
گه‌مه قورسه‌كه نزیك بۆته‌وه ….. 3 …. سه‌ردار جاف
( به‌شی سێهه‌م / توركیا ) ….
چه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و ئالیكه بوو له رێكه‌وتنه په‌نجا ساڵییه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و توركیا بۆ لایه‌نی دووه‌م رۆكراو ئامانج و مه‌به‌ستیش لێی ئه‌مڕۆ بوو كه كورد هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بنێت، و ریفراندۆم بكات و رای گه‌لی خۆی به دونیا بگه‌یه‌نێت، گورزی گه‌وره‌یش به‌ر ئابووری توركیا بگه‌یه‌نێت، هه‌نگاو نه‌نانی توركیا له داخستنی سنوور و گرتنه‌وه‌ی بۆری نه‌وته‌كه و له‌شكر كێشی په‌یوه‌سته به دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كییه‌وه، یه‌كه‌میان ئابووری و دووه‌میان ده‌ست به‌تاڵبوونی سه‌ران و ده‌وله‌تی تورك له په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی كه خه‌ریكه سه‌ریان ده‌خوات و دووچاری گێژاوی كردوون.
ده‌سه‌لاتدارانی توركیا هه‌ر زوو دركیان به‌م گه‌مه قورسه كردبوو چاك له‌وه حاڵی ببوون كه مه‌به‌ستی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یه له ده‌وروبه‌ری سنووری وڵاته‌كه‌یان و بینه‌قاقای دابه‌شبوونی خاكه‌كه‌یان ده‌گرێته‌وه، سه‌ره‌تا به بڕوبیانووی هه‌بوونی ده‌ستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كوده‌تاكه‌ی مانگی ته‌موزی ساڵی رابردوو و دنه‌دان و ده‌ست له پشتدان و پشتگیریكردنی بزوتنه‌وه‌كه‌ی فه‌تحوڵلا گویله‌ن، هێدی هێدی رووی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و بلۆكی رۆژهه‌ڵات وه‌رچه‌رخا، له بنه‌ره‌تیشدا مه‌به‌ست ئه‌و بزوتنه‌وه نه‌یاره‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌بوو، وه‌لی ئامانجه‌كه ئه‌و گه‌مه قورسه‌یه كه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت نزیك بووبێته‌وه، ته‌واو پشتقایمی خۆی له رووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه بۆ روسیا راگه‌یاند، هه‌ر كڕینی موشه‌كی دوور مه‌ودا تا به غازی روسی ده‌گات، ئمه وای كرد پشت ئه‌ستوور بێت به وڵاتی روسیا، لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه روسیا له سه‌روبه‌ندی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له لایه‌ن توركیاوه، لایه‌نی دووه‌م به ئاشكرا پشتگرییه‌كی خۆی بۆ شه‌ڕڤانان و گه‌ریلاكانی سه‌ر به پارتی كرێكارنی كوردستان ده‌رده‌بڕی و توركیا هه‌ستی به زه‌بری گورچكبڕ ده‌كرد بۆیه به خێرایی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له گه‌ڵ روسیا چێ كرد، ئێستایش جگه له پشتگیری كردنێكی كه‌می روسی بۆ شه‌رڤانانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له كوردستانی رۆژئاوا ئه‌و باس و خواسه گه‌رم لاگیرییه‌ی بۆ گه‌ریلاكان نه‌ما، به‌ڵام توركیا جارێكی دیكه دووچاری دۆزه‌خێكی دیكه بۆته‌وه ئه‌ویش كه ناتوانی ته‌واوی سنووری به‌رووی كوردستانی باشووردا دابخات، به‌هۆی ئه‌و رێكه‌وتننامه وزه‌ییه‌ی مانگی دووی رابردووی نێوان گه‌وره كۆمپانیای رووسی و هه‌رێمی كوردستان، كه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی به كوردستانه‌وه به‌سته‌وه له حاڵه‌تی داخستنی له لایه‌ن توركیاوه گوشاره‌كانی روسیای به‌سه‌ره‌وه زیاد ده‌كات و ده‌وله‌تی روسی ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه و چه‌ندین جار لێدوانیان له‌و باره‌یه‌وه داوه، له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه گرژییه‌كانی توركیا و ئه‌وروپا گه‌یشتۆته ترۆپك نه‌مازه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان كه به گه‌وره‌ترین بازاڕی توركی هه‌ژمار ده‌كرێ و وڵاتی دووه‌میش به هۆی ناكۆكییه‌كانیانه‌وه له ئه‌نچه‌رلیك كشانه‌وه‌ی خۆی جاڕدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئاڵۆسكبوونی ره‌وشه به دۆراندۆری توركیاوه، چاوبڕینی وڵاتی توركیا له په‌لهاویشتن بۆ وڵاتانی ده‌ورو به‌ر كه به‌لاسایی كردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیران داده‌نرێت، زیانێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نێت، خۆ هه‌ڵقورتاندن له سووریا و ئێراق و شكاندنی گه‌مارۆی ئابووری سه‌ر قه‌ته‌ر و ناردنی هێز ئه‌و ده‌سته شاراو و پرَ گومانه‌ی لای وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات ئاشكرا كرد و پێویسته به جۆرێك هه‌نگاو بنێت وڵاته‌كه‌ی له‌و دابه‌شبوونه بپارێزێت كه سه‌رو ته‌پۆكی ده‌گرێته‌وه، پێشتریش ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ندین په‌لوپۆی دیكه‌ی هاویشتووه و كۆمه‌ڵی نێو ده‌وڵه‌تی به هۆی هاوڕابوون و هاویار بوونیانه‌وه بێده‌نگیان نواندووه،قبرسی توركی و توركمانستان و ناگورنوكه‌ره‌باغ به نمونه ره‌نگه ئه‌و دۆسیانه‌یشی هه‌ڵبدرێته‌وه ئه‌گه‌ر دوور خستنه‌وه‌یشی به دوور نازانین له په‌یمانی ناتۆ، كوده‌تای سه‌ربازیش جارێكی دیكه له تورگكیا و له سایه‌ی ئه‌م تاك ده‌سه‌ڵاتیه‌ی كه هه‌یه به دوور ده‌زانرێت، نا‌ئومێد بوونی زلهێزانیش له كوده‌تا، وا ده‌كات هه‌نگاو بۆ پلانی 2 و ئه‌وانی دی ببرێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له ئاینده‌دا به هه‌ر پاساو و ده‌ریچه‌یه‌ك بێت پارتی كرێكارانی كوردستان له لیستی تیرۆری ولاتانی ئه‌وروپی و خۆرئاوا ده‌ربكرێت و گه‌مه به‌ره‌و خۆش بوون هه‌نگاو ده‌نێت…. تاكه مه‌نفه‌ز بۆ توركیا داننانه به ده‌وڵه‌تی كوردستانی باشوور بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ئاگری پارچه پارچه بوونی خاكه‌كه‌ی له خۆ دوور بخاته‌وه.