
ئیبراهیم باڵدار ، مامۆستای وه‌چه جیاجیاكان(*).. نه‌ژاد عزیز سورمێ
كه تازه زمانمان پژابوو و له‌به‌ر خوێندن داندرابووین…)ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار) یه‌كه‌مین ناو بوو دوای ناوی دایك و باوكمان، فێری بووین…
سه‌ره‌تای ئه‌لف و بێ، له هه‌نگاوی یه‌كه‌می خوێندندا ناوی مامۆستا باڵداریش لامان چووه پاڵ ئه‌و ناوه ئه‌فسانه‌ییانه‌ی له‌و سه‌ربرده و حیكایه‌تانه‌ی بیستبوومان كه له‌ده‌سپێكی ژیاندا خه‌ویان پێ لێ ده‌خستین…
ئه‌و ده‌مه دونیا دونیایه‌كی دیكه بوو،)دارا) له‌ناو داران بوو و )دۆی داده)ش هێشتا نه‌ڕژابوو، بنمیچی ماڵی)نه‌وزاد)یش درزی نه‌دابوو..
ئێمه‌ش له خۆشیی مێوژی نایابی)مام زۆراب)ـه‌وه مێوژمان لێ خۆش هاتبوو…
له تاریكه بازاڕی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ، ئه‌لف و بێی مامۆستا باڵدار ڕووناكییه‌كه‌ی ئه‌وسه‌ر بوو، ئاسۆیه‌كی پێشانداین…
له هه‌وراز و نشێوه‌كانی ئه‌وان ڕۆژاندا به‌و ئه‌لف و بێیه )كاف) و )واو) و )ڕێ) و (دال) و (سین) و (تێ) و (ئه‌لف) و )نون)مان ناسی و توانیمان وشه‌ی سیحراویی )كوردستان)ی پێ بنووسین….
بێ زێده‌گوتن، خه‌ڵك و خوایه‌كی زۆر كه ئه‌مڕۆ به كوردی ده‌نووسن و ده‌خوێننه‌وه و وتار و خوتبان ده‌ده‌ن، قه‌رزاری مامۆستا )باڵدار)ن.
كه‌چی ئه‌سه‌ف پێش چه‌ند ڕۆژێك مامۆستا له‌سه‌رده‌مێكدا میلله‌ته‌كه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌یه، به غه‌ریبی و به‌بێ ده‌نگی سه‌ر بنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س باسی بكا…
به‌داخه‌وه، وادیاره ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ دۆی داده هه‌ر ده‌ڕژێ و پێ ناچێ تا ئه‌مڕۆش (دارا) دارێكی دیبێ…!
(*) ئه‌م چه‌ند وشه‌یه كاتی خۆی ساڵی 1998 به بۆنه‌ی كۆچی دوایی( مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار)ـه‌وه نووسراوه( هه‌مان وه‌خت بڵاو كراوه‌ته‌وه) كه سه‌رباری ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی مامۆستا ، هه‌واڵی كۆچی دوایی له لاپه‌ڕه‌ی )ئاگادارییه‌كان(له یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كاندا – په‌راوێز ، به دوو سێ دێری هه‌تیوكه‌وتوو ، بێ بایه‌خ بڵاو كرابووه‌وه .