ماكرۆن چی گوت؟ … كاوه هادی
له سالی ٢٠٠٣ خانمێكی زۆر خۆشه‌ویست و مرۆڤدۆست به نێوی ئانالیند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سوید بوو ، ئه‌م خانمه رۆژێك له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی نێوجه‌رگه‌ی شاری ستۆكهۆڵمدا ، له لایه‌ن كه‌سێكی ده‌رون نه‌خۆش به‌ر چه‌قۆدرا و بێكه‌سكوژكرا . ئه‌و رۆژه سه‌رتاپای خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ده‌تگوت خۆڵی مردویان به‌سرداكراوه ، خه‌ڵك توند و توڕه ، زۆركه‌س داویان ده‌كرد ئه‌م به‌ره‌ڵاییه به‌سه ، ئاخر چۆن وه‌زیر یان سه‌رۆك وه‌زیران به‌بێ پاسه‌وان دێن و ده‌چن ؟ ئاخر چه‌ند كه‌سی خۆشه‌ویست و گرنگی كه له‌ده‌ست بده‌ین هه‌تا چاوتان ده‌كرێته‌وه ، تكایه ئه‌م بێ سه‌روبه‌رییه ڕاگرن و چی دی سوێ به دڵماندا مه‌كه‌ن . دوای چه‌ند ڕۆژی ماته‌مینی و دامركانه‌وه‌ی توڕه‌یی و ڕقوكینه‌ی خه‌ڵك ، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید كه له هه‌موو كه‌سێك غه‌مبارتر و دڵشكاوتر بوو به‌و كۆسته ، ئاوا وه‌ڵامی خه‌ڵكی دایه‌وه … ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ژیانی خه‌ڵكی خۆشتر بكه‌ین و چاره‌سه‌ری باشتر بۆ كه‌سه نه‌خۆشه‌كان دابین بكه‌ین ، كه‌سێك كه باری ده‌رونی ناته‌ندروسته نابێت ئێمه بگۆڕێت ، ئه‌م ئازادی ودیموكراتیه كه به‌سه‌دان ساڵ به‌ده‌ستهاتوه ئاوها به‌سانایی له‌ده‌ستی ناده‌ین ، ئێمه‌به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م ئازادی و كرانه‌وه‌یه ، چۆن ژیاوین هه‌رئاوهاش ده‌ژین ، هیچ شتێك یه‌ك هه‌نگاو نامانگه‌ڕێنێته‌وه به‌ره‌و پاش ….. ئه‌م گوتانه‌ی یۆران پێرشۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و ده‌مه‌ی سوید هیچ جیاوازیه‌كی نییه له‌و گوتانه‌ی كه سه‌رۆك ماكرۆن فه‌رموی ، له پاش كوژرانی مامۆستایه‌كی فه‌ره‌نساوی له لایه‌ن كه‌سێكی ده‌رون نه‌خۆشی مێشك بۆگه‌نه‌وه …. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له مۆسیقا و سه‌ما له وێنه‌كێشان و كاریكاتێر ، ئێمه مێژو فێری مناڵه‌كانمان ده‌كه‌ین ، كه‌سانی ده‌رون نه‌خۆش ناتوانن ئێمه بگۆڕن ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچیان كردوه بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت خۆیان بگونجێنن له ته‌ك ئه‌م ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌دا . ئه‌مانه‌و چه‌ند رسته مرواری دی ، ته‌واوی گوته‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه بووه . ئیدی ئۆردوغانی كوردكوژی داخ له دڵ بۆ ئاوها قوشقی بووه ، مالومه كه مه‌رامی سیاسی له پشته‌وه‌یه ، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته جوانانه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن و وڵاتی فه‌ره‌نسایه به‌رامبه به دۆزی كورد ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و پشتگیریه سه‌رسختانه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌یكات له كوردانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵموزۆره‌ی ئۆردوغانی ره‌گه‌زپه‌رست ، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ماكرۆن و مامۆستاكه و چارلی هێبدۆی وێنه‌كێش هیچ كامیان سوكایه‌تیان به ئیسلام و پیام هێنه‌ری كردوه؟ یان ئه‌وه قورئان و گوته‌كانی موحه‌مه‌ده كه سوكایه‌تی به خۆیان و شوێنكه‌وتوانی ئه‌م ئاینه ده‌كه‌ن
ئێوه دادوه‌ر بن له نێوان من و ئه‌م چه‌ند روداوانه‌دا كه به‌رده‌وام زانا موسڵمانه‌كان ، له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه به‌شانازیه‌وه ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه ، چۆن ده‌كرێت كه‌سێك بۆنخۆش و نازدار بێت ؟ كه له یه‌ك شه‌ودا سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ نۆ خانمدا بكات ، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌گرماوێك نه مه‌سینه ئاوێكی هه‌بێت ؟ به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سه خۆی ده‌ڵێت … له دوای گو كردنێكی تێروته‌سه‌ل بۆتهه‌یه به سێ به‌رد ته‌نها به سێ به‌رد پاشه‌ڵت پاك بكه‌یته‌وه ، داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌م وشه بێ له‌زه‌تانه به‌ڵام ئه‌م قسانه له‌م ئاینه‌دا ناویان حیكمه‌ت و فه‌توا و ئه‌حكامه . چۆن ده‌كرێت كه‌سێك نمونه‌ی ره‌وشت به‌رزیی بێت و مناڵێكی نۆساڵان ماره‌بكات ؟ یان ژنی كوڕه‌كه‌ی له خۆی ماره‌بكات ؟ جا ئه‌و كوڕه‌كوڕی خۆی بێت یان كوڕی هه‌ڵگیراوه‌بێت چ جیاوزیه‌كیان هه‌یه؟
چۆن ده‌كرێت كه‌سێك به دادپه‌روه‌ر و دڵپاك و به‌سۆز ناسرابێت ، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ند دانه هوشترێكی دزراو ، سێ چوار مروڤ پارچه پارچه بكات و چاویان هه‌ڵكۆڵێت ، ئه‌م دزانه به‌رده‌وام هاوركه‌ن بۆ چۆڕه ئاوێك ، به‌ڵام ئه‌م په‌یام هێنه‌ره‌ی خودا ، ته‌نانه‌ت چۆڕه ئاوێكیان پێ نه‌دات هه‌تا مردار ده‌بنه‌وه ؟ ئه‌مانه‌و سه‌ده‌ها باسوخواسی پڕ له كۆمیدیا و تراژیدیا هه‌ن له‌م ئاینه‌دا كه هونه‌رمه‌ندان و به‌هره‌داران ده‌توانن سودی لێ ببینن ، بۆ وانه وتنه‌وه بۆ هونه‌ر و شانۆ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست له ئاینده‌دا
ئه‌مه چه‌ند دڵۆپێكه له‌و ده‌ریا سه‌یر و سه‌مه‌ریه كه‌ناوی لێ نراوه دواهه‌مین ئاین بۆ گه‌لانی سه‌ر روی زه‌وی ، كاتێك مه‌لا و زاناموسڵمانه‌كان ئه‌م شتانه باس ده‌كه‌ن ده‌بێته شانازی و سه‌روه‌ری لای موسڵمانان ، به‌ڵام جگه له خۆیان هه‌ركه‌سێكی دی باس له‌م شتانه بكات ، له شه‌رمه‌زاریدا ده‌ڵێن ئه‌مه سوكایه‌تی كردنه به ئاینی ئیسلام و په‌یام هێنه‌ره‌كه‌ی.
كاوه هادی