Skip to Content

نامەیەکی کراوە بۆ خاتوو کڵاو دوور.. هاوڕێ خالید

نامەیەکی کراوە بۆ خاتوو کڵاو دوور.. هاوڕێ خالید

Closed
by ئاب 28, 2021 General, Poems

خاتوون ئەم کاتەت باش…
پێم وایە من دەبێ بەرگریت لێبکەم، چونکە بە ئازادی کارەکەت هەڵبژاردووە،
لەم فەزا داخراو و نەفرەتییە، هێشتا دەوێریت ئەم کارە بکەیت،
تۆ مرۆڤێکی ئازا و بوێریت، خەبات دەکەیت لە پێناو ئازادییەکانی خۆت.
ناتەوێت ئەوانیتر کڵاو بخەنە سەرت و تۆ تەنها کڵاو دوورێکیت،
من بە ئازادی کڵاوەکانت دەخەمە سەر سەرسەرم،
پێم وایە کڵاو دوورین باشترە تا کڵاو لەسەر نان،
ئێرە بۆتە مەیدانی کڵاو لەسەر نانی هەمووان،
نرخی کڵاوێک لێرە بریتییە لە دانانی ئازادییەکەت،
خاتوو کڵاو دوور با پێت بڵێم لە هەر شوێنێک ئازادی نەبوو…
دەشێ:
قەحپە ببێتە سیاسی
سیاسی ببێتە مەلا
مەلا ببێتە بازرگان
بازرگان ببێتە مافیا
مافیا ببێتە پەرلەمانتار
پەرلەمانتاریش ببێتە گەواد.

هاوڕێ خالید

Previous
Next
Kurdish