لەشاخەوە بۆشار …. هونەر جەمیل
کەم نین ئەوفکرە شۆڕشگێڕیانەی کە بە فۆڕمی شاخ ..بە ئەقڵی شاخ دەیانەوێ لەناوسەنتەری شارستانییەت حوکمی شار بەئەقڵی شاخ بکەن . گەر دوێنێ نەوەیەکی شۆرش گێڕ زەروریەت بوبێت بۆ ڕزگاربونو بەرپاکردنی فکرەی شۆڕش گێڕی.. ئەوا ئەمڕۆشۆڕشێکی فکریو ئاقڵانی لەلایەن نەوەی ئەمڕۆوە زەروریەتێکی حەتمییە ..
هەمو ئەو تەجروبانەی لەشاخەوە یاخود لە شۆڕشەوە دە گوازرێنەوە بۆ حوکمی دەوڵەت داریو حوکم ڕانییەت .. وێنەیەکی ناشیرینی حوکم ڕانی دەدەن بە دونیای دیمو کراسیەت ..لە پەنجاکانی ڕابردو بەدواوە لە کوبا شۆڕش هەڵدە گیرسێ بکەرانی شۆڕش دوای تەواوبونی شۆرش حوکم دەگرنە دەستو لە کۆتای پەنجاکەنەوە تەنیا دوسەرۆک گۆڕان کاری پێ کراوە ..ڤیدل کاسترۆ بۆماوەی ۵۷ ساڵ سەروک کۆماری کوبا بو دوای خۆشی دەسەڵاتی ڕادەستی کاسترۆی برای کرد ..ئەم تەجروبە لە فەنزوێلاش ڕویدا هۆگۆسانچێز تا مردنی سەرۆک کومار بو.. کۆریای باکورنمونەیەکی ترە ..لەپاڵیا بکەرانی شۆرشی دوێنێ لەکوردستان تا ئەم چرکە ساتەش باوەشیان بە جومگە ئەساسییە کانی دەسەڵا تاگرتووە بە ئاقڵێتی شۆڕش دەیانەوێ نەوەی ئەمڕۆبخەنە ژێر منەتی سیاسییەوە بەوەی کە چ لەدوێنێو چ لە ئەمڕۆش ئەمان زەروریەتن
ئەم ئەزمونە ناشیرینانە ی کە ڕەگو بناغەی کۆنە چی لە کۆریا بێ یالە کوبا لە فەنزوێلابێت یالە سوریا لە ئێران بێت یالە کوردستان ..ئەم ئاقڵێتە هیچ ڕەهەندێکوپاساوێکی نییە جگە لەوەی ئەم هێزگەلە شۆڕش گێڕە دەیەوێت یاخود بووە بە هێزێکی عەسکەری تۆتالیک تار یادیک تاتۆر ..ماسکی دیموکراسیەت بە قسەو دروشم ناکرێ سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان جیاواز لەو وڵاتانەی باسم کرد لەسەرچەن ئەساسێک شەرعیەت بە مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان ئەدەن .. ئەویش ئەوەیە کە لەکوردستان شۆرش گێڕی تەواو نە بووە ئەوە ئێمەین کە دەتوانین لەیەک کاتدا درێژە بە شۆڕش بدەینو حوکم ڕانێکی مەدەنیو دیمو کراسیش بکەین .. خاڵی دووەم زۆربێ منەتانە باس دەکرێ لای ئەم هێزە شۆڕش گێڕە زەمەنیە زەمەنییە بەوەی لە زەمەنێک یاخود ساڵانێک ئەمانە واقیع بون فاکتەرودەرەنجامەکانی هەرچۆنێک بێت ئەمان دژی ڕژێم جەنگاون بۆیە ئەتوانم بڵێم ڕۆژگارێک ئەمانە زەروریەت بوون .. خاڵی دووەم کە دەسەڵات دارانی شۆڕشی دوێنی شەرعیەتی مانەوەی خۆیانی پێ دەدەن دەنگ دانە .. هەمیشە ئەم هێزە جگە لەوەی خۆ سەپێنە .
هەرلەوڕوانگەیەوە خۆشی سەپاندووە ئەویش ئەوەیە کە خۆی بە زەرور ئەزانێت .خاڵی دووەم ئەوەیە سندوقو دەنگ دانی کردووە بە بنە مای مانەوەی خۆی بە وەی ئەم زۆرینەیە .. ڕاستیەک هەیە بەڕای من کە ئەمەیە .. نە دەنگ دانو سندوقی دەنگدان بنەمایە بۆمانەوەی دەسەڵات نە ئاقڵیەتو فکرەی شۆڕش گێڕی .. دەنگدان پێوەرێکی سستو زەعیفە چونکە هەمومان ئەزانین چەند ێتیو چۆنێتی دەنگدان لێرە چۆنە ..کە پڕێتی لە ڕۆتینو تەزویر کردن تیایا ..نە شۆڕشگێڕیو ئاقڵی شۆرش لەم ڕۆدا زەرورە.. بەڵێ دوژمنانی کورد هەر ماون بەڵام دەبێت شێوازی مامەڵە کردنە کان لە گەڵ دوژمنە کانی ئەمڕودا ئاڕاستەیەکی جیاوازو ئاقڵانی وەربگرێت ..بەڕای من ئەم شۆڕش گێڕە کۆنانە ناتوانن سەرکەوتوانە ئیدامەی ئەمڕۆ بدەن ..یەکەم نە توانایان هەیە نە دەشیانەوێ . ……….. بۆ ؟ چونکە بەشێکیان خۆیان تێکەڵاوی دزیو گەندەڵی سیاسیو نەتەوەین خۆیان دەس لەملانی دوژمنانن .. دووەم ئەوەیە بەم ئاقڵیەتە شاخییەوە ناتوانن هیچ هەنگاوێک بەرەو شەفافیەتو بەرەو پێش چون بنێن ..