
چه‌پڵه لێده‌ن …. شێرزاد فه‌قێ ئیسماعیل
ئه‌ی به رواڵه‌ت ئه‌وروپی و،
په‌روه‌رده و بیر و ناخیشت
مه‌ڕه‌كانی سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵاتی،
كۆیله‌كانی تۆرانێتی
بیدروونه‌وه
به‌رهه‌می ره‌گه‌زپه‌رستی.
ئه‌و ده‌سكه‌وته گه‌وره‌ی سه‌رۆك
به ده‌ستی خست
هه‌ر بلیمه‌تی خۆیه‌تی
ئه‌گینا ئێوه چووزانن
سوڵتان چی ده‌ڵێ و چی ده‌كات.
ته‌نیا له توانای ئه‌ودایه
په‌رجۆ و فه‌لسه‌فه دروستكات.
به‌یانییان له ئه‌نكه‌ره
حوكمی ده‌ستگیری سه‌دان كه‌س
له ره‌خنه‌گرانی ده‌رده‌كا
ئێوارانیش
فه‌رمانی تۆپبارانكردنی
ده‌یان دێهات و شارۆچكه و
شاری خۆرئاوای كوردستان
واژۆ ده‌كا.
به رووه شه‌رمه‌زاره‌كه‌ی
فه‌رمانی رێگه‌پێدانی
تاڵانی سامانی كوردان
به تلیاك كێشه‌كان ده‌دا.
خۆی خۆراكدانی تیرۆره
هه‌ركه‌س له‌و خولگه نه‌سووڕێ
به تیرۆریست ده‌یناسێنێ.
ئێوه ته‌نیا بۆتان هه‌یه
چه‌پڵه لێده‌ن، سه‌ما بكه‌ن
پیرۆزبایی و ئافه‌رین و
ده‌ستخۆشانه‌ی پێشكه‌ش بكه‌ن.
گه‌ر چاویشتان له به‌رامبه‌ر
هه‌زاران گله‌یی هه‌ر زه‌قه
پشتیوانی هه‌زاران له
نموونه‌ی وه‌ك خۆتانئاسا
له‌و رۆژهه‌ڵاته وێرانه
له كۆنه‌وه هه‌بووه و ده‌شبێ.
ئه‌وه‌ی وانه‌ی خیانه‌ت و
گه‌نده‌ڵچێتی و پانكردنه‌وه‌ی
به وردی ره‌وان كردبێ،
گوێ به هیچ به‌هایه‌ك نه‌دا
رۆژ دوای رۆژ ساماندار و
به‌خته‌وه‌ر و شادتر ده‌بێ.
زلهێزه‌كان له پاداشتی
ئه‌و خزمه‌ته، فڕوفێڵه
ملیۆنه‌ها لیره و دۆلار
ده‌به‌خشن به‌م گوێڕایه‌ڵه.
یا رێگا خۆش ده‌كه‌ن خاكی
گه‌لێكی بێ هێز و په‌نا
داگیر و كاول و تاڵانكا.
ئێوه‌ی مه‌ڕیش بۆی هه‌ڵپه‌ڕن
به‌و خه‌یاڵه‌ی ، له‌پێناوتان
ده‌سكه‌وتێكی باشی هێنا.
مه‌گه‌ر به چاوتان نابینن
ملهوڕان و كه‌ڵه‌گاكان
چه‌ند به‌هێزن، چه‌ند بێ رێزن
ده‌وڵه‌مه‌ندن، چه‌ند كه‌ساسن
به دروشمی چڵه زه‌یتوون
دارستانه‌كانی زه‌یتوون
به ئاگر و ئاسن هه‌ڵقرچان
هه‌زاره‌ها تۆپ و بۆمبا
بۆ گیانی ژن و منداڵ
په‌ككه‌وته و پیر
به بێباكی به‌ڕێ ده‌كا،
خۆی و چه‌ندان ریش چه‌په‌ڵێك
فتوای قڕكردنی كورد ده‌دا.
تلیاك كێشی ده‌یان وڵات
داماڵراو له خوو و ره‌وشت،
له گشت به‌های مرۆڤێتی
شكستخواردوان له ژیان
له ژێر ئاڵای ئیسلامه‌تی
كۆكرده‌وه له ده‌وری خۆی
ئاسایشترین هاوسێی خۆی
كرده ئامانج
شاری ئاشتی و دۆستی و رۆزی و
میواننه‌واز ، خانه‌دانان
به‌سه‌ر یه‌كدا كردن وێران.
سه‌دان هه‌زار بێ گوناهی
له ماڵ و زێد و هێلانه‌ی
به‌ره‌و ده‌شت و چۆل وه‌ده‌رنان
دیاره سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیش
له رۆژهه‌ڵات
ئاوه‌زی دڕندایه‌تی و
دیسان هه‌ر خوێن رشتن و
ماڵوێرانكردن و تاڵانه،
جێبه‌جێكردنی پیلانه
زلهێزان ئه‌وه ده‌خوازن.
ئیتر ئه‌نجام هه‌رچی هه‌یه
مه‌ڕ و بزن قه‌ده‌غه‌یه
پرسیار بكا له‌پای چییه
ئه‌و هه‌موو ده‌ستدرێژییه؟
ئه‌ی مه‌ڕه‌كانی توركیا
ده بخوێننه‌وه مێژوو
له‌بیرتان چوو
ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕانتان
به‌سه‌ر ده‌یان وڵات هه‌بوو
سته‌مكاری و بێ باكیتان
هه‌مووی ده‌ركرد له ژێر ده‌ستتان؟
چه‌پڵه لێده‌ن . . .
مامه حه‌مه و پیشه‌ی ماستاو
ده‌یان سته‌مكار و ده‌ستڕه‌ش
ده‌یان دیكتاتۆر ، نه‌شیاو
به‌رهه‌می چه‌پڵه‌ی ئێوه‌یه
ئیتر تا هه‌ن
نه‌ك هه‌ر خه‌ڵك ، بگره خۆشتان
بۆ ساتێكیش ناتوانن
له ژیانتان ئۆخه‌ی بكه‌ن.
له لاسایی ئه‌وروپییان
دیمه‌نتان وا دیاره گوایه
زۆر پێشكه‌وتوونه له ژیان،
به‌ڵام روون و ئاشكرایه
هه‌ر رووكه‌شی ده‌ره‌وه‌یه،
مێشك هه‌ر بیری سه‌رده‌می
جه‌نابی سوڵتانه‌كانه،
ئێستاش به ڕه‌وای ده‌زانن
سوڵتان خاوه‌نی سه‌دان ژن،
خزمه‌تكار و به‌نده و كۆیله و
ده‌یان گه‌نجی خه‌سێنراوی
ناو حه‌ره‌م و
ئه‌نده‌روون، داڵانه‌كانه
ئیتر هه‌ر خووی
سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته
خۆتان و ده‌سته‌ی حوكمڕان
به‌و رێبازانه په‌یوه‌سته
كلتووری مه‌غۆله‌كانی
ژێر فه‌رمانی هۆلاكۆیه
داگیركردن ، سته‌مكاری
خاپووركردنی وڵاتان
لای ئێوه تیۆری ژیانی
سه‌رفرازی و ره‌وایه‌تی و
رێی دروسته.
رۆژێ هه‌ر دێ
له‌سه‌ر خه‌ونه گڵاوه‌كانتان
خۆتان و سه‌ركرده و سوڵتان
له قوڕ بچه‌قێ ده‌متان
ئه‌وه‌ی زه‌وتیشتان كرد له‌مه‌وپێش
له قوبرس و ئه‌سكه‌نده‌روون
له عه‌فرینی پڕ زام و ئێش
له‌گه‌ڵ تۆڵه و قه‌ره‌بوویان
ئه‌و شوێنانه بۆ یه‌كجاری
بۆ هه‌زاران چاوچنۆك و
زۆرداری له وێنه‌ی خۆتان
ده‌بێته دوا گۆڕستان.
تا ئه‌و رۆژه‌ی جێی ده‌هێڵن
عه‌فرین بۆ تۆرانییان ژانه
بۆ كوردانیش
ده‌روازه‌ی، یه‌كبوون، ئازادی،
به‌رخودان و تێكۆشانه.
20 – 3 – 2018