
ئهمریكاو نه‌وه‌ی نوێ … سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
یه‌كێ له بنه‌ما فه‌لسه‌فی و سیاسی و فیكری ئه‌مریكا خۆنوێكردنه‌وه‌یه‌تی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، به ئامانجی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌م رێگایه‌شه‌وه ده‌یه‌وێ هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتن و ده‌ربڕینانه‌ی هه‌ندێ له توێژه‌رانی سیاسی و ئابوری ئاوه‌ژوو بكاته‌وه، كه چاره‌نووسی ئه‌مریكا به چاره‌نووسی به‌ریتانیای گه‌وره ده‌شوبهێنێ، ئه‌و به‌ریتانیایه‌ی ڕۆژێ له ڕۆژان خۆری لێوه ئاوا نه‌ده‌بوو.
ئه‌مریكا تا گه‌یشتن به لوتكه‌ی ئیمپڕاتۆرییه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ، بۆ ئه‌م بهردهوامییهشی پێویستی به ئالوگۆڕی نه‌وه‌كان هه‌یه، چونكه مومكین نییه له‌مه‌ودوا بتوانێ له رێگه‌ی پیره‌كانه‌وه ئه‌و رێیه دورودرێژه‌ی له‌به‌رده‌میدا ماوه بیبڕی، وه‌ك چۆن ده‌مێكیشه تێروانینی سیاسی ئه‌مریكا بۆ ته‌واوكردنی ئامانجه ستراتیژییه‌كانی گۆڕاوه، ئه‌گه‌ر له رابردوودا ته‌نیا پشت و په‌نای سه‌ره زله‌كان بووبێ ئه‌وه له ئێستادا و ده‌مێكیشه وازی له‌سه‌ر زله‌كان هێناوه و زیاتر بایه‌خ به به‌ده‌ست هێنانی متمانه‌ی گه‌لان ده‌دا، ئه‌مه‌ش زیاتر له رێگای هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ‌دا، بۆیه هه‌موو ئه‌و وڵات و لایه‌نه سیاسیانه‌ی نه‌توانن ئه‌و نه‌وه نوێه بێنه پێشه‌وه، ڕۆژ به ڕۆژ خۆریان ڕوو له ئاوا بوونه.
ئه‌مریكا زۆر به‌وردی سه‌رقالی تێفكرین و لێكۆلینه‌وه‌ی ورده له‌سه‌ر سروشتی كۆمه‌ڵگاكان و جۆری ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له سه‌روشتیاندا ڕووده‌ده‌ن.
هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنه تازانه‌ش زیاتر له دوای ڕووداوه‌كانی 11-ی سپتێمبه‌ری 2001 –وه هاتنه پێش، له‌وێوه قۆناغێكی نوێ و وه‌رچه‌رخانێكی ریشه‌یی له زهنی ئه‌مریكییه‌كان سه‌ری هه‌ڵدا.
له دوای ئه‌و مێژوه‌وه “تۆماس فریدمان” له وتارێكیدا له سه‌ر نه‌وه‌ی سێیه‌می ئێران ئاماژه بۆ خاڵێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیار ده‌كات كه ده‌كرێ به تێگه‌یشتن له‌و ئاماژه‌یه، تێبگه‌ین ئه‌وه‌ی ئێستا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووده‌دات له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنی ئه‌مریكا بۆ ئێران و سعودیه چییه؟ هه‌ریه‌ك له مه‌زهه‌به‌كانی سوننه و شیعه له زهنی ئه‌مریكادا چ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا هاتوه؟
تۆماس فریدمان له‌و وتاره‌یدا به‌دوو ڕسته جیاوازییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی ئێران و سعودیه ده‌خاته ڕوو، فریدمان نه‌وه‌ی سێیه‌می ئێران زۆر جیاواز له‌گه‌ڵ هاوسێكه‌ی سعودیه نیشان ده‌دات، به شێوه‌یه‌ك پێی وایه سعودیه ڕۆژ به ڕۆژ گه‌نجانی هه‌ژار و توندڕۆ و دوژمن به ئه‌مریكا زیاد ده‌كات. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه رژێمی وڵاته‌كه‌یان به ڕژێمێكی گه‌نده‌ڵ و نا ئاینی و سه‌ر به ئه‌مریكا بزانن.
له‌به‌رامبه‌ردا ئێران ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌نجانی هه‌ژار و كه‌متر ئیسلامی و كه‌متر به چاوی دوژمن سه‌یركردنی ئه‌مریكا زیاد ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی گه‌نجانی ئێرانی له به‌رامبه‌ر ڕژێمه‌كه‌یاندا زیاتر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، كه وه‌ك ڕژێمێكی “سیوقڕاتی” بووه‌ته زیاتر دوورخستنه‌وه و دابڕانیان له جیهان.
به وردبوونه‌وه له‌و به‌راورده‌ی تۆماس فریدمان، ده‌توانین له‌و تێگه‌یشتنه نزیك ببینه‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا ڕوو ده‌دات، چونكه ته‌نیا خاڵی هاوبه‌ش له نێوان سعودیه‌و ئێران‌دا لایه‌نی هه‌ژارییه‌كه‌یه، كه ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌مریكا خاڵێكی ئیجابی هاوبه‌شه، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تری رۆحی ئیسلامیه‌تی و رق و قینه‌ی زیاتر به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا، ئه‌مه‌یان ئه‌و ستراتیژه‌یه كه له قۆناغی نوێی ئێستادا ئه‌مریكییه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌مریكییه‌كان له دوای 11-ی سپتێمبه‌ره‌وه به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێن كه (ئه‌و ڕق و كراهییه‌ته‌ی گه‌ڵانی ئیسلامی له‌به‌رمبه‌ر ئه‌مریكادا له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه؟)
بۆیه هه‌مووان ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ن ئه‌مریكا سه‌رقاڵی لانی كه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی رق و قینه‌ی گه‌لانه له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات نه‌ك هه‌ر ناتوانێ ببێ به ئیمپراتۆر، به‌ڵكو ناشتوانێ به كرده‌وه ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ش به‌ڕه‌ونێته‌وه كه باس له چاره‌نووسی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، كه دوور نییه به ده‌ردی ئینگلیز بچێت.
لێره‌وه ئه‌وه‌ی مه‌ن تێیگه‌یشتبم له‌و گه‌مه سیاسییه گه‌وره‌یه‌دا ئه‌مریكا ده‌بێ ئێران بباته‌وه، سعودیه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌توانێ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی تۆماس فریدمان ئاوه‌ژوو بكاته‌وه چاره‌نووسه‌كه‌ی جگه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه شتێكی دیكه نابێت.
سه‌ركردایه‌تی كوردیش ده‌بێ له‌وه تێبگات نه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆتاییان هاتوه.