بۆ پێم وابوو ڕیفراندۆم ناكرێ؟ … سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
ئه‌و پرسیاره‌ی بڕیارمدا بوو دوای ئه‌نجامدانی وه‌ڵام بده‌مه‌وه………….
من:
من كۆڕی پیاوێكی هه‌ژاری بڕنۆ له شانی شۆڕشی ئه‌یلول -م، ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌و شۆڕشه‌وه ساڵی 1961 تاكو 1975 ئه‌و بڕنۆیه‌ی هه‌ر به‌شانه‌وه بوو، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له شانیان كرده‌وه، هه‌شت ساڵی ته‌مه‌نم له نێو كونه ئه‌شكه‌وت و ئاواره‌یی ئێران و باشوری عێراق و كووچی زیندان به‌سه‌ر بردوه، ئێستاش فڕه‌فڕی فڕۆكه ناوپاڵم هاوێژه‌كانی سیخۆ و باجه‌ر و مێكی ڕوسی له گوێم‌دا هاشه‌یان دێ.
ئه‌و من-هم بۆ ئه‌وه بوو.. من ده‌رچووی سه‌ره‌تای قوتابخانه‌ی كوردایه‌تیم، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ڕۆحی ئینتیما و نیشتمان په‌روه‌ری و كوردایه‌تی بۆ خێزان و ئه‌و ژینگه‌یه بگێڕنه‌وه كه خودی كه‌سه‌كه‌ی لێوه سه‌رهه‌ڵداوه و گه‌شه‌ی كردوه، ئه‌وه دیاربێ كه من ده‌رچووی ئه‌وێم.
له وێوه هاتووم به چه‌ندین هه‌وراز و نشێوی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا شوڕ بوومه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتووم.
له ناخه‌وه ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌م هه‌ڵگرتوه و نه‌مهێشتوه له‌ق بێ، به كورتییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خودی خۆمه‌وه هه‌بووه له ڕووی ئینتیما و ئیراده و باوه‌ڕ و خۆڕاگری و به‌رگری، هه‌وڵمداوه بیپارێزم.
به‌ڵام كاتێك هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌م و ئه‌و پرسیاره له‌خۆم ده‌كه‌م، كه من بۆ له ئێستادا هه‌مان ئه‌و ڕۆحه‌ی جارانم نه‌ماوه، یان لانی كه‌م نه‌متوانیوه وه‌ك خۆی بیپارێزم؟
په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ سه‌ركرده‌كانی كورد و پارتییه سیاسییه‌كان و ئه‌و ئه‌قڵه سیاسییه سه‌قه‌ته‌ی كورد درێژ ده‌كه‌م كه به درێژایی مێژوو هه‌وڵیان داوه كه‌سایه‌تی و ئیراده و شكۆی تاكی كورد تێك بشكێنن، ئه‌وان له جباتی ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده و زانست و فكر و ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه بونیاتی كهسیاتییهكی به هێز بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌و بونایاتهی هه‌شبووه له‌قیان كردوه.
تا ئه‌و ئاسته‌ی ئینسانی كورد نه‌توانێ باوه‌ڕ به ڕاستی و جدیه‌تی سه‌ركرده‌كانیشی بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ر له ئهنجامادانی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25-9 بینیمان و هه‌ستمان پێكرد.
به‌ڕاستی ده‌بێ ئه‌و پرسیاره بكه‌ن و به‌جدیش لێیبكۆڵنهوه، بۆچی من و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هاوڵاتیانی كوردستان ئه‌و باوه‌ڕه‌مان هه‌بوو كه ریفراندۆم ناكرێ؟ له‌به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌یه‌كی كه‌مدا كه پێیان وابوو ده‌كرێ و مه‌سه‌له‌كه زۆر جدییه.
به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی به‌و باوه‌ڕه یه‌قینه گه‌یشتبوون، ئه‌و حزبیانه بوون كه زۆر له نزیكه‌وه له‌وه دڵنیا كرابوونه‌وه كه مه‌سه‌له‌كه له‌وه ده‌رچووه پاشه‌كشه‌ی لێبكرێ، بۆیه ئه‌و بازنه بچووكه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی كه شه‌و و ڕۆژ بێ پسانه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی گه‌یاندنی ئه‌و ڕاستییه‌دا بوون، كه ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم فاكتێكی مسۆگه‌ره‌و مومكین نییه پاشه‌كشه‌ی لێبكرێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر نه‌یانتوانی ئه‌وه له مێشكی هه‌مواندا داكوتن و ئه‌و گومانه بهڕهوێننهوه كه زۆربه‌ی هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا هه‌یان بوو.
مه‌ترسی ئه‌و گومانه له‌وه‌دا زیاتر ده‌بێ و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، كاتێك ده‌بینین خودی مه‌سعود بارزانی-ش دێته سه‌ر شانۆكه و له ڕێگه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم جدییه‌تێكی حه‌تمییه و قابلی پاشه‌كشه لێ‌كردن نییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌و، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌بێته هۆی دروستكردنی جۆرێك له باوه‌ڕپێكردن لای به شێكی دیكه‌ی هاوڵاتیان، به‌ڵام دیسان به‌و شێوه‌یه نییه ببێته هۆی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌ی به‌شێك له هاوڵاتیان كه تا دوا ساته‌كان و بگره هه‌بوو تا ئه‌و كاته‌ی نه‌یبینی خه‌ڵك ده‌نگ ده‌دات هه‌ر باوه‌ڕی نه‌كرد كه ڕیفراندۆم ده‌كرێ.
ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك كێماسی نییه بۆ ئه‌و كه‌سانه.
ده‌زانن بۆ؟
چونكه ده‌مێكی دورو درێژه ئێمه هه‌ر به‌وه ڕاهێنراوین كه باش نییه له‌به‌رامبه‌ر كه‌سدا بڵێن نه‌خێر، له‌وه‌ته‌ی خۆمان ناسیووه هه‌ر ده‌بینم و ده‌بیستم، له‌به‌رامبه‌ر داواكاری و داخوازییه‌كانی وڵاتان وخودی دوژمنانی كوردیشه‌وه، هه‌ر ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بووینه، له ژێر فشار‌و داواكاری دوژمنانمانه‌وه شه‌ڕی یه‌كترمان كردوه و شه‌ڕه‌ف و ناموسی یه‌كترمان خستۆته ژێر پێڵاوه‌كانمان. من له‌وه‌ته‌ی خۆم ناسیوه هه‌ر له تێكچوونی شۆڕشی ئه‌یلول و دواتر ڕووداوه‌كانی دوای ڕاپه‌رین و دواتریش شه‌ڕی ناوخۆ و ههروهبێتهوه ڕووداوه‌كانی دوای ڕووخانی به‌عس، هه‌ر بینیومه و هه‌ر بیستومه، سه‌ركرادایه‌تی كورد باش و خراپ، هه‌ر به گوێی دوژمنه‌كانی كردوه، نه‌یان هێشتوه ئێمه دوژمنی راسته‌قینه‌ی خۆمان بناسین، دوژمنه‌كانمان ڕۆژێك دۆست و ڕۆژێك دوژمن بووه، له كاتێكدا وه‌ك ئالان بادیۆ ده‌ڵێ: (دوژمن به شێكه له جه‌وهه‌ری سیاسه‌ت، هه‌ر سیاسه‌تێكی ڕاسته‌قینه ده‌بێ دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بناسێت)
به هێنانه‌وه‌ی دنیایه‌ك بیانوو ویستویانه باوه‌ڕمان پێ بێنن، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین، ڕه‌نگه ئه‌و ئه‌زموونه ساوایه له ده‌ست بده‌ین، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان بپارێزین، ده‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن به گوێیان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حیسابی یه‌كتر كوشتنی خۆشمان بێ.
به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی دوای ڕاپه‌رین به‌رده‌وام به هۆكاره جۆراجۆره‌كان نه‌ك هه‌وڵی بونیاتنانی كه‌سایه‌تی به هێز و خۆڕاگری بڕوا به‌خۆبوو نه‌نراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌شی هه‌بوو له نێوبراوه، یان لانی كه‌م بێهێز و بێ بایه‌خ كراوه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئاسان نییه بتوانی له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا ئه‌و باوه‌ڕ و ئیراده‌یه دروست بكه‌یته‌وه كه لانی كه‌م نزیكه‌ی بیست و پێنچ ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌و باوه‌ڕ و ئیراده‌یه لاواز ده‌كات.
ئاخر ئاسان نییه تۆ بتوانی باوه‌ڕ به‌وه بێنی، ئێستا رابهرێكت هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئامانجێك و مافێكی له مێژینه‌ی لێزهوتكراودا ئاماده‌یه ته‌حدای هه‌موو دنیا بكات، ئاماده نییه گوێ له كه‌س بگرێ، له ماوه‌ی ته‌نیا چه‌ند مانگێكدا، له باوه‌ڕبوون به ئیراده‌ی ده‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیراده‌یه‌كی داڕوخاوی ناوه‌خۆ، ئاسان نییه باوه‌ڕ بكه‌ی تۆ ئێستا خاوه‌نی سه‌ركرده‌یه‌كی به ئه‌مریكا و وڵاتانی زلهێزی دنیا ده‌ڵی (نا) ئاخر ئێمه هه‌رگیز ئه‌وه‌مان نه‌بینیوه، له قوتابخانه‌و فێرگه سیاسی و حزبییه‌كان ئه‌و په‌روه‌رده‌یه نه‌كراوین، تۆ واز له‌و رێژه بچووك و كه‌مه بێنه كه هه‌ر له سروشتدا خاوه‌نی ئه‌و باوه‌ڕو ئیراده‌یه‌ن، واز له‌و كه‌سه درۆزنانه‌ش بێنن كه به‌درۆی دروشمبازانه و سۆزی نیشتمان پهروهرییهكی له جه‌وهه‌ردا خاڵی، ده‌یانه‌وێ بڵین ئێمه‌ش ئه‌و ئیراده‌و باوه‌ڕه‌مان هه‌یه، چونكه هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه له ڕۆژه سه‌خت و ناسكه‌كاندا به‌دیار ده‌كه‌وێ، ئه‌و ده‌مه‌ش سوودێكی ئه‌وتۆی نییه، هه‌روه‌ك “ئیمام عه‌بدولفه‌تاح ئیمام” له كتێبی (الاخلاق و السیاسه)دا ده‌ڵێ : (ئه‌وانه له دۆڵ كوتین و زوڕنا لێدان و دروشمی بریقه‌داردا شاره‌زایی باشییان هه‌یه‌و ئاسمانت بۆ ده‌هه‌ژێنن و “به‌سه‌رو ماڵ” خۆیان به قوربانی فه‌رمانڕه‌وا ده‌كه‌ن، دوایش له كاته ناسك و پێویسته‌كاندا وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چن و تێیده‌ته‌قێنن)
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد به درێژایی مێژووی خۆی خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تی و پارتێكی سیاسی بێخه‌وش نه‌بووه، بۆیه نه‌توانراوه میلله‌تێكی بێخهوشیش به‌رهه‌م بهێنرێ.
ئه‌م وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه له هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ هاوڵاتیانی، جێگه‌ی تێڕامان و لێوهردبوونهوهیه، سه‌ره‌نجام جێگه‌ی گومانه و به ئاسانی ناتوانێ باوه‌ڕ به‌وه بكات كه ڕووده‌دات، چونكه له رابردوودا هه‌ڵوێست و حاڵه‌تی وای نه‌بینیوه، بۆیه پێویسته له‌م گۆشه نیگایه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه بڕوانرێ، به‌ر له‌وه‌ی په‌ناببرێته به‌ر تێگه‌یشتنی وه‌همی و دوور له لۆژیك، یان لانی كه‌م هه‌وڵبده‌ن حاڵه‌ته‌كان له یه‌كتری جیا بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامێكی باش بگه‌ن، هه‌وڵبدرێ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئینتیما و ئیراده و متمانه‌یه‌كی راسته‌قینه بگه‌ڕێنرێته‌وه، چونكه سه‌ره‌نجام هه‌ر ئه‌و ئینتیما و ئیراده‌و متمانه‌یه پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌كات كه به‌دی ده‌هێنرێن، ناشكری ئه‌وه له‌سه‌ر وه‌همێكی وه‌همی بینا بكرێ و له كاتی رووداوه ناخوازراوهكاندا كه‌س نه‌بێ به برای ئه‌وی تر.
لێره‌وه‌یه ئینسان ناتوانێ باوه‌ڕ به‌وه بكات كه خه‌ریكه ڕووده‌دات، چونكه ئه‌گه‌ر واقیعێكیش له ئارادا بێ، ئه‌وه له لایه‌كی تره‌وه تێگه‌یشتنێكی دیكه‌ی ئێمه هه‌یه بۆ ئه‌و واقیعه، ئه‌ویش لاوازی ئینتیما و ئیراده‌ی باوه‌ڕه، له كاتێكدا له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا ئه‌مریكا هه‌رگیز ئاماده نییه پشتیوانی له‌وه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گرووپێكی نه‌ته‌وه‌یی بكات ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌رگری به هێز نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خۆرئاوای كوردستان بینیمان.
من كه ئه‌و ئیراده‌یه نابینم چۆن بتوانم باوه‌ڕ بكه‌م به‌وه‌ی كه ڕووده‌دات.
كاتێك ڕووداوه‌كه‌ی 11-ی سپتێمبه‌ر له ئه‌مریكا ڕووده‌دات، هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته به هه‌موو ره‌گه‌ز و چین و توێژێكییهوه ئاڵای ئه‌مریكا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌و ماڵه‌كانیان قایم ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی كه له‌وپه‌ڕی بێزاریدا بوون و ده‌یانویست به یه‌كجاری ئه‌مریكا به جێبێڵن بڕیاری مانه‌وه و به‌رگریكردن ده‌ده‌ن و جارێكی دیكه ئینتما و باوه‌ڕ بۆ نیشتمانه‌كه‌یان تازه ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام لێره له دۆخێكی ئه‌وهادا هاوڵاتیان زیاتر بیر له كۆچ و به‌جێهێشتنی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، ڕێك له‌م كاته‌دا كه كورد ڕیفراندۆم ده‌كات ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كورد له ده‌ریای ئیجه‌دا ده‌خنكێن.
كێ ده‌توانێ ناخی هه‌موو ئه‌وانه‌ش تێبگات كه به‌م بۆنه‌یه‌وه شه‌وانه هه‌ڵده‌په‌ڕین، باوه‌ڕتان بێ لایه‌كی بیریان هه‌میشه به‌لای ئه‌وه‌وه‌یه چۆن بتوانن له ده‌رفه‌تێكدا ئه‌و خاكه‌ی هێنده له‌سه‌ری ههڵپهریون به جێی بێڵن.
هه‌رچه‌نده زۆر گومانم له‌وه نییه كه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئه‌وه نه‌زانێت، چونكه مام جه‌لال له كتێبی دیداری ته‌مه‌ندا باسی ئه‌و خاڵه‌ی كردوه.
له كۆتایدا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی من هه‌رگیز ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ناگرێته‌وه كه شه‌و و ڕۆژ له پێشی پێشه‌وه‌ی به‌ركانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر له خۆبوردوویی ئه‌وان نه‌بێ هه‌رگیز ئێمه‌ش دهرفتهی ئه‌و جۆره نووسینانه‌مان نابێت.
——————————
گفتوگۆیه‌كی نێوان ئالان بادیۆ و نیكۆلانرونگ
الاخلاق والسیاسه/ امام عبالفتاح امام/لا 15
هه‌مان سه‌رچاوه
ئێمه كێن؟ نووسینی ساموێل پ. هنتگتۆن-لاپه‌ره 12