وەرن و با پێکەوە لەمارش و کۆبوونەوەکانی ١ی ئایار لەجیهاندا بەشداری بکەین
یەکی ئایار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار، لەهەموو دنیادا بەرز رادەگیرێت، کرێکاران و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازان، بەریزی ملیۆنیان دەڕژێنە شەقامەکان و ناوەندەکانی شارەوە. لەم وڵاتانەدا ( سویسرا، سوید ( ستۆکهۆڵم و یاڤلە)، بەریتانیا، ئەڵمانیا، نەرویج، فنلاند، کەنەدا( تۆرنتۆ، ئۆتاوا) و ئوسترالیا ) رێکخراوەکانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و عێراق و هاوڕێیانمان بەشدار دەبن و دەتوانن لەرێگای بانگەوازو ئەدرەسەکانەوە ئاگاداری کات و شوێن ببن و بانگەوازتان دەکەین وەرن و لەگەڵماندا بەشدار بن.
سویسرا:
بانگهواز بۆ ١ ی ئایار له شاری زویریخ ی سویسرا
له ڕێگهی ئهم ڕاگهیاندنهوه ئێمه ڕێكخستنهكانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، بانگهوازی ههموو لایهك دهكهین وهك ههموو هاوچینهكانیان له سهراسهری دونیادا، بهشداری چالاكانه له ١ی ئایاری شاری زویریخ دا بكهن و پێكهوه بتوانین یهكی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار بهرز ڕاگرین.
١ ی ئایار ڕۆژی خهبات و وهستانهوه یه بهرامبهر به دونیای نایهكسانی ئهمڕۆ، دونیای سهرمایهو سیاسهت و یاسا دژه كرێكاری و ئینسانیهكانی، ئهمساڵ له ههموو كاتێكی تر زیاتر، تێكۆشان و( نا ) ووتن بهم سیستهمه ، گرنگی خۆی ههیهو پێویستتره، له خوێن ههڵكێشانی بهشێك له سهر زهوی، ئاوارهیی ملیۆنی ، شهڕی تیرۆر و وێرانبوونی چهندین ووڵات و ترسێكی كوشنده كه ئهمڕۆ دونیای داگرتووه، پێمان دهڵێ و دهیكا به ئهركمان كه ههنگاوێك له ڕاستای كۆتایی هاتنی ئهم بهربهریهته بڕۆینه پێشهوه. سهرمایهداری ئهمڕۆ مرۆڤی خستۆته گرهوی مانهوهی خۆی و لهو پێناوهدا ئایندهی كۆمهڵگهیی مرۆیی خستۆته مهترسیهوه.
ئێمه وهك ههمیشه لهم خهباتهدا له گهڵ چینی كرێكار له ئاستی جیهاندا هاوبهش و هاوخهباتین و دێینه مهیدان، بۆیه داوا له ههموو ئازایخوازان دهكهین كه له گهڵمان بهشدار بن و ئایاری ئهمساڵ و ناڕهزایهتیهكانی پڕ خرۆشتر كهین.
بهرنامهكانی یهكی ئایاری ئهمساڵ كه له 29.4 وه تا.1.5 دهخایهنێ بهم جۆرهیه :
– ڕۆژی ههینی 29.04 كاژتژمێر 12 نیوهڕۆ ساحهی ئاههنگهكان له كازێرنه، دهسپێدهكات و تا كاتژمێر 22 ی شهو بهردهوام دهبێ.
– ههروهها ڕۆژی شهممه 30.04 له كاتژمێر 12 ی نیوهڕۆوه تا 2ی شهو بهردهوام دهبێ و ئێمه له جێگهی خۆمان وهك ههموو ساڵێك بۆ ماوهی 3 ڕۆژ لهوێ دهبین
– ڕۆژی یهكشهممه 1 ی ئایار كاتژمێر 100 ی بهیانی له هێلڤێتیا پلاتس به بهشداری دهیان ڕێكخراوو ههزاران كهس له كرێكاران كۆدهبینهوه، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له نێو خۆپیشاندانهكهدایه، دوای قسهوباسی لایهنهكان، ڕێپێوان به شداری دهیان لایهن و ڕێكخراو و ههزاران كهس دهكهوێته ڕێ به ناو شاردا و له بێلڤوی ڕادهوهستێ، لهوێدا بهشێكیتر له وتار و قسهوباسهكان پێشكهش دهكرێ، دوای كۆتاییهاتنی ڕێپێوانهكه دهگهڕێنهوه شوێنی ئاههنگی ١ی ئایار له كازێرنه، ئێمه بۆ ماوه ی 3 ڕۆژ واتا له 29.4 وه تا 1.5 كاتژمێر 10 ی شهو له چادرگای خۆماندا لهوێ دهبین. لهماوهی ئهو 3 ڕۆژهدا دهیان كۆڕوكۆبوونهوه و سیمینار له لایهن نوێنهر و ڕێكخراوه كرێكاریهكان له زۆرێك له ووڵاتانی دونیاوه ساز ئهكرێ.
هیوادارین ئهو هاوڕێیانهی له سویسران بتوانن بهشداری یهكی ئایاری شاری زوریخ بكهن .
بژی یهكی ئایار، ڕۆژی هاوخهباتی جیهانی چینی كرێكار.
ڕێكخراوی سویسرای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان.
21.04.2017
سوید- ستۆکهۆڵم:
ڕۆژی یەکی ئایار کۆمیتەی ستۆکهۆڵمی حزب بەشداری ڕێپێوانی یەکی ئایار دەکات، کە لە گۆڕەپانی کونگسترێدگۆردن لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم ساز دەکرێت. وەک نەریتیکی سڵانە حزبی چەپی سوید بە هاوبەشی ڕیکخراوە چەپەکان و کرێکارانی ستۆکهۆڵم پاش ڕیپێوانی یەکی ئایار کە سەرلەبەیانی ئەو ڕۆژە ئەنجام دەدرێت، لە پاش سەعات ١٢ ڕێپێوانەکە دەگاتە ئەو گۆڕەپانە و هەزاران کەس کۆدەبنەوە. ئەمساڵ وەک ساڵانی ڕابردوو کۆمیتەی حزب لە ستۆکهۆڵم لەگەڵ کەسانی چەپ و ئازادیخواز لەو گۆڕەپانەدا ئامادە دەبن و بە مێزی کتێب و پلاکارت و لافیتەکانی خۆیەوە بەشدار دەبێت
سوید – یاڤلە
بژی ١ی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار..!
کرێکارانی جیهان یەکگرن!
کات و شوێنی مەراسیمی ١ی ئایار کۆبوونەوە کاتژمێر ١١:٣٠ لە سوێدەرمالم، بە ڕێپێوان دەڕۆین بۆ سەنتەری شاری یاڤلە.
بەریتانیا:
بەشداری ١ی ئایار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار بکەن لەلەندەن
ساڵانە لەسەر بانگەوازی ئیتحادیە کرێکاریەکان، ١ی ئایار سازدەکرێ. بەیانیەکەی لەبەردەم کتێبخانەی ماکس دا کۆدەبنەوە تا کاتژمیر ١٢ی نیوەڕۆو دوایی بەڕێپێوان بەرەو ناوەندی شاری لەندەن ترافڵگار سکوێر بەڕێدەکەون. ئێمە لە رێکخراوی بەریتانیای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان ساڵانە بەشداری دەکەین و ئەمساڵیش بەهەمانشێوەو بانگەوازی کرێکاران، کۆمۆنیست و ئازادیخوازان دەکەین کەبەشداری مارشی ئایار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار بکەن، وە خواستەکانی کرێکاران و مەحرومانی کوردستان بەگوێی کرێکاران و کۆمۆنیستەکان و ئازایخوازی کۆمەڵگای بەریتانیا بگەیەنن، فەزایەکی هەژاری و نەبوونی و نەداری کەدەسەڵاتدارانی بۆرژوا ناسیونالیستی کوردی بەسەر کۆمەڵگادا سەپایندویانەو زەرورە کە دەنگی کرێکاران و مەحرومانی کۆمەڵگا بگەیەنرێتە دنیاو هاوپشتیان بۆ راکێشرێت.
وەرن و پێکەوە بەشداری رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار بکەین
کات: ١٠ی بەیانی ١ی ئایار ٢٠١٧ لەبەردەم کتێبخانەی مارکس لەم ئەدرەسەی خوارەوە
Clerkenwell Green, Clerkenwell, London EC1R 0DU
نزیکترین ئیستگای قیتار
Nearest tube Farringdon station
کاتژمێر ١٢مارشەکە بەرەو تراڤلگار سکوێر بەڕێدەکەوێت
Trafalgar Square
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە ٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١ و ٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١
ڕێكخراوی بەریتانیای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
ئەڵمانیا:
بەشداری مارشی ١ی ئایار بکەن لەشاری کالسرۆ
رۆژی ١ی ئایار لەسەر بانگەوازی یەکێتیە کرێکاری و حزبە سۆشیالیستەکان، لەشاری کالسرۆ ١ی ئایار وەک رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا هاوکاتی شارەکانی تر لە شاری کالسرۆش کۆبوونەوەو رێپێوان دەکرێت.
سەرەتا کاتژمتر ١٠ی سەرلەبەیانی لە Friedrichs platz کۆبۆنەوە دەکرێت و بەرەو ناوەندی شار و لەوێوە بۆ پارکی Stadt garten بەڕێدەکەون و لەوێدا کۆدەبنەوەو بەدانانی خێمەو مێزکتێب و بەرزکرنەوەی لافتەو شیعارو پلاکارت بەبۆنەی ئەم رۆژەو داواکاریەکانی ئەمساڵی کرێکاران، وە قسەوباسی ئیتحادیە وحزبەکان وبەرنامەی جۆراوجۆری گەورەو مناڵانی تێدا دەبێت. هەروەها ئەو پارکە کە باخچەی ئاژەڵانی لێیە لەبەیانیەوە تا کاتژمیر ١٢ بەبۆنەی ١ی ئایارەوە رۆژی جیهانی کرێکارنەوە بە خۆڕایی دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە بکر حمەد لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەژمارە تەلەفونی ٠١٧٢٥٧٩٩١٧٠
نەرویج:
بەشداری یەکی ئایار لە شاری ئۆسلۆ بکەن
ساڵانە لە یەکی ئایاردا زۆربەی حزب و ئیتحادیە کرێکاریەکان و خەڵکی کۆمۆنیست و ئازادیخواز بەشداری رۆژی یەکی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکار دەکەن و ئێمەش لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەشداری دەکەین بەلافتەو پلاکارتی خۆمان. وە داواکارین لە هەموو لایەک بتوانن بەشداری ئەم رۆژە بکەن و لەگەڵماندا پێکەوە ئەم رۆژەی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار بەرز رابگرین.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ئەنوەری نوری بەژمارە تەلەفونی ٠٤٨٢٤١٢١٧
رێکخراوی نەرویجی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
فنلاند:
بژی ١ی ئایار رۆژی هاوپشتی چینی کرێکار!
سەرلەبەیانی یەکی ئایار حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بە بەشداری لە مارشی ئایاری حزبە چەپ و نیقابە کرێکاریەکان بە لافیتە و شیعاری حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان وعێراقەوە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی لە خەیمەکەمانەوە دەکەوینە ڕی بەرەو شوێنی مارشەکە، لەخەیمەماندا کە مێزکتێبی تیداا دائەنێین و هاوڕییان وەڵامی چاوپیکەوتن و مقابەلاکانی میدیاکان ئەدەنەوە..
کات یەکی ئایار سەعات ٨ی سەرلەبەیانی تا سەعات ٣ی پاش نیوەڕۆ
شوین: سەنتەری شاری هێلسینکی ئەدرێس Kansalaistori
بە هێوای بەشداری هەموو ئەوانەی شاری هێلسینکی و دەوروبەرەکەی!
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
ئاڵا فەرەج ٠٤٠٥٤٥٣٠٨٩
سروە فەریق
٠٤١٥٣٢٨٤٧١
کەنەدا:
تۆرنتۆ:
کرێکارانی جیهان یەکگرن!
هاوڕێان ئازادیخوازان!
یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار بەڕێوەیە، هەر وەک دەزانن ئەم ڕۆژە لە هەموو جیهان بێجگە لە ئەمریکای شیمالی ، ڕۆژی تەعتیلە و کرێکاران و خەڵکی ئازادیخواز دێنە سەر جادە و گۆڕەپانەکان بە ئاڵای سوور ئەنەخشێنن و وەک ڕۆژێکی هاوپشتی جیهانی پەیمان دووپات دەکەنەوە و سەر لەنوێ خۆیان بۆ دەورەیەک ئامادە دەکەنەوە بۆ گەرم ڕاگرتنی خەباتی چینایەتی و بەدەست هێنانی داخوازیەکانیان. بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە بۆ کریکاران و خەڵکی ئازادیخوازی کەنەدا ببێتە ڕۆژێکی تەعتیل و بەشداری ئەم هاوپشتیە لەگەڵ هەموو کرێکارانی جیهان، پێویستە هەرچی زیاتر بزووتنەوەی یەکی ئایار لە کەنەدا کە نزیکەی ١١ ساڵە بەڕێوە چووە بەهێز بکریت و هەرچی زیاتر هێزی بۆ کۆ بکەینەوە و گەورەی بکەینەوە تا کاتێک ئەم بزووتنەوەیە ئەتوانێت بەسەر سەرمایەداران و دەسەڵاتداراندا ئەیسەپێنن. بەهێزکردنی بزووتنەوەی یەکی ئایار یەکێکە لە نەبەردیەکانی خەباتی چینایەتی لەم ووڵاتەدا. هەر بۆیە بانگەوازتان دەکەین کە بەم بزووتنەوەیە پەیوەست بن و بەهێزی بکەین.
شوێن:
Rally and March
Monday May 1, 2017
5:00-8:00 pm
Dufferin Grove Park, 875 Dufferin Ave.
Just across Dufferin Mall
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق- ڕێکخراوی کەنەدا
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان_ ڕێکخراوی کەنەدا
ئۆتاوا:
١ی ئایاری ٢٠١٧ لە ئۆتاوا
بەگردبوونەوەیەک لە Minto Park لە دەوری مۆنۆمێنتی توندو تیژی بەرامبەر ژنان. دەستپێدەکات و ٣ کەس قسەیان دەبێت. بەدواییدا ڕێپێوان دەکرێت بەناو شاردا. هەروەها ڤیستیڤا ڵێکیش بۆ خۆشی خێزان دەتوانێت بەشداری بکات. لەسەعات ٥ دەستپێدەکات. هەردووکیان لەلایەن Anti Capitalist Mayday Ottawa coalition ەوە ڕێکخراوە. سەعات ٨-١١:٣٠ شەو مۆسیقا و گۆرانی دەستپێدەکات لە Cafe Nostalgica, 601 Cumberland St, Ottawa
ئوسترالیا:
کرێکارانی جیهان یەکگرن!
بانگەوازی سەرجەم کرێکاران و هەموو ئەوانەی تێدەکۆشن بۆ دنیایەکی باشتر و شایستە بۆ هەمووان، پەیوەست بن بەریزی ملیۆنی کرێکاران لەیەکی ئایاردا.
بەبۆنەی رۆژی ١ی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکار، مەراسیمێک ساز دەکرێت لەشاری سدنی، بانگەوازی سەرجەم هاوڕێیان و ئازادیخوازان دەکەین کەبەشداری ئەم مەراسیمە بکەن.
کات و شوێنی مەراسیمەکە:
CFMEU
12 Railaway St Lidcombe
رۆژی یەک شەممە ٣٠/٤/٢٠١٧
کات ٢ بۆ ٧ی ئێوارە
نرخی بلیت ١٥ دۆلارە بۆ مناڵی خوار ١٢ ساڵ بەخۆڕاییە
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەحەسەن مارف بەم ژمارە تەلەفونە
٠٤٢٣٧٤٨٣٧٣
کۆمیتەی مەراسیمی یەکی ئایار سدنی