
نه‌ریتی نه‌خۆشبوون (چاره‌سه‌ر و خۆپاراستن). له رۆمانی (نزا بۆ ئارمێن)دا …. یاسین برایم
نه‌ریته‌كان ، هه‌ڵقوڵاویی ژیانی كۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تییه‌و له گه‌ڵ بزاف و چالاكی وكاروكرده‌وه‌كانی مرۆڤ هه‌نگاوی ناوه.له‌كۆنه‌وه ،وه‌ك میرات و گه‌نجینه‌یه‌كی به‌هاداری مرۆڤ ، نه‌وه به‌دوای نه‌وه گواستراوه‌ته‌وه ، تاكونهۆ به‌رده‌وامیش له گۆران و خۆنمایشكردنهوه بووه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.نه‌ریته‌كان به هه‌ردوو لایه‌نی (باشی و خراپی) خۆی خزاندۆته نێوچیرۆك و ئه‌فسانه‌و خورافیات وئاین و بیروباوه‌رو ره‌نگدانه‌ویان به سهرتاك و كۆمه‌ڵ.دواتر وه‌ك ڕێساوڕهفتارو خوو له هزروخهیاڵی كۆمه‌ڵگادا گه‌شه‌ی كرد.هه‌رنه‌ته‌وه ومه‌زهه‌ب وكۆمهڵگای سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ، گه‌نجینه‌یه‌كی له داب‌و نه‌ریتی سه‌یرو ناوازه‌و نه‌خواستراوی له خۆ گرتووه.باوه‌ڕپێكردن ویان نه‌كردنی بۆ خودی مرۆڤه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه.ئه‌م نه‌ریتانه ڕه‌گ و ریشه‌ی كۆنی ههیهوبهههمان قاوغ یان جیاوازترجێبهجێكراوه وگواستراوه‌ته‌وه بۆ شارستانیه‌تی ئه‌م رۆژگاره.له كایه‌كانی نووسیندا ، له نێو داستان و ئهفسانهوچیرۆك ورۆمان و شاكاره كۆن و ناسراوه‌كانی جیهان ئاماده‌یی هه‌یه . ئهودابونهریت و باوه‌ڕ و كرده‌وه به‌زۆر چه‌سپاوانه له هزری كۆمه‌ڵگای خۆیان چه‌سپاندوه ومرۆڤ كه‌وتۆته ژێركاریگهریان وبگره وه‌ك ڕێسا‌و یاسایه‌كی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌یری ده‌كه‌ن وهه‌ندێكیان پیرۆز كراون و قسه‌كردن و لادان له‌و دابه بڤه‌و هێلی سووره! له نێو دونیا مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌ده‌بیشدا ، كه ئاوێنه‌ی كۆمه‌ڵگایه ئه‌م نه‌ریتانه ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه.رۆمانیش وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی پشكی شێری ئه‌م نه‌ریتانه‌ی به‌ركه‌وتووه. چونكه رۆمان ، ژیان و جیهانه راسته‌قینه‌كه‌ی مرۆڤ وه‌ك خۆی یان جیاوازتر ده‌گوازێته‌وه یان به‌دیوێكی ترئه‌م ژیانه‌مان جوانتر نیشان ده‌دات و تێكه‌ڵی جیهانی خه‌یاڵ و فانتازیا ده‌كات وچێژێكی جوان به مرۆڤ ده‌به‌خشیت ، جارێكی تر نه‌ریته‌كانیش له نێو خودی رۆمان‌دا ، زیندو ده‌بنه‌وه‌و به به‌رگێكی ره‌نگینتر، دێنه‌وه نێو دونیای خه‌یاڵ و هزری خوێنه‌ر و به‌رده‌وام بوونی خۆیان دووپاتده‌كه‌نه‌وه .هه‌ندێك له‌و نه‌ریتانه له نێو چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك سیمایه‌كی هاوبه‌شیان وه‌رگرتووه‌و به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ژن و خاك وكولتوورو باگراوه‌ندی دیرۆكی و پێكه‌وه‌ژیانیان هه‌یه ، هه‌ندێك له‌م نه‌ریتانه تایبه‌تن به نه‌ته‌وه‌یێك ، وڵاتیێك ، شارێك ،گوندێك، ده‌ڤه‌رێكی بچووك یان هۆزو خێڵ و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه و ته‌نانه‌ت خێزانێكی دیاریكراویش .
له رۆمانی (نزای ئارمێن)(1)ی ئیبراهیمی یونسی گوزه‌رێك به نێو هه‌ندێك له‌م نه‌ریتانه ده‌كه‌ین و ده‌خه‌ینه به‌رچاوی خوێنه‌ر. یونسی رۆماننووسێكی كورده و به زمانی فارسی ده‌نووسێت.به‌ڵام رۆمانه‌كانی هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵگای كوردین وشارهزایهكی باشی له سه‌ر مێژوو ودابو نه‌ریت و كولتورورۆشنبیری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی هه‌یه و له نێو رۆمانه‌كانی ئه‌ودا ، ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه ده‌بینین.له نزای ئارمێندا باس له زوڵم وسته‌م كردن له ژنێكی ئه‌رمه‌نیمان بۆده‌كات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی ، ئه‌م ژنه به ناچاری له ترسی مه‌رگ ، په‌نا بۆماڵی ئاغایه‌كی كورد ده‌بات. له‌وێ خۆ و مناڵه‌كه‌ی تێكه‌ڵاوی ژیانی ئه‌م ماڵه ده‌بێت وله هه‌مان كاتیش كۆمه‌ڵێك كار‌و نه‌ریت و هه‌ڵسووكه‌وت و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م ژنه ده‌خزێته نێو ژیان وخێزانی ئه‌م ئاغه‌یه .لێره چه‌ند نه‌ریتێكی جیاواز ده‌بینین وهه‌ندێ نمونه ده‌خه‌ینه روو له سه‌ر تێڕوانینیان له سه‌ر( نه‌خۆشكه‌وتن) و خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردن ونزا كردن وپه‌نابردن بۆ نووشته و چاوه‌زار وگۆڕی پیاو چاك و شێخ و سه‌یده‌كان . تێكه‌ڵاو بوونی نه‌ریت و بیروباوه‌ره ئاینییه‌كان وباوه‌ڕ پی َهێنان وجێبه‌جێكردنیان له ژیانی رۆژانه‌یان وكه هه‌میشه به فریادڕه‌سی خۆیان ده‌زانن.
منداڵ خۆشه‌ویسته و ئارامی به خێزان ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر منداڵیكی جوان وپێش چاو بوو ، ئه‌وا جوان نییه له به‌رده‌م دایكی پێی بڵیت ئه‌م منداڵهجوانه ! چونكه نه‌بادا ئه‌م منداڵه شتێكی لێ بێت یاخود له به‌ر چاو پیسی و چاوه‌زار و ده‌چاو چوونی منداڵه‌كه . دایك منداڵه‌كه داده‌پۆشێت و نیشانی خه‌ڵك نادات . زۆر جار نووشتوویهك دروستده‌كه‌ن و له لایه‌كی باسكی مناڵه‌كه ده‌ده‌ن یان مووری شین وچاوهزارله نێوچاوانی یان له پێشه‌وه‌ی سه‌ر یان به لانكه‌وه هه‌ڵده‌واسن ، تا له چاوی پیس به دوور بێت و منداڵه‌كه نه‌خۆش نه‌بێت.
“داده ئامین منداڵه‌كه‌ی هێنا.ئه‌ی ماشه‌ڵڵا ، ماشهڵڵاچهند منداڵێكی جوانه !دایكم چه‌ند داوه‌مووی سه‌ری بادابوون و بۆ چاوه‌زار موورووێكی شینی به مێوی پێ هه‌ڵ واسیبوون ، و “نووشته”یه‌كی به سنجاخ له شانی راستی قایم كردبووكه ناردبووی له لای باوه سه‌یی محمد بۆیان هێنا بوو. “(2) .
منداڵ ، ئه‌گه‌ر تووشی گوێ ئێشه بێت ، ئه‌و دووكه‌ڵی جگاره‌ی ده‌خه‌نه گوێ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن. ژنی ئاغاش كه ده‌بینی منداڵی ئه‌م ژنه ئه‌رمه‌نییه هیچی له سه‌ر نییه‌و گوێیه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ن ، به‌راورد ده‌كات له گه‌ڵ منداڵه‌كانی خۆی كه به‌رده‌وام سه‌ریان داپۆشراوه ، چونكه ئه‌گه‌ر كڵاوێك یان په‌رۆیه‌ك له سه‌ر منداڵه‌كه نه‌به‌سترێت ئه‌وا تووشی گوێ ئێشان ده‌بێت.
“مناڵه‌كانی لای خۆمان هه‌ر كۆچكهیان له سه‌ر هه‌ڵ گیرابا ، تووشی گوێ ئێشه ده‌بوون وئهودهم دایكه‌كه‌یان ده‌بوو دوو كه‌ڵی سیغارهیان ده گوێ بكه‌ن”(3).
له كتێبی (وه‌بیرم دینێو)ی عه‌قیله رواندزی هه‌مان شتمان بۆ ده‌گێرێته‌وه له سه‌ر گوێ ئێشان و دووكه‌ڵی جگاره.” وه‌كی گێ وه‌ژان ئه‌كه‌ت ، بێجگه له ده‌رمانی دكتۆری ، دووكهرێ جخارهشیان ده‌ناو پف ئه‌كرد، ئه‌وه‌ش لۆ ماوه‌یه‌كی كم ژانی پێ ئه‌شكا”(4) .
نه‌خۆشی زه‌رتك_زه‌ردووی كه توشی منداڵ ده‌بێ ئه‌وا ماسییه‌كیان دێنا ناو ده‌فرێكی روون تا منداڵه‌كه سه‌یری بكات ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه گه‌وره بوایه ، ئه‌گه‌ر ماسییه‌كه مردبوا ئه‌وا نیشانه‌ی وایه زه‌ردووه‌كه له منداڵه‌كه گواستراوه‌ته ماسیه‌كه و نه‌خۆشه‌كه چاره سه‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر منداڵێكی بچووك بوایه ، مۆرویهكی زه‌رد كه‌تایبه‌ت بوو به نه‌خۆشی زه‌رتك یان جل‌و به‌رگێكی زه‌ردیان له به‌ر مندڵه‌كه ده‌كرد، یان بردنه لای پیاوچاكێك.
“منداڵه‌كه زه‌ردوویی گرتبوو ، هه‌ر چه‌نده بردبوویانه سه‌ر حه‌وزی”پیر یوونس”و ته‌ماشای ماسی یه سووره‌كانی كرد بوو،هه‌روه‌ك خۆی زه‌رد و زه‌عیف بوو…”زه‌ردوویی”شی له ده‌ستی كرا بوو “مووفهڕهكی””پیر موراد”یشیان بۆ هێنابوو كه‌چی هه‌ر وه‌ك خۆی بوو…!.” (5).
هه‌ره‌ها له كتێبه‌كه‌ی( عهقیلهخان) ئاماژه‌ی به‌م نه‌خۆشییه ده‌كات و ده‌ڵێت”زه‌رتك : ئه‌وش مۆری وجلكی زه‌رد دهبهرنهخۆشی ده‌كرا.”(6).بێجگه له‌مه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، ئاژه‌ڵانیش زهرتكه ده‌گرن.
له‌نێو ئاینه جیاوازه‌كان و پیاو چاك و گۆڕی پیاوه ئاینییه‌كان وداری گۆڕستانه‌كان وبهردوئهشكهوت وكانیاو وچه‌ندین كه‌ل و په‌لی پیرۆزكراو هه‌یه وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك هه‌ندێ نه‌خۆشی به‌كاردێن ونه‌خۆشه‌كان په‌نای بۆده‌به‌ن.
(تۆمابوا)ڕۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ڕه‌نسی ، له كتێبێكی خۆیدا كه له سه‌ر ژیانی كوردهواری نووسیووه ، ئاماژه‌ی به‌چه‌ندین شتی سه‌یرو سه‌مه‌ر ده‌كان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی زه‌رتك ده‌ڵێت”گه‌لێ كانیاوی پیرۆز هه‌یه، كه له ته‌نیشت مزگه‌وت یاخود ته‌كیه یان گۆڕستانهكانهوهن.ئه‌چنه سه‌ر ئه‌م كانیانه بۆ چاك بوونه‌وه له نه‌خۆشی ، بۆنمونه له ناو یه‌زیدیه‌كانی شێخان دا كانیه‌ك هه‌یه ناوی (كانی زه‌ركێ)یه مانای كانی زه‌ردكه، هه‌ر به‌ناوه‌كه‌یدا دیاره كه خه‌ڵكی له نه‌خۆشی زه‌ردۆیی چاك ئه‌كاته‌وه.(7) ده‌یان شتی سه‌یرو ناوازه‌ی له‌م كتێبه‌ی خستۆته روو كه وه‌ك بیروباوه‌ری پروپووچ ته‌ماشای كردووه.
هه‌روه‌ها له كوردستان زۆر شتی له‌م بابه‌ته هه‌یه نه‌ك هه‌ر مرۆڤه نه‌خوێنده‌واره‌كان بگره كه‌سانی رۆشنبیروشارهزاش په‌نای بۆ ده‌به‌ن . بۆ نه‌زۆكی وگه‌یشتن به ئاوات ده‌یان گۆڕی پیاوی چاك هه‌یه بۆ نمونه:گۆڕی (سوڵتان موزفه‌ری هه‌ولێر)* وئهشكهوتی (ره‌به‌ن بۆیا_شێخ وسو ره‌حمان)** له شه‌قلاوه ونه‌بی یونس له موسڵ .بۆ به‌ردی گورچیله (ئاوی شێخی باڵه‌ك) و دوعاكردن له گۆڕی پیاو چاكه‌كه . بۆ گه‌ڕاو و نه‌خۆشی پێست گه‌ڕاوی( بابهجیسك) و هه‌روه‌ها (میر سه‌ید) له كۆیه.بۆ كۆخه ره‌شه ، به‌ردێكی كون هه‌یه له (كاولۆكان)ی ڕواندز(به‌ردێ كهندهكۆخی) پێده‌ڵێن ، حه‌وت جار له‌م كونه بچی و بێی ئه‌وا كۆخهكهچاك ده‌بیت .
هه‌روه‌ها له‌گوندی (ئاكۆیان)یش داربهڕووێك له‌م شێوه هه‌بووه به ناوی دارێ كه‌نده كۆخی حه‌وت جار له نێو ڕه‌گه‌كانی ده‌هات و ده‌چوون، ئه‌م داره له ئه‌نفالكردنی گونده‌كه سووتا.(داروبزماره)ش بۆ ددان ئێشان ، هه‌ركه‌سێك دانی بێشیت و بزمارێك له داره‌كه ده‌چه‌قێنێت و به هیوای چاكبوونه‌وه.بالووكه هاتن له ده‌ست و پێ ئه‌وا زۆر پیاوچاك هه‌یه به گوێره‌ی ژماره‌ی بالووكه‌كان چه‌ند بێت ئه‌وه‌نده قه‌د له داره‌كه ده‌كه‌یته‌وه تا وه‌شك ده‌بێت له زۆر شوێن ئه‌م جۆره دارانه هه‌ن و خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كه‌ن.بۆسه‌ر ئێشه‌و لاق و پشت ئێشه‌و باداری ، ده‌یان پیاوچاكی تر هه‌یه ده‌چنه سه‌ر ودوعایهك ده‌كه‌ن و (نان و پیوازێك) له سه‌ر پیاوچاكه‌كه به جێده‌هێڵن.ده‌یان كانی و گۆمی كبریتی(گه‌ڕاو) و رووبار هه‌یه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی پێست به كاردێن وخه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئه‌م بیڕوباوهرو نه‌ریتانه ئه‌گه‌ر لای هه‌ندێك كه‌س بنه‌مایه‌كی پووچ وخورافی و درۆی هه‌بێت ،لای هه‌ندێكی تر باوه‌ڕیان پێی ههیهوئاسودهیی به دڵ و ده‌روونیان ده‌به‌خشێت و ده‌بێت ڕێز له‌و مرۆڤانه‌ش بگرین . ده‌كرێت هه‌ندێك كانیاو وگهڕاو وسه‌رچاوه‌ی ئاو بنه‌مایه‌كی زانستی و پزیشكی هه‌بێت بۆچاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی ئه‌مه‌ش پێویستی به توێژینه‌وه هه‌یه.
. له‌م رۆمانه‌دا ، له‌چه‌ند شوێنێك بیروباوه‌ری ئاینی خراوه‌ته روو ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی و تاو له‌رزو په‌نا بردنه به‌ر نووشتوو و پیاوی ئاینی و سه‌یدو شێخه‌كان.له كوردهواری ئه‌و مندڵانه‌ی تووشی ترس ده‌بوون ئه‌وا (مس یاخود په‌نگر)یان له سه‌ر سه‌ر منداڵه‌كه ده‌خسته نێوجامێكی ئاو به مه‌به‌ستی چاكبوونه‌وه ، یاخود منداڵه‌كه‌یان ده‌برده لای كه‌سانی ئاینی بۆ نووشتووكردن.كاتێ منداڵی ژنه ئهرمهنیهكه ده‌گری و تووشی ترسان هاتووه به باوه‌ڕی ئه‌وان ئه‌وا ده‌یبه‌نه لای سه‌ید.”باشه ، ئاغا… قهنداومان داوه‌تێ …ناردوومه لای بابه سه‌یدیش دوعای ترس و له‌رزی بۆ بێنن ،هێشتا نه‌هاتۆته‌وه….”.(8).
به‌راورد كردنی ددان خاوێنكردنه‌وه له نێوان كه‌سانی شارستانی و ماڵی ئاغا ئه‌وان به فڵچه‌و ده‌رمان و ئه‌ویترین بهپووشه پیسه‌ی كه به سه‌ری گێسكی ماڵپاكردنهوهیهو ماڵی پێ خاوێن ده‌كه‌نه‌وه . “له ماڵی ئاغاكانی دیكه بۆددان ئاژنینه‌وه كه‌ڵك له پووشكهی ئه‌و گه‌سكه وه‌رده‌گرن كه له په‌نا ده‌ركه‌ی داریان داناوه…. “(9).
زۆر كه‌س باوه‌ڕیان وایه هه‌رچه‌ند منداڵ پیس بێت و گرنگی پێنه‌درێت ئه‌وه‌نده پێشچاوترو قه‌ڵه‌وتر و دوور له ده‌ردو به‌ڵا ده‌بێت، وه‌ك پێشینان ده‌ڵێن (بخۆ گه‌نده‌و گوو _ بگره ره‌نگ و روو).ئه‌مه زیاتر له‌لای دایكان و به‌راوردكردنی منداڵی پاكژی خۆیان له گه‌ڵ منداڵی كه‌سێكی تركه لووت به‌چڵم و پیس وجل بهقرێژوفرامۆشكراو له خزمه‌تی باش.ئه‌م په‌نده وه‌ك به‌راوردێك له نێوان خاوێنی و پیسی منداڵ ده‌گوترێت.
نه‌خۆش كه‌وتنی منداڵه‌كه‌و نه‌زانینی ده‌رده‌كه‌ی ، ترس و گومان ده‌خاته نێو خێزانی ئاغا و دایكی منداڵه‌كه، له نێوان خۆیان چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و منداڵه‌كه له ژوورێك داده‌نێن و كه‌س نێزیكی ناكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه نه‌بێت . ئه‌وان گومانیان هه‌یه ، منداڵه‌كه ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی له ئاژه‌ڵ گرت بێت یان له‌و پیاوه هه‌ژاره‌ی چه‌ند ڕۆژێك له ماڵی ئاغا به نه‌خۆشی سه‌ری نایه‌وه .هه‌ندێك بهتیفۆ وگرانهتاو هه‌ندێكی تر به بۆن و یان گومان كردن له‌هه‌بوونی ئه‌سپێ.هه‌موو ئه‌وانه وا له بیركردنه‌وه‌ی ئاغا ده‌كات و ئه‌ویش به قسه‌ی پیره‌ژنێكی گوند بكات ، كه بونی سیر چاره‌سه‌ری ده‌ردی منداڵه‌كه ده‌كات.بۆیه له باره‌ی نه‌خۆش كه‌وتنی ئه‌م منداڵه، ده‌ڵێت:”فاتم! ئه‌من قسه‌ی ئه‌م پیره‌ژنه‌م پتر به دڵه‌وه ده‌نووسێ … منداڵه‌كه له دایكی جوێ بكه‌نه‌وه ، ده پازده بیست دنكه سیریش سپی كه‌ن وبهبهنیانهوه بكه‌ن و ده‌ملی بكه‌ن… وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌م نه‌خۆشییه له ئه‌سپێ یان ڕا په‌یدا ده‌بێ ، ئه‌سپێش ده‌ڵێن بۆنی سیرێی پێ خۆش نییه….”(10).
ئه‌مجاره نه‌خۆش كه‌وتنی دایكی منداڵه‌كه ، بیركردنه‌وه‌ی ناوازه‌ی لێدێته به‌رهه‌م ، بڕوانه منداڵه‌كه رووت ده‌كه‌ن و له سه‌ر ده‌ستی داده‌نێت وبۆئاسمانی به‌رزده‌كه‌نه‌وه و پێشانی خوودای ده‌ده‌ن تا خوا به‌زه‌یی به‌لاوازو بچووكی منداڵه‌كه بێته‌وه له به‌ر ئه‌ویش روحم به دایكی بكات و چاكی بكاته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌م كاره‌یان ده‌كرد پزیشك له شاره‌وه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش رووی كردبووه گوند‌و ئه‌م رووداوه‌ی به چاوی خۆی دیت.
“ئه‌م جۆره وه‌ختانه دوعا ده‌كه‌ن ، دایكان منداڵی چوو كه‌ڵه رووت ده‌كه‌نه‌وه و به خوای نیشان ده‌ده‌ن ، تا ره‌حم به دایكی بكا… چ بكه‌ن فه‌قیرانه ! ئه‌وه كه دیتان منداڵه‌كه‌یان له سه‌ر ده‌ست دانابوو ، وههڵداوپێدایان پێ دكرد، بۆ ئه‌مه بوو…به‌و هیوایه‌كه خواباشتری ببینێ به‌زه‌یی پێی دابێته‌وه… و ره‌حم به دایكی بكا….”(11).بێجگه له رووتكردنه‌وه‌ی ئه‌م منداڵه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئاسمان ، ژنی ئاغا نزای دهكردو منداڵه ناباڵقهكانیش نزاكه‌یان ده‌گێرایه‌وه ، گوایه خودا نزای ئه‌م منداڵه بچووكانه ره‌تكردنه‌وه‌ی بۆنییهو بۆیان جێ به‌جێده‌بێت.له‌گه‌ڵ هاتنی پزیشك بۆگونده‌كه ، خه‌ڵك به تێكرا( ژن و پیاو) كه‌وتنه خۆ هه‌ر یه‌كێك ده‌ردێك وجۆرێك نه‌خۆشی بۆ پزیشك ده‌گێرایه‌وه .پێش هاتنی پزیشك تێكرای خه‌ڵكه‌كه بۆ بچووكترین نه‌خۆشی هانایان بۆگۆڕی پیاو چاكان و حه‌كیم و مه‌لای گوند‌و سهیدوشێخ وپیرهژنه به ساڵاچووه‌كان ده‌برد. له‌م باریهوهش ده‌یان چیرۆك و رووداوی سه‌یرو سه‌مه‌ره روویده‌داو له باره‌ی ده‌ردی نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌وته سه‌ر زار‌و وه‌ك چاره‌سه‌ریش بۆ یه‌كتریان ده‌گێڕایه‌وه تا ئه‌وانیش له ئاینده سوود له قسه‌و ڕهفتارونهریت وئامۆژگاریه‌كان وه‌ربگرن.
له كۆتاییدا ، ئاماژه به وته‌ی ئه‌و ئاغایه ده‌ده‌م كه ده‌ڵێت”مه‌سه‌لێكی كوردی هه‌یه ، ده‌ڵێ نابێ به پێش پیاوی گهورهوبه پاش ئێستر دا تێ په‌رێ”به‌ڵام جاری وا هه‌یه پیاو ناچاره… “(12). ئه‌م په‌نده كوردیه ، پێمان ده‌ڵێت نابێ كه‌سانی منداَل و كه‌سانی بچووك وه‌پێش پیاوی گه‌وره بكه‌ون و ده‌بێ رێزی لێ بگرن ، خۆ بۆ ئامۆژگاری و قسه‌كردنیش هه‌مان كرده‌وه هه‌یه نابێ (قسه‌ی گه‌وران بشكێن و به قسه‌یان بكه‌ین جا ڕاسن بن یان هه‌ڵه ) واته قسه‌ی پیاوی گه‌وره به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت .ئه‌م قسانه‌ش كاریگه‌ری دروستده‌كه‌ن به سه‌ر خێزان و بنه‌ماڵه جا له هه‌ر بوارێكی ژیان بێت .خۆ بۆ كاری دووه‌میش نابێت مرۆڤ له دوای ئێستر بروات یان لێی نێزیك بكه‌وێته‌وه ، نه‌بادا جووتێكی لێ بدات و تووشی زه‌ره‌ری بكات.واته ئاگادارت ده‌كاته‌وه به‌رله‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی و به‌ڵایه‌ك بێت پێویسته خۆت بپارێزیت .كورده‌واریش ده‌ڵێت (خۆپاراست له چاره‌سه‌ركردن باشتره!!).ئه‌و چه‌ند نمونه‌یه‌ی نێو ئه‌م رۆمانه و مشتێكن له خه‌روارێك وهه‌ڵقوڵاوی نه‌ریت و ڕه‌فتار و باوه‌ر پێ هه‌بوونی كۆمه‌ڵگان . تا ئێستاش له دونیای مودێرنه‌ته وگه‌شه‌ی ئه‌قڵی مرۆڤ و ئاسۆی گه‌شی پزیشكی كه‌سانێك هه‌ن و هه‌ندێ له‌م نه‌ریتانه په‌یره‌و ده‌كه‌ن.
هاوینی 2015 ڕواندز
——————————–
سه‌رچاوه وپه‌راوێز:
1.رۆمانی (نزا بۆ ئارمێن) ، ابراهیم یونسی ، و:عبدلله حسن زاده ، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات ، هه‌ولێر ، چاپی دووه‌م ، 2009.
2.سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل25.
3.سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 35.
4.وبیرم دێنۆ ، عه‌قیله رواندزی ، چاپی یه‌كه‌م ، هه‌ولێر ، 2001 ، ل74.
5.نزا بۆ ئارمێن ، ل231.
6.وه‌بیرم دێنۆ ، ل71.
7.تۆمابوا، ژیانی كوردهواری ،وه‌رگێڕانی بۆ كوردی:حمه‌سعید حمه كریم ،چاپخانه‌ی زانكۆی سلێمانی، 1980.ل232.
*.وه‌ك زانراوه ئه‌م گۆڕه هی باوكی سوڵتان موزهفهرهو گۆڕی ئه‌و له نه‌جه‌فه!به‌ڵام خه‌ڵك هه‌ر به گۆڕی سوڵتان موزه‌فه‌ر سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ منداڵبوون و نه‌خۆشی و پاڕانه‌وه ده‌یان راز‌و نیازی تر.
**. ئه‌م پیاو چاكه لای مه‌سیحییه‌كان به (ره‌به‌ن بۆیا) وموسڵمانانیش به (شێخ وسو ره‌حمان)به‌ناوبانگه و هه‌ریه‌كه‌ی به هی خۆی ده‌زانن .به‌ردێكی لێیه ، ژنان به مه‌به‌ستی منداڵبوون خۆیان له‌سه‌ر زگ خلۆردهكهنهوه .
8. نزا بۆ ئارمێن ، ل 72.
9.سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل 94.
10. سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل200.
11. سه‌رچاوه‌ی پێش‌و ، ل216.
12. سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، ل349.
تیبینی : له گۆڤاری (نما) ، ژماره (44) ، 2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه .