
گه‌شتێك به‌ناو ژیانی خه‌لیفه‌كاندا … ژیلوان شۆڕش محمد صالح
(جلال ا‌لدین السیوگی)هۆی كۆ كردنه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی مێژووی خه‌لیفه‌كانی ئیسلام ئه‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه مێژووه نوسراوه‌كانی پێشخۆی هه‌ریه‌كه بۆ قۆناغێكه له‌و مێژووه,بۆیه ئه‌میش به پێویستی زانیوه به پشتبه‌ستن به‌و به‌رهه‌مانه ته‌واوكه‌ری نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه بێت تاوه‌كو دوا ڕۆژی ژیانی خۆی كه له ساڵی 911 ی كۆچی,كۆچی دوایی كردوه,بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له مێژوه‌كه‌ی (الژهبی و ابن الكپیر و مسالك و ابنا‌و الغمری ابن الحجر) و 10 به‌رگی مێژووی به‌غداد و 57 به‌رگی مێژووی دیمه‌شق له نووسینی (ابن العساكر) و گه‌لێ سه‌رچاوه‌ی دیكه سوودی وه‌رگرتووه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه خوێناویه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه ئه‌یانه‌وێ له‌وه بگه‌ن بۆچی ئه‌م مێژووه له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه و ئه‌مڕۆشی له گه‌ڵدا بێت ئاوه‌ها به خوێن ڕه‌نگكراوه و چۆنیش كۆتایی خلافه‌تی عه‌باسی له به‌رامبه‌ر هێرشی (تاتاریه‌كان)هه‌ره‌سی هێناو دوا خه‌لیفه‌شیان به زه‌لیلی خۆی دایه ده‌ستی تاتاریه‌كان و به پێله‌قه‌و شه‌ق مه‌رگی نۆشی.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه خوێناویه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی باش له‌وه بگه‌ین كه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی ئیسلامی سیاسیه‌وه و به بیانوی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئیسلام چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو كێشه‌كان,چۆن ئه‌یانه‌وێ وه‌ك میراتگر بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانێك كه ئه‌و مێژووه ڕه‌شه خوێناویه‌یان تۆمار كرد ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌ره‌و دواوه بگێڕنه‌وه و ببنه ته‌گه‌ره له ڕێگه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه دووچاری ئه‌م حزبه ئیسلامیه سیاسیانه بوون.
له گه‌شتێكدا به‌ناو ئه‌م كتێبه‌دا زۆر به زه‌قی كێشمه‌كێش و شه‌ڕوكوشتن و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی و پاشقول له یه‌كدان ئه‌بینرێ كه له پێناو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سته‌ڵاتدا ئه‌و ناو به خه‌لیفانه گرتویانه‌ته به‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی گیان له‌ده‌ستدانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌شكری تاتاریه‌كان به سه‌ركردایه‌تی هۆلاكۆ كۆتاییان به خلافه‌تی عه‌باسیه‌كان هێنا به داگیركردنی شاری به‌غداد .ئه‌م ڕه‌وشه‌شیان به هه‌مان شێوه هه‌ر به‌رده‌وام بوه له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی پاشماوه‌كانی ئه‌م خه‌لافه‌تانه له میسر‌و ڕۆژئاوای باكوری ئه‌فریقیاو ئه‌نده‌لوس و ئه‌سته‌نبوڵ,كه ئه‌مڕۆشی له گه‌ڵدا بێت بوه به میراتێكی ڕه‌ش بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیانه‌ی كه به هه‌مان شێوه ده‌سته‌ڵات له باوكه‌وه بۆ كوڕ له دكتاتۆرێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌ستاو ده‌ست ئه‌كه‌ن.
كاتێ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به ده‌م ئازاری نه‌خۆشیه‌وه گیانی ئه‌سپارد و عائیشه‌ی ژنی و فاتیمه‌ی كچی و عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب و زوبیر كوری ئه‌لعوام و هه‌ندێ له سه‌حابیه نزیكه‌كانی تر به دیاریه‌وه بوون,ئا له‌و كاته‌داو دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی به ناو مه‌دینه‌دا(ئه‌نساره‌كان كه به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره بوون)به سه‌رۆكایه‌تی (سه‌عدی كوڕی عه‌باده)ی سه‌رۆكیان له ساباته‌كه‌ی به‌نی ساعده كۆبوبونه‌وه به نیازی دیاریكردنی سه‌عد وه‌ك جێگرێك بۆ پێغه‌مبه‌ر,كاتێكیش ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشته قوره‌یشیه‌كان به په‌له و هه‌ڵه‌داوان(عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و ئه‌با عوبه‌یده‌ی جه‌راح و ئه‌بو به‌كر)ته‌رمه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان به سه‌ر كه‌سوكاریه‌وه به‌جێهێشت و خۆیان گه‌یانده شوێنی كۆبونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ده‌سته‌ڵاته‌كه له ده‌ستیان ده‌رچێت و هه‌ر له ناو هۆزی قوره‌یشدا بمێنێته‌وه,له‌و پێناوه‌شدا چیان بۆكراكردیان به نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له نێوان ئه‌نساره‌كانداو به به‌كارهێنانی فرتوفێڵ و ترس‌و تۆقاندن به‌رامبه‌ر هه‌وادارانی علی كوڕی ئه‌بو تالیب بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌بو بكر وه‌ك خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ر بچه‌سپێنن به بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌عدی كوڕی عه‌باده و به‌شێكی زۆر له ئه‌نساره‌كان و عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب و هه‌وادارانی,(تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه‌سێكی وه‌ك عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و زوبێری كوڕی ئه‌لعه‌وام ده‌ستبده‌نه شمشێر له یه‌كتری,كه هه‌ر یه‌كه‌یان له‌و 10 كه‌سه‌ن كه پێغه‌مبه‌ر مژده‌ی به‌هه‌شتی بونی داونه‌تێ)هه‌ر ئه‌و كرداره‌شیان بوو به هۆی چاندنی تۆوی دوو به‌ره‌كی و ئاژاوه‌گێڕیی له‌ناو ئیسلامدا و كه تاكو ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامه له نێوان شیعه و سونه‌دا.
ئه‌م كه‌ین و به‌ینی شه‌ڕی گرتنی ده‌سته‌ڵاته‌ی نێوان ئه‌نسار و مهاجره‌كانی ئیسلام له سایه‌ی سێبه‌ری ساباته‌كه‌ی به‌نی ساعده ئه‌و شه‌وه‌ی وه‌بیر خستمه‌وه كه چۆن دوای یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌ی كوردستانی لای خۆمان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی به سوودی یه‌كێك له دوو ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌مدیوو ئه‌ودیو,ده‌ستمان له سه‌ر دڵمان بو نه‌وه‌ك بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ردوولا ده‌ست بده‌نه چه‌ك و شه‌ڕێكی خۆكوژی به‌رپا بكه‌ن,تا كو تای ته‌رازوه‌كه‌ی ده‌سته‌ڵات به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاو په‌نجا به په‌نجا له نێوان هه‌ردوو ئیماره‌تی سۆران و بادیناندا كورسیه‌كانی په‌رله‌مان به‌شكران و به شێوه‌یه‌كی كاتی كۆتایی به‌و شه‌ڕی ده‌سته‌ڵاته هات و بوه هۆی چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كیه‌ك كه تاوه‌كو ئێستا‌و ڕه‌نگه تا چه‌ند ده‌یه‌ێیه‌كی دیكه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
مێژووی خلافه‌تی ئیسلام ده‌كرێت به سێ به‌شی سه‌ره‌كیه‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م:-مێژووی خه‌لیفه ڕاشدیه‌كان كه به خه‌لافه‌تی ئه‌بو به‌كری سه‌دیق ده‌ستی پێكردو به كوشتنی خه‌لیفه عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب كۆتایی هات,(هه‌ندێكیش لایان وایه كه به خه‌لافه‌تی حه‌سه‌ن كوڕی ئه‌بو تالیب كۆتایی به‌و خه‌لافه‌ته هاتووه كاتێك كه حسن به ناچاری و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی معاویه‌ی كوڕی ئه‌بی سوفیان ناچار بو ده‌ست له خه‌لافه‌ت بكێشێته‌وه بۆ معاویه له سه‌ر به‌ڵێنێك كه دوای معاویه حه‌سه‌ن بێته خه‌لیفه,به‌ڵام پێش مردنی معاویه حه‌سه‌نی كوڕی ئه‌بو تالیب به فیتی معاویه و به ده‌ستی ژنه‌كه‌ی,به به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی كه دوای مردنی حه‌سه‌ن ژنه‌كه‌ی بهێنێ بۆ یه‌زیدی كوڕی و ژنه‌ش حه‌سه‌نی مێردی ژه‌هر خوارد‌و كرد و دواجاریش معاویه به‌ڵێنه‌كه‌شی نه‌برده سه‌رو ژنه‌ش له داخا مرد,معاویه‌ش پێش مردنی خۆی یه‌زیدی كوڕی كرده وه‌لی عه‌هد,دوای مردنی باوكیشی یه‌زید بوه دووهه‌م خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌ویه‌كان).
ئه‌م قۆناغه‌ی خلافه‌تی ڕاشدینه تا كوشتنی خه‌لیفه‌ی چواره‌م به ده‌ستی عه‌بدولره‌حمان كوڕی مه‌لجه‌م چوار خه‌لیفه تێیدا ده‌سته‌ڵاتداربون كه ئه‌بو به‌كری سه‌دیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عوسمانی كوڕی عه‌فان و عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب بوون,له‌م چوار خه‌لیفه‌یه سیانیان به كوشتن كۆتایی به حوكمڕانیه‌كه‌یان هاتووه.
خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م-ئه‌بو به‌كری سه‌دیق:-ناوی عه‌بدوڵای كوڕی ئه‌بی قه‌حافه‌یه,دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كاری ژێر به ژێر و ترس و تۆقاندن له لایه‌ن عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه و به بێ ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی و به‌شداری عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب و زوبه‌یری كوڕی ئه‌لعه‌وام و خالیدی كوڕی سه‌عیدی كوڕی ئه‌لعاس و سه‌عد كوڕی عه‌باده ئه‌لئه‌نساری و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌سحابه‌كان له موهاجرین و ئه‌نسار به‌یعه‌ی بۆ كرا‌و كرا به خه‌لیفه.
ئه‌بو به‌كر یه‌كه‌م كه‌سه كه ئیسلام بوه و یه‌كێكه له دڵسۆزترین دۆسته‌كانی پێغه‌مبه‌ر,له ماوه‌ی حوكمڕانی ئه‌بو به‌كردا شه‌ڕی له ناوبردنی(اهل الرده) ئه‌وانه‌ی له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و نه‌یانده‌ویست چیتر زه‌كات بده‌ن ئه‌نجامدرا و(هه‌ر له‌م شه‌ڕانه‌دا خالدی كوڕی ولید وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی ئازا‌و دوور له هه‌ستی مرۆڤایه‌تی ناوبانگی ده‌ركرد).له ماوه‌ی حوكمڕانی ئه‌بو به‌كردا ناوچه‌ی به‌سره و مه‌دائینی كیسرا له عێراق و به‌شێكیش له شام داگیر كرا,خه‌لیفه ئه‌بو به‌كر دوای حوكمڕانیكردنی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و چوار مانگ,له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
خه‌لیفه‌ی دووهه‌م,عومه‌ری كوڕی خه‌تاب:-له لایه‌ن ئه‌بو به‌كره‌وه كرا به خه‌لیفه,له ساڵی شه‌شه‌می بانگهێشتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی (محه‌مه‌د)بۆته ئیسلام,یه‌كێك بوه له ده‌سته‌ڵاتدارانی هۆزی قوڕه‌یش,ته‌نها كه‌س بوه كه به ئاشكرا‌و بێ‌ترس كۆچی كردوه بۆ مه‌دینه,شانازی كردوه به‌وه‌ی كه چوار جار خواوه‌ندی گه‌وره له قورئاندا به ویستی ئه‌و ئایه‌تی دابه‌زاندوه هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیاندا هه‌ڵداوه له مێژوونوسانی ئیسلام و موفه‌سرین گوایه زیاتر له بیست جار قسه‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له قورئاندا دیاره.
له ماوه‌ی خه‌لافه‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب شاڵاوی داگیركردنی وڵاته دراوسێكان ده‌ستی پێكردو له‌و ماوه‌یه‌دا عێراق و شام و ئه‌هواز و خوزستان و ئه‌سفه‌هان و هه‌مه‌دان و كرمان و سجستان و فه‌له‌ستین و میسر و یه‌مه‌ن داگیركران تا له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا به ده‌ستی ئه‌بو لوئلوئه عه‌بدولموغه‌یره به خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی كوژرا.
خه‌لیفه عومه‌ر به‌وه ناسراوه كه له ساڵه‌كانی وشكه ساڵی(الرماده)به لێشاو تاڵانی له میسره‌وه گه‌یاندۆته حجاز و دانیشتوانه‌كه‌ی له قات و قڕی ڕزگاركردوه و یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ش بوه پاشماوه‌ی جوله‌كه‌كانی له حیجازه‌وه ده‌ركردوه بۆ شام و دانیشتوانی (نجران)ی گواستۆته‌وه بۆ كوفه و نازناوی (امیر المومنین)یشی به خۆیه‌وه لكاندوه.
خه‌لیفه‌ی سێهه‌م-عوسمان كوڕی عه‌فان:-كوڕی ئه‌بی ئه‌لعاس,له كۆنه‌وه ئیسلام بوه,دوو كچی پێغه‌مبه‌ر ژنی بوون,یه‌كێكه له‌و ده كه‌سه‌ی مژده‌ی به‌هه‌شتی بوونیان پێدراوه,له ماوه‌ی خلافه‌تی ئه‌ودا قورئان نوسراوه‌ته‌وه,دوای ئه‌بو به‌كر و عه‌لی و زه‌یدی كوڕی حارسه بوه به ئیسلام.
له بڕیارێكدا كه جێگه‌ی شك‌و گومانه و له لایه‌ن زۆربه‌ی موسوڵمانانه‌وه به تایبه‌تی هه‌وادارانی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب,عومه‌ر پێش مردنی عه‌بدولڕه‌حمان كوڕی ئه‌بو عۆفی وه‌ك بڕیارده‌ر دانا‌و(له شانۆیه‌كی گوماناویدا)بڕیاریدا عوسمان كوڕی عه‌فان ببێته جێگری عومه‌ر له جیاتی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب.
له ماوه‌ی خه‌لافه‌تی عوسماندا هێرش و داگیر كردنی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتدا بۆ خوراسان و نیسابور به‌ره‌و ڕۆژئاواش ته‌واوی باكوری ئه‌فریقیاو حه‌به‌شه داگیر كرا‌و له ده‌ریاش په‌ڕینه‌وه و ئه‌نده‌لوسیان داگیركرد و له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستیش دوورگه‌ی قوبرسیان داگیركرد‌و له گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌یدا به وه‌رگرتنی(جزیه و خه‌راج)وازیان لێهێنان.
عوسمان كوڕی عه‌فان یه‌كه‌م خه‌لیفه‌یه كه پله‌و پایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی به سه‌ر كه‌سوكار و عه‌شره‌تیدا دابه‌شكردوه بێگوێدانه ڕابردوی ئه‌و كه‌سه له‌وانه‌ش(وه‌لیدی كوڕی عه‌قه‌به‌كوڕی ئه‌بو معیتكه برای دایكی بوه)كرده والی كوفه له جیاتی سه‌عد كوڕی ئه‌بی وقاس,ئه‌م وه‌لیده به ڕه‌سه‌ن گومان لێكراوه و به ئه‌تواریش كابراێیه‌كی مه‌یخۆر و داوێنپیس بوه,له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌سته‌ڵاتیا له پێش نوێژی نوێژی به‌یانیدا له كوفه به سه‌رخۆشی چوار ره‌كعه‌ت نوێژی به نوێژكه‌ران كردوه و ئاوریشی داوه‌ته‌وه و وتویه‌تی هیچیكه‌تان ناوێت…له كردارێكی دیكه‌یدا عومه‌ری كوڕی عاسی له والی میسر لابرد‌و عه‌بدوڵای كوڕی سه‌عد كوڕی ئه‌بی سه‌رحی دانا له جێگه‌كه‌ی,ئه‌م كابرایه كاتی خۆی نووسه‌ری به‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ر بوه و دواجار لێی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه,بۆیه كاتی داگیركردنی مه‌ككه پێغه‌مبه‌ر ئه‌مری فه‌رمو كه ده‌بێت ئه‌م عبدالله كوڕی سه‌رحه‌د بكوژرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر له پشتی به‌رده‌كانی كه‌عبه خۆی شاردبێته‌وه.
سه‌عدیش بۆ ڕزگاركردنی گیانی خۆی له كوشتن په‌نایبرده به‌ر عوسمانی كوڕی عه‌فان,ئه‌ویش بردیه لای پێغه‌مبه‌ر داوای لێبوردنی بۆ كرد‌و له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بو به موسوڵمان.
له ماوه‌ی خه‌لافه‌تی عوسماندا سنوری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر فراوانبوو داهاتیشی له ڕاده به ده‌رزیاد بو,بۆیه عوسمان كه‌وته ئه‌وه‌ی بێحساب ئه‌و داهاته به سه‌ر كه‌سوكار و سه‌رۆك هۆزه‌كاندا دابه‌ش بكات و مافدارانیش له‌و داهاته بێبه‌ش بكات,تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له پێنج به‌ش به‌شێكی داهاتی باكوری ئه‌فریقیا بداته مه‌روانی كوڕی حه‌كه‌م.
ئه‌م كرده‌وانه‌ی عوسمان بوه مایه‌ی توڕه‌یی و ڕق و كینه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر,دژایه‌تی كردنیشی بۆ عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعودو ئه‌بی زه‌ر ئه‌لغه‌فاری و عه‌مار كوڕی یاسر و زوڵم و زۆری سه‌عدی كوڕی ئه‌بی سه‌رحیش له میسر كاری گه‌یانده ئه‌وه‌ی زیاتر له 700 كه‌س له موسوڵمانان به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌دی كوڕی ئه‌بو به‌كر هاتنه لایی و كه‌وتنه سكاڵا‌و داواكردنی لابردنی سه‌عد له ده‌سته‌ڵات له‌میسر و محه‌مه‌دی كوڕی ئه‌بو به‌كر له جێگه‌كه‌ی دابنرێت,له ژێر فشاری ئه‌م هه‌ڵچونه‌ی ئه‌و سه‌حابی و موسوڵمانانه‌و پشتگیریكردنی عه‌لی و گه‌لێ سه‌حابه‌ی تر بۆ داخوازیه‌كانیان عوسمان ناچار بوو داواكه‌یان قبوڵ بكات و محه‌مه‌دی كوڕی ئه‌بو به‌كر بكاته والی میسر,كاتێكیش محه‌مه‌د له كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌دا بۆ میسر لاوێكی ڕه‌ش پێستی دیت به په‌له به په‌له به‌ره‌و میسر ئه‌ڕۆیشت,ڕایگرت و كاتێ كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیدا ده‌ركه‌وت نامه‌یه‌كی پێ یه له عوسمانه‌وه بۆ والی میسر,كه‌ی محه‌مه‌دی كوڕی ئه‌بو به‌كر و فڵان و فڵان گه‌یشتنه لات به فێڵێك بیانكوژه و له جێگه‌كه‌ی خۆت بمێنه‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌مرم بكه.
بۆیه محه‌مه‌دی كوڕی ئه‌بو به‌كر گه‌ڕایه‌وه مه‌دینه‌و نامه‌كه‌ی به به‌ڵگه‌وه پیشانی كۆمه‌ڵێك له سه‌حابه‌كانداو له‌وانه عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب و ته‌لحه‌و زوبه‌یر و سه‌عد و كه‌سانێكی دی و كه‌وتنه گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی عوسمان و داوایان لێ‌كرد مه‌روانی كوڕی حه‌كه‌میان بداته ده‌ست كه شك وابو نوسه‌ری نامه‌كه‌یه به‌ڵام بێ سوود بوو,ئاژاوه‌كه وا گه‌رم بوو گه‌یشته ئه‌وه‌ی هێرش بكرێته سه‌ر ماڵی عوسمان و له لایه‌ن محه‌مه‌دی كوڕی ئه‌بو به‌كر و دوو كه‌سی دیكه,له سه‌ر به‌رماڵی نوێژكردن,له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بیكوژن.
به‌مه‌ش ئاگری فیتنه و ئاژاوه له ناو ئیسلامدا به ته‌واوی گڕی سه‌ندو ئا له‌م بار‌و دۆخه‌دا عه‌لی كوری ئه‌بو تالیب بوه خه‌لیفه له جێگه‌ی عوسمان.
خه‌لیفه‌ی چواره‌م-عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب:-دووهه‌م ڕۆژی دوای كوشتنی عوسمان كوڕی عه‌فان كرایه خه‌لیفه‌ی ئیسلام به كۆی ده‌نگی هه‌موو ئه‌و ئه‌سحابانه‌ی كه ئه‌و ڕۆژه له مه‌دینه بوون,به‌ڵام به هۆی شه‌ڕی ده‌سته‌ڵات و فتنه‌یه‌ی له ژێر ساباته‌كه‌ی به‌نی ساعده‌وه و له كوشتنی عوسمانه‌وه ڕێچكه‌ی وه‌رگرت,هه‌ر له ده‌ستپێكی حوكمڕانیه‌كه‌یه‌وه شه‌ڕ و ئاژاوه ده‌ستی پێكرد به‌وه‌ی عائشه‌ی ژنی پێغه‌مبه‌ر هه‌ر دوو سه‌حابه ته‌لحه‌و زوبه‌یر به سه‌ركرده‌یی له‌شكرێك له مه‌ككه‌وه به‌ره‌و به‌سره كه‌وتنه ڕێ,به بیانوی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی عوسمان و عائشه‌ش(كراسه خوێناویه‌كه‌ی كردبو به به‌یداخ)و سواری حوشترێك بوبو,بویه عه‌لی كورشی ئه‌بو تالیب به له‌شكرێكه‌وه به‌ره‌و به‌سره كوته ڕێ و له به‌سره به‌ره‌نگاریان بوو له شه‌ڕێكدا كه به شه‌ڕی (الجمل –حوشتر)ناو براوه زیاتر له 13000 هه‌زار كه‌سی تێدا كوژرا له‌وانه‌ش هه‌ردوو سه‌حابی ته‌لحه‌و زوبه‌یر و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر,عائیشه‌ش به دیل گیراو شه‌ڕه‌كه به سه‌ركه‌تنی عه‌لی كۆتایی هات.
دواتر موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان له شام له عه‌لی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و بانگه‌شه‌ی بۆ خۆیكرد وه‌ك خه‌لیفه‌ی ئیسلام,عه‌لیش به له‌شكرێكه‌وه به‌ره‌و شام كه‌وته ڕێ و هه‌ر دوو سوپای عه‌لی و موعاویه له(صفین)ی نزیك(الرقه)له سه‌ر قه‌راغی ڕوباری فوڕات به‌ره‌نگاری یه‌كبون,ووتراویشه گوایه ژماره‌ی له‌شكره‌كه‌ی علی 120 هه‌زار كه‌س و ژماره‌ی له‌شكره‌كه‌ی معاویه 90هه‌زار كه‌س بوه و شه‌ڕی نێوانیان ماوه‌ی 110 ڕۆژی خایاندوه و 90 جاریش رژاونه‌ته ناو یه‌كتری ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر یه‌كتریان قه‌ڵاچۆكردوه كه مه‌زه‌نده ئه‌كرێن به 90 هه‌زار كه‌س,له‌وانه 25 هه‌زار له سوپاكه‌ی علی و 45 هه‌زار له سوپاكه‌ی معاویه,تا به فێڵێكی عومه‌ری كوڕی عباس و به به‌رزكردنه‌وه‌ی قورئان به نووكی ڕمی ڕیزی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كانی سوپای موعاویه شه‌ڕه‌كه وه‌ستاو عومه‌ری كوڕی عباس وه‌ك نوێنه‌ری موعاویه و ئه‌بو مو‌سا ئه‌لئه‌شعه‌ری وه‌ك نوێنه‌ری عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب كرانه(حه‌كه‌م)ناوبژیكه‌ر بۆ دوا پێهێنانی ئه‌و شه‌ڕه,له شانۆگه‌رییه‌كی گاڵته جاریدا عه‌لی له خلافه‌ت لابرا و موعاویه خرایه جێگه‌كه‌ی ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی (عومه‌ری كوڕی عاسی كوڕی النابغه سه‌لمی كچی حه‌رمه‌له‌یه كه به له‌شفرۆش له كۆمه‌ڵگای مه‌ككه ناسرا بوو خاوه‌ن ئاڵا بوه هه‌ریه‌ك له ئه‌بو له‌هه‌ب و ئومه‌یه كوڕی خه‌له‌ف و هوشام كوڕی ئه‌لمه‌غیره و ئه‌بو سوفیانی كوڕی حه‌رب(باوكی موعاویه)و ئه‌لعاس كوڕی وائیل ئه‌لسه‌همی,لاقه‌یانكرد له یه‌ك ڕۆژدا و دوای 9 مانگ عومه‌ری بوه,هه‌ریه‌كه له‌وانه داواكه‌ری عومه‌ر بون به‌ڵام ئه‌لنابغه‌ی دایكی دای به العاسی بن وائل چونكه له‌وانی دیكه زیاتر یارمه‌تی ئه‌دا,بۆیه ناونرا به (عومه‌ری كوڕی ئه‌لعاس)عومه‌ری كوڕی العاس توانی به فێڵ و ته‌ڵه‌كه بازی ئه‌با مو‌سا ئه‌لئه‌شعه‌ری بهێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌ریه‌ك له علی و موعاویه له خلافه‌ت بخه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و شه‌ڕه,ئه‌ویش به دڵپاكی خۆی تێكه‌وت,له هه‌مان كاتیش‌دا به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌با موسی به ته‌مه‌ن گه‌وره تره پێش خۆی خست و وای كرد له سه‌ر (منبر)علی له خلافه‌ت بخا‌و كه نۆره‌ش هاته سه‌ر خۆی معاویه‌ی كرده خه‌لیفه.
دوای ئه‌و شانۆ گه‌ریه گاڵته جاریه علی كوڕی ئه‌بو تالیب كه‌وته گێژاوی شه‌ڕو ئاژاوه له‌گه‌ڵ (خه‌وارجه‌كان)و گه‌لێكیش له سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر لێی زویر بون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌و (ته‌حكیمه-ناوبژیكردنه)ڕازی بو چونكه به بۆچونی ئه‌وان(حه‌كه‌م) هه‌ر خودایه‌و به‌س.
عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب پاش ماوه‌یه‌ك و دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 4 ساڵ حوكمڕانیكرد به ده‌ستی یه‌كێك له خه‌وارجه‌كان كه ناوی عه‌بدولره‌حمان كوڕی مه‌لجه‌م بوو له كاتی هه‌ڵسان بۆ نوێژی به‌یانی له مزگه‌وتی كوفه كوژراو دوای مردنی عه‌لیش كوڕه‌كانی عه‌لی عه‌بدولره‌حمانیان زۆر به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشت به‌وه‌ی هه‌ر دوو ده‌ست و قاچیان بڕی و له ناو سه‌به‌ته‌یه‌كدا سوتانیان.
به كوشتنی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب كۆتایی به خلافه‌تی ڕاشدین هات و ئه‌شوترێت كه له دوای عه‌لی خلافه‌ت درا به حه‌سه‌نی كوڕی له لایه‌ن دانیشتوانی كوفه‌و شه‌ش مانگ له كوفه مایه‌وه و موعاویه نیازی هێرشكردنی بو بۆ كوفه,بۆیه ناچاربو وه‌ڵام بنێرێ بۆی كه ڕازیه ده‌ست له خلافه‌ت هه‌ڵگرێ به مه‌رجێ دوای خۆی خلافه‌ته‌كه بگێڕێته‌وه بۆ حه‌سه‌ن و له دانیشتوانی مه‌دینه و حجاز و عێڕاق ببورێ له‌وه‌ی كه پێش‌و رویداوه و قه‌رزه‌كانی بۆ بداته‌وه,موعاویه ئه‌وی مه‌رجانه‌ی لا باش بو بۆیه به‌م ڕێكه‌وتنه خلافه‌ت چوه ده‌ستی موعاویه و خلافه‌تی ئه‌مه‌ویه‌كان له ساڵی 41 كۆچیه‌وه ده‌ستی پێكرد.