Skip to Content

مەبەستی پاپا لەم کاتەدا لە بەخشینی خەڵاتی ئاشتی بە سوڵتان چی یە..؟ …. موزەفەر عەبدوڵا

مەبەستی پاپا لەم کاتەدا لە بەخشینی خەڵاتی ئاشتی بە سوڵتان چی یە..؟ …. موزەفەر عەبدوڵا

Closed
by شوبات 14, 2018 General

لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی پاپایی دا لە فاتیگان خەڵاتی ئاشتی ئایینی مەسیحی – کاسۆلیکی لە لایەن پاپا بەنەدیکتەوە، بە ئامادەبونی کۆمەڵێک قەشە بەخشرا بە سوڵتان ئوردوگانی ئیسلامی کە یەکێک لە گەورەترین ئینسانیکوژەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەخشینی ئەم خەڵاتەش هەفتەیەک لەمەوبەر بوە هەواڵی گەرمی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئاستی جیهان و، هاوکات جێگای پرسو ڕای چاودێران . هەروەها بوە هۆی بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی ملیۆنی خەڵک بە تایبەت لە تۆڕەکانی پەیوەندی یە کۆمەڵایەتی یەکان و دەنگی دایەوە.وە بوە مایەی پرسیار کە ئاخۆ مەبەستی پاپا لە بەخشینی ئەم خەڵاتە لەم کاتەدا چی یە کە ڕای گشتی هەمو دونیا شایەدی تاوانەکانی ئەم بەناو ئاشتیخوازە ئیسلامی یەیە .بە تایبەتی لە هیرشی ئاسمانی و زەمینی و بەکار هێنانی چەکی کۆکوژ دژی خەڵکی عەفرینی خۆراگر؟!

جا بۆ ئەوەی مەبەستە شاراوەکەی پشتی بەخشینی ئەم خەڵاتی ئاشتی یە کەمێک ڕوونتر کەینەوە وا پیویست دەکات پەنا بەرینە بەر بەراووردکردنی ئەزمونو تاقیکردنەوە میژویی یەکانی ڕابردوو لەگەڵ ئەم ڕوداوانەی ئەمڕۆ.
لە جەنگی جیهانی دووەمدا کە هیتلر دیارترین ڕابەرانی ئەم جەنگە ئیمپریالی یە پڕ لە تاوانکاری یە بو بۆ زیاتر دەسبەسەراگرتنی هەمو جیهان و بەدەسهینانی زیاتری سەرمایەو سودو قازانجی ئابوری و سیاسی بە ئاشکرا بە ئارم و دروشمی ئایینی مەسیحیو دژایەتی جوڵانەوەی کۆمۆنیستی و کرێکارییەوە هاتە مەیدانەوە. هەڵبەت ئەو کاتە بە ڕواڵەت بیرو سیاستو دەسەڵاتی کۆمۆنیستی لە دەوڵەتی سوڤیەتو هاوپەیمانەکانی ،بە تایبەتی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا بەرجەستە ببونەوە.

هەر ئەو دەورانە هیتلەرو موسولینی بۆ ئەوەی زیاتر مۆرکی ئاینی بە جەنگەکەیان ببەخشن لە دژی بەرەی دووەمی جەنگەکە بە سەرکردایەتی یەکیتی سۆڤیەت هەمیشە پاپاو قەشەو، تەنانەت سەرانی ئیسلامی یەکانیان دەهێنایە پشتی خۆیان. دیدارو چاوپێکەوتنی ڕژێم و سەرانی جوڵانەوە ئیسلامی یەکان ،لەوانەی کە لە میژوودا ئاشکرایە ،دیداری شێخ حوسینی ئیمام و خەتیبی شاری قودس بو کە داوای لە هیتلەر کردبو زیاتر جینۆسایدی جولەکەکان بکات .

بەڵام ئەوەبو خۆشبەختانە بەرەی شەرخوازی هیتلەرو هاوپەیمانەکانی ،کە تەواوی جولانەوەی ئاینی یەکان ،بە تایبەتی مەسحی و ئیسلامی یەکان لە پشتی بون ،سەرنەکەوتن و بە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی زۆریان شەڕی دوەمی جیهانی کۆتایی هات.

بێگومان هۆکاری شەڕی جیهانی یەکەمو دووەمیش بەهەمو خاڵە هاوبەش و جیاوازەکانیانەوە دەگەڕایەوە بۆ توش بونی سیستەمی سەرمایەداری جیهانی بەهەردو بەرەکەیەوە بە قەیرانێکی قوڵی ئابوری. هەر بۆیەش ئەو شەڕانە وەک پێویستی یەکی سەرمایەداری بە لەبەرچاگرتنی ئەو تێزەی دەڵێت کە : شەر درێژ بونەوەی سیاسەتە بە شێوازی توندوتیژی ،و سیاسەتیش سەرخانی ئابوری یە.

جا بە پەنا بردن بۆ ئەم دەرسو تەجرەبانەی ڕابردوو بۆ ڕۆشنکردنەوەی ناوەڕۆکی مەبەستە شاراوەکانی دەسەڵاتە ئیسلامی و قەومی یە فاشی یەکەی ئوردوگانی شەڕخوازو ،هاوکات بە پیرۆز کردنی شەرەکانی لە لایەن پاپاوە، ئەوەمان بۆ ڕوونتر دەبێتەوە کە چۆن هەمو دەسەڵاتە سەرمایەداری یە شەرانگێزەکان، بە تایبەت لە کاتی قەیرانە ئابوری و سیاسی و شەرەکانیان ،زیاتر لەهەر شتێک پێویستی یان بە پەنا بردنە بۆ پاڵپشتی ئایینەکان پیاوە ئایینی یەکانیان.

ئێستاش کە دوای ڕوخانو و تێکشکانی خەلافەکەی داعش ،کە بەدیهێنانی خەونی دێرینەی ئوردوگان بوو، لەسەر دەستی خەڵکی خۆڕاگری کوبانی وهاوپشتی جیهانی بۆیان، ئوردوگان دەستی داوەتە ئەم شەڕو هێرشە. وە بەبەهانەی ئەوەی کە خەڵکی کوبانی و کانتونەکانی تر تیرۆریست و دژی ئیسلامین وهەمو پیرۆزی یە دینی یەکانن، کە دیارە ئەمەش جێگا باوەری پاپاو فاتیگانە ، ئۆردوگان و سوپاکەی وەک پارێزەری ئاشتی و بەرگری لە سەوابتە ئائینی یەکان دادەنێن، بۆیەش خەڵاتی ئاشتی پێ دەبەخشن.لە کاتێکدا چەندە یەکێتی سۆڤیەت و ووڵاتە هاوپەیمانەکانی تری، بە تایبەت لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات سۆسیالیستی وکومونسیت بون ئەوەندەش دەسەڵاتی کانتۆنەکان کۆمۆنسیتو سۆسیالیستن. بەڵام هەمومان چەندین جار گوێبیستی ئەوە بوینە کە ئۆدوگانو سەرانی حزبو دەسەڵاتەکەی و تەنانەت هاوبیرە ئیسلامی یەکانیان لە ووڵاتانی تر تا دەگاتە هەرێمی کوردستانیش دەسەڵاتی کانتونەکان بە کۆمۆنسیت و مولحد بون تۆمەتبار دەکەنو خوازیاری ڕوخانین.

هەڵبەت هەمو ئەم شەڕەی لە ناو ووڵاتەکان و ناوچەکەو ململانێی زلهێزە ئیمپریالی یەکان دەگوزەرێت هەر وەک هەلومەرجی پێش جەنگی جیهانی یەکەمو دووەمەو ئاکامی قەیرانی قوڵی ئابوری سیستەمی سەرمایەداری یە. جا ئیتر هەر ڕۆژێک بێت ئەم شەڕ وململانێی ناوچەیی یانەش دەگوزەرێت بۆ جەنگێکی جیهانی وەک ئەوانەی پێشو .بەڵام بێگومانە ڕۆشنکردنەوەی ناوەڕۆکی مەبەست و سیاسەتەکانی هەمو دەوڵەتو لایەنە دەرگیرەکانی ئەم ململانێ و هاوپەیمان و بەخشینی خەڵاتانە تا دەگاتە بەرگرتن بە هەمو ئەم شەڕو کارەسات و ڕوخانی ئەم دەوڵەتو دەسەڵاتە دژی ئینسانی یانە ئەرکی جوڵانەوەی کرێکاری و کۆمۆنسیتی و ئازادیخوازی وئینساندۆستی و ڕێکخراوەکانیانە لە ئاستی جیهان.وە هەر لەم ڕوانگەیەشەوەیە کە بەرەی چەپ و ئازادیخوازی بە گشتی پشتگیری خەباتو بەرگری خەڵکی عەفرین و کانتۆنەکانی تر دەکەن و دژی دسەڵاتە فاشی یە ئیسلامی و قەومی و شەرەکەی ئوردوگانن.

Previous
Next
Kurdish