له‌دایكبوونی دووه‌م وه‌همێك به‌ناوی ڕۆمان … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، نه‌ریتێكی نامۆ له دنیای ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا ده‌ركه‌وتووه و به‌داخه‌وه خه‌ریكه ده‌بێته دیارده‌یه‌ك، كه ئه‌ویش نووسینی به ناو ڕۆمانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه هیچ ئه‌زموونێكی نووسینی ڕۆمان و هیچ شاره‌زایه‌كییان له هونه‌ری نووسینی ڕۆمان نییه.بگره واده‌زانن گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێك، یانیش ئه‌ندێشه‌سازیی و فهنتازیایێكی نێوخه‌یاڵییان، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه سه‌ر كاغه‌زو بوێری ئه‌وه‌شیان هه‌بێت ناوی بنێن ڕۆمان.تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له ساڵێكدا، چه‌ندین به‌ناو ڕۆمان ده‌كه‌ونه به‌ردیده‌ی خوێنه‌ر به بێ ئه‌وه‌ی هیچ چێژوجوانییهكی پێ ببه‌خشن.
ئه‌گه‌ر به مێژووی نووسین و قۆناغه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی دابچینه‌وه، ده‌بینین له هه‌ریه‌ك له‌و قۆناغانه‌دا، ته‌نها چه‌ند ڕۆماننووسێك ده‌ركه‌وتوون و ڕۆمانیان نووسیوه، چونكه هه‌موو كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بووه ورێنه‌یه‌ك چاپ بكات و ناوی بنێت ڕۆمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا‌و له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌وه‌یه‌وه ده‌یبینین. كه ڕه‌نگه تیایاندا بێت، له هه‌موو ژیانیدا بیست ڕۆمانی نه‌خوێنبێته‌وه.
له ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی بره‌ودانی بۆ ئه‌و جۆره به‌ناو ڕۆمانانه ڕه‌خساندووه و ڕه‌واجی پێداون، به داخه‌وه ستاییشنامه و پیاهه‌ڵدانی نابابه‌تییانه‌ی به‌شێك له‌وانه‌یه كه گوایه لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ئه‌كادیمی ده‌نووسن و ستاییشی ئه‌و به‌ناو ڕۆمانانه ده‌كه‌ن له په‌راوێزی هاوڕێیه‌تی و شارچییه‌تی و ئایدۆلۆژییه‌وه، كه‌چی ده‌یان ده‌قی جوانی دیكه فه‌رامۆش ده‌كه‌ن. له كاتێكدا به بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك، ئه‌و جۆره به‌ناو ڕۆمانانه نه‌ك نابێت ستاییش بكرێن، به‌ڵكو ده‌بێ زۆر به قووڵی ڕه‌خنه بكرێن، هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك له به‌رده‌م كه‌سانی تر دابنرێت كه ئه‌وانیش نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی نووسینی ڕۆمانه‌وه كه یه‌كێكه له جوانترین و پڕچێژترین ژانڕی ئه‌ده‌بی.
بێگومان ئه‌گه‌ر نووسین به گشتی وه‌ك په‌یامێك به‌ده‌ر له هونه‌ری نووسین و چێژ ببینین، ئه‌وا ئه‌و په‌یامه له ڕۆماندا تا سنوورێكی گه‌وره ده‌ڕوات. چونكه ده‌شێ ڕۆمان ئه‌و ڕووبه‌ره كراوه‌یه بێت كه خوێنه‌ر لێیه‌وه ئاشنای نه‌ته‌وه‌یه‌ك به هه‌موو سیما نهتهوهییهكانییهوه بێت. خوێنه‌ر كه ڕۆمانه‌كانی خالید حوسێنی ده‌خوێنێته‌وه ئه‌فغانییه‌كان ده‌ناسێت، كه قه‌دی بامبۆ ده‌خوێنێته‌وه، ئازاری كاره‌كه‌ره فلیپینییه‌كانی به‌ده‌ستی عه‌ره‌به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كه‌نداو دێته به‌رچاو، كه حه‌سارو سه‌گه‌كانی باوكم ده‌خوێنێته‌وه، سته‌می په‌تریاكی كۆمه‌لگای كوردی دێته به‌رچاو.چونكه له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌وانه له ماهیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆماننووسین گه‌یشتوون. كه‌چی كاتێ سه‌رنج له به‌ناو به‌شێكی زۆری ڕۆمانی ئێستا ده‌ده‌ین، به‌تایبه‌تیش نه‌وه‌ی ئێستا، ده‌بینین نه‌ك هه‌ر ئه‌و نووسینانه ناچنه خانه‌ی ڕۆمانه‌وه، به‌ڵكو وههمسازییهكه كه‌له زۆركاتدا نووسه‌ره‌كه‌شی له به‌ردرێژدادڕی و ناشاره‌زایی له هونه‌ری نووسینی ڕۆمان، خۆشی نازانێت چی ده‌ڵێت.
زۆر له‌و بنووسانه ڕۆمان به ڕووداو تێگه‌یشتوون، یاخود به ناونانی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی كاره‌كته‌ره‌كان وه‌ك پایان و گولناڤ (كهلاساییكردنهوهیهكی زه‌ق و كۆپیكراوی ناوی كاره‌كته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌كانی به‌ختیار عه‌لی)یه، واده‌زانن ڕۆمانیان نووسیوه. كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ته‌نها ئه‌و كاتانه وه‌ك ڕۆمان ده‌بینرێن كه چاپ ده‌كرێن، ئیدی ده‌چنه په‌راوێزی مێژوو و فه‌رامۆش ده‌كرێن، له كاتێكدا تا چه‌ندین ڕۆمان هه‌ن، وێرای زه‌مه‌نێكی درێژ له نووسینیان،كه‌چی هێشتا به زیندوویی له هزری خوێنه‌ری كورد ماونه‌ته‌وه.چونكه ڕۆمانی نه‌مر، پێویستی به‌ناساندن نییه، به‌ڵكو خۆی خۆی به‌سه‌رخوێنه‌ر ده‌سه‌پێنێت. (له‌دایكبوونی دووه‌م) ناوی كتێبێكه كه ناوی ڕۆمانی به سه‌ره‌وه‌یه.
كاتێ وه‌ك خوێنه‌رێك له خوێنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناو ڕۆمانه بوومه‌وه، دیمه‌ن و ڕووداوهكانیم، وه‌ك فلمێكی كۆمێدی كه لۆكێشنهكانی هیچ په‌یوه‌ندی مۆنتاژی و سینه‌مایان به‌یه‌كه و نییه هاته به‌رچاوه.چونكه بنووسی ئه‌و به‌ناو ڕۆمانه‌ش، له ڕۆمانه‌كه‌یدا باسی هه‌موو شتێك ده‌كات و هه‌ر شتێك به خه‌یاڵی داهاتبێت، وه‌ك قووتووی عه‌تار ئاخنیویه‌ته ڕۆمانه‌كه‌ی.
ئه‌م كتێبه، به‌رهه‌می وههمسازیی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی كه دواجار كه خوێنه‌ر له خوێنه‌وه‌ی ده‌بێته‌وه، نازانێت ئه‌وه‌ی خوێندییه‌وه ڕۆمان بوو، یان ورێنه‌ی نووسه‌رێك. چونكه ئه‌وه‌نده ڕووداوی نابابه‌تی، وه‌همی و نائۆرگانیكی كه هیچ په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه نییه له به‌ناو ڕۆمانه‌كه‌یدا هه‌ن.بۆنموونه:(ده‌مێك باسی ڤیستیڤاڵی شیعر‌و چیڕۆك ده‌كات، ده‌مێك باسی فیرعه‌ون و نوح و مو‌سا ده‌كات، ده‌مێك باسی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و مارفی نۆدێی ده‌كات، ده‌مێك باسی ته‌لاقدانی ژن و بێ لانه كه‌وتنی منداڵ ده‌كات، ده‌مێك باسی دروستكردنی ئاده‌م و خوا ده‌كات، ده‌مێك نووسه‌ران به خوێری و سه‌رسه‌ری ده‌ناسێنێت، ده‌مێك باسی كه‌مپی په‌نابه‌ران و ژیانی ئینگلیزه‌كان ده‌كات، ده‌مێك باسی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی دیوان ده‌كات) تا سه‌ره‌نجام هیچ ناڵێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌ی نووسیویه‌تی وه‌همه نه‌ك ڕۆمان.
من زۆرجار ئه‌و نووسه‌رانه‌م به مه‌له‌وانێكی نه‌زان له دهریایێكی قووڵ دێنه به‌رچاو كه بێگومان چاره‌نووسیان خنكانه. نووسه‌ری ئه‌و جۆره ڕۆمانانه‌ش، خۆیان له قه‌ره‌ی ڕۆمان ده‌ده‌ن به بێ ئه‌وه‌ی بزانن ڕۆمان چییه و هونه‌ره‌كانی نووسینی ڕۆمان چین. لێره‌دا ئێمه وه‌كو خوێنه‌رێك له سه‌ركۆی ڕۆمانه‌كه ناوه‌ستین، ته‌نها ئاماژه به‌و هه‌ڵه بابه‌تی و زمانه‌وانییانه ده‌كه‌ین كه نووسه‌ر له ڕۆمانه‌كه‌یدا تێی كه‌وتووه كه پێده‌چێت هیچ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی بۆ نه‌كردبێت.چونكه له زۆر شوێنی ڕۆمانه‌كه‌یدا، شتێكی نووسیوه، كه‌چی هه‌ر له‌هه‌مان په‌ڕه‌گراف ڕه‌تی كردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات. له‌خواره‌وه ئاماژه به به‌شێك له‌و هه‌ڵانه ده‌كه‌ین:
*لاپه‌ڕه 9 نووسیویه‌تی:(سێ چوكلێتی زۆر ساده‌ی هێنایه ده‌ركه هیچ خاسیه‌تێكی تایبه‌تییان نه‌بوو، دانه جیاوازه‌كه‌ی دایه پاوان). پرسیاری من وه‌ك خوێنه‌رێك ئه‌وه‌یه،ئهگهردانهیهكییان جیاواز بووبێت، مانای وانیه خاسیه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بووه؟.
*لاپه‌ڕه 24 نووسیویه‌تی:(خه‌نجه‌ری زۆر تیژ). زۆرتیژ چ مانای هه‌یه جگه له درێژكردنه‌وه‌ی ڕسته و ڵاپه‌ڕه نه‌بێت؟ مه‌گه‌ر خه‌نجه‌رو شمشێرخۆیان هێمانین بۆ تیژی؟.
*لاپه‌ڕه 36 نووسیویه‌تی:(زگی قه‌ڵه‌م). تا ئێستا، هه‌زاران ڵاپه‌ڕه‌ی ڕۆمانم خوێندوونه‌ته‌وه، هیچ ده‌ربڕینێكم نه‌دیوه هێنده ناهونه‌ری و نائستاتیكی. ئه‌و ده‌ربڕینانه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه چۆن كه‌سانێك به زمانێكی هه‌ژار له ڕووی ده‌ربڕینه‌وه ده‌یانه‌وێت ڕۆمان بنووسن!.
*لاپه‌ڕه 37نووسیویه‌تی:( ته‌واو و كامل). هه‌ردووكییان یه‌ك ما‌نایان هه‌یه.
*لاپه‌ڕه 40 نووسیویه‌تی:(وه‌نه‌وزێك له نێوان خه‌و و بێ ئاگایی دایگرتم). دیاره لای ئه‌و ، وه‌نه‌وز مانای له نێوان خه‌و و بێ ئاگایی نییه !.
*لاپه‌ڕه 46نووسیویه‌تی:(ڕێگاكه به پێیان هه‌شت ده‌قه بوو، نه‌ده‌كرا به‌درێژایی ئه‌و ڕێگه‌یه هیچ نه‌ڵێم). سه‌رنج له درێژی ڕێگاكه و ماوه‌ی خوله‌كی ڕێگاكه بده‌ن!!.
لاپه‌ڕه 74 نووسیویه‌تی:(تكاو رجا).بێگومان هه‌ردووكییان یه‌كن.
لاپه‌ڕه 77 نووسیویه‌تی:( ئه‌و ژنه كه‌ره‌ی من چی نه‌كرد) ئه‌گه‌ر ڕۆمانێك ژن به كه‌ر بچوێنێت، كه كه‌ر هێمای بێ ئه‌قڵی و گه‌مژه‌ییه، ئاخۆ شایه‌نی ئه‌وه‌یه خوێنه‌ران بیخوێننه‌وه و كاتی خۆیانی بۆ ته‌رخان بكه‌ن؟.
*لاپه‌ره 78 نووسیویه‌تی:(ئه‌و ژنه مالۆسه‌ی من). دیاره بنووسی ڕۆمانه‌كه دڵی به‌وه‌نده ئاوی نه‌خواردۆته‌وه كه ژن به كه‌ر بچوێنێت، بۆیه ئه‌مجاره‌یان به به‌رازی ده‌چوێنێت!!.
*لاپه‌ڕه 79نووسیویه‌تی:( نووسه‌ره‌كان لای من خوێڕی و سه‌رسه‌ری موحته‌ڕه‌من، بوده‌ڵه و قونلێكهوتوون، وه‌ك ئه‌فلام كارتۆنن). كۆمێدیاكه له‌وه دایه خۆشی نووسه‌ره!!!..
ڵاپه‌ڕ 82:( ئه‌مجاره‌یان نووسه‌ر ڕێزێكی تر بۆ نووسه‌ران له نێو ڕۆمانه‌كه‌ی دائه‌نێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌یانكات به كه‌ر!!).
*لاپه‌ڕه 82نووسیویه‌تی:(كتێب ئه‌و ژه‌هره پیسه‌یه كه مرۆڤ ده‌كاته ده‌عباو قاڵۆنچه).ئه‌و به‌ڕێزه، به ئاشكرا ده‌یه‌وێت خه‌ڵك فێری نه‌خوێنده‌واری و جه‌هل بكات، له ڕێی نابووتكردن وپیس نیشاندانی كتێب. كه‌چی گوایه ڕۆمانیش ده‌نووسێت!!.
لاپه‌ڕه 85 نووسیویه‌تی:(كتێبی پڕ له گوو). له ڕاستیدا، كاره‌ساته ئه‌و گاڵته‌جارییانه ناوبنرێن ڕۆمان، له‌وه كاره‌ساتریش ئه‌وه‌یه ده‌زگا هه‌بێت بۆیان چاپ بكات!!..
*لاپه‌ڕه 94 نووسیویه‌تی:(خوێڕیه‌تیش قانونی خۆی هه‌یه، ده‌بێ بزانێت به‌رامبه‌ر به‌كێ خوێڕی ده‌بیت). ڕۆمان جیهانێكی بچوككراوه‌یه، سه‌یرم پێ دێت لای كه‌سانێك ڕۆماننووسین هێنده ساده و بێ به‌هاو بێ مانا بێت، كه شوێنی ئه‌و جۆره ده‌ربڕینانه‌ی تێدا ببێته‌وه!!..
*لاپه‌ڕه 116 نووسیویه‌تی:( وه‌قف و وه‌ستان) هه‌ردووكییان هه‌ریه‌كن.
*لاپه‌ڕه 126 نووسیویه‌تی:(ئه‌وشێتانه‌ی عهقڵێكییان نه‌بووخۆیان داپۆشن). جا ئه‌گه‌ر ئه‌قڵیان هه‌بوایه بۆ شێت ده‌بوون!.
*لاپه‌ڕه 245نووسیویه‌تی:(مرۆڤ ئاوس بێت به‌نهێنی) سه‌رنج له‌و ده‌ربڕینه ناهونه‌رییه بده‌ن.
*لاپه‌ڕه 246نووسیویه‌تی:(خودا حیسابی بانكی بۆ عه‌بده‌كانی ده‌كاته‌وه). له‌ڕاستیدا، ئه‌و جۆره گوزارشتكردنانه، نیشانه‌ی هه‌ژاری نووسه‌رن له نووسینی ڕۆمان!.
*لاپه‌ڕه 254نووسیویه‌تی:(ئه‌و ڕێگه‌یه مه‌له‌وانی تایبه‌تی گه‌ره‌كه). سه‌رنج له ڕێگه و مه‌له‌وانی بده‌ن!.
*لاپه‌ڕه 286نووسیویه‌تی:( یه‌ك مانگی ته‌واو قه‌له‌ق و ڕاڕابوو).مه‌گه‌ر قه‌له‌ق و ڕاڕا هه‌ردووكییان هه‌ریه‌ك نین؟.
*لاپه‌ڕه 315نووسیویه‌تی:( هه‌روه‌ك ئه‌و دایكه‌ی كه مناڵی نابێت). جا كه مناڵی نه‌بووه چۆن دایك بووه؟!.
هه‌ر له كتێبه‌كه‌دا ده‌یان هه‌ڵه‌ی ڕێنووس و ده‌ربڕین هه‌ن، كه به‌هه‌ڵه نووسراون و مانای وشه‌كانییان تێكداوه وه‌ك:
*لاپه‌ڕه 56 نووسیویه‌تی:(بانگێكی له‌و كوڕه كرد) سه‌یری ئه‌و داڕشتنه زمانه‌وانییه بكه‌ن.
*لاپه‌ڕه 57 نووسیویه‌تی:( ئه‌و غوربه‌ته به ئاشكرا به‌ناوچاوانییه‌وه نووسرابوو).
*لاپه‌ڕه 58 نووسیویه‌تی:( كه گه‌یشتینه هۆڵی ناو فیستیڤاڵه‌كه). له كتێبه‌كه مه‌به‌ست ئه‌و هۆڵه‌یه كه فیستیڤاڵه‌كه‌ی لێ ده‌كرێت، كه‌چی به‌هۆی داڕشتنی هه‌ڵه‌وه چۆن مانای ڕسته‌كه گۆڕاوه.
*لاپه‌ڕه 71 نووسیویه‌تی:(مه‌كه) بێگومان هه‌ڵه‌یه ده‌بێ بنووسرێت(مه‌ككه)چونكه مه‌به‌ست شاری(مه‌ككه)یه.
لاپه‌ڕه 83نووسیویه‌تی:( ئه‌و باوشه گه‌رمه). كه مه‌به‌ست باوه‌شه.
*لاپه‌ڕه 86نووسیویه‌تی:(مللی ڕێی گرته به‌ر). كه ده‌بوو بنوسێت(ملی ڕێی گرته به‌ر).واته به‌یه‌ك پیتی(ل)نه‌ك دوو.
لاپه‌ڕه 138 نووسیویه‌تی:( خۆێن). كه‌مه‌به‌ست خوێنه!.
لاپه‌ڕه 140 نووسیویه‌تی:(گرنگرترین).
ئه‌مانه و زۆر هه‌ڵه‌ی دیكه‌ش. بێگومان هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بی وه‌كو ڕۆمان،پێویستی به ئاگایی و ڕۆشنبیرییه‌كی قووڵ نییه. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به زمانێكی هه‌ژار له ڕووی ده‌ربڕینه‌وه و به پاشخانێكی ڕۆشنبیری لاوازه‌وه ڕۆمان بنووسن،له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو نابن. ئه‌وانه وه‌همێك و ورێنه‌یه‌كی نێوخه‌یاڵی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر كاغه‌زو ناوی ده‌نێن ڕۆمان، به‌داخه‌وه له‌وه‌ش دڵنیان كه زۆر كه‌من ئه‌وخوێنه‌رانه‌ی وههم و ڕۆمان له یه‌كتری جیابكه‌نه‌وه، بۆیه ده‌زانن كاره‌كه‌یان به بێده‌نگی تێده‌په‌ڕێت. له‌دایكبوونی دووه‌م، هیچ بنه‌مایه‌كی ڕۆمانی تێدا نییه له ڕوانگه‌ی من وه‌ك خوێنه‌رێك. هه‌ر ڕۆمانێك خوێنه‌ر به‌دوای خۆی كه مهندكێش نه‌كات، بڕوام وایه نووسینێكی ساده و ئاساییه به‌ناوی ڕۆمان كه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت بینووسێت. هیوادارم ڕۆمانیش به ده‌ردی شیعر نه‌چێت، كه دوایین ژانڕه له ئێستادا ده‌زگاكانی چاپ و بڵاو كردنه‌وه بیر له‌چاپكردنی بكه‌نه‌وه!!!…
*په‌راوێز/ له دایكبوونی دووه‌م/ نووسینی( پێشڕه‌و عه‌بدوڵا)/ ساڵی چاپ_ 2019.
*ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی وشه بڵاوكراوه‌ته‌وه…