دووبەرەکەی هەڵبژاردنی تورکیا و کورد.. زانا ڕزاق
یەکەم
ئەو هەڵبژاردنەی تورکیا کە کرا پلانەکە پێش هەڵبژاردن داڕێژراوە بەوەی کە دوو لایەن دروست بکرێت ،
لایەنێکی بەرەی ئەکەپە
ئەوەی تر بەرەی جەهەپە
بەرەی ئەکەپە و ئەو هێزانەی لەگەڵین زیاتر ئیسلامین بەڵام بەرەی جەهەپە چەپن
ئەوەش واتە ئەردۆخان و ئەوانەی لەگەڵین زۆر باش کۆمەڵگاکەیان خوێندۆتەوە بۆیە زیاتر ڕەنگدانەوە و دروشمەکانیان دینی بوو، بەس بەرامبەرەکانیان کە دروشمی ئۆپۆزسیۆنیان بەرز دەکردەوە و دەیانووتنەوە ئەمەش ئەردۆخان چەکی خۆشی لەو ڕێگەیە بەکارهێنا.
دەکرێت بڵێین ئەردۆخان هەم لەڕێگەی کۆکردنەوەی حزبە ئیسلامیەکان هەمیش ڕکابەری کردنی لەسەر دروشم و قسەی ئۆپۆزسیۆنەکان تا ڕایەدەیەکی زۆر هەڵبژاردنەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلا کردبێتەوە.
دووەم
لەکۆتاییدا پێم وایە ئەوەی زیانی بەردەکەوێت کوردە ،وەک کورد، چونکە هەر یەکەیان لەبەرەیەکن و لەبەرەی خۆیان پلەی یەکەم ئەوان نین بەڵکو جەهەپە لەبەرەیەک یەکەمە ئەکەپەش لەبەرەی تر.
ئەمەش وا دەکات ئەوان چی بڵێن ئەوانی تریش لەگەڵین لەگەڵیشی نەبێت کاریگەری نابێت بەس دەبوایە کورد و هەموو حزبە کوردییەکان لەبەرەیەک بان ئەو کات بەهێزتر و دەنگیان باشتر دەگەیشت هەمیش خەڵکی زۆریشیان پشتیوانیان دەبوو بەس ئاوا خەڵکی تریش دابەش دەکات …
16 5 2023