
شه‌نگال، ئه‌وبرینه‌ی تا ئه‌مڕۆش خوێنی لێ ده‌چۆڕێ ! … عه‌بدوڵا ساڵح
دانیشتوانی ناوچه‌ی شه‌نگال زوربه‌یان (( یهزیدین ((. یه‌زیدیه‌كان له ناوچه‌كانی ( موسڵ ، دهۆك، دیاربه‌كر،، حه‌له‌ب و دورگه‌ی ابن عومه‌ر ) نیشته‌جێن، ئه‌وان وه‌ك جوله‌كه ((ئایین و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییان)) تێكه‌ڵ بووه، شكانهوهیان به‌سه‌ر بیروڕا ئایینیه‌كان و دووره په‌رێزی و تێكه‌ڵاو نه‌بوونی خێزانیان له گه‌ڵ ئاینزاكانی تر، ئه‌وانی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك خستۆته ناو جوغزێكهوه، ئه‌گه‌رچی زمانی كوردی كرمانجی شێوازی سه‌ره‌كی ئاخاوتنیانه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ناوچه‌ی به‌عشیقه‌ی نزیك موسڵ به‌زۆری زمانی عه‌ره‌بی وه‌ك زمانی سه‌ره‌كی ئاخاوتن به‌كاردێنن، ئاشكرایه كه قسه‌كردن به زمانێكی دیاریكراو ((شوناسی نه‌ته‌وه‌ییت)) دیاری ناكا، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌یمه‌نه‌و هه‌ژمونی زمانی باڵا ده‌ست له ڕوی سیاسیه‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن ده‌یان ووڵات زمانی سه‌ره‌كیان ئینگلیزیه بێئه‌وه‌ی خۆیان به ئینگلیز، وه‌ك نه‌ته‌وه ، بناسێنن ، یا زمانی ئیسپانی و ….
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ مێژوو، ڕاستیه‌كمان بۆ ده‌رده‌خا كه یه‌زیدیه‌كان به‌درێژایی مێژوو، له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ر و ئایینیان جینۆساید كراون ، مێژووی ساڵه‌كانی 1832 / 1844 ئه‌و ڕاستیه‌مان پێده‌ڵێ كه میره كورده‌كان كه‌متریان به یه‌زیدیه‌كان نه‌كردوه له‌وه‌ی داعش پێیكردن، بۆ نمونه ( پاشای كۆر ) كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ناسیونالیسته كورده‌كان پیا هه‌ڵده‌ڵێن و به (پاشای گه‌وره ) ناوی ده‌به‌ن، و( به‌در خان به‌گ ) میری بۆتان، له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌وندا، له قه‌زای شێخان ته‌وه‌ر عابدین و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ی ئاكرێ، چه‌ندین جار جینۆسایدی یه‌زیدیه‌كانیان كردوه و به ده‌یان هه‌زاریان لێكوشتون یا خود ناچاریان كردون ببنه موسوڵمان ! . له‌هه‌مانكاتدا به‌گوێره‌ی پلانێكی داڕێژراو ، هه‌ر ئه‌م پاشا كۆره‌یه به‌فێڵ میری یه‌زیدیه‌كانی به‌ناوی ( عه‌لی به‌گ ) بانگهێشت كردوه بۆ ڕه‌واندز و دواتر له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ناوچه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ بۆسه‌ی بۆداناوه وكوشتویه‌تی ، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و شوێنه ئێستا به‌ناوی گه‌لی عه‌لی به‌گ ناسراوه .
دوا كوشتاری یه‌زیدیه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی كورده‌كان ساڵی 1915 / 1923 بووه هاوكات له‌گه‌ڵ پاكتاوكردنی ئه‌رمه‌نیه‌كان ، كاتێك مه‌لای خه‌تێ كوشتنی موسڵمانان حه‌رام دهكاو كوشتنی غه‌یره موسڵمان حه‌ڵاڵ!! دواتر ساڵی 1918 له‌لایه‌ن برایم پاشاوه په‌لامار ده‌درێن و ئه‌مجا په‌لاماری ساڵی 1935 له‌لایه‌ن سوپای عێڕاقه‌وه و دواتریش له‌لایه‌ن سوپای سه‌دام حوسێنه‌وه .
سه‌رچاوه كان – ((ویكیبیدیا / الموسوعة الحرة))- (( (تاريخ الموصل، الجز‌ء الأول، تأليف القس سليمان صائغ، طبع الكتاب في مصر.))
دوا جینۆسایدی یه‌زیدیه‌كان به‌ده‌ستی چه‌كدارانی چه‌نگ به‌خوێنی داعشی ئیسلامی له 4 / ئابی / 2014 كاتێك غافڵگیر كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری دڕندانه‌ی ئه‌و هێزه لەکاتێکدا نزیکەى پێنج هەزار چەکدار لەپێشمەرگەو ئاسایش‌و پۆلیس‌و پاسەوانى بارەگا حزبییەکان له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری هه‌بوون كه زوربه‌یان سه‌ر به‌پارتی بوون، هه‌مویان ڕایان‌كرد و یه‌زیدیه‌كانیان ته‌نیا جێهێشت وخستیاننه به‌ر كه‌ڵپه‌ی دڕندانه‌ی داعش .
له دوای ساڵی ٢٠٠٣، شەنگال لەڕووی کارگێڕی و سیاسی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ئیدارە دەدرا،بەتایبەت لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە،کە کۆنتڕۆڵی هەموو جومگەکانی ئەو قەزایەی کردبوو، وە قسەکەری یەکەم و کۆتایی یه‌زیدیەکان بوو له ڕێگای هه‌ندێك كه‌سایه‌تی یه‌زیدی وه‌ك ( ته‌حسین سه‌عید به‌گ ) كه وه‌ك مۆره‌ی پارتی ناوزه‌د ده‌كرێ و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو چه‌ندین ملیار دۆڵار له بردنه پێشی سیاسه‌تی ( كورداندن و پارتاندنی ) ناوچه‌كه و دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌رف كراوه.
سه‌رچاوه : (( إضطهاد الايزيديين عبر العصور جريمة يجب ايقافها في القرن الواحد والعشرين د.علا‌ء الجوادي / صفحة مؤسسة النور للثقافة والاعلام )).
ئێستا، به‌شی هه‌ره‌زۆری یه‌زیدیه‌كان ئاواره‌ن ونه‌گه‌ڕاونه‌وه سه‌ر جێ وشوێنی خۆیان و ژماره‌یان به زیاتر له 300 هه‌زار ئاواره مه‌زنده ده‌كرێ . دوای تێكشكانی سه‌ربازی داعش ، ئه‌م شاره كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌بوو له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیدابێ ، به‌ڵام له ڕاستیدا چه‌كدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزه‌كانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی نفوز وهه‌یمه‌نه‌ی خۆیان تیادا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ململانێیه‌كی توند له نێوان ئه‌م هێزانه‌دا له‌سه‌ر حیسابی ژیان وگوزه‌ران و ئاسایشی دانیشتوانی ئه‌و شاره .
دوا په‌رده‌ی ئه‌م شانۆگه‌ریه، رێکەوتنه‌كه‌ی ھەولێر و بەغدایه له‌سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا بۆ (ئاساییکردنەوەی دۆخی شه‌نگال)، کە ھەرێم بە(ھەنگاوێکی نیشتمانیی) و بەغدا بە(مێژوویی)و نەتەوە یەکگرتووەکان بە(ھەنگاوێکی گرنگ) و واشنتۆنیش بە(شایانی پیرۆزبایی) ناویان برد. بە گوێرەی رێککەوتنەکە، دەبێت سەرجەم هێزە چەکدارەکان بچنە دەرەوەی شه‌نگال و دۆسیەی ئەمنیی شارەکەش بە پۆلیسی فیدڕاڵی بسپێردرێت.
ئه‌م ڕێكه‌وتنه له ڕاستیدا رێكه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی ، پارتی به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌رنانی هێزه نه‌یاره‌كه‌یان له ناوچه‌كه ، واتا په‌كه‌كه، و زیاتر جووت بوون و بردنه پێشی سیاسه‌تێك كه له‌گه‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌رستی توركیا دێته‌وه . ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیش به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی نفوز و ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك سیاسه‌تێكی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عێڕاق و شه‌نگالیش وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌كی دووره ده‌ست و لاوازتری نفوزی ئه‌م حه‌شدی شه‌عبیه .
هه‌ر دوای ڕێكه‌وتنه‌كه، له هه‌واڵێكدا ڕاگه‌یه‌نرا كه وهفدێكى سه‌ربازیی حه‌شدى شه‌عبى له‌سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا سه‌ردانى شنگالیان كردوه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه كۆبونه‌ته‌وه، دەیانەوێت بەم سەردانە ڕێککەوتنو هاوکاری لەنێوانیاندا دروستبێت‌و وتویانه، “هەر هێرشێک لەلایەن هەرلایەکەوە لەدژی شەنگال ئەنجامبدرێت، لەگەڵ هێزەکانی په‌كه‌كه لەبەرانبەریان دەوەستنەوە”.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی وپارتی له‌م ئاقاره‌دا به‌رژه‌وه‌ندیان یه‌كی گرتبێته‌وه، ئه‌وا په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبیش به‌هه‌مان شێوه. هه‌ر یه‌ك له‌و هێزانه، له‌نێویشیاندا په‌كه‌كه، ده‌یانه‌وێ شه‌نگال و ناوچه‌كه بكه‌نه پێگه‌یه‌كی تری ململانێی خۆیان له‌سه‌ر حیسابی ده‌رد و ڕه‌نچ وئازاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه .
سه‌رنجێكی كورت له‌م سیناریۆیه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه كه ئه‌م ناوچەیه کراوه بە مەیدانی تەراتێن و خۆسەپاندن و فرە کوێخایی جۆرەھا گروپ و میلیشیای ناوخۆیی و دەرەکیی وەکیلی ئەم و ئەو، . جۆرەھا ئەجیندا و دەنگی ناساز و نامۆ و دوور لە بەرژەوەندی و ویستی شه‌نگالیه‌كان، ھەڵتۆقیون و بونە دەمڕاست، ئەوەی نەبیسترا، تەنھا دەنگ و ویستی خەڵکەكه و خاوەنە راستەقینەکەی شه‌نگال بوو کە ئاواتیان گەڕانەوەیەکی بێ سەریەشە بوو بۆ زێدی خۆیان. ئاکامی ئەو دۆخە نالەبارەش، درێژەکێشانی ئازار و مەینەتیی ئەو خەڵکەیه لە کەمپەکانی ئاوارەییدا.
ئه‌م سیناریۆیانه ، هه‌ر هه‌مویان ، جگه له ته‌شه‌نه‌كردنی برینێكی قوڵ به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ناوچه‌كه و دانیشتوانه‌كه‌ی ناتوانی هیچی تر بێ ، هه‌ر بۆیه ده‌بێ هه‌موو ده‌نگه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كدا به‌رز بكرێنه‌وه كه خۆی له وه‌ده‌ر نانی هه‌ر هه‌موو ئه‌و هێزانه‌و سپاردنی به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه به دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه .
شایانی باسه هه‌ر ئێستا وله درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌ی لایه‌نه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه ، پارتی و په‌كه‌كه زه‌نگی شه‌ڕێكی ترسناك له كوردستان لێده‌ده‌ن، شه‌ڕێك كه باجه ماڵوێرانكه‌ره‌كه‌ی ده‌بێ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژار ونه‌داری كوردستان بیدا، هه‌ر بۆیه ئه‌ركی خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌مڕۆدا وه‌ستانه‌وه‌یه به‌ڕوی ئه‌م سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزیه و جیاكردنه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م دوو هێزه شه‌ڕكه‌ره ، به‌تایبه‌تی پارتی كه بۆته مۆره‌ی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌رستی توركیا بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا .
5 / 11 / 2020