ده‌رباره‌ی دیارده‌ی ژنسالاریی چی ده‌ڵێن؟ …. رووپاك نوری
ره‌نگه زۆرێك له خوینه‌ران ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان پێ سه‌یر بێت چونکه که‌متر پێشچاوکه‌وتووه، به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌کاریبهێنم وه‌ك تیشک خستنه سه‌ر بابه‌تێکی خانمی لێهاتوو سوهه‌یلا مه‌یهه‌می که له وتارێکی وێبلاگی ده‌نگه‌کان بابه‌تێکی واڵا و دێرین ده‌خاته به‌ر باس و لێدوان، له ژێر ناونیشانی (چاودێریکردنی خود، لەلای ژنانی نوسەر)، که ناوه‌ڕۆکی ئه‌م بابه‌ته‌ش زۆربه‌ی میدیکانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه کوردیه‌کانی به‌شی باشوور بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌کاریده‌هێنن، ئه‌ویش سه‌رکۆنه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی باوکسالاری کۆمه‌ڵگای کوردییه، به‌ڵام ئایا له راستیدا ئه‌م بابه‌ته وایه؟ هه‌ر بۆ نموونه خانمی نووسه‌ر رای خۆی وا ده‌نووسێت: ((هەموو کات لەژێر ڕکیفی پیاوسالاردا بوویین، یاسای پیاوانە و دامودەزگای بەهاداری پیاوانەمان بووە. لەڕواڵەتدا ئێمە بەرەو پێش دەرۆین و خوێندن و ئیش و چالاکی کۆمەڵایەتی و مافی دەنگ و ….تاد، بەڵام هەمووی ئەوانە لە ژێر سەیتەرەی پیاودا رۆڵدەگێڕێ و بەردەوام بەرهەمهێنانەوە دەکات)).
له راستیدا ئێستا کاروبار له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع و جیهانی نوێی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌رمایه‌داری وته‌کنه‌لۆژیای خێرادا به جۆرێکی تره، باوی هێزی ماسولکه‌کان نه‌ماوه‌و زیاتر لاکردنه‌وه‌و رۆڵ بۆ هێزی هزره، جا ئه‌گه‌ر پیاو هێزی مه‌چه‌کی هه‌بێت ئه‌وا ئافره‌تیش هێزو تاکتیك و تاکنیکی تری زۆر هه‌ن که به‌هۆیه‌وه کۆنترۆڵی سێ له چواری کۆمه‌ڵگای گرتووه‌ته ده‌ست، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی خودی ئافره‌ت بۆ شێوازی ژیانی خۆی چ سته‌مێکی پیاوانی تێدایه که خانمی مه‌یهه‌می ده‌ینووسێت: ((خانمان خۆیان له ڕازاندنەوە و میکاپ و خشڵ و ئەوانەدا دەمێنێتەوە)).
من نامه‌وێت بکه‌ومه ئه‌و هه‌ڵه باوه‌ی زۆربه‌ی نووسه‌ران تێیکه‌وتوون؛ که جیاکردنه‌وه‌ی پیاو و ئافره‌ته له یه‌کتری و وێناکردنیانه وه‌ك دوو نه‌یاری یه‌کتری، ئه‌مه زۆر لێکدانه‌وه‌یه‌کی ساده‌و هه‌ڵه‌یه، له باره دروسته‌که‌یدا (رۆشنفکر بن) ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و پێگه‌و رۆڵی هیچیان که‌متر نییه له‌وی تر، هه‌رچه‌ندێکیش که‌مێک له باری فیسیۆلۆژی و سایکۆلۆژییه‌وه له‌یه‌کتری جیاوازیش بن به‌ڵام له کۆتاییدا هه‌ردووکیان دووبنه‌مای دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تین، هه‌روه‌ها لێره‌دا من باسی زۆر که‌مینه‌ی پیاوان ناکه‌م که ئێستاش شانازی به سمێلێانهوهو ده‌که‌ن و به حوکمی هێزی بازوو ده‌یانه‌وێت خۆیان بسه‌لمێنن و هه‌ر خۆشیان له کۆتاییدا ده‌بێت باجه‌که‌ی بده‌ن، که ره‌نگه هۆکه‌شی فشاره جۆراوجۆره‌کانی ده‌ره‌کی وه‌کو ئابووری و سیاسی وهه‌روه‌ها کێشه‌کانی ده‌روونیی بێت.
نامه‌وێت بچمه ناو قووڵایی هۆکاریی ئه‌م کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی تاکی کورد پیوه‌ی ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام هه‌رچه‌ندێك مه‌عریفه‌ی مرۆڤ زیاد بێت هێنده له نه‌فامی رزگاری ده‌بێت و به‌ره‌نجامیش بڕیاره‌کانی دروست ده‌بن، ده‌با بپرسین ئایا رێژه‌ی چه‌ند له هاوسه‌رگیریه‌کان به ره‌زامه‌ندی ته‌واویی هه‌ردوولا بووه‌و لانی که‌م کۆلکه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوانیاندا، ده‌سه‌لاتی سیاسیش نایه‌وێت میلله‌ت به ئاگا‌و وشیار بێت بۆیه هیچ خه‌م و هه‌وڵێکی جیددی نادات له‌م پێناوه‌دا..
لاتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌و راپرسی و داتا تازانه‌ی ئه‌م دواییانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌سه‌لمێنن که دیارده‌ی باوکسالاریی روو له زیادبوون و ته‌شه‌نه‌کردن بێت، بگره ساڵانه چه‌ندان پیاو توشی توند‌و تیژی ده‌بنه‌وه‌و ده‌شگاته حاڵه‌تی کوشتن له لایه‌ن ژنه‌کانیانه‌وه، یان به نه‌خشه‌ی ژنه‌کانیان، سه‌دان پیاو له لایه‌ن ژنه‌کانیانه‌وه ده‌رده‌کرێن و له ئوتیله‌کان ده‌ژین، رۆژانه (کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له مافی پیاوان) سکاڵای جۆراوجۆر تۆمار ده‌کات سه‌باره‌ت ئه‌و پێشێلکاریه فراوانانه‌ی له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی (مێ) وه رووبه‌رووی پیاوان ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ژن وای دابنێت ماف و ئازادی به‌س له نووسینی بابه‌تی ئیرۆتیکدایه ئه‌وا زۆر مانای ئازادی به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ش وه‌ك هێمای تێنه‌گه‌شتنی بنه‌ڕه‌تی له ئازادی لێكده‌درێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌مڕۆدا نووسه‌ره خانمه‌کان له‌م بابه‌ته‌دا پێشی پیاوه‌کانیان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام واقیعی کۆمه‌ڵگاکان ده‌ریده‌خات که چۆن ئافره‌تان جڵه‌وی ژیانیان گرتووه‌ته ده‌ست و پیاوان ده‌چه‌وسێننه‌وه، چه‌کی ئافره‌ت بۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆر‌و جۆراوجۆرن، خۆشیان ده‌زانن چۆن پیاوان هه‌موو ساتێك مهجبووریانن و ئه‌وانیش هه‌موو فشاره‌کانیان به‌کاردێنن بۆ جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌و ویست و ئاواته‌کانیان، به‌ڵام نه‌نگیی له‌وه‌دایه که‌موکوڕیی و هه‌ڵه‌و نه‌زانین بگێڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ره‌گه‌زی مێ ده‌چه‌وسێینه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆکاره بۆ شکسته‌کان، له کاتێکدا له زه‌مینه‌ی واقیعدا چه‌ندان خانمی لێهاتووش هه‌ن گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی بواره جیاجیاکانی ژیان به‌ده‌ست دێنن و ته‌نانه‌ت تیاشیاندا هه‌یه ده‌بێته سه‌رۆک کۆماری وڵاتێك، من خۆم به‌ش به حاڵی خۆم وه‌ك خانمێك وای ده‌بینم که‌سی رۆشنفکرو ئازاد زۆر له مێژه کێشه‌کانی جه‌نده‌ریان جێهێشتووه‌و خۆ سه‌رقاڵی ئه‌و ململانێ ئه‌فسانه‌ییه ناکه‌ن و چیدی وه‌کو بابه‌تێك رووبه‌رێکی گچکه‌ش له بیرکردنه‌وه‌یان داگیر ناکات، چونکه له کۆتاییدا دوای ئه‌و هه‌موو ناکۆکی و شهڕهجوێنهی بۆ نموونه له نێوان ژن وپیاوێکدا روو ده‌دات ده‌بینین له کۆتاییدا هه‌ردووك لا وه‌کو منداڵ مه‌جبوری یه‌کدی ده‌بنه‌وه‌و بێ یه‌کدیش ناتوانن بژین.