه‌ر بۆ ( په‌ری ) چێ ده‌كه‌م
نه‌با چاوم
مه‌یلی غه‌در بكا و بترازێ له شوانی
له زنه‌ی كانیاوه‌كانی نیشتیمانا
ئاونگباران به سه‌ر سیمای ( په‌ری ) ده‌كه‌م
نه‌با رووخساری مانگ ئاسای
كاڵبێته‌وه وه‌كو فریشته‌ی په‌نهانی
بۆ ( په‌ری ) یه‌كه‌م
هه‌ر له گه‌ڵا به گه‌ڵای دارئه‌رخه‌وانی
ئارایشتی بوكێنی بۆ تهدارهككهم
نه‌با گه‌ردێ دروست بێت و
یانزه قه‌له‌می ساڵنامه
بگرێ رێگه‌ی په‌شیمانی
7 / 4 / 2018