گوزارەی نەوەی دووەمی کورد لەهەندەران..125.. دڵشاد تاقانە
سەدوبیستوپێنجەم کورتەگوزارە
نیوبرا..
گوێگرتەت دەکا و دەبی بەهەموو هەستەوە لێی ڕامینێی! چاوکێش و ژیکەلە لەگەڵ هەموو دوانێکی ئاوی چاوان دەبڕی و ئەبڵەق تەماشای دەکەی چونکە چاوەڕێی ئەوەی لێناکەی هەندە شیرین و خۆشدوێیە، گۆتەکانی نەستەق و لەجێیە. شازدە نەورۆزەک بەهاری دابووە تەمەنی کوڕیژگەی هەندەرانی یان ڕاستر کوردی هەندەرانی نەک ڕەوەندی کورد چونکە ڕەوەند بەواتای ڕەوی خێڵە لۆ کوێستان و گەرمێن خۆ ئەوانەنیشتەجێین لەهەندەران ڕەو ناکەن ڕاسترە بەکوردستانیانی هەندەران یا کوردی هەندەرانی ناوزەند بکرێن. ئینجا نەوەی دووەمی کە سامانێکی نەتەوەیی و نیشتمانیە هەروەک نەوت و گاز و……تد. شایستەی گرینگیدان و خۆماڵیکردنەوەن. ئەوها قسە قسەی ڕاکێشا، بابی باسەکەی کردەوە پرسی: ئایا کوڕە گچکەی ژنە جیابۆوەکەی خۆشدەوێت؟ کوڕەش: ئەدی کو لەخونی منە، با هەندەک گەورەبی زۆر شتی فێردەکەم دەیکەمە پیاو. لەکوردیدا زڕباب و زڕداک، هەروا زڕخوشک و زڕبرا هەیە بەڵام ناوی پەیوەندیەکە جۆرەک لەناڕێزی و بێ ئەرزشی پێوەدیارە واتا گرانگۆیە لەدەموزاران. باپیرەی بەزڕبرایەکانی دەگۆ: خۆ ئەو هیچی من نیە تەنیا کوڕی داکمە! ئەوجا لێرە خۆشباسەکە دەسپێدەکا.. بابی لێی پەست بوو: ئینجا خۆ ئەتو برای گچکەی خۆت هەیە؟ کوڕە: ڕاستە ئەو برامە بەس ئەوەی داکیشم نیوبرایە.
دڵشاد تاقانە