سیناریۆكانی ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی ئه‌م بار و دۆخه! … عه‌بدوڵا ساڵح
كوردستان به قۆناغێكی دژوار و پڕ مه‌ترسیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ ، بار‌و دۆخی دوای ١٦ ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی خسته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئالۆگۆڕی ڕیشه‌یی، ڕه‌نگه ئاكامه‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌ركه‌ون، نامه‌كی ئه‌مڕۆی بارزانی بۆ په‌رله‌مان – وه‌ك نمونه .
یه‌كێك له یاریكه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م گۆڕه‌پانه یه‌كیه‌تی نیشتمانی ، یا ده‌قیق تر بڵێین باڵێكی ناو یه‌كیه‌تی بوو ، هه‌ركه‌س به‌سیاسه‌تی ئه‌م باڵه بڵێ خیانه‌ت یا موئامه‌ره ئه‌وا له سروشت وسیاسه‌تی ئه‌حزابی ناسیۆنالستی كوردی ، به‌تایبه‌تی یه‌كیه‌تی و پارتی ، نه‌گه‌یشتوه یاخود ساده‌و سه‌تحی بیر له‌سیاسه‌ته‌كانیان ده‌كاته‌وه . ئه‌م سیاسه‌ته‌ی باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له ناو یه‌كیه‌تیدا به‌ردێك بوو به دوو ئاراسته‌دا !
یه‌كه‌م / ئه‌وان دڵنیا بوون له‌وه‌ی پارتی بۆته تاكه حزبی باڵا ده‌ست له‌كوردستاندا وهه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی خۆی و فه‌زای كۆمه‌ڵگاشی به جۆرێك شه‌حن كردوه ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌كانیشیان ناتوانن به به‌ڵێ ده‌نگ نه‌ده‌ن ،ئه‌م جوڵاندنی شه‌قامه ، ئه‌و حیزبه، وه به‌تایبه‌تیش سه‌رۆكه‌كه‌ی دواتر وه‌ك ( پاڵه‌وانی قه‌ومی ) وێنا ده‌كا ، ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ل ومه‌رجدا فریای له‌باربردنی نه‌كه‌ون ڕه‌نگه دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ شكستهێنان به بارزانی له نزیك ماوه‌دا ئه‌سته‌م بێ .
دووه‌م / كورسیه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی چۆڵه! ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه فریا نه‌كه‌ون ئه‌وا پڕۆ پارتیه‌كانی نێو یه‌كیه‌تی ، به‌تایبه‌ت – كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ومه‌لا به‌ختیار – ئه‌و هه‌له‌ی باڵا ده‌ستی پارتی ده‌قۆزنه‌وه و كێشه‌كانی نێو ماڵی یه‌كیه‌تی به قازاننجی خۆیان ده‌شكێننه‌وه به‌ره‌و كورسیه چۆڵه‌كه ، وه یاخود باڵ باڵێنی نێو یه‌كه‌تی ئیدامه‌ی ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی پارتیه‌و ده‌رفه‌تی جێگیركردنه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وان سه‌ختر ده‌كا ، ئه‌م باڵه‌ی ناو یه‌كیه‌تی، وه‌ك سروشتی ئه‌حزابی ناسیونالستی كورد، به‌بێ گوێدانه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی خۆیان ، ئه‌م سیاسه‌ته‌یان پیاده كرد ، هه‌ر وه‌ك چۆن پارتیش بۆ هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی ٣١ ی ئابی پیاده‌كرد ، ئه‌م شكسته مێژوویه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌كی ٢٦ ساڵیه كه ڕیفراندۆم دوا په‌رده‌ی بوو ، ئه‌و قه‌تره بوو كاسه‌كه‌ی پڕكرد .
دوای ئه‌م ڕوداوانه ، حیزبه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان هه‌ر یه‌كه‌یان په‌رچه كردار و ئه‌ڵته‌رناتیڤی خۆی خسته ڕوو، دیارترینیان ( حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی ) یه له لایه‌ن گۆڕان و كۆمه‌ڵ ! فه‌شه‌لی ئه‌م مۆدێله له به‌دیل ڕونكردنه‌وه‌ی زۆری ناوێ ، ئه‌م حوكمه‌تی ڕزگاری نیشتمانیه ، ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ ، تێكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێ له نوێنه‌رانی هه‌مان ئه‌حزابی مه‌وجود كه پێشتر له بنكه فراوانه‌كه‌دا به‌شدار بوون، به جیاوازیه‌كه‌وه كه‌گۆڕینی ده‌م و چاوه‌كانه، ده‌نا سیاسه‌ت هه‌ر هه‌مانه‌و ده‌رئه‌نجامیش له‌وه باشتر نابێ .
گۆڕانێك كه به نزیك یه‌ك ملێۆن ده‌نگده‌رو ٢٦ كورسی ( په‌رله‌مان ) له پرسێكی چاره‌نوسازی وه‌ك ڕیفراندۆمدا له دوا ساته‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرسه سیاسه‌تی ( هه‌لور بلور )ی گرته به‌رو ڕێكخه‌ره گشتیه‌كه‌شی پێشه‌نگی ئه‌و سیاسه‌ته بوو! ئاخۆ به‌م سیاسه‌ته شه‌ل و سه‌قه‌ته ده‌توانێ له ژێر باری ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه سه‌خته‌دا بێته ده‌ر ؟ كۆمه‌ڵیش كه تا ئێستا به‌شداره له‌م حوكمه‌تی مه‌وجوده مه‌گه‌ر به دوعا‌و نوشته بچێته پای ( ڕزگاری نیشتمانیه‌وه ) ، به‌رهه‌م ساڵحیش كه شانسی خۆی له حوكمڕانی كوردستان تاقی كردۆته‌وه ، وه ئه‌م ٢٦ ساڵ شكست و فه‌شه‌له پرۆسه‌یه‌ك بوو ئه‌ویش بێ پشك نه‌بوو تیایدا .
( نه‌وه‌ی نوێ ) كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحدیش ، ئه‌گه‌رچی ده‌نگێكی نوێ یه و له غیابی سه‌ر و سه‌كتی ئه‌و هێزانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزسیون ده‌زانن هه‌ڵتۆقی ،وه به پاڵپشتی ده‌زگایه‌كی زه‌به‌للاحی ئیعلامی و سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر ، به‌ڵام ڕێگا چاره‌كه‌ی له چوار چێوه‌ی هه‌مان مۆدیلی حوكمڕانی ناچێته ده‌رو ناتوانێ بچێته ده‌ر ! ئه‌وه‌تا له قسه‌كانیدا موژده ده‌دا به گه‌نجان كه : ده‌توانن هه‌موتان وه‌ك من ببنه ملێۆنێر !!
ڕیفراندۆم هه‌ر وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگای كوردستانی شه‌ق كرد ، چه‌پ و كۆمونیسته‌كانیشی كرده دوو به‌ره ، به‌ره‌ی به‌ڵێ له‌لایه‌ك و بایكۆت و نه‌خێریش له‌لاكه‌ی دیكه ، ئێستا كه ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه هاتۆته پێش به‌ره‌ی به‌ڵێ ئه‌لته‌رناتیڤێكی جیاوازتر له‌وه‌ی پێشتر ده‌یانخسته‌ڕو بانگه‌شه ناكه‌ن ،مه‌گه‌ر ( ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان )ه كه‌یان نه‌بێ !. ئه‌مانه هه‌ر له سه‌ره‌تای پێكهاتنیانه‌وه بانگه‌وازی خۆ ڕێكخستن له شوێنی كار و ژیان و جیا كردنه‌وه‌ی ڕیزی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له ڕیزی ئه‌حزابی بۆرجوازی و پێكهێنانی شورا‌و خه‌بات بۆ ڕاماڵینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان وه‌ك شیعار به‌رزكردۆته‌وه ، – حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان – وه‌ك نمونه . كه‌س شكی له دروستی ئه‌م شیعارانه‌دا نیه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئێستا هه‌ر له چوار چێوه‌ی شیعار به‌ولاوه تر نه‌چووه !
به‌ره‌كه‌ی تر به پشتبه‌ستن به باشتر ناسینی خسڵه‌تی ناسیۆنالیزمی كورد و نه چوونه پای ئه‌م ڕیفراندۆمه شكست خواردوه، هه‌مان ئه‌و شیعارانه‌ی باسم كردن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به‌ده‌نگێكی زوڵالتر وپێداگری له‌سه‌ر هاوچاره‌نوسی له‌گه‌ڵ باقی كرێكار وزه‌حمه‌تكێشانی عێراقداو سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك ڕیفۆرم – ناوه‌ندی خه‌باتی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری – وه‌ك نمونه . به‌شێكیشیان مودێلی – یه په گه – وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌خه‌نه به‌ر چاو .
ده‌نگێكی جیاواز له هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه‌كه له داخی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كوردی، پێیان وایه باڵا ده‌ستی عه‌ببادی له كوردستان و ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی كوردی لانی كه‌م گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵك باشتر ده‌كا ، ئه‌م بۆچونه نه‌ك زۆر سه‌قه‌ته بگره زۆر خه‌ته‌ریشه ، ئه‌م حوكمه‌ته‌ی به‌غدا له ٢٠٠٣ وه تاكو ئه‌مڕۆش نه‌یتوانیوه لانی كه‌می ژیان وگوزه‌ران و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ دانیشتوانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێڕاق دابین بكا ، چجای بۆ كوردستان ! خه‌ته‌ره گه‌وره‌كه‌ش له‌وه‌دایه په‌لاماره‌كه‌ی به‌غدا به‌ره‌و له‌بار بردن‌و سه‌ندنه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وته كه‌م وكوڕانه‌ش كه بۆ خه‌ڵكی كوردستان تاكو ئێستا دابین كراوه‌و چونه‌وه ژێر چه‌پۆكی ده‌سه‌ڵاتی تایفی شیعه و قه‌ومپه‌رستی عه‌ره‌بی واته دابه‌زین بۆ كلكی ماره‌كه له گه‌مه‌ی مارو په‌یژه‌دا .
خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ركی ده‌سبه‌جێیانه ئه‌مڕۆ بوه‌ستنه‌وه به‌رامبه‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی هێزه عێراقیه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی كه پێشقه‌ره‌وڵیان هێزێكی تایفی قه‌ومی فاشیستی چه‌نگ به خوێنی وه‌ك ( حه‌شدی شرعبی )یه ، ئه‌م هێزه كه ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌رست و فاشیستی جمهوری ئیسلامی ئێران وه‌ر ده‌گرێ به شیعاری – شه‌لم كوێرم كه‌س نابوێرم – خه‌ریكه هه‌مان سینار‌یۆی پاكتاوی ره‌گه‌زی و تایفی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشوی عێراق دووباره ده‌كاته‌وه ، هێرشه دڕندانه‌كه‌یان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كورد زمانی دوزخورماتو وه كه‌ركوك – وه‌ك نمونه .
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی ناسیونالیستی شكستخواردوی كورد له ئێستادا ئاماده‌ی هه‌موو سازشێك و چۆكدادانێكن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان . له‌به‌رامبه‌ردا پێداگری حكومه‌ته تایفی وقه‌ومیه‌كه‌ی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رچی زیاتر پاشه‌كشه‌كردن به (ده‌سه‌ڵاتی كوردی ) ترسی ئه‌وه دێنێته كایه‌وه كه باڵی شو‌می ئه‌م حوكمه‌ته دووباره بكشێته‌وه به‌سه‌ر كوردستاندا له‌به‌رامبه‌ر زه‌بونی و بێده‌سه‌ڵاتی حیزبه كوردیه‌كاندا ، بۆیه پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌و سیاسه‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌ببادی بكرێ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردیه ئێكسپایه‌ره‌ش كۆتایی پێ بێت ، بیر كردنه‌وه له سیاسه‌تێكی عه‌مه‌لی و مومكین كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و فاشیله كۆتایی پێبێنێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك به‌رقه‌رار بكا ، میكانیزمه‌كه‌ی په‌روه‌نده‌یه‌كه‌ی كراوه‌یه ده‌كرێ قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكرێ ! نابێ ئه‌وه‌شمان بیر‌چێ كه ناوچه‌كه له چاوه‌ڕوانی ئاڵوگۆڕی سیاسی گه‌وره‌دایه‌و بێشك كوردستانیش ده‌گرێته‌وه و یه‌كێك له كاردانه‌وه‌كانیشی سنوردانانێك ده‌بێ بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژی و لوتبه‌رزیه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌ببادی .
29 / 10 / 2017