سەرنجێک لەسەر باسەکەی کاک نیهاد جامی ’’شانۆی سهرشهقام ’’! …
بەهادین حاجی بەکر دارتاش ناسراو بە ریبوار عارف…..
ئەوانەی بە نوویسن و بەرهەمە هونەریەکانی شانۆکاری ئەزیز کاک نیهاد جامی، ئاشنان ئاگادارن کە ئەم سالانەی دوای کاک نیهاد خەرمانێک لەبەرهەمی بەپێزی خستووەتە بەردەست هونەرمەندان وخۆینەران. بۆیە بۆمن ئەم بابەتە ئەوەندەی سەرنجراکێشانێکە لەسەر نووسینێکی، ئەوەندەش پرسیارگەلێکە بۆ نزیکبوونەوەیەکی ڕۆشنتر لە مێژوویەک کەنووسەر باسی دەکات. بەم مانایە ئەم باسە ئەوەندە ڕەخنەیەک نیە بۆ رەخنەگرتن، بۆیە ئەوەی مەبەستە لەم نووسینەدا ڕاگرتنی کاک نیهاد لەدووڕیانی ئەمڕۆو دوێنێدا بۆ وردبوونەیەکی زیاتردا لە مێژووی شانۆی شەقام لە کوردستاندا.
هەربۆیە ئەگەر بمەوێ سەرنجەکەم لەدەربڕینێکی چردا بخەمەڕوو ئەوەیە کە نەدەبوو کاک نیهاد لەم نووسینەدا ئەوەندە حوکمێکی خێرابدا، بەتایبەت ئەمە لەکاتیکدا کە چاوەڕوانی ووردبینیەکی زیاتری لەم نووسەرە دەکرێت. بۆیە لەمبارەوە هەوڵدەدەم ئاوڕیک لە نووسینەکەی بدەمەوە بەناوی’’ کاریگهریی شانۆی سهرشهقامی ئێرانی لهسهر نمایشه کوردیهکان’’
جەوهەری ئەو پرسیارەی کە لەم نووسینەدا پەلکێشیکردم بەدوایخۆیدا، لەو پەرگرافەوە دەستپیدەکات، کە نووسەر دەلێ’’ ئهزموونی شانۆی سهرشهقام له باشوری کوردستان دهگهڕێتهوه بۆ دوای ڕاپهڕین ئهوهش لهچهند ههولێکدا که مهبهست گوزارشت کردن بوو له ئازارهکانی مرۆڤی کوردیی، ئازارهکانی یادهوهری ئهو مرۆڤه.. بهداخهوه تائێستا ووتارێکی نووسراومان نیه باس لهو سهرهتایه بکات،… ڕهنگه سهرهتای ههوڵهکانیش بگهرێتهوه بۆ شانۆکار ڕزگار ئهمین ئهو دهمهی لهکهلاوهکانی ههڵهبجه کارێکی گهرۆکی ئهنجامدا کەچهندین شیو بهردهوام بوو،…ههروهها شانۆکار بهکر ڕهشید کارێکی تاکئهکتهری شهقامی ئهنجامداوه له سلێمانی و لهناوهڕاستی نهوهتهکانی سهدهی بیستهم …’ ئاماژە بە چەند نموونەیەکیتر دەکات لەسلیمانی ،دەربەندیخان، هەولیرو شارەکانیتری کوردستاندا …
لەمبارەوە سەرنجتان بۆ مەسەلەیەکی لەڕوالەتدا سادەو بەلام لەناوەڕۆکدا گرنگ ڕاکیشم. لەسالی1986 پێشمەرگەی کۆمەلە ڕێکخراوی حزبی کۆمۆنیستی ئیران بووم، لە ئۆردگای مالومە شانۆگەریەکمان پێشەکەشکرد، کە لەنووسینی ڕێبوار مسلح و دەرهێنانی ڕێبوار عارفـ، بەناوی ’’مامە حەمە بوو بە کۆمۆنیست’’… بۆ سبەی نیوەڕۆ کاتیًک کە لە هۆلی نانخواردن دانیشتبووین دوو پیشمەرگەو پیاوێکی کەمێک بەتەمن هاتنە تەنیشتمەوەو دەستیانکرد بە نان خواردن… ئاگاداربووم مامە پیرەکە زوو زوو سەیریکی دەکرم، سەرئەنجام کەوتە قسەکردن لەگەلمدا… ووتی دوێنی زۆر بە ئاسانی منت گەراندەوە سەردەمی مندالی…منیش ووتم چۆن مامە گیان؟ ووتی بەلی کاتێک کە مندال بووم مالمان لەهەجیج بوو دواتر چووینە دەوربەری پاوە، ئەوکاتەی کە مندال بووین بەو شێوەی ئێوە هەندێک جار کەسانێک دەهاتن و بەهەمان شێوە نمایشیان دەکرد… قسەکەی یەکجار بۆ من سەرنجراکیش بوو، منیش کەوتمە دوان و بەدواچوون لەسەر باسەکەی … پاشان ووتم باشە مامە گیان تۆ باسی نمایشکردنی شانۆ دەکەیت لە هەجیج کەحەتمەن ئەوکات لادیەکی زۆر بچکتربوو، بەلام هەر بەراست شانۆ بوو یان کوڕوکاڵی ئاوای کۆدەبوونەوە و حیکایەتیان دەکرد.. لە وەلامدا ووتی وەلا ڕۆلە هەروەک ئەمەی ئێوە وابوو، تازە ئێوە لەم دەشت و دەرەدا بوو، ئەوەی ئەوان لە سەر سەکۆیەک بوو کە زۆرجار دەرویشەکانیش تیدا کۆدەبوونەوە زکرو خواپەرستیاندەکر.. بەدەم زەردەخەنەیەکەوە ووتی ئەگەر جیاوازیەک هەبووبیت، ئیوە باسی مامە حمە دەکەن کە چۆن دەبیت بە کۆمۆنیست و ئەوانیش باسی خواپەرستی عبادەتیان دەکرد…ئەم دەربرین و زانیاریە ماوەیەکی زۆر منی خستە سەر کەلکەلەی ناسینی ئەوجۆرە شانۆیەو بەلام بێفایدەبوو…تادواتر پاش تیپەربوونی 20 سالیک برای بەریزم کاک (حەکیم مەلا سالح)م لەکوردستان بینیەوە،
ئەیش بەدەر لەوەی کە چەندین لیکولینەوەو باسی میژووی هەیە، هاوکات یەکیک کە هونەمەندەدیارەکانی شاری هەلەبجە بوو لە خەفتاکاندا… بەهەمان شێوە ئەویش لەو دیدارەدا باسی ئەوەیکرد کە چۆن لە دوای شەڕی جیهانی دووهەمەوە لەهەندی ناوچەی هەورامان و بەتایبەت لە هەجیج شانۆیان لە تەقسی خواپەرستی و ئاینیدا نمایشکردوە…بائەم میژووە دیرینترە لیرەدا راگرین و بینەوە سەر باسەکەی کاک نیهاد سەبارەت بەمیژووی شانۆی شەقام لە هەلەبجە.
بەبروای من پیموایە مێژووی شانۆی گەر لە هەر فرمێکی جیاوازیشدا بووبیت دەگەریتەوە بۆ قۆناغگەلێکی زۆر دوورترو کەمیک گۆمانم هەیە لەو سەردەمەی کە کاک نیهاد ئاماژەی پیدەکات. نەک تەنیا لەبەر ئەوەی ئەو مێژووەم بەلاوە دەقیق نەبێت، بەڵکو جیاواز لەوە لایەنی کەم ئەوەندەی کە بۆ خۆم بەشداریم تیداکردوەو ئاگادارم لەهەمان شاری هەلەبجەدا لەسالانی 1976 تا 77 چەندین جار لە لاکۆن و کەلاوەکانی هەلەبجەدا شانۆگەریمان پیشکەشکردوە. لەمەش زیاتر من تارمای هەمان ئەو رۆژانەم لەیادە کە لە ئازاری سالی 1970 یان 71دا لە گەرەکی ئەوکاتی شەهیدانی هەلەبجە بەهەمان شیوە شانۆگەری شەقامیان پیشکەشکرد. لەپال ئەمەشدا ئەگەر بماویت ئاماژەیەکی دوورتر بکەم بەم جۆرە نمایشانە دەبیت بگەریمەوە بۆ سالانی کۆتای پەنجاکان کە ئەو کات بە بۆنەی یەکی ئایارەوە لە تەویلە لەم جۆرە شانۆگەریانەیان پیشکەشکردوە.
جیاواز لەمەش دیویکیتری ئەو میژووەی کە کاک نیهاد ئاماژەی پیدەکات دروست قۆناغی سەرهەلدانی و گەشەکردنی شانۆی شەقامە ’’ڕۆژهەڵاتی کوردستان’’ ناوەندی ئاوڕدانەوەو دەستپیشخەریی بووە لە شانۆی سەرشەقامدا. ئەم جرەقەیە سەرەتا لەسالەکانی دوای 1990دا بەدیکرا. دەکریت بلین شانۆکارانی مەریوان، لەم بوارەدا پشکی شیریان بەردەکەویت کە لە کۆتای سالانی نەوەدەکانەوە هەستان بە بەرپاکردنی فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، کە دواتر نەک هەر لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ئەم جۆرە شانۆی شەقام تەنیەوە، بەلکو لە زۆریک لە شارەکانی ئیرانیشی گرتەوەو دواتر فیستیڤالەکانیان تیپ و هونەرمەندانی تری پارچەکانیتری کوردستانیشی پەلکیشکرد بەدوای خۆیداو بەمانایەک فیستفالەکانیان ناوچەیتر بووەوە. تازە لە چاوپیکەوتنیکدا کە رۆژنامەی کوردستان لەگەل بهڕێز جهمشید بههرامی شارهزای بواری شانۆ سازداوه، باس لەوە دەکات کە لەم فیستیفالانەدا هونەرمەندان و شانۆکارانی بەشێک لەولاتانی ئەوروپاش بەشداریان تیداکردوە.*
بۆیە دواتر لەمبارەوە دەڵێم ئەگەر کاک نیهاد نمایشکردنی بەرهەمەکانی ئهسخیلۆس، یۆرپیدس ،سۆفۆ کلییس لە یونان بەبەشێک لە سەرەتای سەرهەلدانی مێژووی شانۆی یونان بزانیت، ئەوا دەکرێت بۆ ناسینی و دلنیابوونمان لە میژووی شانۆی شەقام لەکوردستانیشدا بەدواچوونیکی وردترو زیاتر بکەین لەو شانۆگەریانەی کە لە ناوچەکانی ترو بەتایەبت لە هەورامان و هەجیجدا بەرپاکراوە کە هەرئێستە سەرەداوگەلێکمان لەبەردەستدایە.
لیرەوە ئەگەر ئەو دەربرینەی کاک نیهاد بەهەندوەرگرین کە دەنووسیت’’ لهدایک بوونی شانۆیه دهکرێت لهدوو ئاستدا بیبینین لهلایهک وهک خواستێکی کۆمهڵگا بهتایبهت لهچهوساندنهوهی مرۆڤهکان که شاتۆکارانی ناچارکرد بڕژێنه شهقامهکان و لهوێ خواستی کۆمهڵگا بخهنه ڕوو، ئاستی دووهم پهیوهسته به ئایدیۆلۆژیا کردنی شانۆ بهو پێیهی ئهو شانۆیه مهرامێکی سیاسی ڕوونی له پشته’’. لەپال ئەوەشدا کە ئەم بۆچونەم بەلاوە دروستە، بەلام نامەویت واحالیبم لە کاک نیهاد کە گوایە پیوایە دیواریکی چین هەیە لەنیوان سیاسەت و ئایدۆلۆژی و شانۆدا. کاتیک کە شانۆ مەکۆی رەنگدانەوەی باسوخواست و کیشمەکیشەکانی ناو کۆمەلگا بیت، بەدلنیا شانۆ شانۆکارانیش بەهەمان تونیلدا تیپەردەبن. گرنگ ئەوەیە ئەو کردەیە بەچ رادەیەک و لە چ ئاستیکدا وەلامی پرسیارەکانی رۆژو بە پاراستنی نازمەی هونەریکی خولقینەرو لەزەتبەخش داوەتەوە.
دواجار ئەوەی بەلای منەوە جیگەی پرسیارە ئەوەیە کە تۆبلی لەو قۆناغەدا کە شانۆی گەرەک لە گروگالدایە دەرفەتێکی زیاتر دەرخسینیت بۆ ئەوەی کە بەناچار پەرستگاکان بکرینە دەروازەی نمایشکردنی شانۆگەریەکان لە تەقسیکی ئاینداو، دواتریش لەو قۆناغەدا کە ستەم و چەوسانەوەیەکی یەکجار زۆرتر لەگورۆیدایە دووبارە لە بارودۆخیکدا کە کۆمەلگا ڕەنج دەبات لە هەڵکشانی ستەم و چەوسانەوەو نەبوونی ماف و ئازادیەکانیان بەتایبەت ئازادی بەیان و بیرورادەربرین، ڕەنگە وا لە شانۆکاران بکات کە لە دەرەوەی ئەو بزوتنەوە تەقلیدیەی کە نزیک بە سەدەیەکە لە کۆمەلگای ئیمەدا دەستبردن بۆ چەکی وەک سەرەکیترین و یان تەنیا ریگە لەقەلەمدات، ئەوا هونەرمەندانیش بۆ نیشاندان و جەختکردنەوە لە ریگەیەکی شارستانیانەو کارا رەنگە دەنگی نارەزایەتیەکانی خەلک بەشیوەیەکتر لە سەر سەکۆی شانۆکان بەرزکەنەوە تا کۆمەلگا بەرەو ئایندەیەکی باشتر بەرن.
ئەم بابەتە لە مالپەری شانۆکاردا بلاوکراوەتەوە!
تیبینیەک لەسەر وینەکان
وینەی یەکەم/ ناوشاری تەویلەیە لە یەکی ئایاری 1958 کە شانۆگەری تیدا پیشکەشکراوە
وینەی دووهەم/ بەهادین حاجی بەکر لە دەوری مەلا مارفدا،هەروەها ئەوکەسەی تەنیشتم، سەلام تۆفیفی مختار.
وینەی سیهەم / ئەوە بەریزانةي لەم وینەیەدان بريتين، لە پیالَە بەدەستەكە، فەرهەنگی حەمەی سمائیل، سەر کورسیەکە خۆم (/ بەهادین حاجی بەکر ) ئەولاتر، لە پشتەوە ئەحمەد شاسوار، ناوەراست ئیحسان شیخ حەسن، لای راستەوە فواد حەمەفەرج نانەوا