
كۆڵان كۆلان گێڕانه‌وه …70 …. كه‌ریم كاكه
ئەڵقەی حەفتا …
له به‌لاشاوه‌ی هه‌نگینێ بێجگه له ماڵی كۆنه ئه‌فسه‌ر له چ ماڵان پاسكلی منداڵان نه‌بوو، به‌ڵام كه‌م منداڵیش هه‌بوو نه‌زانێ پاسكل باژوا، پاسكلی گه‌وران، من تا فێر بووم دووسێ شه‌ڕواڵم له سه‌ر دانا، سه‌رم له چه‌ند جێ شكا، چه‌ندان جار كه‌پووم داڕسا، ده‌ست و پێ و پلم هه‌مووی رووشا، پاسكلی 28، گه‌له‌ك بڵنده، نهدهگهیشتمێ، له لاوه به سه‌ر پهیداندا پێیه‌كم ئاودیو ده‌كرد، به‌و شێوه هاژۆتنهیان ده‌گۆت ناو په‌یدان، له ناو په‌یدانێ، تا ماوه‌یه‌ك به نیوه په‌یدان دهمهاژۆت، دواتر به په‌یدانی ته‌واو، واته پهیدانهكه ده‌سووڕایه‌وه، ئیدی زۆر جار ده‌لینگ له زنجیری په‌یدانێ ده‌ئاڵا و به‌رده‌بوومه‌وه، خه‌می به‌ربوونه‌وه‌م نه‌بوو، شه‌رواڵه‌كه‌م ده‌دڕا، هه‌نجن هه‌نجن ده‌بوو، دایكم هه‌ر پێیده‌كرا دهلینگم بدوورێته‌وه، جارباریش به به‌ر چهپهڵۆكانی ده‌دام، ده‌یگۆ:
ئه‌وه دوا جاره، به قوون رووتیش بگه‌ڕێی، لۆت نادوورمهوه.
كه‌ویار نه‌با، زه‌حمه‌ت بوو فێربم، ده‌هات پاسكلی بۆ ده‌گرتم، پاڵیده‌دا و ده‌یگرتمه‌وه، ئاخر منیش یارمه‌تی ویم ده‌دا، ئه‌و نه‌یده‌هێشت كراسه‌كه‌ی به‌ر زنجیر بكه‌وێ، تا سه‌ر چۆك خۆی هه‌ڵده‌كرد، كه‌متریش ده‌كه‌وت، به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم ئه‌و كچه یه‌كه‌م كچی ناو په‌یدان بوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێ له گه‌ڕه‌كی مه بپرسێ:
كچه چه‌قۆكێشه‌كه‌ی تۆ كێ بوو؟
به‌لاشاوه: كچه‌كه‌ی پلكه به‌ندبێژ.
ئه‌دی كچه دارلاستیقهاوێژهكهت؟
به‌لاشاوه: كچه‌كه‌ی حه‌مه‌د مه‌ستان.
له به‌لاشاوه بپرسێ:
ئه‌و كچه‌ی چاوی له كوڕان ده‌كرد و له ناو په‌یدانێ پایسكلی داژوا، ناوی چی بوو؟
به‌لاشاوه له‌گینه بڵێ:
ناوه‌كه‌ی له سه‌ر زارمه، كچێ بوو ماڵیان كه‌وتبووه كۆڵانی به‌رینه‌وه، كچی ناو په‌یدان له كچه جوانه‌كانی من بوو، بووه هاورێی گیانی به گیانیی كوڕه رهشوبرژێكی من، دۆستایه‌تی ئه‌و دوو منداڵه زۆر كۆنه، به‌ست و كۆڵان و دارتێل شایه‌دن، هێنده‌ی پنچكه گیایه‌كی ده‌و به‌ستێ نه‌ده‌بوون بوونه هاوڕێ و به به‌رچاوی كۆڵانه‌وه به دارتێلدا هه‌ڵده‌گه‌ڕان، كچه‌كه مینا لاولاو زوو رسكاو..
هێشتا زووه به‌لاشاوه سه‌ربرده‌ی ئه‌و كیژه سپیلكهیه و ئه‌و كوڕه رهشوبرژه بگێڕێته‌وه..
ئه‌ز له‌و ساڵه فێری هاژۆتنی پایسكل بووم كه هه‌ر كه‌سه و و ناوێكی لێنا، ساڵی دمۆر، ساڵی هه‌ره‌س، ساڵی شۆڕش له خۆ ریا، ساڵی ئاشبه‌تاڵ، كوڕی شه‌خته‌ش كه كچه‌زای پیری سوارچاكان بوو، ناوی نا ساڵی (كۆچی زه‌نگال له پێ) ئه‌و كوڕه زۆر هۆگری پیری سوارچاكانی باپیری بوو، ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی باپیری پێده‌گات، له ته‌نیشت خاڵه ههمهدانیهكه له سه‌نگه‌ر ده‌بێ، ده‌ڵێته هه‌مه‌دانی:
ده‌ڕۆمه‌وه، نه‌گه‌مه تازیمانه‌ی باپیرم نابێ..
هه‌مه‌دانی ده‌ڵێ:
كه‌سه‌كه‌م، ده‌ته‌وێ ببیه جاش؟ كوو ده‌گه‌یه‌وه هه‌ولێر؟ باپیرت ئه‌وه بزانێ، له ناو گۆڕ قیتدهبێتهوه و ده‌ڵێ:
تۆ چۆن هاتیه‌وه؟! یان تۆ له كچه‌كه‌م نی، یان كچه‌كه‌م له من نیه!
كوڕی شه‌خته هێور ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ:
قسه‌ی تۆیه، لێره‌وه هێنده‌ی كێله‌كانی گۆڕستانی سه‌ید مارف فاتیحای بۆ ده‌خوێنم.
كوڕی شه‌خته ده‌ستی گرتم و گوتی:
گۆڕی باپیره‌م نیشانده.
له سه‌ره‌تای جۆ زهردانێ چووینه سه‌ر گۆڕی پیری سوارچاكان، به‌وه ده‌زانم جۆ زه‌ردان بوو، به‌ری سه‌فینی سه‌ید مارف جۆ بوو، جوان رسكابوو، كه‌روێشكه‌ی ده‌كرد، له بن تیشكی خۆرێ مه‌یله‌و زه‌رد ده‌چۆوه.
كوڕی شه‌خته له بن پێی پیری سوارچاكان راوه‌ستا، ده‌ستی بۆ ئاسمان پانكرده‌وه، له بن لێوانه‌وه فاتیحایه‌كی درێژی خوێند، زۆر درێژ، پێده‌چوو چه‌ند فاتیحایه‌كی لێك گرێدابێ.
كوڕی شه‌خته به پێوه‌یه، ئه‌و روو له ئاسمان و منیش روو له‌و، جووله‌ی له ده‌ست و لێوی بڕی، چاوی له حه‌وا بڕی، نایترووكێنێ، ده‌سته‌كانی له باری نزا و پاڕانه‌وه راگرتووه، بێ هه‌ست و خوست، ده‌ڵێی دارتێله و له دامێنی پیری سوارچاكان چه‌قیوه، سام گرتمی، ترسام كوڕی شه‌خته به پێوه مردبێ، ئاخر پێش به چیا كه‌وتن له زاری خۆیه‌وه بیستوومه:
ده‌بێ به پێوه بمرم!
من مردن به پێوه وا تێگه‌یشتبووم، ئه‌وه‌تا وا به پێوه ده‌مرێ، خوایه، چی بكه‌م، به به‌رچاومه‌وه و به دیار پیری سوارچاكانه‌وه به پێوه مرد، له سه‌ر ئه‌وه بوو، بزیڕێنم و هه‌ڵێم، دیتم كه‌مێ دانه‌وه‌یه‌وه، چووه سه‌رینی و له سه‌ر چیچكان دانیشت، نه‌رم نه‌رم وه‌ك بڵێی روومه‌ته‌كانی بسڕێته‌وه، به‌و شێوه ده‌ستی به سه‌ر خۆڵی گۆڕه‌كه‌دا داده‌هێنا، له‌بیرمه ئه‌وده‌مه‌ی كوڕی شه‌خته سه‌ر و ردێنی پیری سوارچاكانی ده‌تراشی، رێك به‌و شێوه روومه‌تی ده‌سڕیه‌وه، كوڕی شه‌خته نه‌رم نه‌رم كه‌وته قسه، زۆری پرسی و گۆ، نازانم پیری سوارچاكان چی بیست یان نا، به‌ڵام هیچی نه‌گۆ، له قسه‌كانی كوڕی شه‌خته هه‌ر ئه‌و رسته‌یه‌م له‌بیره:
هێی باپیره، دنیا نه‌بووه ماڵی زه‌نگاڵ له پێیان.
كه‌سوكاران ئه‌وانه‌ی به چیا كه‌وتبوون، قل قل، ده‌سته ده‌سته ده‌هاتنه ماڵێ مه و تازیه‌یان نوێدهكردهوه، دوای دوو سێ وه‌رز له مه‌رگی، دوای سه‌ڵام فاتیحایان بۆ پیری سوارچاكان ده‌خوێند، به‌ڵام ته‌نێ كوڕی شه‌خته و ئه‌كره‌م بڕنۆ چوونه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی، بیستمه‌وه بڕنۆ له سه‌ر گۆڕی پیری سوارچاكان گۆتبووی:
مردنی تۆ وه‌ك كه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌مان جه‌رگبڕبوو.
خدر خه‌رمان و بڕنۆ له هه‌مووان پتر سه‌ربرده‌ی شۆڕش و پیری سوارچاكانیان ده‌گێڕایه‌وه، گێڕانه‌وه‌كان پتر ده‌كه‌وتنه ماڵی كوڕه گچكه‌كه‌ی پیری سوارچاكان، ئه‌و مامه‌ی من له سێ شت چووبۆوه سه‌ر بابی:
خانه‌دان بوو، له شاریش دیوه‌خانی هه‌بوو، بێ مێوان نه‌ده‌بوو..ئازابوو، له به‌ر شێری دانه‌ده‌هێنا..نیشانشكێن بوو، له دووری چه‌ند گوریسێ جغاره‌ی هه‌ڵده‌گرت.
وه‌بیرمدێ ساڵه‌كی له‌و به‌ری كانی پیاوانی ته‌ڕوارێ، له سه‌ر ئه‌و رێیه‌ی بۆ به‌ستی شه‌رغه ده‌چێته خوارێ، ده‌سته‌یێ پێشمه‌رگه نیشانه‌یان دانابۆوه، نیشانه نه‌ینۆكێكی گچكۆكه بوو، تیشكی نه‌با له‌كه‌س دیار نه‌ده‌بوو، ته‌ق ته‌ق، حه‌سه‌ن عه‌لی و محه‌مه‌د بهربهیاریش تفه‌نگیان هاویشتێ، نه‌ینۆك به‌ڵای نه‌گه‌یشتێ، مامێ من كه دانیشتبوو له په‌نایێ، تفه‌نگی ده‌ستدایێ، هات، كه‌مه‌ك خۆی رێكخست، سێرهی گرت، نه‌ینۆكی به حه‌وایێ ئێخست، وای خوایه كه‌یفم هات، له من وابوو (حوكمی زاتی)م وه‌رگرت، هه‌ینێ حوكمی زاتی هه‌موو شت بوو، خه‌ونی ورد و درشت بوو..
نه‌ینۆكی نیشانه له قسه‌و باسی بڕنۆ و خه‌رمان ته‌واوێك دووریخستنه‌وه، بڕنۆ ئه‌و پیاوه‌ی بێ بڕنۆ نه‌ده‌چووه ئاوده‌ستێش، ئێستا گۆپاڵێكی ده‌سك شووشه‌ی له ده‌ستیه، ئه‌رێ ده‌سكه‌كه شووشه‌یه یان له شووشه ده‌چێ! ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ:
بڕنۆی مێردم له باتی بڕنۆ گۆپاڵ ده‌گه‌ل خۆی ده‌خه‌وێنێ.
خۆیشی ده‌ڵێ:
من بێ چه‌ك هه‌ڵناكه‌م، خهونهكم دیت، له‌و خه‌ونه گۆپاڵ ببووه بڕنۆ، بۆیه لهگۆپاڵهكهم بڕنۆكه‌م ده‌بینمه‌وه.
ئه‌و پیاوه داخی بڕنۆكهی له دڵی ده‌رنه‌ده‌چوو، ئه‌و بڕنۆیه‌ی دوای كه‌وتنی شۆڕش به ده‌ستی خۆی له شانی خۆی كردبۆوه و راده‌ستی میریی كردبۆوه، زۆر كه‌ڕه‌ت به ناو له‌پ له چۆكی خۆی ده‌دا و سێ چوار (حه‌یف)ی له زاری ده‌رده‌چوو، په‌نجه‌ی په‌ژیوانی ده‌گه‌زی، په‌ژیوانی له‌وه‌ی بڕنۆكهی له بن به‌ردێك نه‌شارده‌وه و راده‌ستی كرده‌وه، ده‌یگۆ:
ژیانم كه‌رایه‌تیی تێدایه، به‌ڵام كه‌رترین كهرایهتیم به‌رانبه‌ر به بڕنۆكه‌م كرد.
كه‌س هێنده‌ی بڕنۆ، كه‌وتنی شۆڕش تووشی سه‌رسوڕه‌ی نه‌كردبوو، زۆر جار وه‌ك بڵێی وڕێنه‌ی ده‌كرد:
ناكه‌وێ، شۆڕش ناكه‌وێ، ههردیتت مه‌لا مسته‌فا، له سه‌ری سه‌فینه‌وه، به سێ فیشه‌ك جاڕی شۆڕشی دایه‌وه، من یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم ده‌گه‌مه لای و…
مامم ده‌ڵێ:
كه‌ره واز له‌و قسانه بێنه، دیوار به گوێیه، خۆت به فه‌تاره‌ت مه‌ده.
خدر خه‌رمان كه زووتر دانیشتبوو، به‌شداری له‌و شۆڕشه‌ی دوایی نه‌كردبوو، پێیوابوو، كورد بێ شۆڕش هه‌ڵناكات، ده‌یگۆ:
شۆڕش هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه، به‌ڵام نازانم كه‌نگێ، به‌ڵام ده‌زانم دیسان ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و خه‌رمانه ده‌یگۆ:
شۆڕش له خانی چۆله‌ی منداڵان ده‌چێ.
حه‌مه‌د مه‌ستان كه ده‌یدی ئه‌و خه‌ڵكه بێ سه‌ر ده‌سووڕێنه‌وه، نازانن چ ده‌كه‌ن و چ ده‌ڵێن، ده‌یگۆ:
هه‌موو كه‌س مه‌سته، هه‌ر ناوی من به‌ده.
خه‌رمان زوو زوو قسه‌ی ده‌هێنایه‌وه سه‌ر پیری سوارچاكان و سه‌ربرده‌یه‌ك قسه‌یه‌كی وی ده‌گێڕایه‌وه، من له زاری خه‌رمانه‌وه زانیم پیری سوارچاكان دزیشی كردووه، كاتێ گۆتی: ((ئه‌و باپیره‌ی ئێوه دزێكی شاره‌زا بوو..) زۆر تێكچووم، شه‌رم نه‌یهێشت بێمه قسه، ده‌نا ده‌مگوت:
تۆ درۆده‌كه‌یت، باپیری من دز نه‌بوو.
خه‌رمان وای گێڕایه‌وه:
((پێشترێ، سه‌رده‌می زوو، به تایبه‌تی له ساڵانی گرانی، دزێتی ئازایه‌تی بوو، ئه‌و پیاوه‌ی كه من حه‌زده‌كه‌م هه‌موو كه‌س به پیری سوارچاكان ناوی بێنێ، یه‌كێ بوو له ئازاكانی به ستی شه‌رغه، دزیی وای ده‌كرد، له ده‌ست هه‌مزه پاڵه‌وانیش نه‌هاتووه، ئه‌و پیاوه هه‌ژار نه‌بوو، هه‌میشه بایی خۆی به زیاده‌وه هه‌بووه، ته‌نها له ساڵانی گرانیش دزیی ده‌كرد، ده‌چوو قاسه‌ی ماڵه ئاغا و ده‌وڵه‌مه‌ندانی ده‌شكاند، ده‌چوو، ده‌چوو له عه‌مباری ئاغایان گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی ده‌دزی، كه‌چی یه‌ك لیره‌ی نه‌ده‌خسته گیرفانی خۆیه‌وه، یه‌ك تووره‌گه ئاردی نه‌ده‌كرده كه‌ندووی ماڵی خۆیه‌وه، هه‌مووی به سه‌ر هه‌ژار و نه‌دارا ده‌به‌شیه‌وه…))
من باوه‌ڕمنه‌ده‌كرد پیری سوارچاكان شتی وای كردبێ، گۆتمه بابم:
بابه، راسته باپیرم دز بوو؟
بابم گۆتی:
پێده‌چێ وا بێ، خدر شتی كۆنی نووسیوه‌ته‌وه و هیچی له‌بیرناچێ..
هه‌قایه‌تبێژیش چه‌ند جارێ هات، پاشوه‌ی له پیری سوارچاكانی برده‌وه، من هێنده كه‌یفم پێینهدههات، ئه‌وه نه‌بوو له سه‌ر مردن گره‌ویان كرد، پیری سوارچاكان ده‌یگۆ:
تۆ نۆ ساڵ له من گه‌وره‌تری، نۆ ساڵ پێش من ده‌مری.
هه‌قایه‌تبێژ:
نۆ ساڵ له من گچكهتری، نۆ ساڵ زووتر ده‌مری.
پیری سوارچاكان له‌وه‌یان دۆڕاندی، وا له سه‌ید مارف خه‌وتووه، هه‌قایه‌تبێژ وا له ماڵی مامم، له بنه‌بانێ دانیشتووه، هه‌ردوو ئانیشكی له بالیفی سه‌ر كۆشی چه‌قاندووه و سه‌رهاتی پیری سوارچاكان ده‌گێڕێته‌وه:
((ئه‌و پیاوه‌ی زۆر كه‌س به پیری سوارچاكان ناوی دێنا، ئه‌و سواره‌ی هه‌ردوو به‌ری به‌ستی شه‌رغه به سه‌ریدا هه‌ڵده‌ڵێن، ئه‌و تفه‌نگچیه‌ی جه‌ندرمه‌ی عوسمانلی هه‌تره‌شیان لێیچووبوو، له سه‌ر كه‌ره كه‌نگرێ برایه‌كی گچكه‌ی خۆی كوشت..))
كه‌سێ گۆتی:
مام ره‌زا، ئه‌وه تۆ چ ده‌ڵێی؟!
هه‌قایه‌تبێژ خۆی شێلوو نه‌كرد، قسه‌ی خۆی نه‌پچڕاند:
((له ساڵه‌كی گرانی، وه‌بیرمنایه چ گرانیه‌ك بوو، ئه‌و تازه هه‌ڵده‌چوو، بهپاشۆڵێ كهنگرهوه دێته‌وه ماڵێ، برایه‌كی گچكه‌ی ده‌ست بۆ كه‌نگر ده‌با، ئه‌ویش لێیدهكشێتهوه، تا مسته له ده‌فه‌ی سینگی ده‌دا، جێی ده‌كاته ئه‌وجێ و قیتنابێتهوه، ئیدی هه‌ڵدێ و ساڵ و شتێك به گوند و ماڵ ناكه‌وێته‌وه، تا دره‌نگیش خه‌ڵك به(ئه‌و كوڕه‌ی له سه‌ر قله كه‌نگرێ برای خۆی كوشت) ناویان دێنا))
به‌و سه‌ربرده‌یه پتر له هه‌قایه‌تبێژ تووڕه‌بووم، شه‌رم زارمی گرت، ده‌نا ده‌مگۆ:
درۆ ده‌كه‌یت، باپیری من برای خۆی نه‌كوشتووه.
به هه‌ڵه‌داوان هاتمه‌وه ماڵێ و قسه‌ی ههقایهتبێژم گێڕایه‌وه، پرسیم:
بابه، راسته، باپیرم برای خۆی كوشتووه؟!
بابم ته‌واوێك داما:
ئه‌منیش شتێكی وام بیستووه، به‌ڵام نازانم تا چه‌ند راسته!
هه‌رچی دایكمه گۆتی:
وایه و واتریش.
ته‌واوێك له پیری سوارچاكان تووڕه‌بووم، چوومه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی و كه‌مێ شمشاڵم لێدا و گۆتم:
باپیره، چما شتی واشت كردووه!
هه‌مه‌دانیی كوڕی نه‌نه‌ی كۆیێ كه‌دوای تاوانه‌وه‌ی شۆڕش چۆوه سه‌ربازی و ئێستا به مادۆنی هاتۆته‌وه، گوێم لێیه ده‌ڵێ:
له‌وه‌ته‌ی كورد هه‌یه، براكوژیی تێدایه.
(تاوانه‌وه‌ی شۆڕش) زاراوه‌ی زاری پلكه زرێخه، ئه‌و ژنه شۆڕشی له‌گه‌ڵ خوێ به‌راورد ده‌كرد، ده‌یگۆ شۆڕش به خوێی ناو ته‌شته هه‌ویریشی تێنه‌بوو، ده‌یگۆ: تا خوێیهكه ده‌تاوێته‌وه تهواوێكی پێده‌چێ، به‌ڵام شۆڕشه‌كه له چاو ترووكانێ تاوایه‌وه، هه‌ر كه‌سێ شۆڕشی رۆكرده ده‌ریا! خودا هه‌ڵیداته ناو كووره‌ی ئاگرێ.
مام عوسمان ئه‌وه‌ی له ماڵێ وێنه‌ی ستالینی هه‌ڵواسیبوو گوتبووی:
كه‌س نا، خۆیان خۆیان خسته ناو ده‌ریا.
پلكه زرێخ:
له ده‌وی بابت ریم له‌گه‌ڵ قسه‌ت.
له گه‌ڕه‌كێ كه‌س نه‌بوو دڵی به توانه‌وه‌ی شۆڕش خۆش بێ، به مام عوسمان و مه‌لا كۆمۆنیستیشه‌وه، به‌ڵام مه‌لای جه‌هه‌نده‌م ده‌یگۆ:
شۆڕشێك له رێی خوا نه‌بێت، ئه‌وهای به سه‌ر دێت، سه‌رۆكی كوردان له جیاتی قورئان، گوێی له ئه‌ی ره‌قیب راده‌گرت.
ده‌ڵێن ئێواره‌یه‌ك له بن دیواری مزگه‌فتی بندیانان، ئه‌كره‌م بڕنۆ گۆمكی گۆپاڵی وه‌ك چۆن ده‌یخه‌یته ملی كاریله و به‌رخۆله ئه‌وها خستبوویه پێی مه‌لا و رایكێشابوو گۆتبووی:
مه‌لا، هه‌ی جێت ناوه‌ندی ئاگر بێ، به من بڵێ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر له مه‌لا مسته‌فا موسڵمانتره؟ خودا ده‌یزانێ جاره‌كیدی قسه‌ی وا قۆڕت به زاردا بێ، له سه‌ر دنیا رهشتدهكهمهوه، ئه‌گه‌ر له مووسر(مووسڵ)ێَ به قهنارهوهم بكه‌ن..
حه‌مه‌د مه‌ستان سه‌ربرده‌كه‌ی بن دیواری مزگه‌فتێ ده‌بیستێته‌وه و ده‌ڵێته بڕنۆ:
بابه‌كه‌م، سه‌رده‌می بڕنۆ به سه‌رچوو، خۆت له‌و مه‌لایه لاده، تووشتدهكات.
توانه‌وه‌ی شۆڕش شه‌ڕی ساردی نێوان دهلینگسۆر و دهلینگزهردیشی توانده‌وه، ئه‌و دووه پێشتر، پێش ئه‌وه‌ی كورد به چیا بكه‌وێته‌وه، هه‌میشه شه‌ڕیان بوو، له ساڵی شۆڕشێ شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام له چاویان شه‌ڕ ده‌بریسكایه‌وه، حه‌مه‌د مه‌ستان گۆته‌نی:
له نێوان ئه‌و دوو دهلینگه شه‌رێكی سارد سارد، له شه‌ڕی ئهمریكاو رووسیا ساردتر له ئارایه.
دوای توانه‌وه‌ی شۆڕش ئه‌و دوو ژنه ئاشتبوونه‌وه، ده‌مدیت له‌گه‌نه یاپراخیشیان بۆ ماڵی یه‌كتر ده‌نارد..
دوای توانه‌وه‌ی شۆڕش حه‌مه‌د مه‌ستانیش به ته‌نێ نه‌مایه‌وه، پێشترێ له به‌لاشاوه ته‌نێ خۆی عه‌ره‌قخۆر بوو، به‌ڵام ئێستا خۆی گۆته‌نی:
له خوای به زیاد بێ خه‌ڵكێكی زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌وه!
له‌و سه‌روبه‌نده هه‌ردوو شێوه‌ی ((گه‌ڕانه‌وه)) سه‌ریهه‌ڵدا، بڕنۆ، مه‌هدی، زۆریدی.. به‌ره‌و حه‌مه‌د مه‌ستان گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وانه پێش به چیاكه‌وتنه‌وه سه‌ریان چووبا نوێژیان نه‌ده‌چوو، له بن بۆردومانیش نوێژیان داده‌به‌ست، كه‌چی ئێستا ناوه ناوه ده‌چنه كۆڕی حه‌مه‌د مه‌ستان و به مه‌ستی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵێ، برنۆ گۆتبووی:
تا له بن ده‌ستی عاره‌بان بین، كه‌س له سه‌ر به‌رماڵم نابینێ.
هه‌ندێكیدی، وه‌ك گرده و مێردی ژنه جوانه شه‌له‌كه و كوڕه گه‌وره‌ی پۆلیسه‌كه و .. پێشترێ نه‌یانده‌زانی رووگه له كیهه لایه، ئێستا له مزگه‌فتێ پشتی مه‌لا له به‌ر ئه‌وان به‌ر كه‌س ناكه‌وێ، گرده گوتبووی:
سوپاس خوایه، دوور له دووگرد نه‌مردم.
بڕنۆ و گرده زۆر براده‌ر بوون، له زۆر شه‌ڕیش هه‌ر به‌یه‌كه‌وه بوون، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ش، بڕنۆ بۆ ماڵی حه‌مه‌د مه‌ستان و گرده‌ش بۆ مزگه‌فت، ساردی نه‌كه‌وته نێوانیان، براده‌رایه‌تیان له جاران گه‌رمتر بوو، ماڵیشیان هێنده لێكدی دوور نه‌بوو، له سه‌ر بانه‌وه ده‌نگیان ده‌گه‌یشته ئێكدی، ماڵی مه‌لای جه‌هه‌نده‌مێش هه‌ر له‌و سه‌ره كۆڵانه بوو، ئه‌و دوو به‌لاشاوه‌ییه به‌لاشاوه‌یان پڕكردبوو له سه‌ربرده و قسه‌ی خۆش، هه‌ندێ له‌وانه له زاری كوڕه‌كه‌ی بڕنۆوه به كۆڵانێدا پهرتدهبوو:
گرده له سه‌ر بانه‌وه ده‌ڵێته بڕنۆ:
بووزی كه‌م تێكه، ده‌نگت ده‌نووسێ.
بڕنۆ:
بشنووسێ له ده‌نگی مه‌لای جه‌هه‌نده‌م خۆشتره.
مه‌لای جه‌هه‌نده‌م دێته سه‌ری:
به زاری پڕ گووه‌وه، هه‌ی هه‌رچی و په‌رچی، به‌گژ پیاوی خوادا ده‌چی!
بڕنۆ:
وه‌ره كه‌مێك له‌و گووه بخۆ، تا ده‌نگت كه‌مێ خۆش بێ، خوا به ده‌نگی ناخۆش سه‌ری دێشێ.
مه‌لا ده‌ڵێ:
ئه‌و دووسێ كۆڵانه به هۆی تۆوه خڕیان به گاوری ده‌مرن، بار نه‌كه‌ی بار ده‌كه‌م.
بڕنۆ: وه‌ی، له پاره‌وه..
گرده ده‌گاتێ و مه‌لا دوورده‌خاته‌وه و پێده‌ڵێ:
خۆت له بڕنۆ مه‌ده، جێم ناوه‌ندی جه‌هه‌نده‌مێش بێ، ئه‌و به تۆ ناده‌م.
گرده و بڕنۆ بێ یه‌كدی هه‌ڵناكه‌ن، زۆر جار پێك و به‌رماڵیان بۆ یه‌كدی راست كردۆته‌وه، بڕنۆ ده‌بینێ، گرده دووگردی خوار راخستووه، بۆی راستكردۆته‌وه و گوتوویه‌تی:
تۆ قه‌ت قیبله نابینیه‌وه، تۆ‌و نوێژیان نه‌گوتووه، بگه‌ڕێوه سه‌ر عه‌ره‌ق.
گرده ده‌ڵێ:
نه قیبله نیشانه‌یه، نه نوێژ، بڕنۆ، خۆ من سێره ناگرم، خودا له هه‌موو جێیه.
گرده ده‌بینێ، بڕنۆ پێكی ناڕێك ده‌كات، له ریزبه‌ندیی عه‌رق و ئاو و سه‌هۆڵ هه‌ڵه ده‌كات، یان له سه‌ری ده‌ڕژێ، فێریدهكات و ده‌ڵێ:
تۆ و عه‌ره‌قیان نه‌گۆتیه، پیاوی چاكبه بگه‌ڕێوه مزگه‌فت، رێوی له كونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ده‌بێ.
بڕنۆ ده‌ڵێ:
خه‌مت نه‌بێ پێكه‌وه گه‌ڕ ده‌بین.
سه‌ربرده‌ی گرده و بڕنۆ زۆره، جارێ هه‌ر هێنده‌م له یاده، به‌بیرمبێته‌وه، ده‌گێڕمه‌وه، ئێستا ده‌چمه‌وه لای كه‌لایانێ، پێشمه‌رگه هاتنه‌وه كه‌لایانێ، پێش به چیا كه‌وتن به تفه‌نگ و ده‌مانچه‌وه، به‌ڵام ئێستا به شانی رووت و بن پشتێن به‌تاڵه‌وه، پێشترێ كه‌س شای به سه‌پان نه‌ده‌زانێ، ئێستا له‌گه‌ڵ گڕه‌ی هه‌ر (مسه‌له‌حه) ترومبێلی پۆلیسێك، راده‌چڵه‌كێن، هه‌یه په‌نجه‌ی به كه‌لاوه ره‌ق ده‌بێ، ترومبێلی پۆلیس دێ، هێواش ده‌كاته‌وه، له وه‌رزی خۆڵ هه‌ندێ تۆز و له وه‌رزی قوڕ كه‌مێ قوڕاو به‌و ناوه وه‌رده‌كات و پێ لێده‌نێ، له مزۆی برای حه‌یده‌رم بیست:
برایه‌كی پۆلیسه سمێڵ زه‌رده‌كه ئه‌وێ ساڵێ له شه‌ڕه‌كه‌ی پشت كه‌سنه‌زانێ به ده‌ستی پێشمه‌رگه كوژرا.
پۆلیسه سمێل زه‌رده‌كه له ته‌نیشت شوفێره‌كه سوارده‌بوو.
هه‌ینێ له به‌لاشاوه چوار مزه‌فه‌ر هه‌بوون، به هه‌ر چواریان ده‌گۆ مزۆ، مزۆی برای حه‌یده‌ر ماڵیان له كۆڵانی مه بوو، براده‌ر بووین، دوایی دێته‌وه ناو گێڕانه‌وه، ئێستا بزانین حه‌یده‌ر كه ته‌واوێك له ئێمه هه‌راشتر بوو، چتۆ كهلاوهشێنێك بوو، ئه‌و كوڕه له‌گه‌ڵ گه‌وران كه‌لایانێی ده‌كرد، ده‌ست و پلی زۆر راست بوو، هه‌ر كوو كه‌لای ده‌هاویشت، خشۆكی یان هه‌ڵگرته، له ناوه‌ندی كه‌لای ده‌داو شه‌قه‌ی لێ هه‌ڵده‌ستاند، عه‌سران نه‌بوو، دینارێ دینار و شتێ نه‌باته‌وه، به‌ڵام نه‌ده‌بوو درهه‌مێك بباته‌وه ماڵێ، مام برایمی بابی ئێواران له به‌ر هه‌یوانێ راده‌وه‌ستا، ده‌یگۆته حه‌یده‌ر:
عه‌سرێ كه ده‌رچووی درهه‌م و نیوێ له بهڕكت بوو، له‌وه پتر نه‌هێنیه ژۆرێ، نابێ حه‌رام بێته ماڵی من.
بۆیه حه‌یده‌ر زۆر جار پاره‌كه‌ی له بن ته‌نه‌كه‌ی زبڵ، له كه‌لێنی دیواران ده‌شارده‌وه، چه‌ند جارێكیش لێی دزرا.
وه‌بیرمدێ یاسینێ هه‌بوو، زۆری حه‌ز لهكهلایانێ بوو، هه‌میشه دهیدۆڕاندیش، هێشتا تاكه‌یان دانه‌نابوو ده‌یگۆته حه‌یده‌ر:
حه‌یده‌ر، ئه‌و سێ درههمهم بۆ تۆ هێناوه.
حه‌یده‌ر هه‌ر به‌لاشاوه نا، ده‌چووه سه‌یداوه‌ش و له‌گه‌ڵ دۆمان كه‌لایانێی ده‌كرد، كه‌م كه‌س له دۆمانی ده‌برده‌وه، حه‌یده‌ر ده‌یبرده‌وه، حه‌یده‌ر دواتر ده‌یگێڕایه‌وه:
دۆمه‌كان كاتێ ده‌یاندۆڕاند، ده‌هاتنه سه‌ر رێی كه‌سی براوه و به‌ركیان ده‌بڕی، لۆیێ من له‌گه‌ڵ خزمێكمان به ماتۆڕ ده‌چووین، ده‌مرده‌وه، سوار ده‌بووین و تێماندهتهقاند.
دواتر ئه‌گه‌ر به‌بیرمبێته‌وه به كۆتره‌وه سه‌رێ له‌مام برایم ده‌ده‌مه‌وه، ئۆی، گه‌شتێكی ناو زگی دێوم له پێشه، ده‌چم و زوو دێمه‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌و گه‌شته كتێبێك هه‌یه، ده‌یخوێنمه‌وه و به‌ڕێده‌كه‌وم.
سه‌رچیخ نه‌چووبم، سێ نیگار سێیه‌مه، به‌ر له‌و نیگارانه، مهم و زین له‌وێ، ئه‌ز ته‌نێ دوو كتێبی چیرۆكم خوێندبۆوه، له‌وێوه تا ئێره دنیایه‌ك چیرۆكم خوێنده‌وه، گهڕهكێكیانم له یادگه نه‌ماوه، لێ سێ نیگار به نیگار نیگاره‌وه ده‌توانم دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه نیشانی خۆمی بده‌مه‌وه، ئه‌ها منداڵێكه له سه‌رده‌می شه‌ڕ له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێ چاوه‌ڕێی بابی ده‌كات له شه‌ڕێ بگه‌ڕێته‌وه، له چاوه‌ڕوانیدا ده‌كه‌وێته بن شه‌مه‌نده‌فه‌ر و بابی هه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه، له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌ڵێ:
ناو به‌ڕكم بده‌نه‌وه باوكم
له ناو به‌ڕكی چ هه‌یه؟ سێ نیگار
ئه‌وه‌ی وای كرد سێ نیگارم له‌بیرنه‌چێته‌وه، پێناچێ منداڵی ناو چیرۆكه‌كه(بۆریا) بێت، له‌گینه منداڵێكی به‌لاشاوه‌ی باب له شه‌ڕ نه‌گه‌ڕاوه بێت، ئه‌و منداڵه‌ی ده‌رێی چیرۆك، ئازادی ناوه، ئه‌و ده‌مه‌ی من له په‌نای دیواری ماڵێ، له ناو تهڕهپیازان، په‌ڕ په‌ڕ سێ نیگارم هه‌ڵده‌دایه‌وه، ئه‌و له‌و به‌ری كه‌ندێ پشتی به دارتێله‌كه‌ی یاد دابوو، روو له رێی سه‌رێ له بۆریا قووڵتر دامابوو، من له ته‌مه‌نێك نه‌بووم، كتێب و ده‌رێی كتێب تێكبكهمهوه، به‌ڵام له منداڵه‌كه‌ی ناو چیرۆكه‌كه‌وه بۆم روونبۆوه منداڵی بن دارتێلهكه له چ چاوهڕوانیهكدایه، بابێ یۆریا له سه‌رده‌می ستالین چووبووه شه‌ڕی نازی، بابێ ئازاد له سه‌رده‌می مه‌لا مسته‌فا چووه شه‌ڕی به‌عسی.
نیگاره‌كانی ناو به‌ڕكی بۆریا، به ده‌ستی خۆی كێشابوونی، یه‌ك له وێنه‌كان: كۆشكێكی بڵند، له‌و سه‌ر ئاڵایه‌كی سووری له سه‌ره، سه‌ربازێك تۆزێك وێروهتره، له‌و سووچه‌وه منداڵێك روو له سه‌ربازه‌كه له باری غاردانه و هه‌ڵپه‌یه‌تی بیگاتێ، هه‌ر ده‌بێت منداڵه‌كه بۆریا بێت و سه‌ربازه‌كه‌ش بابی بۆریا، منداڵی بن دارتێلهكهش وێده‌چێ وێنه بكێشێ، له سه‌ر كاخه‌ز نا، ئه‌ها دانیشت، دارووچكهیهكی له ده‌سته، له سه‌ر خۆڵێ له‌گژ خهتخهتۆكهیه، دڵم ده‌ڵێ وێنه‌ی خۆی و بابی ده‌كێشێ، وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی وردیله‌ی قۆزی جه‌مه‌دانیی به گوڵینگ ده‌كێشێ، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م بیر له ئاڵا بكاته‌وه، ئاخر بابی ئازد، حه‌مه‌د مه‌ستان گۆته‌نی: له شه‌ڕی شۆڕشێك تێداچوو، نه‌ك ئاڵا، ته‌ڕه‌پیازیشی له جێ شین نه‌بوو..
هه‌ر سێ نیگاری سه‌ر سێ په‌ڕه كاخه‌زی بۆری بۆریام دیت، ده‌چم خه‌تخه‌تۆكه‌ی سه‌ر خۆڵه‌پۆكی ئازدیش ببینم، چووم، منداڵی بن دارتێل رۆیشتبوو، له سه‌ر خۆڵه‌پۆك دیتمه‌وه، له‌گینه چاوم رێشكهپێشكهی كردبێت، یان له خه‌یاڵ بۆ خۆمم نه‌خشاندبێت، هه‌رچی بێت، من نیگارم دیته‌وه: ئه‌وه‌تا چه‌كدارێك رووی تفه‌نگی له ده‌بابه كردووه، هه‌وه، هه‌ر بهلاشاوهییهك له‌و نیگاره بڕوانێ، ده‌زانێ ئه‌و منداڵه سه‌ربرده‌ی بابی له سه‌ر خۆڵه‌پۆكێ نه‌خشاندووه، كێ هه‌یه نه‌زانێ، بابێ ئازاد له ده‌ستپێكی به چیاكه‌وتنه‌وه، له بانیه‌كانی پشت كه‌سنه‌زانێ، دوور، له‌و به‌رزاییه‌ی مله‌قوتێ ده‌گه‌ل باخچه ده‌كات، پێشی ده‌بابه‌ی گرت، ده‌بابه ملی نا و نه‌گه‌ڕاوه، ئه‌و له جێی خۆی چه‌قی و ته‌ق ته‌ق، ته‌قه‌ی كرد، ده‌بابه گه‌یشته به‌رده‌می، ئه‌و له جێی خۆی نه‌بزووت، له‌شی سه‌عیدی بابی كوڕی بن دارتێل بووه بێژینگ و شه‌قاوێ نه‌چووه پاشێ، به جه‌مه‌دانیه‌كه‌ی ناسرایه‌وه.
ده‌یڵێمه‌وه، نیگاری سه‌ر خۆڵه‌پۆكێ، خۆڵه‌پۆكی بن دارتێله پهیژهییهكهی به‌لاشاوه‌ی هه‌ولێرێ، نه‌یهێشت سێ نیگارم بیرچێته‌وه، سێ نیگاری ناو چاكه‌تی كوڕه‌كه‌ی وێسته‌گه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێ، كوڕه‌كه‌ی كۆماری كالمیكی ده‌و ده‌ریای قه‌زوێنێ، ئه‌و كوڕه‌ی پێده‌چوو خێزانه‌كه‌ی بوودایی بن، به‌ڵام بابی له بن ئالای كۆمۆنیستان شه‌ڕی كرد و نه‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌و گه‌نجه‌ش كه سه‌ربرده‌ی سێ نیگاری گێڕایه‌وه، نیگاركێش بوو، بۆیه هه‌ر سێ نیگاره‌كه‌ی جوان نیشانداوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كوڕیژگهیهی چووه سه‌ر خه‌تخه‌تۆكه‌ی سه‌ر خۆڵه‌پۆكی، هیچی له نیگار و هێلكاری نه‌ده‌زانی، بۆیه نه‌یتوانی هێل و وێنه‌كان وێنه‌ی خۆی نیشان بداته‌وه، ناچار په‌نای بۆ شمشاڵ برد، له شمشاڵه‌وه شتێك له ژانی سێویی گێڕایه‌وه.
ئه‌وجا ئێوه له شمشاڵ گه‌ڕێن باشه، ئاخر باس باسی سێ نیگاره، باسی دوو منداڵی باب له شه‌ڕه، بۆریای ناو كتێب و ئازادی به‌ر چاوانی بن دارتێله‌كه‌ی ئه‌وبه‌ره، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێش، به شمشاڵ گێڕانه‌وه ئاسانه، لێ گێڕانه‌وه‌ی شمشاڵ گرانه، له خۆی گرانتر نیه، من هه‌ینێ به له‌شێكی گرانه‌وه ده‌چوومه سه‌ربانێ، له‌وێوه دڵپڕیی خۆم له رێی فووی درێژ و حه‌فت په‌نجه‌وه ده‌دایه شمشاڵ، ئه‌و له سه‌ربانه‌وه كۆڵان كۆلان ده‌یگێڕا، دوای به‌تاڵبوونه‌وه، به لشێكی سووكه‌وه، له كۆتری ئاسمانێ سووكتر ده‌نیشتمه‌وه، ده‌هاتمه‌وه حه‌وشه، ئیدی شمشاڵ چۆن به من ده‌هێته گێڕانه‌وه، با بچینه‌وه لای سێ نیگار.
سێ نیگار له ناو ده‌لاقه‌ی كتێبانه، تا ته‌واو نزیكنهكهومهوه دیار نیه، كتێبێكی تهنكۆكهی په‌نجا شه‌ست لاپه‌ڕه‌یه، ئه‌و كتێبه دهلاقهنشینه، زۆر دڵنشینه، ساڵ هات و چوو، ده‌لاقه چوو، ماڵ چوو، گه‌ڕه‌ك چوو، به‌ڵام سێ نیگار له دڵێ من مایه‌وه، له‌و ده‌وران ده‌ورانه‌ی دنیا، دوو جاریدیم خوێنده‌وه و له هه‌ر خوێندنهوهكیش ئازادی بن دارتێلم بیرده‌كه‌وته‌وه.
وه‌رگێڕانی سێ نیگار به راده‌یه‌ك شیرینه، چه‌ند جار به چه‌ند براده‌رێكم گوتووه:
هه‌ستده‌كه‌م ناوی (بهلهكاییف)ی نووسه‌ر به سه‌ر به‌رگیه‌وه زیاده‌یه و عه‌زیز گه‌ردیه‌كه‌ی سه‌ری به‌سه.
درێژەی هەیە …..