
داوای گەڕاندنەوەی هەموو کۆپیەکانی کتێبی سەردەشت عوسمان دەکەین!
هەروەکوو ئاگادارن ئێوارەی دوێنێ رۆژی پێنجشەممە (١٩ \٤\٢٠١٨) لەبازگەی بێستانە، ئاسایشی پارتی دەستی بەسەر ٥٤ دانە لەبەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان داگرت و ئەندامی ستافی ئامادەکاری کتێبەکە ( بەهزاد موحسین) دەستگیر دەکات و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە ئاسایشی هەولێر دەست بەسەری دەکا و دواتر ئازادی دەکەن.
بههزاد موحسین بهبێ هیچ پێڕاگهیاندن و سۆراغێك له لایهن ئاسایشی پارتی دهستگیركراوه به تۆمهتی ههڵگرتنی كتێبهكهی سهردهشت. پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکیتر ڕاستەوخۆ دژایەتی ئازادی دەربرین و دۆسیەی تیرۆریکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دەکات، کە بەرسیارەتی تیرۆرەکە لە ئەستۆی پارتیدایە و بکوژان لەژێر فەرمانڕەوایی ئەو ئازادن.
تا ئێستا کتێبەکان لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەرداگیراوە و نەگەڕاندراوەتەوە بۆ ستافەکەی. ئەمە پێچەوانەی هەموو پرەنسیپێکی دیموکراسی و ئازادی دەربڕین و بەیان و بڵاوکردنەوەیە کە خۆیان رۆژانە ئیدعای بۆ دەکەن.
جارێکیتر بەتوندی ئەو کارە سەرکوتگەرانە سەرکۆنە دەکەین و داواکارین سەرجەم کتێبەکان ئازاد بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکەی. پێویستە پارتی دەستبەردارداری ئەو سیاستە چەوتەی بێت، کە بازگەکانی کردۆتە شوێنی دەستگیر و دەستبەسەرداگرتنی شتە تایبەتیەکانی هاوڵاتیانی کوردستان.
لێرەدا جارێکیتر بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان، ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوە مەدەنیەکانی دەکەین بەهەڵبڕینی دەنگی ناڕەزایەتی، وەڵامی ئەو سەرکوتگەری و پێشێلکاریە بە ئازادی و مافی تاکی کوردی بدەنەوە. پارتی بەهیچ شێوەک مافی ئەوەی نییە دەست بەسەر مومتەلەکات و کتێبی هیچ کەسێک بگرێت. پێویسته دهست بهجێ كتێبهكان ئازاد بكات و بوونی سهردهشت وهك سیمبولی ئازادی له ههولێر و كوردستان قبوڵ بكات.
بەردەوام دەبین لەهەوڵەکانمان لە ئاگادارکردنەوەی رێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتیەکانی بەرگری لە ئازادی دەربڕین و بڵاوکردنەوە، نوسەران، رۆژنامەنووسان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ. لەم کارە سەرکوتگەرانەی ئاسایشی پارتی کە سەرتاپا ناکۆکە لەگەڵ سەرەتایترین پڕەنسیپی دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ.
هەر لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە، ئەم کتێبە لە تەواوی کوردستان و عێراق و هەموو شوێنیکیتر بەفراوانی و بە تیراژی زیاتر بڵاو دەکەینەوە. سەرکوتگەران خەیاڵیان خاوە بتوانن لە ڕێگای بازگەکان کۆنترۆڵی بیر و مێشکی گەنجان و ئازادیخوازی کوردستان بکەن. هاوکات لە نزیکترین ماوەدا لینکی بەرگی یەکەم و دووەم لەسەر ئەنتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڕاستەوخۆ دەخرێتە خزمەتی خوێنەران.
بژی ئازادی دەربڕین!
کۆتایی بێت سەرکوتگەری و پێشیلکردنی ئازادی سیاسی!
ستافی ئامادەکاری بەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان
ئاسۆس هەردی
بەهزاد موحسین
نیاز عەبدوڵا
بەکر عوسمان
دڵشاد ئەنوەر
دلێر ئەمین
2018-04-20