 
	ئەم شەو گۆرانی قەرەجەکان دەڵێمەوە … سەدا جەودەت
Closed							
	
						
						
					
 گوێم بۆ بگرە
 من هاوار ئەکەم
 دەنگی گیتارەکەم
 دەناڵێنێ
 دەنگی قەرەجێک
 لەم شەوە شار دەخەوێنێ
 لەسەر قاچەکانم 
 ئەستێرەکانی بۆ دەژمێرم
 تا دێت
 تاریکی شەو
 “مانگ”
 دەخاتە دڵی منەوە
 شوێنەواری برین و
 ئازاری شکان
 بەسەر دڵمەوە دەردەخات
 ئەمشەو” ستێلیۆس”
 گۆرانیم لەگەڵ دەچرێ
 دەنگێکی غەمگین
 ئەم شەو شار دەخەوێنێ
 هەندێ کات
 بیرم بۆ ئەوە ئەچێ
 کە کەسێک نایەوێت
 لەم شارە بخەوێ
 نایەوێت خۆشەویستی بکا
 نایەوێت شەو لەگەڵ پیاوێک بخەوێ
 تێناگا و خویی بە شەراب گرتووە
 دەستی بە گوێ وەناوە و
 بەسەرم دەقیژێنێ
 هەموو شەوێک 
 گۆرانییەکانم وێڵ دەکا
 شەوێک
 بیرم دەچێ
 وەک قەرەجێک 
 گۆرانی بچڕم
 ئەو بیرم دەکا
 بیرم دەچێ وەک قەرەجێک
 شار بخەوێنم
 ئەو بە جێی من
 ئەستێرەکان ئەخەوێنێ
 ئەو بە جێی من
  غەم دەخوا و
 تەرکی شەڕاب دەکا
 ئەو بە جێی من 
 تەرکی گوناهـ دەکا
“سەدا جەودەت“


 
			 
			 
			