چیرۆكی كوردی و كێشه‌كانی له دیدی نوسه‌رانه‌وه
چیرۆك یه‌كێكه له ژانره گرنگه‌كانی ئه‌ده‌ب و یه‌كێكیشه له كۆنترین بواره‌كانی نوسین، له كورترین پێناسه‌ی ئه‌م ژانره‌دا، گێڕانه‌وه‌ی بابه‌تێكه له كورترین ماوه‌دا. بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چیرۆكی كوردی و كێشه‌كانی ئه‌م دیدارانه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند چیرۆك نوسێكدا ئه‌نجامدا.
ئاماده‌كردنی ته‌وه‌ر: شاخه‌وان سدیق …..
نوسه‌رو وه‌رگێڕِ: ڕه‌وف بێگه‌رد
ئه‌و گۆڕانه به‌رچاوانه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا له چیرۆكی كوردیدا ڕویانداوه چین؟ له چیرۆكی (له‌خه‌وما)ی (جه‌میل سائیب)ه‌وه ئا ئه‌مڕۆ. هه‌م له ڕووی تێكست و تێماو ماناوه، هه‌م له ڕووی ته‌كنیك و گێڕانه‌وه‌وه؟
ره‌ووف بێگه‌رد/ ئه‌و گۆڕانه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌یت كارێكی حه‌تمیه. چونكه سه‌ده‌یه‌ك ته‌مه‌ن نه‌ك بۆ ژانرێكی ئه‌ده‌بی، به‌ڵكوو بۆ سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی مه‌عریفی زۆره، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و ئاڵ و گۆڕه خێرایه‌ی له‌دوای هه‌ردوو جه‌نگه جیهانیه‌كه‌وه هاتنه گۆڕێ و بوون به هۆی گۆڕینی گه‌لێك سیستم و ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یش تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر ئه‌قڵ و هزری كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه‌وه هێلانه‌ی نه‌مریی بۆ خۆی چێ كردبوو. هیچ شوێنێكی چه‌په‌ك و ته‌ریكی سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه نه‌مایه‌وه كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و تراژیدیا سامناكه‌یان به‌رنه‌كه‌وێت و ده‌ست له یه‌خه‌ی گه‌لێك له به‌های چه‌ق به‌ستوو به‌رنه‌ده‌ن.
به‌لای منه‌وه چیرۆكی له‌خه‌وماكه‌ی جه‌میل سایب بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه كارێكی دیار و ناوازه‌یه، ئه‌مه‌م له زۆر دیمانه‌ی تردا وتوه. چونكه جگه له‌وه‌ی یه‌كه‌م چیرۆكی كوردیه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌ده‌بیی نووسینی په‌خشانیشه كه به ڕه‌خنه ده‌ست پێ بكات. نووسه‌ره‌كه‌ی بوێرانه له شان و شكۆیه‌كی پڕ له خه‌وشی و كه‌لێنی سیاسه‌ت بدات كه له ڕێگای گه‌نده‌ڵیه‌وه پیاده كراوه و جه‌ماوه‌ر له سایه‌یدا جگه له برسیه‌تی و ئاسایش نه‌دیوی و له ده‌رگای جل خوارنه‌دان هیچی نه‌چنیوه‌ته‌وه. من هه‌میشه ئه‌وه به شه‌ره‌فی چیرۆكی كوردی ده‌زانم كه له‌نێو گه‌رداوی سیاسی و ئاپووره‌یه‌كی بێ جه‌مسه‌ر و تابۆیه‌كی سه‌پێنراودا ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و تابۆكان بله‌رزێنێت. دوای له خه‌وما چیرۆك و گێرانه‌وه‌كان ئاقاری تریان له‌به‌رگرت كه تا راده‌یه‌كی زۆر چاولێكه‌ریی مۆدێلێكی ئایدیۆلۆژی نوێ بوو كه نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵگای كوردی، به‌ڵكوو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی تریشی گرته‌وه. بابه‌ته‌كان زیاتربوون به ململانێی چینایه‌تی كه له زه‌بر و زه‌نگی ده‌ره‌به‌گ و خاوه‌ن زه‌ویی له‌لایه‌ك و، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جوتیار و پاڵه له‌لاكه‌ی تره‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت (زۆربه‌ی ئه‌و چیرۆكانه له یه‌كتر ده‌چوون، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خوێنه‌ر ده‌یزانی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه چیه و كاره‌كته‌ره‌كانی له‌كوێدا خۆده‌بیننه‌وه) جگه له‌وه‌ی زمانی گێڕانه‌وه حیكایه‌ت خوانی دوور له ته‌كنیك و شێوازه هونه‌ریه‌كانی گێڕانه‌وه بوون.
به‌ڵام به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی گۆڤاری گه‌لاوێژه‌وه (١٩٣٩ – ١٩٤٩) له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و وه‌رگێڕانه‌كه‌مانه‌دا كه له ئه‌ده‌بی ئه‌وروپاوه ده‌كرا، ورده‌ورده چیرۆكی كورت شه‌قڵی تایبه‌تی خۆی گرت، بوو به ئه‌ده‌بێك ستایڵ و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بدۆزێته‌وه و له‌و قاوغه ته‌نگه‌به‌ره‌یش ده‌ربچێت كه ناوه‌رۆك و بابه‌تیان قۆرخ كردبوو. بابه‌تی خۆشه‌ویستی، كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، تاكه‌تاكه ئاوڕدانه‌وه كه خولیاكانی تاك بوون به كه‌ره‌سه‌ی چیرۆك. من واده‌زانم گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر فۆرم و بابه‌تی چیرۆكی كوردیدا له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. به‌تایبه‌تی دوای گۆڕانێكی سیاسی كه بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی فراوانتركرد و په‌نجه‌ره‌یه‌كی له‌سه‌ر بیری ئازاد و گه‌ڕان و سووسه‌كردنی نوێ كرده‌وه. له‌م سۆنگه‌وه‌یه‌وه، كۆمه‌ڵێك چیرۆكنووس هاتنه ناو كایه‌كه‌وه كه تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ریه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئه‌ده‌بی ئه‌وروپایان له‌سه‌ربوو.
به‌تایبه‌تی كه توانیان بابه‌ته ته‌قلیدیه‌كان و شێوازه حیكایه‌ت خوانیه‌كه‌ی جاران ئافه‌رۆز بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی ئه‌م شه‌پۆله هه‌ندێكی شڵه‌ژاند، و هه‌ندێكیش به‌رهه‌ڵستیان كرد چونكه هه‌موو مۆدێلێكی تازه زوو هه‌رس ناكرێت، به‌تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی نه‌یانده‌توانی به‌شێوازی تازه بنووسن و، هه‌ندێك له‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌یش كه به ناوی (قوتابخانه‌ی ڕیالیزمی سوسیالسته‌وه) شه‌ڕی ئایدیۆلۆژیان ده‌فرۆشت و له‌گه‌ڵ بابه‌ته تازه‌كان و شێوازی نووسینه‌كاندا وێك نه‌ده‌هاتن و خۆیشیان پێی نامۆ بوون. ئه‌م شه‌پۆله تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بایه‌خی به مرۆڤ ده‌دا وه‌ك خۆی و ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی مه‌ودای بیركردنه‌وه و حاڵه‌ته سایكۆلۆژیه‌كه‌ی تیا دروست كردوه. به‌تایبه‌تیش گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سه په‌راوێزخراوانه‌دا كه كۆمه‌ڵ لێی به‌رپرسیاره و خۆیشی فه‌رامۆشی كردون. لای ئه‌م جۆره چیرۆكنووسانه كێشه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ كێشه‌ی ته‌واویی كۆمه‌ڵگایه چونكه به‌رهه‌می خۆیه‌تی.
هه‌بوو. ئه‌مه به‌ره‌نجامی سیاسه‌تی پڕ له سته‌م كارانه‌ی دوژمنانی ئازادی و خه‌ون و خه‌مه‌كانی گه‌لی كوردستان بوو كه نیمچه هۆڵۆكۆستێكیان له دژی ئه‌نجامدا. چیرۆكی ئێستامان، به‌تایبه‌تی لای نه‌وه‌یه‌كی نوێ كه به‌رهه‌م گه‌لێكی جۆراوجۆری له‌به‌رده‌ستایه و توانیویه‌تی شاره‌زاییه‌كی باش له كلتور و ئه‌ده‌بی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای لاتین و شوێنه‌باڵاكانی تر وه‌ربگرێت. بێگومان ڕۆحێكی تازه و زیندووتری به چیرۆك داوه. دیاره پۆلێن كردنی ئه‌و كارانه له ئێستادا زه‌حمه‌ته. پێویستی به كۆڕ و سیمینار و پسپۆڕ گه‌لێك هه‌یه كه شاره‌زاییه‌كی ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی چیرۆك هه‌بێت و بتوانن به ڕه‌هه‌ندێكی جیاواز له جاران ئه‌نجامگیری بكه‌ن. ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه كارێكی ئه‌سته‌م نیه.
چیرۆكنووس: ئارامی كاكه‌ی فه‌لاح
پرسیار: زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت، نووسه‌ری چیرۆكی كوردی زیاتر بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكی تێكسته‌كه‌ی بۆ گرنگه تا ته‌كنیك و كه‌متر به‌لای ته‌كنیكی نوێ و دۆزینه‌وه‌ی شێوازی جیای گێڕانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێ، تا چه‌ند ئه‌م بۆچوونه ڕاسته؟ ئایا چیرۆكی ئێستای كوردی خاوه‌نی ته‌كنیكی نوێ و به‌هێزه بۆ گێڕانه‌وه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح/ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه باشتره كه‌مێك باسی ته‌كنیك و فۆرم و گۆشه‌نیگاو شێوازی گێڕانه‌وه بكه‌ین كه لای ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی و كورد هه‌موو ئه‌مانه به ناڕۆشنی ماونه‌ته‌وه و كاتێكیش خوێنه‌رێكی كورد (لێره‌دا مه‌به‌ستم باشه‌كه‌شیانه) تێكستێكی ده‌كه‌وێته به‌ر چاو ئه‌وا له باسكردنی زمان زیاتر هیچی تری پێ نییه و له باره‌ی زمانیشه‌وه ڕسته‌ی وه‌ك : كورد وا ناڵێی یان ئه‌م وشه‌یه بێگانه‌یه و هه‌موو هه‌ڵده‌ستن خۆیان لێ ده‌بێته مامۆستای زمان، گه‌ر ڕێی هه‌ڵه كرد و كه‌وته ناو ئه‌و زه‌وییانه‌ی به مین چنراون و له جیاتی زمانی ، پێنووسه‌كه‌ی ته‌ته‌ڵه‌ی كرد‌و باسێكی ته‌كنیكی كرد به بێ ئه‌وه‌ی به ته‌نها یه‌ك ڕسته باسی ته‌كنیكمان بۆ بكات یان پێناسه‌یه‌كی كورتمان بداتێ كه ئه‌و له‌و باره‌وه چۆن بیرده‌كاته‌وه، ئه‌وا هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو ڕسته‌ی كۆمیدیم به‌رچاو كه‌وت وه‌ك ئه‌م چیرۆكه به ته‌كنیكێكی زۆر ساده‌و جوان نووسراوه، یان ڕسته‌یه‌كی تری وه‌ك: له رووی ته‌كنیكییه‌وه چۆته قووڵایی سایكۆلۆژییه‌وه، ڕسته‌ی وا پێكه‌نیناویی كه ته‌واو بێئاگایی مرۆڤی ئێمه پیشان ده‌دات و له هه‌مان كاتدا نه‌وسنێتی بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه هیچی لێ نازانێ. له باره‌ی ته‌كنیك وفۆڕم و شێوازی گێڕانه‌وه‌ی تێكستێكدا سێ پرسیاری سه‌ره‌كیی ده‌بێ ئاماده بێت و هه‌ر سێ پرسیاره‌كه‌ش به‌سه‌ر چه‌ند لقی جیا جیادا دابه‌ش ده‌بن.
پرسیاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه: ئه‌وه كێیه له‌ناو تێكسته‌كه‌دا ده‌گێڕێته‌وه؟ پرسیاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌گێڕێته‌وه چه‌ند ده‌زانێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یگێڕێته‌وه؟ پرسیاری سێیه‌میش له چ گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه؟ با جارێ بێینه سه‌ر پرسیاری یه‌كه‌م و وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه: كه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر چه‌ند لقێكدا دابه‌ش ده‌بێ و یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی ده‌یگێڕێته‌وه نووسه‌ره‌كه خۆیه‌تی، به‌و مانایه‌ی نووسه‌ره‌كه خۆی دێت و به‌سه‌رهاته‌كه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه وه‌ك بۆ نـموونه دۆنیشۆتی سێرڤانتس(١٦٠٥) كه به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێ ده‌كات: له دێیه‌ك له لامانشا، كه من نامه‌وێ ناوه‌كه‌ی بێنم له كاتێكی زۆر دووریش نا، یان دانتی به ئیتاڵییه‌كه‌ی له دیڤینه كۆمیدییه، خوداوه‌ندی كۆمیدی كه كاری زۆری كرده سه‌ر نووسه‌رانی وه‌ك جه‌یمس جۆیس و تێ سێ ئیلیۆت ولیام بلاك.
لقی دووه‌م كاتێ ئه‌وه‌ی ده‌گێڕێته‌وه یه‌كێك له كاراكته‌ره‌كانی چیرۆكه‌كه‌ن كه زۆربه‌ی زۆری رۆمان چیرۆكی پێ نووسراوه بۆ نـموونه دوكتۆرێك له دێیه‌كدا كافكا (١٩٢٢)، من له دوودڵییه‌كی گه‌وره‌دا بووم، ده‌بوایه سه‌فه‌رێكی زۆر خێرا بكه‌م. یان ئێواره‌ی په‌روانه‌ی به‌ختیار عه‌لی ١٩٩٧ كه به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێ ده‌كات: من (خه‌ندانی چكۆله) چه‌ندین ساڵ له‌مه‌و به‌ر هه‌موو ئه‌و رووداوه سه‌یرانه ژیام…. یان لقی سێیه‌م هه‌ر نووسه‌ر ده‌یگێڕێته‌وه به‌ڵام خۆی ون ده‌كات؟ بۆ نموونه كه ده‌ڵێ ئه‌م چیرۆكه‌مان هه‌رچه‌نده چیرۆكه به‌ڵام له ڕاستیدا رووی داوه. یان لقی چوار وه‌ك چۆن په‌پووله‌یه‌ك له لقێكه‌وه ده‌چێ بۆ لقێكی تر، تێكسته‌كه‌ش بریتیه له تۆماركردنی چه‌ند رووداوێك له چه‌ند شوێنی جیاواز وه‌ك بۆ نموونه چیرۆكی دزینی خه‌ونه‌كان یان من و كامێراكه‌م. پرسیاری دووه‌م : ئه‌وه‌ی ده‌گێڕێته‌وه چه‌ند ده‌زانێ؟ ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه ده‌كرێ به‌سه‌ر چه‌ند لقێكدا دابه‌ش بێت. یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێ ده‌زانێ نمـونه‌ی ئه‌مه‌ش دۆن‌كیشۆت. لێره‌دا گێڕه‌ڕه‌وه به ئاره‌زووی خۆی به فلاش باك ده‌چێته‌وه بۆ دواوه بۆ كاتی ڕابردوو به فلاش فۆروارد ده‌چێته پێشه‌وه بۆ داهاتووی دوور‌و نزیك.
لێره‌دا ناراتوورده‌توانێت به ئاره‌زووی خۆی به ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا قسه‌بكات، ده‌توانێ چی به‌خه‌یاڵدا بێ، بیڵێت.زۆربه‌ی زۆری رۆمانه‌كانی سه‌ده‌ی شازده‌و سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌و هه‌ژده به‌م جۆره شێوازه نووسراون. هه‌ر له تۆماس هاردییه‌وه تا هێنری فاێڵدینگز، بۆ سه‌لما لاگه‌رلیۆفی سویدی و زۆربه‌ی كورته چیرۆكه‌كانی چێخه‌ف. دووم دانه هه‌ر وه‌ك ئه‌و په‌پووله‌یه‌ی باسم كرد كه تۆمار كردنی چه‌ند رووداوێك له چه‌ند كاتێكی جیاوازدا، سێیه‌م ئه‌وه‌ی ده‌گێڕێته‌وه ده‌زانێ كه یه‌كی له كاراكته‌ره‌كان ده‌زانێ، وه‌ك بۆ نموونه ١٩٨٤ ی جۆرج ئۆریۆڵ، لێره‌دا گێڕه‌ڕه‌وه ده‌زانێ كه ویستۆن سمپ چی ده‌زانێ به‌ڵام كه‌سی تر ئه‌مه نازانێ.
چواره‌م ئه‌وه‌ی یه‌كێ له كاراكته‌ره‌كان ده‌زانێ كه ئه‌وانی تر چی ده‌زانن بۆ نموونه غه‌ریب ڕیكۆرد له نووسینه‌وه‌ی دڕكدا چونكه زانیاری زۆری پێ ده‌گات له‌وانی تره‌وه. پێنجه‌م دانه ئه‌وه‌ی ده‌یزانێ زۆر سنوور داره ئه‌مه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌و زانیارییانه له خوێنه‌ر وه‌ك نموونه‌ی زۆربه‌ی رۆمانه‌كانی ئاگاپا كریستی. له‌مه‌دا گێڕه‌ڕه‌وه ناتوانێ زۆر شت ئاشكرا بكات، بۆیه خوێنه‌ر زۆر زانیاری چنگ ناكه‌وێت. جاری وا هه‌یه هێنده سنوورداره كه ئێمه‌ی خوێنه‌ر ته‌نها له خه‌یاڵ و ئه‌گه‌ری بۆچوون و مۆنۆلۆژو شڵه‌ژانی ده‌روونی كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌وه زانیارییه‌كی كه‌ممان ده‌ست ده‌كه‌وێ وه‌ك له تێكسته‌كانی هێنری جه‌یمس و جه‌یمس جۆیس و فرجینا ولف وه‌ك مۆنۆلۆژی ناوه‌كی كه دوایی هه‌ر لای خودی جه‌یمس جۆیس ده‌بێته شه‌پۆلی هۆش و ئه‌و وێنه گرنگه‌ی ناوه‌وه‌ی مرۆڤمان بۆ ئاشكرا ده‌كات به به‌رجه‌سته بوونی نه‌خۆشی سه‌ختی ده‌روونی كه بێگومان سه‌ره‌تاكانی ئه‌م شه‌پۆله لای دۆستۆێفسكی ده‌بینینه‌وه به تایبه‌تی له تاوان و سزا دا.
به‌ڵام لای جه‌یمس جۆیس له ڕۆمانی ئۆدیسیۆس (١٩٢٢) كه یه‌كێ له كاراكته‌ره‌كان له كۆتاییدا به په‌نجا لاپه‌ڕه به ته‌نها مۆنۆلۆژ كۆتایی به رۆمانه‌كه دێنێت. لێره‌دا من ده‌توانم لقی شه‌شه‌م بۆ زۆربه‌ی نووسه‌ره كورده‌كان بكه‌مه‌وه ئه‌ویش به‌وه‌ی نه هیچ به خوێنه‌ر ده‌ڵێت و نه‌هیچیش ده‌زانێ واش ده‌زانێ هه‌موو شتێ ده‌زانێت. ئێستا دێینه سه‌ر سێیه‌م پرسیار ئه‌ویش وه‌ك وتم له چ گۆشه نیگایه‌كه‌وه ده‌گێڕیته‌وه؟ یان كێ رووداوه‌كه ده‌بینێ؟ ئه‌میش ده‌بێته چه‌ند لقێك و یه‌كێكیان گۆشه‌نیگای ده‌ره‌كی وه‌ك كه‌سی سێیه‌می وه‌ك (ئه‌و یان ئه‌وان)، یان گۆشه‌نیگای ناوه‌كی وه‌ك ڕاناوی یه‌كه‌می من وه‌ك له هه‌ندێ له چیرۆكه‌كانی ئێلیس مۆنرۆ. ئه‌مه‌ش كه تا ئێستا من باسم كردووه هیچیان ته‌كنیك نین و كه له حه‌فتا و هه‌شتاكان دا به‌م جۆره‌یان ده‌وت ته‌كنیك ئێستاش زۆربه‌ی خوێنه‌رو نووسه‌ران ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان هه‌یه، له‌م سێ پرسیاره‌وه كه كردم تۆ دێیت و ته‌كنیكی چیرۆك و ڕۆمان بۆ تێكسته‌كه‌ت هه‌ڵده‌بژێری و له تێكه‌ڵییه‌ك له‌م سێ پرسیاره دروستی ده‌كه‌یت. وه‌ك وتم ئه‌مانه ته‌كنیك نیین به‌ڵكو فۆرمی كه‌سایه‌تین له ناو تێكسته‌كاندا، ته‌كنیك برییته له‌و هێزه‌ی كه ده‌بێته ڕێخه‌رو دابه‌شكردنی رۆڵ وكه‌سایه‌تی و دیمه‌ن و رووداوه‌كانی ناو چیرۆك و رۆمان تا هارمۆنییه‌ك بدات به گێڕانه‌وه.تۆ قه‌ت ناتوانی پێش ئه‌وه‌ی بنووسیت بڵێیت من ئه‌و ته‌كنیكه هه‌ڵده‌بژێرم چونكه نووسه‌ر ناتوانێ ته‌كنیك هه‌ڵبژێرێت به‌ڵكو پێویستی ڕۆمان و چیرۆكه‌كه‌یه ده‌یسه‌پێنێ به‌سه‌رتا، بۆ نموونه گه‌ر كاراكته‌ره‌كانی تۆ له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه قسه بكه‌ن كه زانیاری كه‌میان هه‌بێت و له هه‌مان كاتدا نووسه‌ر خۆی زۆر به‌شداری نه‌كات و نه‌بێته ده‌مڕاستیان، ئه‌وا لێره‌دا تۆ پێویستت به ته‌كنیكی فره‌ده‌نگی ده‌بێت تا به هۆی هه‌موویانه‌وه بتوانی چیرۆكه‌كه‌ت بگێڕیته‌وه، كه لێره‌دا تۆوی فره‌ده‌نگی له فره‌كه‌سایه‌تی ناو یه‌ك كه‌سایه‌تییه‌وه، له فره‌ده‌نگی ناو یه‌ك ده‌نگه‌وه لای دۆستۆێفسكی ده‌دۆزمه‌وه كه دوایی گه‌شه‌ده‌كات و ده‌بێته ته‌كنیكێكی تازه بۆ نووسه‌رانی مۆدێرن، لای خۆشمان رۆمانی مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌می به‌ختیار عه‌لی لای من نموونه‌یه‌كی جوانی ئه‌م جۆره ته‌كنیكه‌یه كه كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستن به گێڕانه‌وه‌ی به‌شێك له چیرۆكێكی درێژ كه هه‌ریه‌كه له‌و ده‌نگانه به‌شێكی كه‌می زانیاری ده‌داته خوێنه‌ر و به هه‌موویان هه‌موو تابلۆكه بۆ خوێنه‌ر ته‌واو ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه بۆ نمـوونه ئه‌و ته‌كنیكه‌ی لای پامۆك له رۆمانی (من ناوم سووره‌یه)، كاتێك زه‌یتوون قسه ده‌كات، مردن، دره‌خت، ئه‌سپ به‌ناوی خۆیانه‌وه قسه‌ده‌كه‌ن ، ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ رۆمانی كێڵگه‌ی ئاژه‌ڵانی جۆرج ئۆریۆڵ.
بێ دوودڵی ده‌زانم سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌وێوه‌یه، هه‌ر بۆیه وا به جوانی و ئاسانیش ده‌چێته ناو شیعری شێركۆ بێكه‌سه‌وه، كه كاتێ دره‌خت قسه ده‌كات، كۆتر ، دار ، مه‌ل ، شاخ، باخ قسه‌ده‌كه‌ن.بۆیه گه‌ر بۆ نموونه تۆ كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كیت هه‌موو شتێكی بزانیبایه و بیگه‌ێنایه‌ته خوێنه‌ر له‌م باره‌دا تۆ قه‌ت پێویستت به فره‌ده‌نگی نه‌ده‌بوو، من لێره‌دا ده‌متوانی چه‌نده‌ها لاپه‌ڕه‌ی تر له‌سه‌ر ته‌كنیك بۆ نموونه له نیگای فۆرمالیسته رووسه‌كان و ده‌قی كراوه‌ی ئیمپرتۆ ئیكۆ و فۆرمه‌كانی رۆمان لای ستێفان بیۆرك و ته‌كنیك لای پامۆك و مۆراكامی درێژه‌م به باسه‌كه‌م بدایه و هه‌ندێ تیشكم بخستایه‌ته سه‌ر ته‌كنیك كه له چیرۆكه‌كانی مندا هه‌یه، به تایبه‌تی چیرۆكی باوكی ناو ته‌له‌فۆن و هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ی نووسینه‌وه‌ی دڕك من و كامیراكه‌م و زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی تریشم به‌ڵام لیره‌دا ده‌وه‌ستم، بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌كه‌م روونتر بكه‌مه‌وه ده‌ڵێم كه ته‌كنیك له ڕێخستنی ماڵێك ده‌چێ كه جارێ شت و مه‌كت نه‌خستۆته شوێنی خۆی و هه‌ر جاره‌ی رێكی ده‌خه‌یته‌وه و به جۆری جیاواز پێشانی ده‌ده‌یت، لێره‌دا ته‌كنیك ته‌واو له‌و كچه به‌سه‌لیقه و زه‌وق جوانه ده‌چێت كه‌وا ده‌كات ژووره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هارمۆنییه‌كیان هه‌بێت و ڕه‌نگه‌كانی یه‌ك ژووریش له‌گه‌ڵ یه‌كدا بگونجێن په‌رده‌كه‌ی له فه‌رشه‌كه‌و فه‌رشه‌كه‌ی له قه‌نه‌فه‌و كورسییه‌كان بچێت، ته‌كنیك لێره‌دا شتێك نییه شاردراوه بێت یان بۆ ته‌م و مژ دروست كردن به‌كار بێت به‌ڵكو ده‌بێ له‌دووری دووره‌وه ببینرێت. بۆیه لێره‌دا هیچ نووسه‌رێكی جیهانی نییه چیرۆك و رۆمان به‌بێ ته‌كنیك بنووسێت هه‌ندێ له نووسه‌ری خه‌یاڵپڵاوی كورد نه‌بێت. كه چیرۆكێك ده‌نووسێت و ناوی لێ ده‌نێت ئه‌زموون، كه كتێبی وه‌رگێڕدراو به كتێبی خودی خۆی ته‌ماشاو مامه‌ڵه ده‌كات و له‌كاتی بڵاوكرده‌نه‌وه‌یدا ئیمزای له‌سه‌ر ده‌كات.
رۆمان وه‌رده‌گێرێت و خۆی لێ ده‌بێته رۆمان نووس. له‌ولاشه‌وه ئه‌م باره ناهه‌مواره خوێنه‌رێك دروست ده‌كات كه هێزی ڕه‌خنه‌و زه‌وق و چێژی خوێندنه‌وه‌ی لاواز ده‌بێت و به‌ره به‌ره نامێنێت و زیاتر بیر له پڕكردنی ورگی ده‌كاته‌وه تا پڕكردنی مێشكی به كتێبی جوان. دواجار من زۆر گومانم له‌وه‌شه كه چیرۆكی كوردی ناوه‌ڕۆكی به‌لاوه گرنگ بێت، من زۆر به‌ده‌گمه‌ن چیرۆكێكی جوانم به‌رچاو ده‌كه‌وێ، له‌دوای دووهه‌زاره‌وه تا ئیستا كه‌سێكم نه‌بینیووه به جددی بێته پێشه‌وه‌و بیه‌وێ هه‌موو ژیانی بۆ چیرۆك ته‌رخان بكات، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر قیژه قیژو خۆبردنه‌پێشه‌وه‌ی درۆزنانه‌یه‌و هیچی تر، وه‌همی نوسین و نووسه‌ربوونه نه‌ك نووسینی ڕاسته‌قینه‌و نووسه‌ری ڕاسته‌قینه. ماوه‌یه‌ك دێ و ته‌پ و تۆزێك ده‌كات ئیتر ده‌ڕوات. به‌ڵام هه‌ندێ گه‌نج هه‌ن من زۆر دڵم پێیان خۆشه‌و هه‌ست ده‌كه‌م ڕه‌نگه ئه‌وان بتوانن شتێ بكه‌ن، بابزانین چۆن ده‌بێ.
نوسه‌رو وه‌رگێڕ: ئه‌حه‌مه‌دی مه‌لا
پ/ زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت نوسینی چیرۆك مه‌شقه بۆ نوسینی ڕۆمان، یان پشووه له نێوان نوسینی ڕۆمانێك بۆ ڕۆمانێكی تر، تا چه‌ند ئه‌م بۆ چونه ڕاسته، ئایا ئه‌وه‌ی چیرۆك ده‌نوسێت ده‌توانێت ڕۆمانیش بنوسێت، یان به پێچه‌وانه‌وه؟
ئه‌حه‌مه‌دی مه‌لا / به بڕوای من نابێ به‌وجۆره سه‌یری كورته چیرۆك بكه‌ین، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رۆمان كورتره، ده‌بێ وه‌كو مه‌شق و خۆراهێنانی سه‌یری بكه‌ین، به‌ڵكو بنه‌ژه‌نرێكی دیكه‌یه، خه‌سڵه‌تگه‌لێكی دیكه‌ی هه‌یه كه له رۆمان جیای ده‌كاته‌وه: داڕشتن، سیسته‌می كه‌سایه‌تییه‌كان، چڕیی، نه‌بوونی حه‌كایه‌تی لاوه‌كیی، هتد. مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر نووسینی كورته چیرۆكدا زاڵ بێ، بتوانێ رۆمانیش بنووسێ یا به پێچه‌وانه‌وه. له‌هه‌موو بارێكدا، كورته چیرۆكیش داهێنانێكی ئه‌ده‌بییه.
پ/ زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت، نوسه‌ری چیرۆكی كوردی زیاتر بابه‌ت و ناوه‌ڕكی تێكسته‌كه‌ی بۆ گرنگه تا ته‌كنیك و كه‌متر به‌لای ته‌كنیكی نوێ‌و دۆزینه‌وه‌ی شێوازی جیای گێڕانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت، تا چه‌ند ئه‌م بۆچونه ڕاسته، ئایا چیرۆكی ئێستای كوردی خاوه‌نی تكنیكێكی نوێ و به‌هێزه بۆ گێڕانه‌وه؟
ئه‌حه‌مه‌دی مه‌لا / ته‌كنیك ده‌بێ له‌گه‌ڵ شێوازدا ئاوێته بووبێتن، ئه‌م ئاوێته‌بوونه‌ش له خزمه‌تی بابه‌ته‌كه ته‌واو بێ، به واتایه‌كی دیكه، بابه‌ت به دوای زمان و ته‌كنیكی خۆی ده‌گه‌ڕێ. كاتێك، چیرۆكێك گوزارشت له بابه‌تێكی سایكلۆژی بكات، ئه‌و ده‌م پێویستمان به مۆنۆلۆگ و زمانی ناوه‌كیی و
چڕبوونه‌وه ده‌بێ بۆ ناخی كه‌سه‌كان، كاتێك بابه‌ت په‌یوه‌ندیی به درامێكی ده‌ره‌كی ده‌بێ، ئه‌و ده‌م، به شێوه‌یه‌كی دیكه، ره‌نگه دیالۆگی زیاتر، یا وه‌سفی زیاتر هه‌ڵبگرێ. هه‌روه‌ها رسته، یا په‌ره‌گرافی كۆتایی، كه به فه‌ڕه‌نسیی پێی ده‌گوترێ “chute” ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز بێ. بۆ نموونه، دوا وشه‌ی یه‌كێك له چیرۆكه‌كانی ماركێز، ” ئه‌و سه‌رهه‌نگه‌ی كه نامه‌ی به ده‌ست ناگا” زۆر به هێز، كۆتایی به چیرۆك/ رۆمانه‌كه‌ی ده‌هێنێ. بۆیه، كێشه‌ی زمان و ته‌كنیك و شێواز ده‌بێ له هه‌مه‌ئاهه‌نگیی دابن.
چیرۆكنووس: فاروق هۆمه‌ر
چیرۆكی كوردی له ئیستادا له كوێی چیرۆكی جیهانیدایه ؟ ئایا ئه‌ده‌بی كوردی خاوه‌نی تاموبۆنی چیرۆكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی ؟
فاروق هۆمه‌ر/ من به ته‌ماشاكردنی ئه‌و پرسیاره تووشی ڕاچڵه‌كینێكی گه‌وره‌بووم . به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه، هه‌ستم به‌و له‌خۆباییبوونه گه‌وره‌یه كرد كه خۆی له پشتی ئه‌و پرسیاره‌وه حه‌شارداوه . چیرۆك له هه‌ر شوێنێكی دونیادا له ده‌وری ئینسان خول ده‌خوا و په‌یوه‌ندییه‌كی زیندوویان پێكه‌وه هه‌یه . كاتێك پرسیاری چیرۆك ده‌كه‌ین، كتوپڕ ئه‌و ئینسانه‌مان دێته‌وه به‌رده‌م كه له پشتییه‌وه ڕاوه‌ستاوه . چیرۆكی ئینگلیزی واته چیرۆكی ئینسانی ئینگلیزی و ئه‌و شوێنه‌واره‌ی كه لێی ده‌ژی .
چیرۆكی ئه‌فه‌ریكی به‌ره‌و ئینسانی ئه‌فه‌ریكیمان ده‌با و پێگه‌ی ئینسانی ئه‌فه‌ریكیش له جیهان دا به‌ره‌و ڕۆژگاری كۆن و ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان ده‌باته‌وه كه ئینسانی ئه‌فه‌ریكی له‌وێ دا كۆیله بووه و له ئه‌نجامی ئه‌و گوزه‌رانه‌وه سه‌دان چیرۆكی گه‌وره‌یان به‌رهه‌مهێناوه و دواتر چیرۆكی ئازادبوونی له كۆیلایه‌تی و شكانی كۆتوبه‌نده‌كانی و ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ی كه ئینسانی ئه‌فه‌ریكی ئه‌مرۆ به گرفت و خه‌مێكی دییه‌وه له جیهاندا وه‌ستاوه كه دیارترینیان خۆی له جه‌نگی برسێتییا ده‌بینێته‌وه. چیرۆكی كوردی ده‌بێ هه‌ڵگری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بێ كه كاره‌كته‌ری ئینسانی كوردی هه‌ڵیگرتووه. ده‌بێ سه‌ره‌تا بپرسین ئینسانی كوردی له كوێی جیهاندایه ؟ هه‌ڵبه‌ت چیرۆكی كوردی به‌بێ ئینسانی كوردی ناچێته ناو جیهانه‌وه .
چیرۆك دابڕاو نییه له ئینسان و له‌و شوێنه‌واره‌ش تیای ده‌ژی . كاتێك له ووشه‌ی ” ئیستا ” وورده‌بینه‌وه، ده‌بینین كاتێك دیاری كراوه و ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات ده‌بێ به‌رله‌وه ڕۆژگارێكی دوورودرێژ هه‌بووبێ چیرۆكی كوردی له‌ناو جیهاندابووبێ و ئێمه ته‌نیا پرسیار له‌و ئیستایه‌ی ده‌كه‌ین كه من و تۆی تیاده‌ژین . من وای ده‌بینم نه له رابردوودا و نه له ئیستاش دا ئینسانی كوردی له‌ناو جیهان دا نه‌ژیاوه . كورد به‌رده‌وام جیهانێكی نه‌دۆزراوه بووه و كورده‌كان بۆ خۆشیان نازانن ده‌كه‌ونه كوێی دونیاوه . چیرۆكی هه‌ر گه‌لێكی ئه‌م دونیایه پاپه‌ندبووه به گێڕانه‌وه‌ی خه‌م و ئازاره‌كانی خۆیانه‌وه . ته‌ماشای چیرۆكی هیندی و ئیسرائیلی و ئه‌رمه‌نییه‌كان بكه زۆر زیره‌كانه خه‌مه‌كانی خۆیان خوێندۆته‌وه و سه‌رنجی دونیایان بۆ خۆیان ڕاكێشاوه .
ئێمه‌ی كورد تاوه‌كو ئیستا نه‌مانتوانیوه گوزارشت له خه‌م و ئازاره‌كانی خۆمان بكه‌ین و نوسه‌رانی ئێمه خه‌ونی چوونه ناو دونیایان نه‌بووه . چۆن بچینه نێو دونیاوه . كه‌سانێك لێره‌وله‌وێ هه‌ن زۆر ساده وا ده‌زانن وه‌رگێڕانی چیرۆكه‌كانیان بۆ سه‌ر زمانی فارسی و عه‌ره‌بی و ئه‌وانی دی ده‌روازه‌یێكی زۆر باش بێت بۆ چوونه ناو كلتوره جیاوازه‌كانی دونیاوه و ئه‌و پرۆسه‌یه له دونیای لۆكاڵه‌وه زۆر به‌ئاسانی ده‌یانباته نێو دونیایێكی فراوانتر . له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردی دا ڕوانینێكی ته‌ندروستمان نییه بۆ مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئینسان و ئه‌و كێشه گه‌ورانه‌ی هه‌مانه له نه‌بوونی ئازادی و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تاوه‌كو ده‌گاته بێ رێزی به ژن و منداڵ و كه‌م ته‌ماشاكردنی مرۆڤانی كه‌مئه‌ندام .
كوان ئه‌و نوسه‌رانه‌ی زۆر به قووڵی باسیان له گرفته‌كانی ئینسانی كوردی كردووه به هه‌موو خه‌مه‌كانییه‌وه . ئایا چیرۆكی كوردی خه‌می ژنی كردۆته خه‌می خۆی یاوه‌خوود له توانایدا هه‌بووه گرفته‌كانی ژن بباته ئاستێكی باڵاوه . ئه‌وه هه‌ر باس له مافی ئاژه‌ڵان مه‌كه. بۆ نمونه رۆماننوسێكی وه‌ك ” ئانا سوئێل ” رۆمانێكی هه‌یه به‌ناوی ” ڕه‌شه‌ی نازدار ” ده‌رباره‌ی ئه‌سپێك ده‌دوێ كه دواجار ئه‌م ڕۆمانه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی دا هه‌موو دونیای خسته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه و روانینی خه‌ڵكانی ده‌رباره‌ی ئاژه‌ڵان گۆڕی . ئه‌م ڕۆمانه هه‌ر به‌ته‌نیا و به خۆرایی پڕ فرۆشترین ڕۆمانی دونیا نییه، به‌ڵكو ئه‌و پڕ ماناترین ڕۆمانی دونیاشه . له جێگه‌یه‌ك دا ده‌ڵێ ” هیچ ئاینێك نییه به‌بێ خۆشه‌ویستی . خه‌ڵكان ده‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان ده‌رباره‌ی ئایینه‌كانیان بدوێن، به‌ڵام كاتێك ئایینه‌كان فێریان ناكات باشبن و پڕ به‌زه‌یی بن به‌رانبه‌ر به ئینسان و ئاژه‌ڵان، ئه‌وه زۆر جێی شه‌رمه .. ” ئێمه تا ئیستا ئه‌ده‌بێكمان به‌رهه‌م نه‌هێناوه باس له باشبوونی ئینسان بكات .
ئه‌ده‌بێك بۆی نه‌كرێ ئه‌و ئینسانه بگۆڕێت كه هاوزه‌مانی خۆیه‌تی، چۆن بۆی ده‌كرێت بچێته نێو دونیاوه، ئه‌گه‌ر چووش ده‌بێ كه‌ڵكی چی‌یان پێبگه‌یێنێت . نوسه‌رانی ئێمه ته‌نیا ڕوداو ده‌گێڕنه‌وه . من پێم سه‌یره نوسه‌رانی ئێمه ئه‌ده‌بی هه‌موو جیهان ده‌خوێننه‌وه و ته‌ماشای دونیایێك فیلمی ئێره‌وئه‌وێی كلتوره جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن و له ئه‌لفه‌وه تاوه‌كو یای ئه‌زبه‌ر ده‌كه‌ن كه‌چی بۆیان نه‌كراوه كه‌ڵكێكی ئه‌وتۆی لێوه‌ربگرن و بیكه‌نه ئه‌زمونێك بۆ ئه‌وه‌ی فێری ئه‌وه بن چۆن دونیای خۆیانی پێ بخوێننه‌وه . ئه‌و پرسیاره گه‌لێك گرفتاری هه‌یه و به‌پێی ئه‌و كاته‌ش كه تۆ بۆ منت داناوه لێره‌دا جێیده‌هێڵم و ده‌رباره‌ی تاموبۆنی چیرۆكی كوردی ده‌دوێم . كاتێك چیرۆك ناتوانێ سه‌رده‌م و ڕۆژگاری خۆی بناسێ و گرفته‌كانی ڕۆژگاری خۆی زه‌ق ناكاته‌وه ده‌بێ داوای كام تاموبۆنی لێبكه‌ین . من پێموایه چیرۆكنوسانی كورد چ له ڕابردوودا و چ له ئیستاش دا ئه‌و ئه‌زموونه‌یان په‌یدا نه‌كردبێ ئه‌ده‌بێكی ئینسانی قووڵ به‌رهه‌م بهێنن . كام چیرۆكی كوردی هه‌یه ناوی نوسه‌ری پێوه نه‌بێت بناسرێته‌وه .
تاموبۆن كاتێك ده‌خوڵقێت چیرۆكنوسان گرفتی كۆمه‌ڵگاكانی خۆیانیان كردبێته خه‌می گه‌وره‌ی خۆیان . كه‌سانێك دێن و كۆمه‌ڵێك چیرۆك ده‌نوسن و ده‌ڕۆن، له‌گه‌ڵ دور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌بیر ده‌چنه‌وه . بڕوا ده‌كه‌م چیرۆكنوسێكمان نه‌بێ بتوانین به نوێنه‌ری ئه‌ده‌بی كوردی ڕه‌وانه‌ی دونیای ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ین . كه‌سانێك له ده‌ره‌وه به‌چاوی گه‌لێكی سته‌م دیده لێمان ده‌ڕوانن و كاتێكیش له نوسین و كاره‌كانمان ده‌ڕوانن ته‌نیا وه‌كو به‌زه‌یییه‌ك ده‌ست ده‌هێنن به‌سه‌رمانا و هاوخه‌مییمان ده‌نوێنن . ده‌نا بێجگه له مه‌موزینی خانی بڕواناكه‌م چیرۆكێك یان كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی كوردی شك به‌رین بۆی بكرێ دوور له چاوی به‌زه‌یی به كێشه ڕه‌واكه‌ماندا، له‌سه‌ر پێی خۆی ڕابوه‌ستێت . تۆ ته‌ماشای چیرۆكه‌كانی چێخه‌ف بكه، پڕه له تاموبۆنی خه‌مگینییه‌كانی ئینسانی روسی .
هه‌ر ئه‌و تاموبۆیه‌ش ئه‌و هێزه‌ی داوه‌تێ بپه‌ڕێته‌وه بۆ دونیای ده‌ره‌وه و خه‌مگینییه‌كانی سه‌رجه‌م ئینسان له نێو كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان دا بلاوێنێته‌وه. چیرۆكی پیره‌مێرد و زه‌ریای هه‌مه‌نگوای، خه‌مگینی پیره‌مێردێكی ڕاوچی ده‌كاته خه‌مگینییه‌كی ئه‌وه‌نده دیار و گه‌وره كه تۆیه‌كی كوردیش بۆت ناكرێ هاوسۆزی له‌به‌رانبه‌ر نه‌نوێنیت . كاتێك چیرۆك گرفت و خه‌مگینی ئینسانه‌كانی خۆی هه‌ڵنه‌گرێت نه‌ك تاموبۆیێك و هێزێك په‌یداناكات به‌ڵكو له‌گه‌ڵ نوسینیا له گوند و شاره‌كه‌ی خۆشی ناڕواته ده‌ره‌وه و هێزی مانه‌وه‌شی له‌ناو سنور و زه‌مینه‌ی خۆشی دا به‌ره‌و داهاتوو نابێ.
نوسه‌رو وه‌رگێڕ: كه‌ریم په‌ره‌نگ
پ/ زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت نووسینی چیرۆك مه‌شقه بۆ نووسینی ڕۆمان، یان پشووه له نێوان نووسینی ڕۆمانێك و ڕۆمانێكی تردا، تا چه‌ند ئه‌م بۆچوونه ڕاسته، ئایا ئه‌وه‌ی چیرۆك ده‌نوسێت ده‌توانێت ڕۆمانیش بنووسێت، یان به پێچه‌وانه‌وه؟
كه‌ریم په‌ره‌نگ/ چیرۆك و ڕۆمان گێڕانه‌وه‌ن، زۆر ڕه‌گه‌زی هاوبه‌شیان هه‌یه به یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێت و زۆر ڕه‌گه‌زی دیكه له یه‌كیان جودا ده‌كاته‌وه. له چه‌ند شوێنێك بیستوومه و خوێندوومه‌ته‌وه كه مه‌رجی ڕۆمانووسین چیۆكنووسییه. ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌ربازییانه‌یه، ده‌یانه‌وێ بڵێن، ئه‌گه‌ر تۆ جێگری ئه‌فسه‌ر نه‌بووبی نا‌توانیت ببیته ئه‌فسه‌ر. یان ئه‌گه‌ر له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیدا مه‌شقت نه‌كردبێت نا‌توانیت له شه‌ڕدا به‌شدار بیت یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییه، ده‌یانه‌وێت به‌م قسه‌یه بڵێن، ئه‌گه‌ر تۆ خوێندنی بنه‌ڕه‌تیت ته‌واو نه‌كردبێت، ناتوانی بچیته دواناوه‌ندی. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ڕه‌خنه‌گرمان كه‌مه، زۆر له‌و ڕه‌خنه‌گره كه‌مانه‌ش كه‌م ئه‌زموونن و زمانی گه‌لانی ده‌وروبه‌رمان و زمانی جیهانیی نازانن، كه سوود له ئه‌زموونی ڕه‌خنه‌گره‌كانیان وه‌رگرن، واته هه‌ر به زگماك ڕه‌خنه‌گرن، وا هه‌ست ده‌كه‌ن ناچارن هه‌ندێ پێوه‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب دابهێنن، كه له ڕاستیدا هه‌ندێ جار به نوكته ده‌چن، به‌ڵام كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك هه‌مان ئه‌و ڕستانه ئه‌وه‌نده ده‌ڵێنه‌وه به تێپه‌ڕینی كات له ئه‌ده‌بی ئێمه ئه‌و جۆره قسه‌هه‌ڵدانانه ده‌بنه جۆره نۆرمێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌ب.
به‌وه‌ی باشه كه له ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا نۆڤلێت كه‌م نووسراوه و زۆر جێگه‌ی خۆی نه‌گرتووه، یان هه‌ندێ نووسه‌ر نوڤلێت به ژانرێكی به‌رز نازانن، ئه‌گه‌ر نۆڤلێتیش بنووسن هه‌ر به ڕۆمان ناوزه‌دی ده‌كه‌ن، ئه‌گینا هه‌ندێ ڕه‌خنه‌گر داوایان له نووسه‌ران ده‌كرد له پێشدا كورته‌چیرۆك، ئه‌مجا چیرۆك، ئه‌مجا نۆڤلێت و ئه‌مجا خۆیان له قه‌ره‌ی ڕۆمان بده‌ن و بینووسن، واته ژانره‌كانی پێش ڕۆمان وه‌كو پراوه و ڕاهاتن بۆ فێربوونی نووسینی ڕۆمان سه‌یر ده‌كرێن، نه‌ك وه‌كو داهێنانی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌م قسه‌فڕێدانانه نه‌ك ته‌نیا له بواری ڕۆماننووسین، به‌ڵكو له بواره‌كانی دیكه‌شدا بووه‌ته باو، ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕێك توانای به سه‌ر وه‌رگێڕانی ده‌قێكدا نه‌شكێت و كوردییه‌كه‌ی ده‌ستكاریی بكات و زمانێكی شاعیرانه و “پاراو”ی پێ بدات، ئیتر ڕه‌خنه‌گره‌كانمان به وه‌رگێڕانێكی باش ناوزه‌دی ده‌كه‌ن، زۆر ده‌ق هه‌ن به زمانه ئه‌سڵه‌كه‌ش به زمانێكی شاعیرانه نه‌نووسراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زمانی وه‌رگێڕانه كوردییه‌كه‌ی شاعیرانه بوو ئیتر به وه‌رگێڕانێكی باشی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له ڕاستیدا له كاتێكدا ده‌توانین به وه‌رگێڕانێك بڵێین وه‌رگێڕانێكی باش كه هه‌تا ده‌كرێت ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه له ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه‌وه نزیك بێت و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ریش هه‌ردوو زمانه‌كه به باشی بزانێت و دێڕ به دێڕ و وشه به وشه‌ی ده‌قه‌كان به‌راورد بكات ئه‌مجا حوكمی ئه‌وه بدات ئه‌و ده‌قه باش یان خراپ وه‌رگێڕدراوه. ئێمه له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌ی جیاواز ده‌بینین، مرۆڤی وا هه‌یه به چه‌ند ڕسته‌یه‌ك ڕووداوێكی گه‌وره ده‌گێڕێته‌وه، مرۆڤی وا هه‌یه ڕووداوێكی بچووك به تێروته‌سه‌لیی و سه‌رومڕیی ده‌گێڕێته‌وه و زۆر شتی دیكه‌شی بۆ زیاد ده‌كات، به‌وه‌ی فۆكوسی گێڕانه‌وه‌كه ته‌نیا له كرۆكی ڕووداوه‌كه‌دا چڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو وه‌سفی ده‌وروبه‌ر و كه‌ش و جل و به‌رگ و سیما و جووڵه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان ده‌كات.
من ناتوانم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌م كه چیرۆك و ڕۆمان دوو ژانری جیاوازن، له كۆتاییدا چیرۆك و ڕۆمان گیڕانه‌وه‌ن، به‌ڵام چیرۆك كورته، چڕه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه زمانه‌كه‌شی چڕه، بواری به‌تاڵیی و لادان نادات. به‌ڵام ڕۆمان درێژه، ده‌رفه‌ت بۆ ڕۆماننووس ده‌ڕه‌خسێ گه‌مه به زمان بكات، له خه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه لابدات، ڕوونكردنه‌وه بدات، زمانێكی شیعریی یان زمانی ڕۆژانه به‌كار بهێنێت، ته‌كنیكی جیاواز به‌كار بهێنێت، بۆ نموونه ڕۆماننووس ده‌توانێت ڕۆمانێكی مێژوویی بنووسێت، به‌ڵام ئه‌مه له چیرۆكدا كه‌متر شیاوه. ئه‌گه‌ر چیرۆكنوو‌سین پێوه‌ر بێت بۆ فێربوونی نووسینی ڕۆمان ئه‌وا ده‌بێ بڵێی، ئه‌لیس مۆنرۆ له ساڵی ١٩٥٠ه‌وه، واته ٥٧ ساڵه چیرۆك ده‌نووسێ هه‌تا ئێستا فێری ڕۆماننووسین نه‌بووه، یان ده‌بێ بڵێین خۆرخێ لویس بۆرخه‌س به درێژایی ژیانی مه‌شقی چیرۆك‌نووسیی كرد و فێری نووسینی ڕۆمان نه‌بوو. یان هه‌موو ئه‌و ڕۆماننووسانه‌ی هه‌رگیز له ژیانیاندا چیرۆكیان نه‌نووسیوه ڕۆمانه‌كانیان خراپن، له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشووتر باش به چیرۆك مه‌شقیان نه‌كردووه، ڕه‌نگه ئومبیرتۆ ئێكۆ زه‌قترین نموونه بێت كه حه‌وت ڕۆمانی نووسیوه و ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم تاقه چیرۆكێكی نه‌نووسیوه. هاینریش بوێل ده‌ڵێ: “زۆر حه‌ز ده‌كه‌م جارێكی دیكه كورته‌چیرۆك بكه‌مه ‹چه‌ق›. به‌ڵام كاتێ هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌مه بكه‌م، هه‌میشه ده‌رگیری نموونه‌كانی چنین ده‌بم.”له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ری چیرۆك زۆر بچووكه، زۆر جار ڕووداوه‌كه‌ش كورته، ئه‌مه بۆ كاراكته‌ره‌كانی چیرۆكیش ڕاسته كه ده‌بێ له ته‌نیا كه‌سێك یان ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می كاراكته‌ر پێك دێت، چیرۆك فۆكوسی ده‌خاته سه‌ر ڕووداوی كاراكته‌رێك و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری.
ڕایه‌ڵه‌ی گێڕانه‌وه‌ش به‌رفراوان نییه و ئاڵۆز نییه، به‌ڵكو له لای شته جه‌وهه‌رییه‌كان ده‌مێنێته‌وه. ئێمه به هه‌ڵه‌دا ده‌چین ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ڕێژیمان بۆ ڕۆمان نه‌كردبێت و ڕۆمان به چیرۆكێكی درێژكراوه تێ بگه‌ین. له به‌ر ئه‌وه‌ی به داخه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ خوێنه‌ری چیرۆك له ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا كه‌م ده‌بێته‌وه، ئێستا زۆر چیرۆكنووس ڕوویان له ڕۆماننووسین كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو چیرۆكنووس جێده‌ستیان دیار بووبێت و جیگه‌یه‌كی شایانیان له ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا گرتبێت و توانایان به سه‌ر ئه‌م ژانره‌دا شكابێت، خوێنه‌ری وریا هه‌ست ده‌كات هه‌ندێ له‌م ڕۆمانانه چیرۆكی به زۆر درێژكراوه‌ن. واته مادام چیرۆكنووسێكی باش بوو ده‌بێ ڕۆماننووسێكی باشیش بێت، تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بین گه‌ر له بڕوایه‌دا بین گێڕانه‌وه وه‌كو پله‌ی سه‌ربازیی وایه و ده‌بێ به بچووك ده‌ست پێ بكه‌ین و به‌ره‌به‌ره پله و پایه‌مان به‌رزتر ببێته‌وه، واته چیرۆك وه‌كو په‌یژه‌یه‌ك سه‌یر بكه‌ین كه به سه‌ریدا به‌ره‌و به‌رزتر واته ڕۆمان سه‌رده‌كه‌وین.
من له‌و بڕوایه‌دام شاعیر هه‌یه، وه‌كو شێركۆ بێكه‌س، به شیعر گوزارشتی له هه‌ستی ده‌كرد و پێویستی به‌وه نه‌بوو شیعر وه‌كو مه‌شق بۆ نووسینی ژانرێكی دیكه سه‌یر بكات، چیرۆكنووس هه‌یه، به ته‌كنیكی چیرۆك گوزارشت له خۆی ده‌كات و پێویستی به‌وه نییه چیرۆك وه‌كو مه‌شق بۆ نووسینی ته‌كنیكێكی دیكه سه‌یر بكات، من نه وه‌كو مه‌شق له چیرۆك ده‌ڕوانم، چونكه چیرۆكی ڕاسته‌قینه و جیدی هیلاكییه‌كی زۆری ده‌وێت، نه وه‌كو پڕكه‌ره‌وه‌ی كاتی حه‌سانه‌وه‌ی نێوان ڕۆمانێك و ڕۆمانێكی دیكه‌ی ده‌بینم، چونكه داواكارییه‌كانی نووسینی چیرۆكی باش له داواكارییه‌كانی نووسینی ڕۆمان قورسترن. چڕكردنه‌وه‌ی توانا بۆ نووسینی چیرۆك له هه‌وڵدان بۆ نووسینی ڕۆمان كه‌متر نییه، چیرۆكنووس ده‌بێت له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كدا ڕووداوێك، كاره‌كته‌رێك یان چه‌ند كاراكته‌رێك، زمان، گێڕانه‌وه خه‌ست بكاته‌وه، لێره‌دا مه‌به‌ستم له چیرۆكی مینی‌ماڵ نییه، چونكه من چیرۆكی مینی‌ماڵ نه به چیرۆك ده‌زانم، نه ده‌یخوێنمه‌وه. به‌ڵام ناكرێ ڕۆمانێكی ٢٠٠-٣٠٠ لاپه‌ڕه‌یی به‌و زمانه چڕه بنووسرێت، كاره‌كته‌ر كه‌م بكرێته‌وه، ڕووداو بۆ ئاستێكی بچووك سنوردار بكرێت، ڕۆمان زۆر جار به‌تاڵیی تێ ده‌كه‌وێت، كرۆنۆلۆژیای ڕووداوه‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه چیرۆكنووس ناتوانێت هاوكات ڕۆماننووسیش بێت یان به پێچه‌وانه‌وه، به‌های ئیستاتیكی چیرۆكه‌كانی ئێرنست هێمه‌نگوه‌ی، ئیتالۆ كالڤینۆ، هاینریش بوێل، تۆماس مان له ڕۆمانه‌كانیان كه‌متر نین. به‌ڵام ئێمه ناتوانین بانگه‌شه‌ی هه‌مان به‌های ئیستاتیكی بۆ چیرۆكه‌كانی فرانتس كافكا یان جه‌یمس جۆیس بكه‌ین، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر كافكا هه‌زار چیرۆكی تریشی بنووسیایه و ڕۆمانه‌كانی (وه‌رگۆڕان)، (قه‌ڵا)، (ئه‌مه‌ریكا)، (بڕیاری دادگا)ی نه‌نووسیبایه ئێستا ئێمه نه‌مان ناسیبایه، یان جه‌یمس جۆیس جگه له پانزه چیرۆكه‌كه‌ی ده‌یان چیرۆكی تری بنووسیبایه و ڕۆمانه‌كانی (ئۆله‌سیس)، (وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند له تافی لاوی‌دا)، (ده‌بلینییه‌كان) یان (فینگه‌نس وه‌یك)ی نه‌نووسیبایه ئێستا له لای ئێمه ناوێكی نائاشنا ده‌بوو.
چیرۆكنووس: سیامه‌ند هادی
ئه‌وكاته‌ی ده‌ڵێین سیمایه‌كی دیاری چیرۆكی پێش ڕاپه‌ڕین، خستنه‌ڕووی بابه‌تی گشتی بوون و به‌نێو ڕوانین و ئه‌ندێشه‌ی تاكدا ڕۆنه‌چوون، مه‌به‌ست له‌و تایپه دیاره‌یه كه زۆربه‌ی چیرۆكنووسان ئیشیان له‌سه‌ر كردووه، چونكه چیرۆكنووسیش هه‌یه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕوانینه‌وه.
سیامه‌ند هادی/ سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه ئه‌و گوتاره ده‌سته‌جه‌معییه‌ی وه‌ك سیمایه‌ك به‌و ده‌قانه‌وه دیاره، به‌وه‌ی خۆیان خستووه‌ته جێگه‌ی هه‌موان و له‌بری گشت ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌وه نییه. ئه‌وه گرنگ نییه تۆ له چ بابه‌تێك ده‌دوێیت، به‌ڵكو گرنگ چۆنێتی خستنه‌ڕووی بابه‌ته‌كه‌یه، كه تا چه‌ند ڕوانینێكی تایبه‌تی و خودی به بابه‌ته‌كه ده‌به‌خشیت. ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌لومه‌جی قۆناغی ده‌قه‌كانیش له‌به‌رچاو بگرین، كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و كولتووری سه‌رده‌مێكی دیاریكراوه، پێویسته ئه‌وه بزانین هیچ سه‌رده‌مێك به‌تاڵ نییه له‌و هه‌لومه‌جانه، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك جیاوازیدا له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر. بێگومان نووسه‌ران له هه‌موو سورده‌مێكدا به ئه‌ركی خۆیان زانیوه، كه له‌بری هه‌موان ده‌نگ هه‌ڵبڕن و به‌رگری له‌و به‌هایانه بكه‌ن كه سیمای مرۆڤبوون و هاووڵاتیبوون ده‌به‌خشنه ئێمه، كه به قه‌ولی (ئه‌لبێر كامۆ) ژیان بێ بوونی ئه‌و به‌هایانه هیچ مانایه‌كی نابێت. له‌وێوه ده‌كه‌ونه دژایه‌تی كۆمه‌ڵێك دیارده كه ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و به‌هایانه. له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هه‌میشه چه‌ند شتێك هه‌ن بۆ نووسه‌ران كه به‌رگرییان لێ بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ناتوانین گرفته‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی نووسین بگه‌ڕێنینه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه قسه‌كردنه له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی هونه‌ریانه‌ی بابه‌ته‌كه. بابه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌ی له‌باره‌یانه‌وه ده‌دوێین، له ده‌وری خۆشه‌ویستی و هه‌ژاری و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و دابونه‌ریتی كۆنخواز و سته‌مكاری سوڕاونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و بابه‌تانه له چیرۆكی جیهانیدا بگه‌ڕێین، ئه‌وا چه‌ندین نموونه‌ی ده‌دۆزینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه نووسراون و تا ئێستاش ئێمه پێیان سه‌رسامین. كه‌واته گرفته‌كه له بابه‌تدا نییه، به‌ڵكو گرفته‌كه بۆ چه‌ند لایه‌نێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆر به كورتی ئاماژه‌یان پێ بده‌م.
١- به شێوه‌یه‌ك ته‌ماشای زمان كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به ته‌نها ئامڕازێك بێت بۆ گوزارشتكردن، له كاتێكدا زمان بوونێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و هه‌ڵگری چه‌ندین مانا و ده‌لاله‌ت و ئاماژه‌یه.
٢- زۆرجار به شێوه‌یه‌كی ئاسایی بابه‌تی چیرۆكه‌كه باس كراوه و هیچ گرنگییه‌كی به‌رچاو به ته‌كنیك نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش وای كردووه ده‌قه‌كان گێڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌قلیدییان هه‌بێت.
٣- زۆربه‌ی ده‌قه‌كان خاوه‌نی گرێچنێكی ئه‌رستۆیی بوون (سه‌ره‌تا و لوتكه و كۆتایی)، ئه‌وه‌ش له دووباره‌بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا خوێنه‌ر بێزار ده‌كه‌ن.
٤- زۆربه‌ی چیرۆكنووسانی كورد ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ناتوانن له خستنه‌ڕووی بابه‌ت و كه‌سێتییه‌كاندا بێلایه‌ن بن، به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵێكی ئایدیۆلۆژی بابه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و كه‌سێتییه‌كانیش له‌ژێر ڕكێفی خۆیاندا ئاڕاسته ده‌كه‌ن.
٥- له خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌دا، بێ ئه‌وه‌ی خۆمان ماندوو بكه‌ین و بیربكه‌ینه‌وه، به ئاسانی هه‌موو مه‌دلول و مه‌به‌ستی ده‌قه‌كان ده‌گاته ئێمه، چونكه له‌نێو ده‌قه‌كاندا هه‌موو شته‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕاسته‌وخۆ ڕوون كراونه‌ته‌وه و پێویست به گه‌ڕان و ڕاڤه‌كردن ناكات.
٦- له‌و جۆره ده‌قانه‌دا نووسه‌ر خاوه‌نی په‌یامه، هه‌ربۆیه ئه‌و په‌یامه له ڕێگه‌ی بابه‌تێكه‌وه ده‌كرێته سه‌نته‌ر و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری ده‌ق له خزمه‌تی ئه‌و په‌یامه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
٧- چیرۆكنووسانی ئێمه له‌ژێر كاریگه‌ریی شه‌پۆلێكی ئایدیۆلۆژیدا زیاتر گرنگییان به ناوه‌رۆكی ده‌ق ده‌دا و ته‌كنیك و فۆرمی چیرۆكیان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر فه‌رامۆش كردبوو، ئه‌وه‌ش وای كردبوو چیرۆكه‌كان شێوه‌یه‌كی حیكایه‌تئامێز وه‌ربگرن.
٨- زۆرێك له‌و چیرۆكنووسانه هه‌وڵیان داوه به‌پێی خواست و داواكاری جه‌ماوه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه بنووسن، به‌و واتایه‌ی ببنه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی خوێنه‌ران و ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، ئه‌مان ده‌ریببڕن.
٩- ئه‌و نه‌وه‌یه مامه‌ڵه‌یه‌كی ڕاسته‌خۆیان له‌گه‌ڵ واقیعدا كردووه و هه‌وڵیان داوه واقیع وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه بگوێزنه‌وه بۆ نێو ده‌ق.
١٠- زۆر به كه‌می ئه‌ندێشه و كێشه تایبه‌تییه‌كانی تاك كراونه‌ته بابه‌ت، به‌ڵكو زیاتر ئیش له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه كراوه كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی تاك.
جگه له‌م خاڵانه، چه‌ند ورده‌كارییه‌كی تریش هه‌ن كه ئه‌و شێوه سیمایه‌یان به ده‌قه‌كانی ئه‌و نه‌وه‌یه به‌خشیوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چه‌ند چیرۆكنووسێك یان چه‌ند ده‌قێك هه‌ن كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیمایه ده‌چنه ده‌ره‌وه.
چیرۆكنووسانی پاش ڕاپه‌ڕین به حوكمی ئه‌و فه‌زا جیاوازه‌ی هاته كایه‌وه، زیاتر به ڕووی ئه‌ده‌بی خۆرئاوادا كرانه‌وه و توانییان له ده‌قه‌كانیاندا گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌دا بهێنن كه وه‌ك سیمایه‌ك بۆ نه‌وه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێدان، به‌ڵام دیسان هه‌ندێك ورده‌كاریی دیكه سه‌ریانهه‌ڵدا كه چه‌ند ئیشكالیه‌تێكی له‌نێو ده‌قه‌كانی ئه‌وانیشدا دروست كردووه. ڕاسته ئه‌وان زیاتر گرنگییان به ڕوانینه تایه‌تییه‌كانی تاك دا و گه‌ڕانه‌وه بۆ كێشه تایبه‌تییه‌كانی تاك، به‌ڵام ئه‌و كاره وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی پێشتر ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه‌ش وای كردووه هه‌ندێك كێشه‌ی دیكه بۆ ده‌قه‌كان دروست بكه‌ن، كه جێگه‌ی له‌سه‌روه‌ستانه. زۆرجار ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده به چڕی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ تاك، به ته‌واوی فه‌زای ده‌ره‌وه‌ی فه‌رامۆش كردووه و چیرۆكه‌كه له ڕووی ڕوانینه‌وه مه‌ودایه‌كی زۆر ته‌سكی وه‌رگرتووه و زیاتر ڕۆچوون بووه به ده‌وری ئه‌ندێشه‌كانی تاكدا، بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و ته‌كنیكانه بكه‌ین كه چیرۆكنووسی ئێمه پێیان نووسیوه، له چیرۆكی جیهانیدا گه‌لێك چیرۆكی داهێنه‌رانه‌یان پێ نووسراوه، به‌ڵام زۆرجار لای ئێمه كێشه‌ی درووست كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و زمانه ساده و ئاساییه‌ی چیرۆكی نه‌وه‌ی پێش ڕاپه‌ڕیندا، لای هه‌ندێك له چیرۆكنووسانی پاش ڕاپه‌ڕین هه‌وڵ دراوه زمانێكی شیعری و تا ڕاده‌یه‌كیش ئاڵۆز به‌كار بهێنرێت، كه ئه‌وه‌ش گه‌لێك جار زیانی به ده‌قه‌كان گه‌یاندووه. كاتێك زمانێكی شیعری به شێوه‌یه‌كی وه‌سفئامێز وێنای ڕوانینه‌كانی ڕاوی یان كاراكته‌رێك ده‌كات، كات ده‌وه‌ستێت و مه‌ودای جوڵه‌ش زۆر ته‌سك ده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌ق له په‌خشانێكی ئه‌ندێشه‌ئامێز نزیك ده‌كاته‌وه، كاریگه‌ریی ئه‌و جۆره ده‌قانه ئێستا به چیرۆكی نه‌وه‌ی نوێوه ده‌بینرێت. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و شێوه ساده و ئاساییه‌ی له خستنه‌ڕووی بابه‌تی زۆرێك له ده‌قه‌كانی پێش ڕاپه‌ڕیندا ده‌بینرێن، هه‌ندێك له چیرۆكنووسانی پاش ڕاپه‌ڕین به شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ئاڵۆز بابه‌ته‌كانیان ده‌خسته‌ڕوو، كه خۆشیان نه‌یانده‌زانی چۆن كۆتایی پێبهێنن. دیاره دواتر خۆشیان هه‌ستیان به‌وه كرد، هه‌ربۆیه گۆڕانكارییان به‌سه‌ر چۆنێتی خستنه‌ڕووی بابه‌ته‌كانیاندا هێنا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ورده‌كاریانه‌ی وه‌ك گرفت له چیرۆكی پاش ڕاپه‌ڕیندا ده‌بینرێن، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌وه‌یه گۆڕأنكارییان له ده‌قدا نه‌خوڵقاندبێت. چیرۆكنووسانی پاش ڕأپه‌ڕین به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ زمان و بابه‌ت و گێڕانه‌وه و كاراكته‌ر و ورده‌كارییه هونه‌رییه‌كانی تری ده‌قدا كرد و چه‌ند ته‌كنیكێكی چیرۆكیان تاقیكرده‌وه، كه ئه‌وانه‌ش چیرۆكی كوردی‌یان له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر گوێزایه‌وه. ئه‌و شێوه گوتاره ده‌سته‌جه‌معییه‌ی لای زۆرێك له چیرۆكنووسانی پێش ڕاپه‌ڕین ده‌بینرێت، كه ده‌یانویست وه‌ك ده‌نگی هه‌موان خۆیان نمایش بكه‌ن و په‌سه‌ندكراوی زۆرینه بن له ڕووی گوتاره‌وه، به ته‌واوی لای نه‌وه‌ی پاش ڕاپه‌ڕین كاڵ بووه‌وه و ده‌قی نوێ زیاتر به‌نێو ڕوانین و دونیابینی تاكدا شۆڕبووه‌وه. لێره‌شه‌وه چیرۆكی ئه‌م نه‌وه‌یه خۆی له كۆمه‌ڵێك ڕووداوی ده‌وروبه‌ر و گشتی قوتار كرد و سه‌رقاڵ بوو به ڕوانین و ئه‌ندێشه‌ی تاكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی و دونابینی تایبه‌تی خۆی نمایش بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك چۆن هه‌ندێك گرفت له چیرۆكی زۆرێك له نه‌وه‌ی پێشوودا هه‌ست پێ ده‌كه‌ین، به هه‌مان شێوه ده‌قه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك گرفتن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسه‌كه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ تاك، به ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه ده‌وه‌ستین، تا بزانین ئه‌و شێوه ئیشكردنه چ جۆره ئه‌نجامێكی لێ كه‌وته‌وه. زۆرێك له چیرۆكنووسانی ئه‌م نه‌وه‌یه له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاسته‌وخۆییه‌ی پێشوودا له لایه‌ك و خه‌ونی به‌جیهانیكردنی ده‌قه‌كانیان له لایه‌كی تره‌وه، هه‌وڵیاندا هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له كولتوور و لۆكاڵیبوون نزیكیان ده‌خاته‌وه، خۆیانی لێ به‌دوور بگرن، به‌وه‌ش ده‌قه‌كانیان له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كولتووری و لۆكاڵی داماڵرا. ئه‌و شێوه ڕوانینه تا ئێستاش درێژ بووه‌ته‌وه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی به‌سه‌ر ده‌قی زۆرێك له چیرۆكنووسانه‌وه ده‌بینرێت. ئه‌گه‌ر چیرۆك و ڕۆمانی زۆرێك له‌و نه‌وه‌یه بخوێنینه‌وه، ده‌بینین ناوی كه‌سێتییان تێدا نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت دوورن له‌و ناوانه‌ی ئێمه هه‌مانه، ناوی ناوچه و شار و هیچ شتێكی ئه‌وتۆیان تێدا نییه كه ئێمه بتوانین بیبه‌ستینه‌وه به ئێره‌وه.
ڕاسته هه‌ندێك له‌و ده‌قانه له ڕووی هونه‌ری و بابه‌ته‌وه چیرۆكی سه‌رنجڕاكێش و بێ گرفتن، به‌ڵام زۆر جار وه‌ك ده‌قێكی هه‌ڵواسراو ده‌رده‌كه‌ون و دوور ده‌كه‌ونه‌وه له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئێمه. هه‌موو ئه‌وه ده‌زانین كه نووسه‌ران خه‌ونی تێپه‌ڕاندنی هه‌موو سنووره‌كانیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌موو جیهان بنووسن، به‌ڵام خۆ به‌جیهانیبوونی ده‌قێك ناكاته به‌تاڵكردنه‌وه‌ی له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و نووسه‌ری ده‌قه‌كه‌ی تێدا نووسیوه. ئێمه په‌روه‌رده‌ی كولتوورێكین و به‌نێو چه‌ند ڕووداوێكدا گوزه‌رمان كردووه، كه هه‌ڵگری چه‌ندین گرفت و جوانی و ناشیرینی و دژیه‌ك و وێنه‌ی جۆراوجۆرن، هه‌رچییه‌ك بكه‌ین ناتوانین زیهنی خۆمان له‌وانه به‌تاڵ بكه‌ینه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و فه‌زایه ده‌ق به‌رهه‌م بهێنین.
له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كاندا بوو جارێك چاوپێكه‌وتنێكی (تاهیر بن جه‌للون)م خوێنده‌وه، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا وتبووی (جیهانیبوونی ده‌قێك له لۆكاڵیبوونیه‌وه‌یه‌تی)، ئه‌و كاته زۆر به لامه‌وه سه‌یر بوو نووسه‌رێك به‌و شێوه‌یه بیر بكاته‌وه، به‌ڵام دواتر ڕاستیی ئه‌و قسه‌یه‌م بۆ ده‌ركه‌وت. هه‌موو نووسه‌رانی دونیا ئیش له‌سه‌ر ڕووداو و كاره‌سات و شوێن و ناوی تایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن و هیچ گرفتێكیان بۆ خوێنه‌ران دروست نه‌كردووه، ئیتر نازانم بۆ ئێمه به‌و شێوه‌یه دوورده‌كه‌وینه و له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خۆمان ده‌ترسین؟ لێره‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه گرفت نییه تۆ چ بابه‌ت و ڕووداو و شوێن و كاتێك هه‌ڵده‌بژێریت بۆ نووسینی ده‌قێك، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و ده‌قه ده‌گێڕیته‌وه و به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی ده‌قدا ده‌كه‌یت. هه‌ندێكجار ده‌بینین كاره‌سات و ڕوودای گه‌وره كراوه‌ته بابه‌تی ده‌قێك و نه‌شیتوانیوه ببێته ده‌قێكی سه‌رنجڕاكێش، له كاتێكدا له‌سه‌ر بابه‌ت و ڕووداوی ئاسایی و بچووك، ده‌قی زۆر باڵا و داهێنه‌وانه نووسراوه. هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌وێته سه‌ر باكگراوندی ڕۆشنبیری نووسه‌ر و توانا و سه‌لیقه‌ی له گێڕانه‌وه و چۆنێتی مامه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ده‌قدا، كه تا چه‌ند ده‌توانێت ده‌قێكی هونه‌ریانه بخوڵقێنێت. ئه‌وه بابه‌ت نییه گرفت بۆ ده‌ق دروست ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه چۆنێتی گێڕانه‌وه و خستنه‌ڕووی ده‌قه‌كه‌یه له ڕووی هونه‌رییه‌وه.
پ/ كه باس له قۆناغه‌كانی چیرۆكی كوردی ده‌كه‌ین، به‌سه‌ر دوو قۆناغدا دابه‌ش ده‌كرێت (حیكایه‌ت وبه‌سه‌رهاتی لادێ، له چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ی شار) زۆر جار چیرۆكی (چای شیرینی حسێن عارف)یش به سه‌ره‌تای چیرۆكی شاریانه‌ی كوردی داده‌نرێت.
عه‌بدوڵاتاهیر: مه‌رج نییه ئه‌م قۆناغبه‌ندییه وه‌ك یاسای لێبێت، هه‌موو دنیای چیرۆكی كوردیی پێ بخوێنرێته‌وه، یا بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك وهه‌موو ئه‌زمونێك بلوێت. دوای ڕاپه‌ڕین وتا ئێستا گۆڕانكاریی زۆر به‌سه‌ر هونه‌ری گێڕانه‌وه‌ی كوردیدا هاتووه، ده‌كرێت له چه‌ندین ده‌روازه‌ی تره‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی كوردی بچین. له ڕۆمانی توركیدا دوانه‌ی لادێ و شار ئه‌بینرێت و له ڵیكۆڵینه‌وه‌یشدا به‌رچاو ئه‌كه‌وێت، به‌ڕاستیش ئه‌زموونی ڕۆمانی شار و ڕۆمانی لادێ ده‌خوێنینه‌وه، له‌م نێوانه‌دا ڕۆمانی وا ئه‌بینیت هه‌ردووی له‌خۆ گرتووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه باسی هیجره‌ت له گونده‌وه بۆ شار ده‌كه‌ن، له‌م چه‌شنه‌دا ڕۆماننوس ناچارئه‌بێت باسی ڕابردوو و ئێستای كه‌سه‌كانی ڕۆمانه‌كه بكات، واته ڕابردووی له گوندا و‌ئێستا و ئاینده‌ی له شاردا، له یادمان نه‌چێت توركیا شاری هه‌یه، به هه‌موو مانای شار، كه كه‌سه‌كان تووشی نامۆیی ودله‌ڕاوكێ ده‌كات. لاموایه لێكۆڵه‌ری كورد له‌م ڕووه‌وه په‌نایشی بۆ ڕه‌خنه‌ی توركی وعه‌ره‌بی بردووه، هه‌ندێك جار دابه‌زاندنی بۆچوونی ڕه‌خنه‌یی ئه‌وانی دی به وریاییه‌وه نه‌بێت، به هه‌ندێك زیاده‌ڕۆییدا ئه‌مانبات، به‌تایبه‌ت كه دێین و بۆ زه‌مینه‌یه‌كی جیاواز ئه‌یانگوێزینه‌وه. ئه‌م قۆناغبه‌ندییه هه‌ندێك ڕاستیی تێدایه، خۆ ده‌كرێت چه‌ندین خه‌سڵه‌تی تر هه‌ن، چیرۆكی كوردی‌یان پێ بخوێنرێته‌وه.
پ 9/ بۆچی زۆربه‌ی نووسه‌رانی ئێمه به‌شیعر ده‌ستپێده‌كه‌ن و دواتر په‌ل بۆ نووسینی ڕۆمان ده‌به‌ن و چیرۆكنووس له‌و نێونده‌دا زۆر كه‌مه،
عه‌بدوڵاتاهیر: وای بۆ ناچم هه‌موو شاعیران و نووسه‌رانی ئێمه وازیان له چیرۆك وشیعر ونووسینی تر هێنابێت و ڕوویان كردبێته ڕۆمان، چونكه شاعیران ونووسه‌رانی ئێمه ئه‌وه‌نده زۆرن به‌قه‌د سوپایه‌كی ئێجگار گه‌وره ده‌بن، گه‌ر به‌و گشتگیرییه بوایه ئێستا له ڕووی چه‌ندایه‌تیشه‌وه بوایه ڕۆمانێكی زۆرمان ئه‌بوو. باوه‌ڕ ناكه‌م چیرۆكیش ئه‌وه‌نده هونه‌رێكی ئاسان بێت هه‌روا به خشكه‌یی بۆ ڕامكردنی بچین.