لە نیگای ئەسرینەوە.. عەلی سیرنی
Closed
دەدا دڵ لە مەوجی گریان
دەڵێی دەریای بێ سنورە
جارێ شین و جارێ ساف
جارێ نزیک وجارێ دوورە
گەشتێکی تاریک و تیشکێکی نورە
بەلەمی خەیاڵ و هیوای زۆرە
هەندێ نزیک و هەندێ دوورە
گەهێ خەندەو گریان گەهێ غەمگین و ئەسرین
لە گەڵ مەوجی دڵ ژێر و ژورە
لەت لەتی کرد ئەو کافرە سینەو دڵ
لە دەستێکی ڕم و لە دەستێکی شورە ( ۱)
هەر دای لە سینەو دڵ فڕکەی خوێن تەنی ئاسۆ
دەڵێی بەرەبەیانە هەڵاتنی تیشکی هەتاوی سوورە
———————–
١ – شور: لە زاراوەی کورمانجی باکور واتە شیر یان شمشێر.