لەداھێناندا،، داھێنان … جەمال حەمەد
هه‌ر زانا زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی ئیسلامن دنیا‌و بنیایان داگیرکردوه له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو داهێنانانه‌ی که ئه‌م که‌ونه‌یان له‌گه‌رماو سه‌رمای هاوین وزستانی جه‌هه‌ننه‌م پاراستوه!!!و ڕێ نیه له‌کونجێکدا دانیشیت و بۆ خۆت دوو ڕکات نوێژی ئیستیغفار بکه‌یت ، دوای نۆشینی دوو پێک میزی حوشتر که یه‌که‌م: ته‌به‌ڕوکه، و دوه‌میش: حه‌وت ده‌ردان ئه‌په‌ڕێنێ، له‌به‌ر ئه‌وهه‌موو داهێنانه‌ی ئه‌م زه‌وی یه به‌پیته‌ی الـله ی په‌وروه‌ردگاربۆی ته‌خت کردووین وكە له‌ئاوا بوونا ملی خۆی ئه‌شکێنێ و له‌گۆمێکی قوڕاویدا نوقم ئه‌بێت،یان ئه‌و داهێنانه‌ی که ئێمه‌ی سمێڵقوتان شه‌رواڵمان له فارس‌و کورده‌کانه‌وه دزی و کردمانه سرواڵ و هه‌رهیچ نه‌بێ عاله‌ممان له‌بێده‌رپێی ڕزگارکرد، هه‌ر سه‌روه‌ری عاله‌م بوو دنیای فێری پاشه‌ڵ پاکردنه‌وه‌کرد به‌سێ به‌ردی سافی که‌مێ گه‌رم له‌و ده‌شته پان وبه‌رینه‌ی که له دارخورماو حووشترالووک زیاتر ی لێ نه‌بوو, داری زه‌یتوون ومێوی شام وڕۆمیش بۆ یه‌که‌مجار له کتێبه‌که‌ماندا باسی لێکراو بوونه داره پیرۆزه‌کانی سه‌ر زه‌وی, بۆ ڕۆژیی دوایی (قیامه‌تیش) هه‌ر ته‌باره‌که‌ته‌عالا له‌ترێکه‌ی شه‌رابه‌ن ته‌هوورامان بۆ ئه‌کاته ڕوبارو به‌به‌رده‌ممانا ئه‌ڕوات که‌له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه پاڵکه‌وتووین لقی دره‌خته‌کان په‌له‌کانی شۆڕبوونه‌ته‌وه (وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًا مَنْثُورًا) ویلدان موخه‌لیدوونه‌کان بۆمان لێ ئه‌که‌نه‌وه‌و بۆڵ بۆڵ ئه‌یکه‌ن به‌ده‌ممانه‌و، پاش ئه‌وه‌ی ههﺮ ٧٢ حۆری یه ته‌سکووتروسکه‌کان کوناوده‌ر ئه‌که‌ین (كَذَلِكَ وَزَوَّجْنَاهُم بِحُورٍ عِينٍ وَعِنْدَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ عِينٌ كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَّكْنُونٌ ئه‌وانه‌ی چاویان ته‌نها ئێوه ئه‌بینێت، وه‌کوو هێلکه ی هه‌ڵڕژاوئه‌نوێنن چ هێلکه‌یه‌ک که نه‌به‌شه‌ر وه نه جنۆکه ده‌ستی لێی نه‌داون-سوبحانه‌لات) ،ﻮﻮﺪﻮﺍتر به‌قودره‌تی قادر بۆمان ئه‌دوورنه‌وه، تامی چ سه‌رجێﻳیه‌ک تامی ئه‌و حه‌فتا ساڵه ئه‌دات که له حه‌دیسی سه‌حیحا هاتووه؟؟ داهێنانی تری زانا گه‌وره‌کانمان; به‌قاچی ڕاست بڕۆره ماڵه‌که‌ته‌وه، به‌هی چه‌پ بچۆ سه‌رئاو، وه‌هه‌روا ئه‌توانیت له‌ماڵی باوکت ودایکت وخوشکت و برات ومامت و خاڵت و ئه‌ژدادو ئابادت به‌و په‌ڕیی ئازادیی وسه‌ربه‌ستی یه‌وه نان بخۆیت! ته‌نانه‌ت له ماڵی ئه‌و خزمانه‌ی که‌کلیلی ماڵه‌کانیشیان واله‌گیرفانتانا، داهێنان له‌وه داهێنانتر؟ که‌واته به چ چاکه‌پێدانی خوداکه‌ت نکوڵی ده‌که‌یت؟؟؟ زانایه‌کمان دکتۆرای له جیهادی نیکاحدا هێناوه‌ته‌وه له‌ئه‌زهه‌ر و هه‌موو داعشه‌کانی فێری نه‌ک ته‌نها جیهادی نیکاح , به‌ڵکوو فێری جیهادی دوبریشی کردن. ئه‌م زانایه تا ئێستا چه‌نده‌ها گه‌نجی خۆبه‌خشی بۆ ماسته‌روه‌رگرتن له‌م بابه ته‌دا ئاماده‌و سازکردوه! داهینانی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ش که‌له‌سه‌رده‌ستی ئه‌میر موئمینین دامه‌زراو دنیای له‌جاهلییه‌وه‌برده سه‌رده‌می جه‌هلی ته‌واوه‌تیه‌وه و له‌تاریکی زوڵم وسته‌می لات وعوززا ده‌ریکردن وکردنی به‌تاکپه‌رستی ئه‌ڵڵا که‌هه‌ر خۆی خوای هه‌موو ئه‌وانیتر بوو وهه‌رئه‌ویش مه‌رحه‌مه‌تی نواند‌و ئیمه‌ی کرده خه‌یرو ئومه‌تین ئوخریجه‌ت لیلناس و خاته‌مو لئه‌نبیائی لێکردینه که‌ڵه‌گا, که‌هه‌رچی ژن و مێینه هه‌بوو به‌قه‌ومو عه‌شره‌تو ئه‌وانی ده‌وروبه‌ری ئوﻣلقوراشه‌وه یان خۆیان پێشکه‌ش ئه‌کرد (امرأة مؤمنة ان وهبت نفسها لـلنبي) ڕۆحمان به‌قوربانی بێ ,,یان به‌سه‌بایا ئه‌یهێنانه‌وه ناوﻫۆزه‌که. هه‌ر داهێنانی ئه‌وزانا گه‌وره‌یه‌شبوو که‌ئه‌مڕۆ به‌میراتیی بۆمان ماوه‌ته‌وه که‌وا ژنه‌کانمان کردوه به‌و کێڵگه‌یه‌ی که‌چۆنمان بوێ وای ده‌کێڵین،نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ, بۆ سزادانیان له‌کاتێکا بێگوێییان کردین له مه‌سنا وسه‌لاس وڕوباع،فانكحوا ما طاب لكم من النساء مثنى وثلاث ورباع ) به‌دار، به‌شه‌ق به‌بۆکس، به‌چه‌کی قورسی تریش وه‌کو سیواک، دارکاریان ئه‌که‌ین!! وه بۆ ماوه‌یه‌ک له‌سه‌رجێیی مه‌حروومیان ئه‌که‌ین ، به‌ڵام هه‌روه‌ک ڕه‌سوولی سه‌روه‌ر ئه‌مری پێکردووین ; هه‌رکاتێ خۆمان ئاره‌زوومانکرد بۆ سه‌رجێیی له‌کاتی بینینی شه‌یتانێک، که‌هه‌ر ئافره‌ت خۆیه‌تیی، ته‌نانه ئه‌توانیین نوێژه‌کانیشمان ببڕین وبچین پاک پاک بیاﻧخولێنینه‌وه, هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و ناقیسولئه‌قله، که‌هه‌ر شه‌یتانه‌که خۆی ئه‌کات، له‌سووڕیی مانگانه‌شیدابوو. یه‌کێ له‌و زانا هه‌ره داهێنه‌رانه‌ی ترمان که‌ئه‌م هه‌موو داهێنانه‌ی کردوه بوخاری یه، خوالێی ڕازی بێت، که نزیکی شه‌ست بۆ حه‌فتا ، تۆبڵێ هه‌شتاهه‌زار، کێبه‌کێیه هه‌رخۆمان بردوومانه‌ته‌وه، حه‌دیسی سه‌حیحی تۆمارکردوه‌و له‌دوای هه‌ریه‌کێکیشیان یه‌ک ده‌ستنوێژی پاکی شوشتوه. داهێنانێکی تری ئێمه که هه‌موو عاله‌می ته‌نیوه‌ته‌وه، درۆیه درۆ. ئه‌مه‌نده درۆمان کردوه ئێستا میلـله‌ته خۆشباوه‌ڕه‌که‌ی ئه‌هلی جن که کوردن باوه‌ڕیان پێکردوین وه‌ک گێل و به‌لێشاو به‌دوومانکه‌وتوون، ئه‌میش هه‌مووی له‌سایه‌ی سه‌ری محه‌مه‌دی ئازیزمانه که مه‌لاکانی خۆیان ، ئه‌هلی جن- خه‌وی پێوه ئه‌بینن، جارێ وەك اللە وجارێ وەك نەبیی(كەھەردووكی خۆیین)جارێکیان ئه‌میان له‌گه‌ڵیا دانیشتوه سوالفان ئه‌که‌ن و ترێی سپی ئه‌خۆن له‌جێیه‌ک که‌وه‌کوو جه‌نه‌تولمه‌ئوا وایه، یان یه‌کێکی تریان خه‌وی پێوه ئه‌بینێ که-سه‌روه‌ی عاله‌م- پێی ئه‌ڵێ مه‌جییی وه‌ره ماچیکه. باوه‌ڕ بکه‌ن داهێنانه‌کانمان به‌رده‌وامیی ئه‌بێت .