به‌فری ڕه‌ش … سه‌ردار جاف
ده‌مێكه روح
وڕكی چوونی وڵاتی شه‌خته‌ی گرتووه
ژینۆ ئاوی و كریستاڵیه‌كه‌ی سه‌ر به‌فر
جارێ مت و
جارێ تووڕه و
جارێكی تر ڕێگر بووه
ناو به ناویش
كه دنه‌ی روحمی به چیمه‌ن و گوڵزاری خۆی ئاو ده‌دا
مه‌یله‌كانم …… زۆر به په‌له و به پڕتاو بوون
تا دره‌نگ نه‌كا و دوا په‌یامی به هه‌وری ته‌نك بدا
هه‌ور په‌رییه‌كی گه‌نم ڕه‌نگ بوو
له ناخه‌وه هه‌ر له خۆم ده‌چوو
هه‌ر مۆمئاسا توانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا
ترپه‌ی پێیه‌كانم گورج بوون
له شه‌خته به‌ندانی ساڵان
له ڕچینی قامكه‌وه
به‌ره‌و باكوور …… به‌ره و سه‌هۆڵبه‌ندانی ژن ، نیگا ده‌چوو
وێستگه‌ی ژووان
ماچی ئاوێزان بوونمانی به خوا سپارد
په‌ری و چه‌پكه گوڵه‌كانی …….
منی ده‌س به‌تاڵی مانوو …..
بۆنمان بۆ رێبوارانی سه‌ر رێگاكه نارد
ئااای له‌و سه‌فه‌ره تاڵه‌ی من ……
ناوی تێكشانی روحه
گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو و په‌شیمانی له گه‌ڵ خۆ‌یا بۆ من هێنا
ئاااای له‌و سه‌فه‌ری غوربه‌ته‌ی
بۆ دوا سات و هه‌تا هه‌تا
ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی له مه‌لۆتكه‌ی گریان ئاڵان
كه‌چی به سه‌ر خۆی نه‌هێنا
گه‌ڕانه‌وه
هه‌موو هه‌نسكی گریان بوو
له هه‌ر كوێیه‌ك بنه و بارگه‌ی ره‌وی دڵم كاتێ لێكنا
به‌فر ناخی ڕه‌ش ڕه‌ش كردم …..
نه‌مزانی به‌فر خۆی ڕه‌ش بوو …….. ؟
به‌فر بووه ئه‌و روح كێشه‌م
ئیتر هه‌رگیز خۆشم ناوی …..
من و به‌فر دوو هاوڕێی لاساری یه‌ك بووین
هێشتان مناڵ مناڵا بووم و
فێری شه‌ڕه تۆپه‌ڵێ بووم …
له‌و رۆژه‌وه خۆشم ویست و ئیستایش ڕه‌قیبی سه‌ر سه‌رخته
هاكه به‌ره‌و مه‌رگی بردم
په‌رژین و دیواربه‌ندی
سه‌نتراڵی كوبنهاگن
سه‌راپا وێنه‌ی په‌ری بوون
ترپه‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێم
گۆرانی كه‌مه‌ندی ده‌چڕی
” به‌ینی من و تۆ من و تۆ نه‌بوو …. باسی جیایی گفتۆگۆ نه‌بوو ”
نازانم ئێستا بۆ وا چوون
ئێستا هاوژینه‌كه‌ی ته‌مه‌ن
هاوڕێی دوا ساتی ژینم بێ
نه جێ گه‌رمی و نه ده‌س له‌ملانێی په‌رییه
نه بزه گۆڕینه‌وه‌یه
په‌تێكی پرچ
ده‌به‌یه‌كی ئاوی به‌تاڵ
چارۆگه‌یه‌كی نایلۆن
قاپی زه‌ردباو
دیاری و گوڵ و وه‌نه‌وشه‌یه
گریانێكه بۆ تامردن
كه هات بێ بڕانه‌وه‌یه