
ته‌رمی نه‌ناسێك‌و ڕانانێكی خێرا … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
ته‌رمی نه‌ناسێك، ناونیشانی كۆمه‌ڵه چیڕۆكێكی نووسه‌رو وه‌رگێڕ، ئازاد به‌رزنجییه‌و له‌وماوانه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌رده‌مه‌وه، چاپ‌و بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م كتێبه، پێنچ چیڕۆكی چیرۆكنووس‌و ڵێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی به پێنووسی ڕه‌خنه‌گری به‌توانا،مامۆستا عبدلله تاهیر به‌رزنجی، كه هه‌ڵسه‌نگاندن‌و خوێنه‌وه‌یه‌كه بۆ چیڕۆكه‌كان، له خۆ ده‌گرێت. ڵێكۆلینه‌وه‌كه، ده‌روازه‌یه‌كی باشه بۆ تێگه‌یشتنی زیاتری چیڕۆكه‌كان‌و مه‌به‌ست‌و ئاماژه‌كانی ئه‌و دیوی ده‌قه‌كان. ئه‌و چیڕۆكانه، به زمانێكی ئه‌ده‌بیانه‌ی ساده‌و جوان نووسراون‌و له فۆڕمدا ساده‌ن. وه‌لێ له‌ناوه‌ڕۆكدا، ده‌كرێ هه‌ر چیڕۆكێكیان، خوێنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بكرێت‌وشرۆڤه بكرێن.
تیمه‌ی چیڕۆكه‌كان، هه‌موویان چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه شیان هه‌یه، كه ئه‌ویش تێكه‌ڵیه‌كن له واقیع‌و فه‌نتازیا‌و ئه‌ندێشه‌ی كراوه.خوێنه‌ر كه سه‌ره‌تا چیڕۆكه‌كان ده‌خوێنێته‌وه،واهه‌ست ده‌كات چیڕۆكنووس ڕووداوێكی واقیعی باسده‌كات،دواتربابه‌ت‌و زنجیره‌ی ڕووداوه‌كان، ده‌بنه فه‌نتازیا‌و چیڕۆكنووس باس له بابه‌تێك ده‌كات، كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی واقیع‌وله سه‌رووی خه‌یاڵه‌وه‌یه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه، له‌هه‌ر پێنچ چیڕۆكه‌كه هه‌ستی پێده‌كرێت. بابه‌تی هه‌ریه‌ك له چیڕۆكه‌كان،دواتر ده‌بنه فه‌نتازیا ڕووداوێك،كه مه‌حاڵه له واقیع ڕووبدات. وه‌ك ئه‌وه‌ی له چیڕۆكی مه‌مه‌له‌كه‌تی سیسرك ده‌یبینین كه دواجار مرۆڤه‌كان هه‌موویان ده‌بنه سیسركه‌و، به‌رده‌بنه گیانی كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كه.هاوشێوه‌ی چیڕۆكی كافكا، كاتێ پاڵه‌وانی چیڕۆكه‌كه ده‌بێته زینده‌وه‌رێك.ئازاد به‌رزنجیش له چیڕۆكه‌كانیدا، خه‌سڵه‌تی وه‌ها ، كه ته‌نها له خه‌یاڵ‌و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ودا بونیان هه‌یه،ده‌داته پاڵ كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كانی، ده‌نا له واقیعدا، كاره‌كته‌ری له‌و شێوه‌یه بوونیان نییه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له چیڕۆكی ده‌ریاچه‌ی سیندا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، ده‌ریاچه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵی شار دروست ده‌كرێت‌و هه‌ركه‌سێك مه‌له له‌و ده‌ریاچه‌یه بكات، ئیدی گه‌نج ده‌بێته‌وه. كه بێگومان ئه‌مش مه‌حاڵه. چونكه مرۆڤ كه پیر بوو، هیچ هێزێك نییه بتوانێ گه‌نجی بكاته‌وه. كه ئه‌م چیڕۆكه به‌لای منه‌وه، مانایه‌كی قوڵی هه‌یه‌و ده‌كرێ له داهاتوودا،خوێنه‌وه‌ی زیاتری بۆ بكرێت.
لایه‌نێكی دیكه‌ی چیڕۆكه‌كان ئه‌وه‌یه، كه‌كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی چیڕۆكه‌كان،پێچه‌وانه‌ی واقیعی باوی كۆمه‌ڵگه‌و مرۆڤه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن‌ودژه‌باون. به‌ده‌ربڕینێكی تر كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی چیڕۆكه‌كان چه‌ندشوناسێكی هاوبه شیان هه‌یه،وه‌ك دووره په‌ڕێزی‌و نامۆبوون‌وده‌رچوون له‌و ژیانه باوه‌ی مرۆڤه‌كان تیایدا ده‌ژین.واته چیڕۆكنووس كاره‌كته‌رێكمان پێده‌ناسێنێت، كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایكۆلۆژی‌وهزری جیایان ده‌كاته‌وه له مرۆڤه‌كانی تر. كاره‌كته‌ره‌كان، تێڕوانین‌و دنیابینی خۆیان هه‌یه‌و هه‌رگیز تێكه‌ڵی واقیعی باونابن‌و هاوشێوه‌ی مرۆڤه‌كان ناژین. به‌ڵكو خۆیان جیا ده‌كه‌نه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌و ژیانێكی تایبه‌تی ده‌ژین‌و سه‌ره‌نجامیش باجی ئه‌و جیاوازبوونه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.بۆنموونه: له چیڕۆكی مه‌مله‌كه‌تی سیسركدا، دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی چیڕۆكه‌كه له ژووره‌وه ده‌بێت‌وده‌رگا له‌كه‌س ناكاته‌وه، سه‌ره‌نجام مرۆڤه‌كانی دیكه شاڵاو ده‌هێنن‌وده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه ده‌شكێنن‌و دواتریش له به‌رچاوی كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كه، مرۆڤه‌كان هه‌موویان ده‌بنه سیسركه‌و به‌رده‌بنه گیانی و په‌لاماری هه‌مووشتێك ده‌ده‌ن.سه‌ره‌تا كتێبه‌كان،دواتریش گیانی كاره‌كته‌ری چیڕۆكه‌كه.یاخود له چیڕۆكی ده‌ریاچه‌ی سیندا، دوای ئه‌وه‌ی شاره‌وانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه له پێناو خزمه‌تی هاووڵاتییان، مه‌له‌وانگه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن‌و هه‌ركه‌سێك، بچێته ناویه‌وه گه‌نج ده‌بێته‌وه‌و سیما‌و شوناسی ده‌گۆڕدرێت.
دواتركه‌سه‌كان ده‌چنه نێو مه‌له‌وانگه‌كه‌و به خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی گه‌نج ببنه‌وه.به‌ڵام ده‌بینین ته‌نها كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی چیڕۆكه‌كه، كه شاعیرێكه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كانی دیكه، هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات‌و ناچێته نێو ئاوه‌كه. واته خۆی جیاده‌كاته‌وه له كه‌سانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری. سه‌ره‌نجامیش باجی ئه‌و جیابوونه‌ی خۆی ده‌دات‌وده‌یكوژن. به‌لام مرۆڤه‌كان نه‌ك هه‌ر گه‌نج نابنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بنه زینده‌وه‌ری سه‌یر‌و نامۆ كه نیوه‌ی له شیان مرۆڤه‌و نیوه‌كه‌ی تر، گیانه‌وه‌ر. واته حاله‌ته‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه‌وله‌بری ئه‌وه‌ی گه‌نج ببنه‌وه، به شێوه‌یه‌ك شوناسی مرۆڤبوونیان ده‌گۆڕێت،ده‌بنه گیانه‌وه‌ری سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌و،دواتریش په‌لاماری شاعیره‌كه ده‌ده‌ن‌و ده‌یكوژن‌وته‌رمه‌كه‌ی له نێوه‌ندی شاردا، هه‌ڵده‌واسن.
له‌هه‌ردوو چیڕۆكه‌كه‌دا، كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی كه‌سانی جیان له كۆمه‌ڵگه‌وشوناسی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.كه‌هه‌رگیز له‌مرۆڤه‌كانی تر ناچن. له هه‌ردوو چیڕۆكه‌كه‌شدا، سه‌ره‌نجام چاره‌نووسیان،یه‌ك ده‌بێت.ئه‌مه‌ش گوزارشت له‌وه ده‌كات، كه تیمه‌و فه‌زای چیڕۆكه‌كان، له یه‌كتریه‌وه نزیكن‌و هه‌موویان بونیادێكی هونه‌ری هاوبه‌شیان هه‌یه. ته‌نانه‌ت له توخمه‌كانی دیكه‌ش. وه‌ك شوێن‌و كات.به‌و پێیه‌ی ماڵ‌و ژوور‌وشوێن، له چیڕۆكه‌كاندا،دووباره ده‌بنه‌وه.ئه‌م كۆمه‌ڵه چیڕۆكه،وه‌ك باسمان كرد به‌زمانێكی ساده‌نووسراون. به‌ڵام ده‌لاه‌تێكی قوڵیان هه‌یه‌وده‌كرێ له چه‌ندین كڵاوه ڕۆژنه‌وه خوێنه‌وه‌یان بۆ بكرێت. ئه‌و كورته وتاره‌ی ئێمه‌ش، ڕانان‌و ناساندێكی خێرای به شێك له چیڕۆكه‌كانی ته‌رمی نه‌ناسێك بوو، كه چێژم له خوێنه‌وه‌یان بینی، وه‌ك خوێنه‌رێكی چیڕۆك. هیوای به‌رده‌وامی بۆ ئازاد به‌رزنجی ده‌خوازم‌و ئومێده‌وارم له پاڵ كاری وه‌رگێڕانه جوانه‌كانی، له چیڕۆكنووسینیش به‌رده‌وام بێت.
تێبینی/ئه‌م بابه‌ته له ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره997ڕۆژی/8/6/2017بڵاوكراوه‌ته‌وه…