Skip to Content

ئەوەندەم خۆشدەوێیت حەزەکەم بتخۆم … حەمەی شانۆ

ئەوەندەم خۆشدەوێیت حەزەکەم بتخۆم … حەمەی شانۆ

Closed
by ئایار 25, 2018 General

ئەم پرسیارە زۆربەی کات لەخۆمی ئەکەم ، وڵامەکەشی نازانم ، بەڵام ئەزانم لەجادەی دڵ سافی منەوە ،هەموو میناشینەکان بەخێرایی تێدەپەڕن ،هەی هاوار ئەوە بۆ هیچ شتێک ناجوڵێت سەعاتەکە هەر دەڵێت چرک چرک چرک بەڵام هێشتا زنجیری پانتۆڵەکەی دانەخستبوو و تۆماوی لەزەت بەکێریەوە بوو ، پێیت ووت : قەحپەی . ئەی باشە بەتۆ ئەڵێن چی ئەها ئەی کوڕی باوەحیز . سەعاتەگەورەکەی لای فلکەی چوار بەردەکە، هەردەیگوتەوە چرک چرک چرک هێشتاش دڵۆپە فرمێسکەگەرمەکەکانی بەگۆنایەوە ووشک نەبۆتەوە ئەو ژنەی منداڵەکەی لەسەرما ڕەق ببوەوە ، سەعاتەکە هەردەڵێ چرک چرک چرک ،تاوە “با” و بارانی خەم نەهێڵی ئەو بێوەژنەی دراوسێمان ستیان و کراسەتەڕەکانی بەتەنەفەکەو هەڵبواسێ و ووشک بێتەوە ،سەعاتەکە هەر دەڵێ چرک چرک چرک ،منداڵی لای تەرافیکەکە یەک بنێشتیش چیە نەیفرۆشتوە ، هاتە لام و کڵۆڵانە زاری هەڵهێنا و ووتی :خاڵە دەبنێشتێکی سەهمم لێ بکڕە ..
گوڵی خاڵۆ ،خەمێکی هێندە گەورەم هەیە ،بەو بنێشتەی تۆش هەزم نەبێت ، چرکەچرکی سەعاتەکە بەردەوام دەجوڵێ ئەی باشە بۆچی هیچ شتێک ناگۆڕێ ؟
جارێک لەپیاوێکی پیر ئەم پرسیارەم کرد
ووتی: من عومرم گەیشتۆتە ئەم سەنعا کەس پرسیاری وای لێ نەکردووم و نەشزانم مەعنای چیە .
ڕۆحم تای لێهاتووە ،بەدەم ڕێگاوە ئەڕۆم دەست بەدیوارەکانی ماڵی وەفا دەخشێنم ، دەگەمۆ ماڵ ، دایکم
ئەڵێ ، وەی ڕۆڵە ئەوە هاتە ئەم کاتە لەکوێ بوی ؟
دایکم نازانێ کوڕەکەی دڵی شکاوە دڵ
باوکم ، ئێژێ :
لێگەرێ سەگ لەقەسابخانە نەتۆپێ عومری بەزا ئەچێ
مێشکم مین ڕێژ بوە بە پرسیار ، باوکم ،هاوارەکە ئەم مێشکەگواویەی تۆ بەس ئەزانێ شیعر و میعربنوسێ ،دەس هەڵگڕە بڕۆ ببە پیاو .
پیاو بەڕاست پیاوبم
پێکەنینێکی بێتام دەمگرێ کە ئەم ووشەیە دەبیستم یەکێ بمبینێ وەدەزانێ مەواد و حەشیشەم کێشاوە،
دایکم دەڵێت : کوڕەکەم شێت بووە گشتی خەتای ئەو کتێبەنەیە کە دەیخوێنێتەوە و، مێشکی خەڵکی دەشۆنەوە ،
،جزدانی پارەکەم دەکەمەوە لەوێنەکەی تۆ دەڕوانم کە خستومەتە ناویەوە ، دڵتەنگی بۆتە میتۆدی شەوانم ،حەزەکەم ئێستا بوتڵێک بیرەی سارد بخۆمەوە بەسەر نیشتیمانە بڕشێمەوە ، ڕۆشتیت و پرسیارێ بوە گرێ لەسەر دڵم
ئەرێ ئەوە بۆ ئەوەندەم خۆشمدەوێیت ؟
دەڵێ چەن ؟
مەڵێ چەن ، چونکە تەرزاوی تەمەن ئەم عەشقەی منی پێ ناکێشرێ ، مناڵیش نەبوم تاکو بەفراوانی هەردوو دەستەکانم بکەمەوەو بڵێم ئا ئەوەندەەە.
وەلێ بزانە ئەوەندەگەورەیە تەنیا و تەنیا
جێی تۆی تیا دەبێتەوە
ڕەنگە ئەمجارەش باوڕم پێنەکەی
فەقەت ئەوەندەم خۆش دەوێیت حەزەکەم بتخۆم

حەمەی شانۆ

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish