Skip to Content

چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەری بواری پەروەردە ئاوات محەمەد.. هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس

چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەری بواری پەروەردە ئاوات محەمەد.. هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس

Closed
by كانونی دووه‌م 21, 2024 General, Opinion

نووسین خۆراكی ژیانە
نووسەری بواری پەروەردە ئاوات محەمەد


نووسەری بواری پەروەردە ئاوات محەممەد: نووسین لەبواری پەروەردە گرنگە
خاتوو(ئاوات محمەد عوسمان)،نووسەرێكی بواری پەروەدەیەخاوەنی چەندین بڕوانامەی ناخۆیی و نێودەوڵەتییە لە بواری پەروەردەو فێركردن ، وەكو نووسەرێك هەمیشە خاوەن بۆچوونی خۆی بووە لە سەركۆی سیستەمی پەروەدەو فێركردن لەكوردستان لەنزییكەوە ئەم پرسیارانەمان ئارەستەكرد بەخۆشحاڵییەوە وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی داینەوە.
هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس

*پێمان باشە كورتەیەك لە ژیانی خۆت بۆ خوێنەرانمان بخیتە ڕوو.

  • ناوی سیانیم (ئاوات محەمەد عوسمان محمد) ،دەرچووی زانكۆی سەلاحەدینم،یەكەمەكانی زانكۆم ،خاوەن چەندین بڕوانامەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیم لە بواری پەروەردە
    هەروەها بڕوانامەی ڕاهێنەری (TOT) ئەمەریكیم وەرگرت وەك ڕاهێنەری گەشە پێدانی مرۆیی.وەك مامۆستا كارم كردووە دواتر بوومەتە بەڕێوەبەری نوسینگەی بریكاری وەزارەت ،ئێستاشدا،قوتابی ماستەرم لەزانكۆی سەلاحەدین، بەربەردەوام لە گۆڤار رۆژنامەكان نووسینەكانم لە مەڕ كۆی لایەنەكانی پەروەردەو فێركردن بڵاودەكەمەوە.

    *باشە بۆچی نووسین لەبواری پەروەردەو فێركرنت هەڵبژارد؟
  • لە قۆناغی سەرەتایی ئەم حەزوو خولیایەم هەبووە، جارجارە نووسینەكانم بۆ ڕادێوكان نارد لەڕێگای براكەمەوە ، لەچەندین پڕۆژە و چالاكی قوتابخانە بەشداربوومە ،دواتر چوومە زانكۆ دەرفەتی زیاترم بۆ ڕەخسا ئیتر بەردەوام بووم
    گەنجی و تەمەنی گەشە كردنم بە نوسین و خوێندنەوە دەست پێكرد ،كاتێك لە كۆلێژ قوتابی بووم چەندین وتار و بابەتم نووسی لە گۆڤارو ڕۆژنامەكان بڵاو دەكرایەوە،جگە لە بەشداری كردن لە چەندین سیمینارو كۆربەندو پرسەكانی گەنج و مافی مرۆڤ ،دوای تەواوبونی قۆناغی خوێندن پیشەی مامۆستایم هەڵبژارد هەرچەندە ئەوكات دەمتوانی كە لە ناو زانكۆ دەست بەكار بم بەڵام بە هۆی بارودۆخێك نەمتوانی لە زانكۆ دەستبەكاربم ، ئەزموونی كارم لە بواری پەروەردە ئەو حەزو خولیایەی بۆدروستكردم كە لەم بوارە.

    *تاچەند نووسین لە بواری پەروەردە و فێركردن بۆ خێران،مامۆستا، سەرپەرشتیار گرنگ و بەسوودە؟
  • نووسین لەبواری پەروەردە نەك گرنگە بەڵكو نووسین لەم بوارە بە پێویست دەزانم، بۆمامۆستا یان سەرپەرشتیار یان هەركەسێكی پلەو پۆستی ‌ ئیداری سەر بەپەروەردە خێزان و پەروەردە تۆ یەكەی سەر بەیەكترن و تەواوكەری یەكترن زۆر گرنگە بۆ نووسین لەم بوارە بۆ دروستكردن و بنیاتنانی كومەڵگەیەكی تەندورست ڕۆشن..

    *دامەزراوەكانی پەروەردە لە هەرێم تاچەند كاردانەوەیان هەیە بەرامبەر ئەو نووسینانەی لەسەر پەروەردەو فێركردن دەنووسن؟
  • هەتا ڕادەك باشە هیوادارم زیاتر گرنگی پێبدرێت، لە پێناو پێشخستن و بەڕێوەچوونی پەروەردەیەكی پێشكەوتوو بۆ هەموو ئەوانەی لەم بوارە دەنووسن هاندان هەبێت، چونكە نووسەرمان زۆر كەمە لەم بوارە ئەوەی هەشە گوێ لێناگیری بەپێی پێویست. نووسین خۆراكی ژیانە ئەوەی دەنووسی پێویستە هانبدرێت وبەقەڵغانی زێرین ڕیزی لێبگیرێت.

    *وەكو نووسەرێك چۆن دەڕوانیتە پەیوەندی نێوان پەروەردە و فێركردن؟
  • هەردوو لایەن (پەروەردە و فێركردن)،پەیوەندیان باشە بەڵام هیوادارم زیاتر گرنگی بدرێت بەلایەنی پەروەردە چونكە پەروەردە دواتر فێركردن دەستپێدەكات كە پەروەردە نەبوو خوێندن بێ بەها دەبێت، پەروەردەش سەرەتا لە خێزانەوە دەستپێدەكات دواتر لە ناوەندەكانی خوێندن.
    لەم كابینەیە زۆر باش دەبینم لە هەرێمی كوردستان زۆر خزمەتكراوە لە بواری پەروەردە هەروەها نوێگەری تەواو كرا چ لە پرۆسەی خوێندن چ لەپرۆگرام لە ڕووی ئیداریەوە لە بەرژەوەندی گشتی (كابینەی نۆ پێویستە بە ئاوی زێر عەتر ڕێژبكرێت)،پرۆسەی خوێندن خەریك بوو دەگەیشتە ئاستی زۆر بەرز بەڵام بەداخەوە كێشەی ئابوری و نەبوونی مووچە تێكەڵكردنی بەبابەتی خوێندن خەریكە پرۆسەی خوێندن دوادەخات لە هەندێك سنوور ئەمەش بەڕاستی مەترسیەكی گەورەیە بەهیوام هەموو شتێك باشبێتن.

    *ئاستی پەروەردە فێركردن لە هەرێمی كوردستان چۆن دەبینیت؟
  • هیچ گومانی تێدانییە لەگەڵ بوونی ئەو هەموو گرفت و قەیرانی ئابووری هەروەك باسمكرد قەیرانی دارایی و دواكەوتنی مووچە و كێشەی دانەمەزراندنی وانەبێژان،بەڵام پەروەردە و فێركردن ئاستێكی باش دایە هیودرام لە داهاتوو باشتر بێت،بەرسەر ئەم قەیرانانەدا زڵبین بۆ ئەوەی ئاستی پەروەردەو فێركردن زیاتر بەرەوپێشڤەچوون بچێت.

    *ئەو میتۆدانەی ئێستا لەنێو قوتابخانەكان دەخوێندرێن لەگەڵ سەردەمی ئێستای تەكەنەلۆژیا گونجاون؟
  • ئەمە دەگەڕێتەوە سەرئاستی قوتابخانەكەو خودی مامۆستاكە سەردەم سەردەمی تەكنەلۆجیایە لەسەر مامۆستا پێویستە، مۆدیرن و سەردەمیانە بێت تەكنیكی جۆراو جۆر بەكاربهێنێت،خۆی بگونجێنیتن لەگەڵ سەردەمەكە و جیلی ئێستا.
Previous
Next
Kurdish