Skip to Content

48 ملیۆن دیناركه‌ی په‌رله‌مان زه‌قترین شێوه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌ …  ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

48 ملیۆن دیناركه‌ی په‌رله‌مان زه‌قترین شێوه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌ … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

Closed
by تشرینی دووه‌م 28, 2019 General

48


له ده‌سنیشانكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان هه‌موو حزبه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق و كوردستان چالاكانه‌و به‌ گه‌رمی ئه‌كه‌ونه‌كارو دابه‌ش كردنی لاپتۆپ و ده‌مانچه‌ و پاره‌و شتی ترو ده‌ستپێئه‌كات و ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ كرینی ده‌نگی هاوڵاتیان و، هه‌رچی داموده‌زگای راگه‌یاندیان هه‌یه: رۆژنامه‌ ، رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت‌ ئه‌یخه‌نه‌ كارو له‌م بواره‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشه‌نگن و، به‌ پاره‌ی خه‌ڵك سه‌دان ملیۆن دینار بۆ به‌رێوبردنی ئه‌و ده‌زگانه‌ خه‌رج ئه‌كه‌ن و، له‌ دواییدا ئه‌وه‌ی ده‌نگ ئه‌هێنێت ئه‌بێته‌ نوێنه‌رو، ئه‌وه‌ش توانای دابه‌شكردنی ئه‌و كه‌ره‌سته‌و پاره‌و به‌رتێله‌ی نییه‌ ئه‌بێته‌ ته‌ماشاكه‌رو لاوازانه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌كات.
له‌ وڵاتان په‌رله‌مان له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانه‌و له‌ عێراق و كوردستان په‌رله‌مان له‌ خزمه‌تی په‌رله‌مانتاران و خێزانه‌كانیانه‌و، جاروبار هه‌ندی له‌م په‌رله‌مانتارانه‌ سه‌ره‌رای ئه‌و موچه‌ مۆڵه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ موچه‌ی خوێ و موچه‌ی تاقمی پارێزگاری ( حیمایه‌) و بندیواره‌كانی فێڵ و دزی ئه‌كه‌ن قه‌ت تێرناخۆن و، بۆ نموونه‌ خالد ئه‌لعه‌تییه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ناسراوی لیستی ” ده‌وڵه‌تی ئه‌لقانون” سه‌ر به‌ نوری ئه‌لمالكی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ (Heathrow ) له‌ له‌نده‌ن به‌ یه‌ك (ملیۆن) دۆلار گیراو هه‌ر ئه‌م كابرایه‌ ( خالد العتییه‌) عه‌مه‌لیاتی جوانكاری بۆ ژنه‌كه‌ی كردبوو، پاشان له‌ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان بۆ چه‌واشه‌كردن و وه‌رگرتنی پاره‌ وتوبووی عه‌مه‌لیاتی به‌واسیرم كردوووه‌ به‌ – 55 – ملیۆن دینار له‌ عێراق به‌ -1- ملیۆن ئه‌كرێت،
به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سانی خراپ و بووده‌ڵه‌ ، كه‌سانی ده‌ستپاك و زاناو تێگه‌یشتو رۆشنبیرو نیشتمانپه‌روه‌رو دڵسۆز له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌و، چالاكانه‌ به‌رگری له‌ مافی هاوڵاتیان ئه‌كه‌ن و، گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران ئه‌خه‌نه‌روو شه‌رمه‌زارو ریسوایان ئه‌كه‌ن و هه‌وڵ بۆ چاكسازی و دادپه‌روه‌ری ئه‌ده‌ن.
له‌ ساڵانی پێشوو ئێستاشی له‌ گه‌ڵدا بیت به‌رپرسانی هه‌رێم و حكومه‌ت كوردستانیان دووچاری قه‌یران كردووه‌و، له‌و كاته‌ی مووچه‌ی مامۆستاو فه‌رمانبه‌ران برا، په‌رله‌مان به‌ نیاز بوو ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل له‌ جۆری ( لاندكرۆزر) به‌ ناوی په‌رله‌مانتاران بكرێت به‌ نرخێكی خه‌یالی و، ئه‌وه‌ی به‌دی ئه‌كرێت له‌ خوله‌كانی رابردوودا زوربه‌ی په‌رله‌مانتاران ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌گێراوه‌ته‌وه‌و ده‌ستیان به‌ سه‌ردا گرتووه‌و، لێره‌دا پێویسته‌ په‌رله‌مانتاران هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ن و، له‌ خۆیان بپرسن ئایا نوێنه‌ری كێن؟ و، له‌ پێناوی چی به‌ – 6، 7- ملێۆن دینار خانه‌نشین ئه‌كرێن.
له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌وڵه‌مه‌ند كه‌ خولی په‌رلمان كوتایی دێت ، نوێنه‌ره‌كان (ئه‌ندامانی په‌رله‌مان) ئه‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر كارو پیشه‌ی پێشوویان واته‌ مامۆستا بۆ قوتابخانه‌و كرێكار بۆ كارگه‌و دارتاش بۆ دارتاشخانه‌و ئاسنگه‌ر بۆ ئاسنگه‌ری وجوتیار بۆ كێڵگه‌ و، هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ به‌ گوێره‌ی پیشه‌كه‌ی خانه‌نشین ئه‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مان كراوه‌ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌ – 6 ، 7 – ملیۆن دینار مانگانه‌و خانه‌نشینی وه‌ربگرێت و، – 48 – ملیۆن دیناری پێبدرێت زه‌قترین شێوه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌ و، له‌ هیچ وڵاتێك ئه‌و جۆره‌كاره‌ نه‌كراوو ناكرێت و، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌و پاره‌ مۆڵه‌ به‌رتیله‌ یان پاداشته‌؟ و، پێویسته‌ خه‌ڵك بێدار بێت و بپرسێت ئایا بۆچی نوێنه‌ره‌كانی ملكه‌چی پاره‌ ئه‌بن؟و ئه‌م نوێنه‌رانه‌ له‌ كۆێوه‌‌ هاتوون؟ و تا راده‌یه‌ك خه‌ڵك تاوانباره‌ چونكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی به‌و كه‌سانه‌ داوه‌ و له‌مرۆدا جێی متمانه‌ نین.
مامۆستایه‌ك – 30 یان 40 – ساڵ وانه‌ی وتووه‌ته‌وه‌و به‌ ملیۆنیك دینار وبگره‌ كه‌متریش خانه‌نشین ئه‌كرێت به‌ڵام په‌رله‌مانتارێك مووچه‌ی مانگانه‌ی شه‌ش ، حه‌وت ئه‌وه‌ندی مووچه‌ی مامۆستاكه‌یه‌‌ ، هه‌ندی په‌رله‌مانتار تووشی شاگه‌شكه‌ بوون و، قه‌ت بیری نه‌كردووه‌و ئه‌وه‌نده‌ پاره‌ به‌ جارێك وه‌ربگرێت و، یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاران خوێ به‌ ئیسلامی پله‌ یه‌ك ئه‌زانی وتی: ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌‌ به‌پێ شه‌رع وفه‌توا قبوڵه‌و، وادیاره‌ ئیسلامیه‌كان ئه‌و جۆره‌ شه‌رعه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ئه‌هێنن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری لیستی ناوه‌كان بكه‌ێن كه‌ – 48 – ملیۆن دیناره‌كه‌ وه‌رئه‌گرن بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ شه‌وورۆژ باسی گه‌نده‌ڵی وچاكسازی و دادپه‌روه‌ییان ئه‌كرد پێشه‌نگن له‌ وه‌رگرتنی پاداشته‌كه‌1؟، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك له‌ داهاتوودا هوشیار بێت و ، بزانێت ده‌نگ به‌ كێ ئه‌ده‌ن،
له‌ كوتاییدا ئاماژه‌ بۆ یه‌ك كه‌س ئه‌كه‌ێن كه‌ – 48 ملیۆن دیناره‌كه‌ی ره‌تكرده‌و وه‌رینه‌گرت ئه‌ویش هاوری عه‌بدولره‌حمان فارسه‌ ناسراو به‌ { ئه‌بو كاروان} ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان و،جێی ده‌ستخۆشی و شانازییه‌و نموونه‌یان زۆرتر بێت.
27/11/2019

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress