گفتوگۆ لەگەڵ نوسه‌رو ڕه‌خنه‌گر عه‌بدوڵا تاهیر به‌رزنجی
نوسه‌رو ڕه‌خنه‌گر عه‌بدوڵا تاهیر به‌رزنجی:
ده‌قی زیندوو، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گر قسه‌شی له‌سه‌ر نه‌كات هه‌ر زیندووه.
یه‌كێك له قه‌ڵه‌مه جدی و زیندوه‌كانی ناو دونیای ئه‌ده‌بی ئێمه، كه ساڵانێكه وه‌ك وه‌رگێڕو نوسه‌رو ڕه‌خنه‌گر كارده‌كات، مامۆستا (عه‌بدوڵا تاهر) به‌رزنج یه، له‌م دیمانه‌یه‌دا چه‌ند پرسیارێكم ده‌رباره‌ی گرنگی (شیعر‌و گۆڕانكاریه‌كانی چیرۆك و ڕۆمان و پێوسیتی ڕه‌خنه) ئاراسته‌كردو سه‌ره‌نجام گفتوگۆكه‌مان ئه‌م دیداره‌ی لێكه‌وته‌وه.
سازدانی : شاخه‌وان سدیق ….
پ1/ هه‌ندێك جار ده‌وترێت، به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی زیندوو نییه تا نه‌چێته به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سی ڕه‌خنه‌گر، به مه‌به‌ستی شرۆڤه‌كردن ودووباره خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده قووڵه‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مه، به بڕوای به‌ڕێزتان تا چه‌ند ئه‌م بۆچوونه ڕاسته؟
عه‌بدوڵا تاهیر/ ڕه‌نگه جۆرێك زیاده‌ڕۆیی له‌به‌شێكی بۆچوونه‌كه‌دا هه‌بێت، چونكه هه‌زاره‌ها ده‌قی كۆن و نوێی زیندووی دنیا ومیلله‌تان هه‌ن تا ئێستایش نه‌چوونه‌ته به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌خنه‌گران، تا ئێستایش هیچ ڕه‌خنه‌گرێك ده‌ستی بۆ نه‌بردوون. زیندووبوونی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌وه نییه، یا مه‌رج نییه بچێته به‌رده‌م لێكۆلینه‌وه‌ی فڵان یا فیسار ڕه‌خنه‌گره‌وه، ناكرێت ئه‌مه بكرێت به مه‌رج بۆ زیندوویی ده‌ق وبه‌رهه‌می باڵا. زیندووبوونی به‌رهه‌م په‌یوه‌ندیی به به‌رهه‌مه‌كه خۆیه‌وه‌یه، به‌و كه‌سه‌وه‌یه كه ئه‌ینووسێت،نه‌ك به ڕه‌خنه‌كاره‌كه‌وه،ڕه‌خنه‌كاری به‌توانا و ڕاستگۆ ئه‌توانێت به‌ها جوانه‌كانی كه‌شفكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌های نه‌بوو مه‌حاڵه به‌های پێ ببه‌خشێت. چه‌ندین به‌لكو بگره زۆربه‌ی به‌رهه‌مه جوانه‌كانی گۆران یا (شێركۆ یا حسێن عارف) له گه‌وره‌یی خۆیان ناكه‌ون وهیچ كه‌سێكیش ده‌ستی بۆ نه‌بردوون، چه‌ندین به‌رهه‌می مردوویش یا بێكه‌ڵكیش هه‌ن به وتار و كتێب له‌سه‌ریان نووسراوه،به‌تایبه‌تی له زانكۆكاندا. له‌و زانكۆ زلوزه‌به‌لاحانه‌دا ناوی وا ئه‌هێننه پێشه‌وه له قوتوی هیچ عه‌تارێكدا نییه، ئه‌مه به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌م شاعیره مه‌جهوله له كۆندا دوو میعری نووسیوه، به‌ڵام چونكه خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه‌یه كه زانكۆكه‌ی لێیه ئیتر ئه‌یكه‌ن به بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی بیهێننه پێشه‌وه.سه‌یری ئه‌م مه‌رجه سه‌قه‌تانه بكه ! ئافه‌رین پێوه‌ری زانستی، جا هه‌ندێك ناونیشانی زه‌ق و سه‌یریشیان بۆ هه‌ڵئه‌بژێرن، وه‌ك (پێوه‌ری سیمۆلۆجی بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری…) یا (شیعرییه‌ت له به‌رهه‌می…) سه‌یری شیعری كابرایش ئه‌كه‌یت ئه‌بینی هه‌ر شیعری به وه‌زن و قافییه زانیوه و هیچی تر. موفاره‌قه‌یه‌كی سه‌یره ئیتر یه‌كێ له‌م زانكۆیه‌دا نایه بڵێ كاكه وانا!
پ2/ تا چه‌ند به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌بێ قسه‌كردن له‌سه‌ری به‌رهه‌مێكی زیندووه، ئه‌و گرنگییه‌ی ڕه‌خنه به به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بیی ده‌به‌خشێت چییه؟
عه‌بدوڵا تاهیر/ ده‌قی زیندوو هه‌ر زیندووه، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه قسه‌یشی له‌سه‌ر نه‌كات. بیگومان ڕه‌خنه‌گری به سه‌لیقه ئه‌توانێت به‌های جوانییه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه و له قاڵبێێكی ڕه‌خنه‌ییدا بیخاته‌ڕو، یا كارێكی تری تێدابكات. هیچ كات ڕه‌خنه‌كاران ناتوانن گیان بۆ جه‌سته‌ی ده‌قی بێ‌گیان بگه‌ڕێننه‌وه.
پ3/ ڕه‌خنه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیه، یان دووباره مانادانه‌وه‌یه پێی؟ بۆچی نووسه‌رانی ئێمه له ڕه‌خنه نووسین له به‌رهه‌مه‌كانیان نیگه‌ران ده‌بن؟
عه‌بدوڵا تاهیر/ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه زاراوه‌یه‌كه به په‌یڕه‌وه‌كانی ڕه‌خنه‌ی نوێوه په‌یوه‌سته، وه‌ك بونیادگه‌ری وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌خوازی و…من چ به‌عه‌ره‌بی بێت یابه كوردی له كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه به چه‌ند نووسینێك له‌مانه دواوم، ده‌قیشمان پێ خوێندوونه‌ته‌وه. ساڵی (1992)له گۆڤاری پرۆژه‌دا كه به‌عه‌ره‌بی و كوردی له سلێمانی ده‌رمانده‌كرد، به‌یاننامه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییم بڵاوكرده‌وه، كه خۆی له‌سه‌ره‌تادا وتارێك بوو ساڵی (1989)نووسیبووم، تێیدا جه‌ختم له‌سه‌ر ڕه‌وتی نوێ و په‌یڕه‌و و زاراوه‌ی ڕه‌خنه‌ی نوێ كردووه‌ته‌وه. بێگومان سوودیان بۆ ڕه‌خنه هه‌بووه، هه‌ر یه‌ك له بونیادگه‌ری و پاشبونیادگه‌ری و ڕه‌خنه‌ی وه‌رگرتن.. هتد وه‌رچه‌خان بوون له ڕه‌وتی ڕه‌خنه‌ییدا، به بۆچوونی ئێستایشم هه‌ریه‌كه‌یان له شتێك‌دا زیاده‌رۆیی تێدا بووه، بۆ نموونه، زیاده‌ڕۆیی بونیادگه‌ری له‌وه‌دایه، له ڕاده‌به‌ده‌ر پێ له‌سه‌ر ده‌ق داده‌گرێ و له سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كی دایئه‌بڕێت و نووسه‌ر تا ڕاده‌ی بزركردن كه‌مده‌كاته‌وه، یا ڕه‌خنه‌ی وه‌رگرتن له یه‌كێك له‌سێ كوچكه‌ی (نووسه‌ر، ده‌ق ، وه‌رگر )كه‌مده‌كاته‌وه، باشتره سه‌رله‌نوێ پیاچوونه‌وه به هه‌رسێكیاندا بكرێته‌وه. سه‌باره‌ت به دووباره مانادانه‌وه به ده‌ق،به دوو جۆر له پرسیاره‌كه‌ت ئه‌گه‌م، یه‌كه‌میان گه‌ڕانه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت بو باوه‌شی مانای مه‌ركه‌زیی ده‌قه‌كه،واته ئه‌و مانا سه‌ره‌كییه‌ی كه نووسه‌ر گه‌ره‌كێتی، دووه‌میشیان فره‌كردنی مانای جۆراوجۆری ده‌قه، كه خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌یخولقێنێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی نووسه‌ران له ڕه‌خنه نیگه‌ران ئه‌بن، ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو ئه‌گرێته‌وه، په‌یوه‌ندیشی به پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌روونی و فیكریشمانه‌وه هه‌یه با له هه‌موو شتێكی كۆمه‌ڵاتیمان بگه‌ڕێین وبێینه سه‌ر شتی گرنگتر، تۆ سه‌یری ژیانی سیاسی وفیكریی سه‌رده‌می تێكڵاوبوونمان به‌مۆدێرنه بكه، خه‌ڵك وتاكیان به توندوتیژی و یه‌كتر قبووڵنه‌كردن په‌روه‌رده‌كردووه، بۆیه گفتۆگۆكانیان نه‌زۆك بوون و به‌شێوه‌یه‌كی نادروست هاتوون و به‌رده‌وامبوون، ئیتر ئه‌مه هه‌موو بواره‌كانی ژیانی گرتووه‌ته‌وه. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كه بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی چل و په‌نجای سه‌ده‌ی ڕابردوو كردوویه‌تی،ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ڕۆشنبیرێك ماركسییانه بیرینه‌كردبێته‌وه، بیركردنه‌وه‌ی به به‌هادار نه‌زانییوه، واته ڕای جیاواز و فره‌گه‌راییان پێ قبووڵنه‌كراوه، هه‌روه‌ها به‌ره حیزبی و رَۆشنبیرییه‌كانی تریش هه‌مان شتیان په‌یڕه‌وكردووه، ئیتر ئه‌م بزووتنه‌وه و حیزبانه كه به‌رهه‌می قۆناغی نوێمانن، زه‌مینه‌یه‌كی وایان نه‌ڕه‌خسانووه بۆ نه‌شونماكردنی قبوڵكرنی ڕاو و گفتووگۆی جیاواز. تۆ سه‌یری گفتوگۆی نێوان ئه‌و لا جیاوازانه بكه كاتێك له ده‌یه‌كانی ڕابردوودا له ڕۆژنامه‌كانیاندا له‌سه‌ر بابه‌تێك قسه‌یانكردووه، ئه‌بینیت زمانیكی زبر و بیرێكی توند وتیژ، هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌نجه‌ریان هه‌ڵنه‌گرتووه، كه‌ناله‌كانی ڕاگه‌یاندن، ئه‌مانه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانماندا به خراپی ڕه‌نگده‌ده‌نه‌وه،یه‌ك له‌وانه كاری ڕه‌خنه‌یه.پاشان لای ئێمه ڕه‌خنه وه‌ك بوارێكی نووسین تازه په‌یدا بووه،ته‌مه‌نی نییه،ئه‌مه نه‌ك له‌چاو یۆنان‌دا، بگره له‌چاو عه‌ره‌ب وفارسیشدا. كاریگه‌ریی فیكری یۆنانی به‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی ڕه‌وانبێژیی عه‌ره‌به‌وه دیاره، به‌ڵام ئه‌وان چه‌ندین سه‌ده‌یه كار به‌و ڕه‌خنه‌یه ده‌كه‌ن، له نووسین ودانیشتنیاندا ئه‌دیبان به‌و جۆره ڕه‌خنه به‌لاغییه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌ئاشكرا گفتووگۆیان له‌باره‌ی شیعره‌كانیانه‌وه كردووه، سه‌یری ئه‌و كتێبه كۆنانه‌یان بكه، پڕه له نموونه‌ی ئاشكرا. له كۆتایی سه‌رده‌می جاهیلیدا، بازار و دانیشتنی ئه‌ده‌بی زۆربوون، له‌وانه له بازاڕی عكازدا چادریان بۆ نابیغه‌ی زوبیانی هه‌ڵداوه، ئیتر شاعیران هاتوون و له مه‌جلیسه‌كه‌یدا شیعریان خوێندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵیانسه‌نگێنێت و ڕای خۆی بدات.
جارێك شاعیران ئه‌عشا و (حه‌سانی كوڕی سابیت وخاتو خه‌نسا)ی شاعیر ئاماده‌ئه‌بن و شیعری بۆ ده‌خوێننه‌وه، له كۆتاییه‌كه‌دا خاتو (خه‌نسا) شیعرێكی بۆ ده‌خوێنێته‌وه، (نابیغ)ه‌ی زوبیانییش ئه‌ڵێت، خه‌نسا، ئه‌گه‌ر ئه‌عشای شاعیر لێره‌دا ئاماده نه‌بوایه وشیعری نه‌خوێندبایه‌ته‌وه، ئه‌وه ئه‌موت تۆ گه‌وره‌ترین شاعیری جن و ئینسی. جارێك(ام جندب) ی ژنی (ئمرو ئه‌لقه‌یس) ئه‌بێت به حه‌كه‌م له‌نێوان ئمرو ئه‌لقه‌یسی مێردی و عه‌لقه‌مه‌دا كه شاعیرێكی به‌توانا بووه،جا ئیتر هه‌ردووكیان وه‌سفی ئه‌سپ ده‌كه‌ن،له كۆتاییدا (ام جندب) ڕای خۆی ده‌رئه‌بڕێت و شیعره‌كه‌ی عه‌لقه‌مه به‌باشتر ئه‌زانێت، چونكه وا وه‌سفی ئه‌سپه‌كه‌ی كردووه ئه‌ڵێی باڵی لێ ڕواوه و له‌گه‌ڵ بادا پێشبڕكێ ده‌كات، به‌ڵام ئمرو ئه‌لقه‌یس وه‌سفی ئه‌سپێكی له‌ڕولاواز ده‌كات، سواره‌كه‌ی هه‌ر خه‌ریكی قامچیلێدانه و ناگات به نێچیر.
له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا چه‌ند وانه‌یه‌ك ئه‌بینین، یه‌ك له‌وانه زه‌كاوه‌تی ئافره‌ته ڕه‌خنه‌گره‌كه‌یه، دوو ئینساف وڕاستگۆییه‌تی، كه مه‌رجه و به‌درێژایی زه‌مه‌ن ڕه‌خنه پێویسی پێی بووه. ئه‌م به‌های شیعری به‌لاوه گرنگتربووه نه‌ك په‌یوه‌ندیی خێزانیی خۆی. ئێمه له‌م سه‌رده‌مه تازه‌یشدا به‌ده‌س گرووپ و گرووپكارییه‌وه ئه‌ناڵینین، ڕاستگۆیی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ده‌ین به‌سه‌ر ڕاستگۆیی هونه‌ریدا، ئه‌و نموونانه‌ی باسمانكردن كاریگه‌ریی باشیان هه‌بووه، تاڕاده‌یه‌ك شاعیرانی كۆنی عه‌ره‌ب ڕای یه‌كتری له سنوورێكدا قبووڵبكه‌ن. من ناڵیم گه‌لی عه‌ره‌ب وه‌ك میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی داخراو نییه، به‌لام باوه‌ڕم به‌وه‌یه كه له بواری شیعردا ئه‌و ڕه‌خنه ڕه‌وانبێژییه‌یان، ڕۆڵیكی هه‌بووه له قبووڵكردنی ڕای جیاوازدا سه‌باره‌ت به شیعر. په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م نه‌ریته له سه‌رده‌می جاهیلییه‌وه تا ئیستا كاریگه‌ریی باشی به‌جێهێشتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و نه‌ریتانه زوو لای خۆیشمان هه‌بوایه، ئێستا ڕه‌خنه وبۆچوونی ئێمه‌یش وئاماده‌ییمان بۆ قبووڵكردنی ڕای ره‌خنه‌یی جیاواز، شتێكی باشتر ئه‌بوو.زۆرجار ڕه‌خنه لای ئێمه بووه به ئامرازی لێدان، هه‌م ڕه‌خنه‌كاره‌كه وایداناوه كه تیر ئه‌هاوێت وهه‌م ئه‌وه‌یشی كه ڕه‌خنه له بابه‌ته‌كه‌یی ئه‌گیرێت وای داناوه به‌ر تیر ئه‌كه‌وێت، له‌م كاتانه‌دا ڕه‌خنه ئه‌بێت به وه‌سیله، نه‌ك ئامانجێك بۆ ڕۆشنكردنه‌وه.
پ4/ ئایه ئێمه وه‌ك كورد كه‌سی پسپۆری ڕه‌خنه‌گرمان هه‌یه؟ بۆچی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی ئێمه به فلته‌ری ڕه‌خنه‌دا ناڕۆن؟
عه‌بدوڵا تاهیر/ به‌بۆچوونم هیچ میلله‌تێك نییه له جبهاندا سه‌رجه‌م به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی به فلته‌ری ڕه‌خنه‌دا تێپه‌ریبێت. له یۆنانی خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی ڕه‌خنه‌وه بگره تا دێته سه‌ر ئه‌ده‌بی ئه‌مڕۆی میلله‌تان. بیرمان نه‌چێت ڕوویه‌ك له ڕووه‌كانی ڕه‌خنه مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی ده‌قه. ناكرێت ڕه‌خنه‌گر دابنیشێت وچاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات تا بزانێت، ئه‌مڕۆ ئه‌م گۆڤاره شه‌ش شیعر بڵاوده‌كاته‌وه و ئه‌و گۆڤار هه‌شت چیرۆك وئه‌و ده‌زگایه چوار كۆمه‌له شیعر یا چیرۆك چاپده‌كات، تا بۆیان دابنیشێت و له‌سه‌ریان بنووسێت. ئه‌مه ئیشی ڕه‌خنه‌گر نییه، ئیشی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كه یا گۆڤارێكه به نووسینێكی كورت ئه‌یانخاته‌ڕوو.كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێك خۆی زیندوو نه‌بوو، له‌بنه‌ره‌ِتدا به سه‌قه‌تی هاتبوو، ڕه‌خنه ناتوانێت ڕۆحی به‌به‌ردابكات، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گر په‌نابباته به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن، كه له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌تاكانی ڕه‌خنه‌ی باوه، ئه‌توانێت باسی چه‌وتی بكات. ڕه‌خنه‌كار ئه‌توانێت رووه جوانه‌كانی به‌رهه‌م به زمان ومه‌نهه‌جێكی گونجاو كه‌شفبكات.
پ5/ بابینه سه‌ر باسی شیعر ده‌ڵێن” شیعری مۆدێرن وه‌ك جۆرێك له كۆكراوه‌ی ژانره‌كانی تری لێهاتووه، واته له شیعرێكدا، (چیرۆك ودراماو په‌خشان) ده‌بینینه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی (له كورسی و ڕه‌نگدان و‌ئێستا كچێك نیشتیمانمه) شێركۆ بێكه‌س كردوویه‌تی، هۆكاری ئه‌م په‌لهاویشتنه بۆ ژانره‌كانی تر له شیعری مۆدێرنا چییه؟
عه‌بدوڵا تاهیر/ هه‌موو شیعری مۆدێرن وای لێنه‌هاتووه، ئێستایش زۆربه‌ی زۆری شیعری نوێ تاك ژانره، ئه‌مه‌ی كه تۆ باسیده‌كه‌یت پێیئه‌وترێت ده‌قی كراوه،كه چه‌ند ژانرێك له‌خۆ ئه‌گرێت، ئه‌مه جۆرێكه له جۆره‌كانی شیعری نوێ نه‌ك هه‌مووی،له شیعری نوێ‌دا ده‌قی وا نووسراوه كه ته‌نها سوودی له شانۆ بینیوه یا له چیرۆك یا له سینه‌ما، به‌ڵام نه‌بووه به‌ده‌قی كراوه، یان نووسه‌ره‌كه خۆی وای ویستووه.له حه‌فتاو هه‌شتاكاندا چه‌ندین ده‌قمان هه‌ن له‌م جۆره‌ن. به شێوه‌یه‌كی گشتی شیعر ئه‌و شوناسه‌ی جارانی نه‌ماوه هه‌ر له ڕه‌گه‌زێكی خاڵسدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نا كه هه‌موو شیعری نوێ ببێت به ده‌قی كراوه یا ببێت به‌یه‌ك جۆر شیعر. نموونه‌ی له ئه‌ده‌بی كوردیدا زۆر نییه. نییه‌ت و مه‌خسه‌د ڕۆڵ ئه‌بینن له دیاریكردنی ژانردا.من ئه‌توانم بۆ به‌رهه‌می نوێگه‌ریی دووه‌ممان ،بۆ سه‌ره‌تای حه‌فتاكان بگه‌ڕێمه‌وه و چه‌ند ده‌قێك هه‌ڵبژێرم و ڕه‌گێكی سه‌ره‌تایی ده‌قی كراوه‌یان تێدا بدۆزمه‌وه،بو نموونه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ چه‌ند شتێك له چیرۆكه‌كانی له‌تیف حامید،بۆ سه‌ر ده‌قێكی ڕه‌فیق سابیر،به‌ڵام ئه‌وان مه‌به‌ست (قه‌سد ومه‌خسه‌د)یان نه‌بووه،ده‌قی كراوه بنووسن.یه‌كه‌م كه‌س له‌ناو كوردا به قه‌سد ده‌قی واڵای نووسیبێت شێركۆ بێكه‌سه.ئه‌و ناوی لێئه‌نێت،له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی ناوی ده‌قی واڵا ئه‌چه‌سپێنێت،واته مه‌خسه‌ده‌كه‌ی ژانره‌كه دیاریده‌كات، ئیتر من وه‌ك رَِه‌خنه‌گرێك له‌و دیاریكردن ومه‌خسه‌ده‌یه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌یدا ده‌كه‌م،ئایه تاچه‌ند سه‌ركه‌وتووه؟ چۆنچۆنی بۆ ده‌قی واڵا چووه تا چه‌ند لێیگه‌یشتووه،هه‌ڵبه‌زین ودابه‌زینی له‌م هه‌نگاوه‌یدا چییه؟
پ6/ شیعری ئێستای كوردی زیاتر له‌ژێر كاریگه‌ریی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی فارسیدایه، له كاتێكدا نه‌وه‌ی (70 و 80كانی سه‌ده‌ی ڕابردووی ئێمه، سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنبیرییان هه‌مووی عه‌ره‌بی بووه.ئه‌مه بۆ؟
عه‌بدوڵا تاهیر/ پێشتریش ،پێش بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌هۆی زانینی زمانی توركی و هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له ناوچه‌كه‌دا، ئێمه له‌ئه‌ده‌بیاتی توركه‌وه نزیكبووین، بگره به‌شێك له به‌ئاگابوونمان له ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوا، له‌ڕێگه‌ی زمانی توركییه‌وه بووه،فارسییش پێش نه‌وه‌ده‌كان به‌شێك له فاكته‌ری ڕۆشنبیریی خۆمان بووه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی حوجره‌وه،هه‌ر له كۆنیشه‌وه زمانی عه‌ره‌بی به‌بۆنه‌ی ئایینه‌كه‌وه باوبووه و ئاگامان له شیعری عه‌ره‌بی بووه. سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه‌مان له شیعر وئه‌ده‌بی نوێی عه‌ره‌ب، ئه‌وه هه‌ر له حه‌فتا و هه‌شتاكانه‌وه نه‌بووه،به‌ڵكو له‌وه كۆنتره و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سی وچله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو. له‌و ساڵانه به‌دواوه وه‌رچه‌رخان له شیعری عه‌ره‌بیدا ڕوویدا، (لویس عه‌وه‌ز) به كۆمه‌ڵه شیعری (بلۆتۆلاند وشیعری تر) و(نازك و به‌در شاكیر سه‌ییاب و به‌یاتی و كه‌سانی دیش). له‌و كاتانه‌وه ئه‌دیبی كورد بۆ سوودبینین و به‌ئاگابوون له ئه‌زموونی نوێگه‌ری،وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌كان له زمان و شیعری عه‌ره‌بی نزیكبووه‌وه،له حه‌فتا و هه‌شتاكاندا ئه‌م بواره گوڕوتینێكی زیاتری به خۆوه بینی،به‌ده‌گمه‌ن هه‌بوو زمانی عه‌ره‌بی نه‌زانێ و به عه‌ره‌بی نه‌خوێنێته‌وه. حه‌قیقه‌تێك هه‌یه ئه‌بێت بوترێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ڕاسته عه‌ره‌بیی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ڕۆشنبیریی بوو، به‌ڵام له‌به‌رده‌م درووستبوونی ده‌نگی جۆراوجۆری شیعر وئه‌ده‌بدا ڕێگر نه‌بووه، هه‌موو سوودیان له شیعری عه‌ره‌بی بینیوه، كه‌چی هه‌ستناكه‌یت كه ئه‌و ده‌نگانه سێبه‌ری (سه‌ییاب یا به‌ییاتی یا نازك یا سه‌عدی یوسف) و…. بن، به‌ڵكو ده‌نگی ڕه‌سه‌نی واقیعی كوردین، موتوربه‌كردن وسوودبینین جیایه، وه‌ك (مه‌حمود ده‌روێش) ئه‌ڵێت نا‌توانیت خۆت له كه‌سی تر بپارێزیت. نووسین نووسینه له‌سه‌ر نووسین ،گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌نگی خۆت بیت.
شێركۆ بیكه‌س ده‌نگی ڕه‌سه‌نی خۆیه‌تی،ئاشكرایه زمانی عه‌ره‌بی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ڕۆشنبیریی ئه‌و بوو، هه‌ر ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوای به زمانی عه‌ره‌بی ئه‌خوێنده‌وه، ئه‌مه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بێكی مردوو پێشكه‌شبكات، به‌ڵكو ئه‌ده‌بێك ته‌واو مۆركی شێركۆ و كوردی پێوه‌یه. شێركو بێكه‌س ئه‌وه‌نده به‌په‌رۆش بوو بۆ موتابه‌عه‌كردنی چاپه‌مه‌نیی عه‌ره‌بی، له ده‌ره‌وه‌یش لێی دانه‌بڕا.بیرمه ساڵی 1975 له مه‌ریوان بوو،له‌سلێمانییه‌وه گۆڤاری (الاقلام) عیراقیی بۆ ئه‌هات، من خۆم بۆ شایه‌تی له مه‌ریوان، دوو جار ئه‌و گۆڤاره عه‌ره‌بیه‌م بۆ خویندنه‌وه لێ وه‌رگرت، به‌ڵام شێركۆ خۆی بوو،له‌تیف خۆی بوو، په‌شێو خۆی بوو ،ئه‌نوه‌ر قادر خۆی بوو ،كه جارجاریش به عه‌ره‌بی ئه‌ینووسی، فه‌رهاد شاكه‌لی خۆی بوو كه عه‌ره‌بییه‌كی چاكی ئه‌زانی، حسێن عارف خۆی بوو، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل خۆی بوو،عه‌بدوڵا سه‌راج خۆی بوو….له نه‌وه‌د به‌دواوه له فارسی وه‌رگرتن بوو به دیارده،بۆ نموونه، سوهراب سه‌ده‌ها شیعری مردووی خسته ناو ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه، سوودوه‌رگرتن له سوهراب كارێكی ئاساییه به مه‌رجێك خۆتی لێ دروستبكه‌یت. شیعری فارسی ده‌وڵه‌مه‌نده،نموونه‌ی باڵای تێدایه، نموونه‌ی وه‌ستاویشی زۆره، نموونه‌ی وای ئه‌خوێنمه‌وه، بێگیانه، خۆناكرێت هه‌ر ده‌قێك به زمانی نیما و سوهراب و ئه‌حمه‌دی شاملو نووسرا، ئیتر كوێرانه بڵێین ئه‌وه ئه‌ده‌بێكی باڵایه. من له ئێستای ئه‌ده‌بی فارسی‌دا زیاتر ئه‌زموونی چیرۆكیان سه‌رنجم ڕائه‌كێشێ..له‌سه‌ر ڕووبه‌ری شیعری كوردی ئه‌م دوو ده‌یه‌ی دوایی ،سوهراب شیعری مردووی زۆری خستۆته‌وه. سه‌رسووڕمان به ئه‌ده‌بی كه‌سێك به‌و مانایه نییه ببم به سێبه‌ری ولێ‌ی نه‌بمه‌وه، لێی نزیك ئه‌بمه‌وه و گفتوگۆی له‌ته‌ك ئه‌كه‌م، به‌مه‌به‌ستی جیاوازی درووستكردن نه‌ك توانه‌وه له سنووری شوناسیدا. ڕه‌نگه وه‌رگێڕان باشترین ڕێگه بێت بۆ پردی په‌یوه‌ندی، ده‌زگاكانی ئێمه‌یش خه‌می بازرگانی وسوودیان پێش خه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كه خستووه، مه‌به‌ستێتی ده جار ئه‌دۆنیس چاپبكات، ده جار ئه‌حلام موسته‌غانمی چاپكات، به‌ڵام نایه‌ت ده‌نگه گرنه‌گانی دوای سه‌ییاب و به‌یاتی و ئه‌دۆنیس چاپبكات، كه شتێكی ترن، چ ده‌زگامان چ خوێنه‌رانمان ناگه‌ڕێن ده‌نگی تر كه‌شفبكه‌ن، تا ڕاده‌یه‌ك ده‌زگا حه‌قێتی، له بازار ئه‌ترسێت.
پ7/ هۆكاری ئه‌وه چییه كه له شیعری نوێ‌دا زیاتر به‌ر ته‌كنیك ده‌كه‌وین به‌ر له مانا، ئایه شیعر هونه‌ر و زانسته یان مانا و خه‌یاڵ، تێكشكاندنی زمانی باو، چ ڕۆڵێكی له بونیادی شیعری نوێ‌دا هه‌یه؟
عه‌بدوڵا تاهیر/ له پێشدا وتم شیعری نوێ شوناسی گۆڕاوه،هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به بوونی دێرینه‌ی خۆیه‌وه،له‌م ڕووه‌وه مه‌رج نییه شیعر هه‌ر به شیعر بنووسرێت، به‌ڵكو به په‌خشانیش ئه‌نووسرێت وتیكلاوی سینه‌ما و شانۆ و هونه‌ری شیوه‌كاری وچه‌ندینی تر بووه، ئه‌م تێكڵاوبوونه بۆ خۆی، ته‌كنیكی جۆراوجۆری ژانره‌كانی تر دێنێته ناو جیهانی شیعره‌وه وشوناسی پێ ده‌وله‌مه‌ندده‌كات، له زۆری شیعری كوردیدا ئه‌م ته‌كنیكه ئاماده‌یی وه‌های نییه. جاران ته‌كنیكی شیعر هه‌ر هونه‌ری شیعر خۆی بووه، ئێستا ته‌كنیكی جۆراوجۆری سینه‌ما و هونه‌ری شیوه‌كاری و شانۆ و …بۆ هاتووه.
پ8/ مامۆستا با كه‌مێك له‌سه‌ر چیرۆكیش بوه‌ستین، كه باس له قۆناغه‌كانی چیرۆكی كوردی ده‌كه‌ین، به‌سه‌ر دوو قۆناغدا دابه‌ش ده‌كرێت (حیكایه‌ت وبه‌سه‌رهاتی لادێ، له چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ی شار) زۆر جار چیرۆكی (چای شیرینی حسێن عارف)یش به سه‌ره‌تای چیرۆكی شاریانه‌ی كوردی داده‌نرێت. تا چه‌ند ئه‌م بۆ چونه ڕاسته؟
عه‌بدوڵا تاهیر/ مه‌رج نییه ئه‌م قۆناغبه‌ندییه وه‌ك یاسای لێبێت هه‌موو دنیای چیرۆكی كوردیی پێ بخوێنرێته‌وه، یا بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك وهه‌موو ئه‌زمونێك بلوێت. دوای ڕاپه‌ڕین وتا ئێستا گۆڕانكاریی زۆر به‌سه‌ر هونه‌ری گێڕانه‌وه‌ی كوردیدا هاتووه ده‌كرێت له چه‌ندین ده‌روازه‌ی تره‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی كوردی بچین.
له ڕۆمانی توركیدا دوانه‌ی لادێ و شار ئه‌بینرێت و له ڵیكۆڵینه‌وه‌یشدا به‌رچاو ئه‌كه‌وێت، به‌ڕاستیش ئه‌زموونی ڕۆمانی شار و ڕۆمانی لادێ ده‌خوێنینه‌وه، له‌م نێوانه‌دا ڕۆمانی وا ئه‌بینیت هه‌ردووی له‌خۆ گرتووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه باسی هیجره‌ت له گونده‌وه بۆ شار ده‌كه‌ن،له‌م چه‌شنه‌دا ڕۆماننوس ناچارئه‌بێت باسی ڕابردوو و ئێستای كه‌سه‌كانی ڕۆمانه‌كه بكات،واته ڕابردووی له‌گوندا و‌ئێستا و ئاینده‌ی له شاردا،له یادمان نه‌چێت توركیا شاری هه‌یه، به هه‌موو مانای شار، كه كه‌سه‌كان تووشی نامۆیی ودله‌ڕاوكێ ده‌كات. لاموایه لێكۆڵه‌ری كورد له‌م ڕووه‌وه په‌نایشی بۆ ڕَه‌خنه‌ی توركی وعه‌ره‌بی بردووه،هه‌ندێك جار دابه‌زاندنی بۆچوونی ڕه‌خنه‌یی ئه‌وانی دی به وریاییه‌وه نه‌بێت،به هه‌ندێك زیاده‌ڕۆییدا ئه‌مانبات ،به‌تایبه‌ت كه دێین و بۆ زه‌مینه‌یه‌كی جیاواز ئه‌یانگوێزینه‌وه. ئه‌م قۆناغبه‌ندییه هه‌ندێك ڕاستیی تێدایه ،خۆ ده‌كرێت چه‌ندین خه‌سڵه‌تی تر هه‌ن چیرۆكی كوردی‌یان پێ بخوێنرێته‌وه.
پ 9/ بۆچی زۆربه‌ی نووسه‌رانی ئێمه به‌شیعر ده‌ستپێده‌كه‌ن و دواتر په‌ل بۆ نووسینی ڕۆمان ده‌به‌ن و چیرۆكنووس له‌و نێونده‌دا زۆر كه‌مه،
عه‌بدوڵا تاهیر/ وای بۆ ناچم هه‌موو شاعیران و نووسه‌رانی ئێمه وازیان له چیرۆك وشیعر ونووسینی ترهێنابێت و ڕوویان كردبێته ڕۆمان، چونكه شاعیران ونووسه‌رانی ئێمه ئه‌وه‌نده زۆرن به‌قه‌د سوپایه‌كی ئێجگار گه‌وره ده‌بن،گه‌ر به‌و گشتگیرییه بوایه ئێستا له ڕووی چه‌ندایه‌تیشه‌وه بوایه ڕۆمانێكی زۆرمان ئه‌بوو.باوه‌ڕ ناكه‌م چیرۆكیش ئه‌وه‌نده هونه‌رێكی ئاسان بێت هه‌روا به خشكه‌یی بۆ ڕامكردنی بچین.
پ10/ زۆر جار ده‌وترێت چیرۆك مه‌شقه له نێوان ڕۆمانێك بۆ ڕۆمانێكی تر، یان ده‌وترێت چیرۆك بۆ پێدانی پشووه به خوێنه‌ر له نێوان كتێبێك بۆ كتێبێكی تر.
عه‌بدوڵا تاهیر/ ئه‌مه ته‌نها ڕایه،ده‌ستور و یاسا نییه.ئه‌كرێت هه‌ندێك ڕۆماننووس وچیرۆكنووس وا بكه‌ن و وا بیربكه‌نه‌وه،ئه‌یشكرێت ڕۆماننوس وخوێنه‌ری تر وا نه‌كه‌ن.
پ11/ زۆرێك له ڕۆماننووسان ده‌ڵێن ئێمه ده‌توانین ئه‌وه‌ی به ڕۆمان ده‌ینووسین، بیكه‌ین به چیرۆك، یان ئه‌و چیرۆكه‌ی ده‌ی نووسین ده‌توانین بیكه‌ین به ڕۆمان ئایه ئێوه چۆن له‌م سه‌رنجه ده‌ڕوانن كاری وا ده‌كرێت؟
عه‌بدوڵا تاهیر/ ئه‌مه‌یش شتێكی ڕێژه‌ییه. ڕای هه‌موو چیرۆكنووسانی جیهان نییه. واقیعه‌ن ڕۆماننوسی واهه‌یه، ڕۆمانی خۆی كردووه به چیرۆكێكی كورت، یان چیرۆكی خۆی كردووه به ڕۆمان.چه‌ندین جار له چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا باسی ئه‌م جۆره ئه‌زموونانه‌ی خۆیان كردووه. ڕه‌خنه‌گرێكی ڕووسی ڕایه‌كی هه‌یه ئه‌ڵێت ڕۆمانی تاوان وسزای دوستۆیڤسكی له بنه‌ڕه‌تدا چیرۆكێكی كورته و به زۆر ئه‌یكشێنێ و درێژی ده‌كاته‌وه.چیرۆك به هونه‌رێكی ئاسان نازانم،بواری درێژدادری نادات، ڕه‌نگه بتوانیت له ڕۆماندا درێژدادری بكه‌یت، له چیروكدا قورسه، ڕه‌نگه ڕۆماننوسی وا هه‌بێت لای قورس بێت به‌و چڕوپڕییه بنووسێت، كه جیهانی چیرۆك گه‌ره‌كێتی.هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گران چیرۆك به خزمی نزیكی شیعر ئه‌زانن. له بواری شیعریشدا ئه‌م ئه‌زموونه هه‌یه،مه‌به‌ستم گۆڕینی جۆره شیعرێك به جۆره شیعرێكی تر، بۆ نموونه شاعیرێك دێت، چوارینه‌یه‌كی نووسیوه و سه‌رله‌نوێ دایئه‌ڕێژێته‌وه و ئه‌یكات به شیعری سه‌ربه‌ست،بۆدلێر یه‌كێكه له‌وانه، شیعری سه‌ربه‌ستی هه‌بووه،هاتووه كردوویه‌تی به شیعری په‌خشان،ئیتر به گۆێره‌ی كه‌شوهه‌وا نوێكه كۆمه‌ڵیك گۆڕانكاریی به سه‌را هێناوه،پێش ئه‌ویش،ئیلیزێۆس بیرترانی شاعیر، بابه‌تێكی له ڕۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسیدا بڵاوكرده‌وه و پاشان كردی به شیعری په‌خشان.
پ12/ تاچه‌ند ده‌بێت نووسه‌ر بۆ خوێنه‌ر بنووسێت، یان به‌پێچه‌وانه‌وه نووسه‌ر نابێت بۆ خوێنه‌ر بنووسێت و ئه‌وه خوێنه‌ره ده‌بێت بۆ ئاستی نووسینی نووسه‌ر به‌رزبێته‌وه؟ تۆ له‌گه‌ڵ كام بۆ چوونه‌دایت؟
عه‌بدوڵا تاهیر/ له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا،واته ئه‌گه‌ر بیری لێ بكاته‌وه، یا نه‌یكاته‌وه، ده‌ق خۆی له بنه‌ڕه‌تدا گوتارێكی ئاراسته‌كراوه ،به مه‌به‌ستێك بۆ خوێنه‌ر ده‌نێردرێت، یا با یاكۆبسنیانه بڵێین، ده‌ق په‌یامێكه،نووسه‌ر بۆ وه‌رگرێكی ده‌نێرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و ڕایه‌وه زۆر وتراوه.ئیكۆ وا ئه‌بینێت كه نووسه‌ر كاتی دانانی نه‌خشه‌یه‌ك بۆ ده‌قێكی، له هه‌مان كاتیش‌دا بیر له نه‌خشه‌یه‌كیش بۆ خوێندنه‌وه‌یشی ده‌كاته‌وه،جا خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه هه‌یه كه به فیعلی كتێبه‌كه یا په‌یامه‌كه ده‌خوێنێته‌وه،جۆرێكی تر هه‌یه ڕه‌نگه ده‌قه‌كه بخوێنێته‌وه،خوێنه‌ری میسالییش ئه‌و جۆره‌یه كه سه‌رچاوه و ئاسۆكانی ده‌قه‌كه به باشی ئه‌زانێت .سه‌رچاوه‌كانی بواری گێڕانه‌وه،ئاماژه به جۆرێك خوێنه‌ری تر ئه‌ده‌ن،پێی ئه‌وترێت، خوێنه‌ری خه‌یاڵی كه به ئاشكرا ناوی یا سیفه‌تێكی له ده‌قه‌كه‌دا دێت. خوێنه‌ر هه‌یه واقیعییه، واته ئێمه كه ده‌قێ یا كتێبێك ئه‌خوێنینه‌وه ،خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ین، له گۆشت وخوێنین ،بوونه‌وه‌رێكی كاغه‌زین نین،خه‌یاڵی نووسه‌ر،له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا نه‌یخولقاندووه، تیورداڕێژی به‌ناوبانگ ئایزر زۆر باسی خوێنه‌ری ناوه‌كی كردووه و لای وایه، كه ئه‌م جۆره خوێنه‌ره،كه‌سایه‌تییه‌كی گریمانكراوه،ده‌قه‌كه‌ی له پێناودا ئه‌نووسرێت،هه‌موو كارێكی ئه‌ده‌بی په‌یوه‌ندیی به خوێنه‌رێكی نموونه‌ییه‌وه هه‌یه توانایه‌كی چاكی هه‌بێت بۆ وه‌رگرتن.خوێنه‌ری گریمانكراو به‌رهه‌می خه‌یاڵ و وێناكردنی نووسه‌ره له كاتی نووسیندا. هه‌موو ئه‌مانه جیان له خوێنه‌ری واقیعی كه ئاستی وه‌رگرتنیان ئه‌گۆڕێت و ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ئاسۆی چاوه‌ڕوانیی ده‌قدا بگونجئَت وڕه‌نگیشه پێچه‌وانه‌ی بكه‌وێته‌وه. له ئێستا سه‌رقاڵی وه‌رگێڕانی بابه‌تێكی گرنگم له جۆره‌كانی خوێنه‌ر ئه‌دوێت.
له حه‌فتاكاندا ئه‌و پرسیاره زۆر وروژایه ئه‌ده‌ب بێته ئاستی خوێنه‌ر یا خۆێنه‌ر بۆ ئاستی نووسین به‌رزبێته‌وه،پێشه‌كی من ئه‌ڵیم ئه‌دیب سه‌ربه‌سته چۆن ئه‌نووسێت وچۆن به گوێره‌ی ئه‌زموونی خۆی بیر له خوێنه‌ر ده‌كاته‌وه، ئه‌مه ئه‌مانباته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌مومژ و ئه‌ده‌بی چینی باڵا و ئه‌ده‌بی چینی په‌راوێز، كه ویستراوه به زمانی تایبه‌تی خۆی بنووسرێت. ئه‌ده‌بی شۆشیالیزم نموونه‌ی نوخبه‌گه‌ریی نه‌ویستووه،به‌م بۆنه‌یه‌وه چه‌ندین نووسه‌ریان له‌ناوداوه،دوور له تارمایی ئه‌ده‌بی شۆشیالیزم له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تاوانی شیعری قورس وته‌مومژاوی ئه‌ده‌نه پاڵ هه‌ندێك شاعیری گه‌وره‌ی دنیا، له سه‌روویانه‌وه ئیلوێت،گوایه ئه‌و شیعری له ده‌س هه‌موو خه‌ڵك ده‌ركرد ودایه ده‌ست نوخبه‌یه‌ك.