Skip to Content

كه‌ی وه‌ چۆن ده‌ستم به‌ خوێندنه‌وه‌ كرد؟…ئه‌حمه‌د كامه‌ران

كه‌ی وه‌ چۆن ده‌ستم به‌ خوێندنه‌وه‌ كرد؟…ئه‌حمه‌د كامه‌ران

Closed
by تشرینی دووه‌م 28, 2019 General
  

سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنم بۆ خوێندنه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی (2015) كه‌ ئه‌وكات له‌ پۆلی 10ی ئاماده‌یی بووم,ڕۆژێكیان داوام له‌ خاڵی كۆچ كردوم مامۆستا (ته‌ها ئاغاجان) كرد كه‌ كتێبێكی فه‌لسه‌فه‌م پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێنمه‌وه‌ ,چوونكه‌ من له‌و قۆناغه‌ی ژیانمه‌وه‌ ئاره‌زووم بۆ شته‌ نهێنی و ئاڵۆزه‌كان درووست بوو به‌ تایبه‌تیش بابه‌ته‌ فه‌لسه‌فیه‌كان, به‌ڵام خاڵم ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه‌ كتیبێكی فه‌لسه‌فه‌م پێ بدات, پێی گوتم: جارێ كتێبی فه‌لسه‌فه‌ بۆ تۆ زووه‌ , هه‌رچه‌نده‌ش كه‌ خۆی هونه‌رمه‌ندو ڕۆشنبیرێكی به‌ توانا و لێهاتوو بوو,وه‌ هه‌روه‌ها خۆی به‌ به‌رده‌وامی كتێب و ڕۆژنامه‌كان له‌ ژێر باڵی خۆی داده‌نا وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌یگوت: مڕۆڤ به‌ خوێندنه‌وه‌ جوانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیمای پێشكه‌وتنی پێوه‌ دیار ده‌بێت, به‌ڵام هه‌ستا كتێبێكی تری پێ دام به‌ ناونیشانی (پێناسه‌كانی ژیان) كه‌ له‌لایه‌ن هیمداد دڵشاده‌وه‌ نوسرابوو كتێبێكی كورت و پوخت بوو, ئیتر له‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌وه‌ من ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌م بۆ درووست بوو, له‌پاشان بڕیارم دا كه‌ ئیتر به‌رده‌وام بم له‌ خوێندنه‌وه‌ پاش ته‌واكردنی ئه‌و كتێبه‌ی كه‌ خاڵم به‌منی دابوو ڕاسته‌خۆ ڕۆیشتم به‌ره‌و كتێبخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كتێبێكی فه‌لسه‌فه‌ بكڕم كه‌ به‌ ناوی قوتابخانه‌ فه‌لسه‌فیه‌كان بوو به‌ڵام ئه‌وه‌م به‌بیر نایه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كێ وه‌ نووسرابوو , به‌ڵام له‌ كۆتایی دا قسه‌كه‌ی خاڵم زۆر ڕاست بوو كه‌ گوتی: كتیبی فه‌لسه‌فه‌ بۆ تۆ جارێ زووه‌, كاتێك لاپه‌ڕه‌ به‌ لاپه‌ڕه‌ خوێندمه‌وه‌ لاپه‌ڕه‌كانی نزیكه‌ی 400 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بوو نه‌م توانی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ ئه‌وتۆیه‌م بۆ ئه‌و كتێبه‌ درووست بێت به‌هۆی ئاڵۆزی وشه‌كانیه‌وه‌.

  • خوێندنه‌وه‌ لابردنی ئازاره‌كانی نێو مێشكه‌, وه‌ هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ فراونكردنی ڕاده‌به‌ده‌ری مێشكه‌كان كه‌ هیچ كاتێك ناهێلێت مێشكی مڕۆڤه‌كان بچووك ببنه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ به‌رده‌وامیم له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ جارو باریش ئاره‌زووی نوسین له‌ خه‌یالمه‌وه‌ درووست ده‌بوو, به‌ڵام گرنگیم به‌و خه‌یاله‌م نه‌ده‌دا , به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌م ئاره‌زوویه‌كی نوسین بۆم درووست بوو كه‌ وای لێكردم ده‌ست بكه‌م به‌ نوسینه‌وه‌,به‌ڵام له‌ پاش دوو نوسینم و بڵاوكرنه‌وه‌یان له‌ ڕۆژنامه‌كان و ماڵپه‌ره‌كاندا,كه‌ ئیتر بڕیارم دا وازبهێنم له‌ نوسینه‌وه‌ ,به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌و بڕیاره‌م نه‌توانی جێبه‌جێی بكه‌م, چوونكه‌ هه‌ر چۆن له‌سه‌ره‌تادا خۆشه‌ویستیم بۆ خوێندنه‌وه‌ درووست بوو, به‌هه‌مان شێوه‌ش خۆشه‌ویستیه‌كیشم بۆ نوسین درووست بوو, به‌ڵام نازانم كه‌ چ كاتێك خۆشه‌ویستیه‌كه‌م بۆ نوسین له‌ ده‌ست ده‌ده‌م ,به‌ڵام له‌ ده‌ست دانی خۆشه‌ویستیم بۆ خوێندنه‌وه‌ شتێكی مه‌حاله‌ ته‌نیا به‌ مردن ده‌بێت له‌ ده‌ستی بده‌م, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی نوسینه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر په‌تێكی باریك ڕاوه‌ستاوه‌ كه‌ ده‌توانرێت له‌ هه‌ر كاتێكدا ئه‌و په‌ته‌ ببڕێت و جارێكی تر درووستی نه‌كه‌یته‌وه‌.
Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress