Skip to Content

ڕه‌وشی (رۆژنامه‌, گۆڤار) له‌ باشوری كوردستان …  ئاری زێندینی

ڕه‌وشی (رۆژنامه‌, گۆڤار) له‌ باشوری كوردستان … ئاری زێندینی

Closed
by ئازار 7, 2018 General

له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا ڕاگه‌یاندن (میدیا) بوارێكی فراوان وپان وبه‌رینی له‌ ژیانی خه‌ڵك داگیركردووه‌,چه‌نده‌ها بوارولق وپۆپی (تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ماس میدیا) بۆ زیادكراوه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌یه‌ وه‌كو سه‌رده‌مانی پێشوو نه‌ماوه‌, به‌ هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌ بواری زانست و ته‌كنۆلۆجیا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌له‌ خزمه‌ت (میدیا) و پێشكه‌وتنی میدیا كاریگه‌ری سه‌ره‌كی بینیوه‌ كه‌ (میدیا) زیاتر پڕۆفیشناڵ بێت و زیاتر له‌ خه‌ڵك نزیك ببنه‌وه‌ په‌یامه‌كان و رووداوه‌كان و هه‌واڵه‌كان زووتر بگات. رۆژنامه‌ و گۆڤار كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی و چه‌كی به‌هێزی ڕاگه‌یاندنن (میدیا), رۆژنامه‌وگۆڤار له‌ هه‌موو ووڵاتیك بوونی هه‌یه‌ و له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتووپێشكه‌وتوو ڕه‌واجی هه‌یه‌ به‌ڵام تاچه‌ند ئه‌كادیمی و پڕۆفیشناڵن جیاوازیان هه‌یه‌, رۆژنامه‌وگۆڤار له‌ كۆن و ئێستادا ڕۆلی سه‌ره‌كی بینیوه‌ له‌ ڕۆشنبیری وخوێنده‌واری خه‌ڵك ئه‌و رووداوهه‌واڵ وكاره‌سات وشتی نادیاروشاراوه‌ ڕاستی و چه‌وتی كێشه‌وگرفته‌كان له‌ ژیانی خه‌ڵك رووده‌ده‌ن بیخه‌نه‌ به‌ر چاوی كۆمه‌ڵگه‌,رۆژنامه‌وگۆڤار ئاماده‌یه‌كی باشی ده‌بێت له‌ گۆڕه‌پانی رووداوه‌كان ئه‌مه‌ش به‌ هۆی په‌یامنێره‌كانییه‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنی هه‌واڵ وبه‌دواداچوونی مه‌یدانین,رۆژنامه‌وگۆڤار هه‌رده‌م ده‌بێت بیر له‌ گۆڕان ونوێبوونه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌,پێشكه‌وتنی (میدیا)په‌یوه‌سته‌ به‌ پێشكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌ واته‌ گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌ پێشكه‌وتوو مه‌ده‌نی نه‌بێت میدیا گه‌شه‌ ناكات ,له‌ زۆربه‌ی ووڵاتان وسه‌رتاسه‌ری دونیا میدیاوان له‌ رۆژنامه‌وگۆڤار تووشی گرتن ولێدان وهه‌ڕه‌شه‌وئیهانه‌كردن ته‌نانه‌ت كوشتنیش به‌ هۆی نه‌بوونی رۆشنبیری وئازادی لای تاك و كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌سه‌ڵاتیش له‌ سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك ورووژاندنی بابه‌تێك راگه‌یاندنی رووداوهه‌واڵێك ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی وڕاستیه‌كان, رۆژنامه‌ نووس توانایی هه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ مه‌سه‌له‌كان لای خوێنه‌ر قێزه‌ون بكات هه‌ندێكی خۆشه‌ویست بكات !
(رۆژنامه‌ , گۆڤار) دوو بواری جیاوازن له‌ ڕوویی روخساروناوه‌ڕۆكه‌وه‌ له‌ ڕوویی ته‌كنیكی و هونه‌ری كاری رۆژانه‌, رۆژنامه‌ گۆڤار نیه‌ و گۆڤاریش رۆژنامه‌ نییه‌, ئامانجی هه‌موو رۆژنامه‌وگۆڤارێك زوو بگات به‌ده‌ستی خوێنه‌روزۆرترین خوێنه‌روله‌ هه‌موو شوێنێك بڵاوبێته‌وه‌, جیاوازیه‌كان به‌ گشتی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌م شێوه‌یه‌:

1-رۆژنامه‌,زیاتر گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ رووداوواقیعه‌كه‌ بێ‌ درێژه‌دان به‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ڵام گۆڤار هه‌واڵ و رووداوواقیعه‌كه‌ شیده‌كاته‌وه‌وخوێنه‌ر ده‌گاته‌ ئه‌نجام.

2-رۆژنامه‌, رۆژانه‌ ده‌رده‌چێت به‌ڵام گۆڤار هه‌فتانه‌ و مانگانه‌ووه‌رزی و ساڵانه‌ی هه‌یه‌.
3-رۆژنامه‌, بابه‌ته‌كان رۆژانه‌یه‌ به‌ پوختی و كورتی بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام گۆڤار بابه‌ته‌كان كۆكراوه‌ی هه‌فتانه‌ و مانگانه‌یه‌ به‌ دوایی چاره‌سه‌ره‌و به‌تێروته‌سه‌لی مه‌وزووعه‌كان په‌خشده‌كات.
4-رۆژنامه‌, له‌ روویی رووخساره‌وه‌ له‌ گۆڤار جیاوازه‌و لاپه‌ڕه‌كانی سنوورداره‌ به‌ڵام گۆڤار شێوه‌ی جیاوازه‌ لاپه‌ڕكانی سنووردار نییه‌.
5-له‌ رۆژنامه‌, ناتوانرێت بابه‌تی زانستی و ئه‌كادیمی بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ڵام گۆڤار بابه‌تی زانستی و ئه‌كادیمی چڕ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
6-رۆژنامه‌, تایبه‌ت به‌ بوارێك وه‌ك ( وه‌رزش , هونه‌ر , ئه‌ده‌ب , سیاسه‌ت ,ژنان ,كۆمه‌ڵایه‌تی) له‌ گۆڤاریش هه‌مان شت به‌ڵام بواره‌كان چڕوپڕ تێروته‌سه‌لن.
7-رۆژنامه‌, له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی تا چه‌ند رۆژیك سوودی لێده‌بینرێت زیاتر به‌ڵام گۆڤار پاش چه‌ند مانگێكیش سوودی هه‌ر ده‌مێنێت.
8-رۆژنامه‌,زیاتر لۆكاڵیه‌ سنورێكی دیاریكراو ده‌بینرێت به‌ڵام گۆڤار ده‌توانرێت له‌ شارێكیترو ووڵاتێكیتر ببینرێت بخرێته‌ به‌ر چاوی خوێنه‌ر.
9- رۆژنامه‌, كه‌متر وه‌ك گۆڤار بۆ ئه‌رشیف سوودی لێده‌بینرێت چونكه‌ گۆڤار بابه‌ته‌كانی تێروته‌سه‌ل و درێژترن وه‌ك به‌ڵگه‌ نامه‌ ده‌مێننه‌وه‌.
10- رۆژنامه‌, ناوی نووسه‌ره‌كان زۆرتر دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام گۆڤاره‌كان نووسه‌ری تازه‌ په‌یداده‌بن.
11-رۆژنامه‌ به‌رگه‌ی هه‌ڵگرتن ومانه‌وه‌وئه‌رشیفكردنی كه‌مه‌ به‌ڵام گۆڤار بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ده‌مێنێته‌وه‌وهه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌رشیف ده‌كرێت.

(رۆژنامه‌ , گۆڤار) له‌ باشووری كوردستان:
به‌ پێی به‌دواداچوون وزانیاری و بۆچوون وبه‌ڵگه‌و ووردبینی پوخت كه‌ پێویستی به‌ ڕه‌خنه‌وتوێژینه‌وه‌یه‌, ڕه‌وشی (رۆژنامه‌ , گۆڤار) له‌ باشووری كوردستان, به‌م شێوه‌یه‌:

رۆژنامه‌:

1-رۆژنامه‌, له‌ كوردستان (95%) حیزبیه‌ به‌تایبه‌ت حیزبی ده‌سه‌ڵات.
2-رۆژنامه‌, له‌لایه‌ن حیزب و كه‌س و رێكخراوگرووپ ده‌رده‌چێت.
3-رۆژنامه‌ی سێبه‌ری حیزب و زه‌رد بوونی زۆره‌ .
4-ته‌نیا رۆژنامه‌ی حیزبه‌كان ده‌توانن رۆژانه‌ ده‌ربچن.
5-رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ حیزبی رۆژانی پشووجه‌ژنه‌كان ده‌رناچن.
6-رۆژنامه‌ هه‌یه‌ به‌بێ‌ هۆكارو بێ‌ روونه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رناچێت.
7-بابه‌ته‌كانی رۆژنامه‌ زۆرتر سیاسین.
8-رۆژنامه‌ هه‌یه‌ بۆ كاتیكی دیاریكراومه‌به‌ستێك و باروودۆخێك ده‌رچووه‌ودواتر نه‌ماوه‌.
9-رۆژنامه‌كان به‌ روون وئاشكرا ستایش و پیاهه‌ڵدانی حیزب و سه‌رۆكی حیزب په‌یڕه‌وده‌كه‌ن.
10- ته‌نیا دوو رۆژنامه‌ رۆژانه‌ ده‌رده‌چن (رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌ ,رۆژنامه‌ی خه‌بات) كه‌ ئۆڕگانی سه‌ره‌كی حیزبی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , پارتی دیموكراتی كوردستان) پاڵپشتی دارایی زۆریان هه‌یه‌.
11-رۆژنامه‌ به‌ زمانانی بێگانه‌( عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) زمانانیتر بوونی كه‌مه‌ گرنگی پێنادرێت.
12-بابه‌ت وهه‌واڵ له‌ رۆژنامه‌كان دوورن له‌ واقیع و ڕاستی سه‌رچاوه‌ی زانیاریان بزروونادیاره‌ لێپێچینه‌وه‌ نییه‌ له‌ ناڕاستی هه‌واڵ و رووداوه‌كان.
13-سه‌رچاوه‌ی دارایی رۆژنامه‌ دیارنییه‌ به‌ چی به‌رێوه‌ ده‌چێت موچه‌ی كارمه‌ندانی به‌چی دابینده‌كات.
14-رۆژنامه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن كونسڵخانه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت وه‌ك (جام كوردی , شرق الاوسگ) .
15-كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ به‌ مووچه‌یه‌كی كه‌م دامه‌زراون.
16-رۆژنامه‌كان به‌ زمانی ستانداردی كوردی و رێنووسی یه‌كگرتوویی كوردی نانوسرێته‌وه‌ به‌ڵكو زیاتر ناوچه‌یی و میزاجی كه‌سی زاڵه‌.
17-كه‌سانی حیزبی و سیاسی بوونه‌ته‌ سه‌رپه‌رشتكاروخاوه‌ن ئیمتیازوبه‌ڕیوه‌به‌ری نووسین.
18-رۆژنامه‌ی نیشتمانی و ئۆرگانی حكومه‌ت نییه‌.
19-رۆژنامه‌, شتێكی گرنگی پێنه‌دراو لای خه‌ڵك و ناچێته‌ هه‌موو ماڵێك و به‌ درۆوده‌له‌سه‌ی ده‌زانن.
20-رۆژنامه‌كان ناتوانن رای گشتی و شه‌قام دروستبكه‌ن وبجولێنن.
21-رووداووهه‌واڵ و بابه‌ت هه‌یه‌ فه‌رامۆش و چاوپۆشی ده‌كرێت له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كانه‌وه‌.
22-لاپه‌ڕه‌وكاغه‌زی رۆژنامه‌كان كوالیتی باش نییه‌ ته‌ندروستیش نییه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م لاپه‌ڕه‌كانی به‌ره‌ونه‌مان و چرچ ولۆچی ده‌چن.
23-رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به‌ بواری فیكری وئایدۆلۆژیا وه‌ك رۆژنامه‌یه‌ك ته‌رخانكرابێت بۆ فیكری (ماركسی , لیبڕالی , سۆشیالیزم , بیری چه‌پ) بوونی نییه‌.
24-جار هه‌یه‌ رۆژنامه‌یه‌ك رێگری لیده‌كرێت له‌ شاریك بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ هۆی بوونی هه‌واڵێك.
25-زۆربه‌ی سه‌رنووسه‌روبه‌ڕێوه‌به‌ری نووسین وخاوه‌ن ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌ یه‌ك رۆژیش كاری رۆژنامه‌یان نه‌كردووه‌ ده‌رچوویی بواری راگه‌یاندن نیین.
26-رۆژنامه‌كان بوونه‌ته‌ شوێن وجێگایه‌ ته‌سفیه‌ی حیساب , جوێن وقسه‌ی ناشرین و ئیهانه‌ی یه‌كتری, ململانێی یه‌كتری و ململانێی حیزبی .
27-بابه‌تی ڕه‌خنه‌وڕه‌خنه‌كاری بوونی نییه‌,واته‌ وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌وبه‌دواداچوون بۆ ڕه‌خنه‌كان نییه‌.
28-هه‌ندێ‌ بابه‌ت و هه‌واڵ هه‌یه‌ رۆژنامه‌ ناتوانێت بڵاوی بكاته‌وه‌وبیورووژێنێ‌ له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادی و رۆشنبیری لای تاك لای كۆمه‌ڵگه‌ به‌ گشتی هه‌بوونی سانسۆر لای ده‌سه‌ڵات.
29-نزیكه‌ی (30) رۆژنامه‌ به‌ قه‌باره‌ی بچووك وگه‌وره‌ چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
30-رۆژنامه‌ی (سیاسی ورۆشنبیری گشتی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری و بازرگانی و ریكلام و تایبه‌ به‌ ژنان) چاپ وبڵاوده‌كرێته‌وه‌.
31-رۆژنامه‌ هه‌یه‌ ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی (4) لاپه‌ڕه‌یه‌ رۆژنامه‌ش هه‌یه‌ ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی (24) زیاتر نییه‌.
32-رۆژنامه‌ به‌ زمانی( كوردی- شێوه‌زاری سۆرانی , بادینی) زمانی( عه‌ره‌بی , ئینگلیزی) به‌ پیتی (عه‌ره‌بی , ئینگلیزی , لاتینی) چاپ وبڵاوده‌كرێته‌وه‌.
33- رۆژنامه‌ كوردیه‌كان له‌ پارێزگاكانیتری عێڕاق بڵاوناكرێته‌وه‌وبوونی نییه‌.
34-كه‌لتوورورۆشنبیری بڵاوكردنه‌وه‌ودابه‌شكردنی رۆژنامه‌ گرنگی پێنادرێت له‌ ئاستێكی نزمه‌.
35-رۆژنامه‌,به‌ زمانی عه‌ره‌بی كه‌ له‌ عێڕاق ده‌رده‌چن له‌ پارێزگاكانی باشوری كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ وه‌ك (الزمان , الدستور , الصباح , شرق الاوسگ , الرا ی).
36-رۆژنامه‌ هه‌یه‌ به‌ناوی شارێكه‌وه‌یه‌ وه‌ك (رۆژنامه‌ی هه‌ولێر).
37-ستافی رۆژنامه‌ حیزبیه‌كان وه‌ك وه‌زیفه‌ سه‌یری رۆژنامه‌ ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ ڕازیكردنی سه‌رنووسه‌روبه‌رپرس وكه‌سه‌ حیزبیه‌كان كاری رۆژنامه‌ نووسی ده‌كه‌ن.
38-رۆژنامه‌ی هه‌فتانه‌ وه‌ك (هاوڵاتی , ئاوێنه‌ , باس ,وشه‌ ,ئاژانس ,رووداو, چاودێر) چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
39-هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌كان ته‌وه‌ری تایبه‌ت یان پاشكۆی ( هونه‌ری ,ئه‌ده‌بی, وه‌رزشی) له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌كه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
40-هه‌ندێ‌ رۆژنامه‌ چه‌ند ژماره‌یه‌كی لێده‌رچوو دواتر وه‌ستاو ژماره‌ی تری لێده‌رنه‌چوو.

گۆڤار:

1-گۆڤاری ( هونه‌ری و وه‌رزشی وكۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی ورۆشنبیری وپزیشكی وئاینی وكشتوكاڵی وكه‌له‌پووری و فۆلكلۆری وسینه‌ما وشێوه‌كاری و گۆڤاری گشتی وپه‌روه‌ده‌وفیركردن و یاساوگۆڤاری تایبه‌ت به‌ ژنان و زارۆكان) چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
2-گۆڤاری رۆشنبیری (سێكسی,sex) چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام تایبه‌ت به‌ (سێكس , sex) نییه‌.
3-گۆڤاره‌كان موركێكی سیاسی وحیزبی و كه‌سی و رێكخراوی تایبه‌ت پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
4-گۆڤاری هه‌فتانه‌ و مانگانه‌ و ساڵانه‌ و وه‌رزی بوونیان هه‌یه‌.
5-گۆڤار هه‌یه‌ پاش دوو سێ‌ چوار جار له‌ چاپكردنی ده‌وه‌ستێت به‌ هه‌ر بیانووه‌ك بێت.
6-گۆڤاره‌كان زۆر گرنگی به‌ ڕازاندنه‌وه‌وقه‌شه‌نگی و ڕه‌نگاوڕه‌نگی و ریكلام ده‌ده‌ن.
7-گۆڤاره‌كان ته‌نیا له‌ ناوخۆیی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
8-ژماره‌وتیڕاژی گۆڤاره‌كان سنوورداروكه‌مه‌.
9-گۆڤار هه‌یه‌ ته‌نیا له‌ سنووری شارێك بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
10-گۆڤاری (زانستی و ئه‌كادیمی) به‌ شێوه‌یه‌كی كه‌م چاپده‌كرێت.
11-زۆربه‌ی گۆڤاره‌كان به‌ زمانی كوردیه‌.
12-نرخی گۆڤاره‌كان لای هاوڵاتیان به‌رزه‌.
13-شوێن و جێگایی گۆڤاره‌كان گونجاونیه‌و شیاوی بواری راگه‌یاندن نییه‌ وه‌ك ( خراپی باڵاخانه‌وبچووكی و نزیكی ژاوه‌وژاو ده‌نگه‌ ده‌نگ.
14- كه‌لتووری بڵاوكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنی گۆڤار گرنگی پێنادرێت له‌ ئاستێكی نزمه‌.
15-گۆڤار هه‌یه‌ به‌رده‌وام داوایی یارمه‌تی دارایی ده‌كات له‌ حیزب و كه‌سایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌ ده‌رچوونی.
16-زیاتر له‌ (30) گۆڤار به‌ قه‌باره‌ی بچووك و گه‌وره‌ چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
17- گۆڤار به‌ زمانی (كوردی – شێوه‌زاری سۆرانی , بادینی) به‌ زمانی عه‌ره‌بی ,به‌ پیتی ( عه‌ره‌بی , لاتینی) چاپ وبڵاوده‌كرێته‌وه‌.
18-گۆڤار هه‌یه‌ ته‌نیا له‌ یه‌ك شار ده‌رده‌چێت و چاپ وبڵاوده‌كرێته‌وه‌.
19-گۆڤار هه‌یه‌ به‌ناوی شارێكه‌وه‌یه‌ وه‌ك (گۆڤاری سلێمانی).
20-گۆڤاری هه‌فتانه‌ و دوو هه‌فته‌جارو مانگانه‌ و وه‌رزی چاپ وبڵاوده‌كرێته‌وه‌.
21-هه‌ندێك گۆڤار له‌ ساڵانی پێشو چاپ وبڵاوده‌كرایه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا نه‌ماون.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish