ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ هیچ په‌یوه‌ندی به گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا نیه.. هه‌رێم عمر كاكل
گه‌لاوێژ پێنجه‌مین مانگی ساڵی كوردی و دووه‌مین مانگی هاوینه له رۆژمێری كوردیدا . مانگی گه‌لاوێژ له 23 ی ئابی هه‌موو ساڵێك ده‌ست پێده‌كات و 31 ڕۆژه . گه‌لاوێژ له‌دوای مانگی خه‌رمانه دێت كه ئه‌وكات ده‌غل و دان ووشكبووه به‌هۆی گه‌رماوه له‌م مانگه‌شدا كه‌ش و هه‌وا ڕوو له گۆڕان ده‌كات و فێنك ده‌بێت بۆ وه‌رزی پاییز .
هه‌ر له كۆنه‌وه بیروڕاكان پێیان وابووه كه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی گه‌لاوێژ و ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ گۆڕانكاری له كه‌ش و هه‌وادا ڕووده‌دات و ئه‌م گۆرانكاریه‌شیان گه‌راندۆته‌وه بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كورد به گه‌لاوێژ ناسراوه و به‌ر له 2 هه‌زار و 400 ساڵیش له‌لایه‌ن فیرعه‌ونه‌كان و میسریه كۆنه‌كان به سوبدت ناویان بردووه و پێشیان وابووه كه لافاوی نیل له‌وساتدا به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌ستێریه‌وه بووه و یۆنانیه‌كانیش پێیان گوتووه سوتی .
به‌ڵام له‌ڕووی زانستی و فه‌له‌كناسیه‌وه هۆكاری گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له‌م مانگه‌دا هیچ په‌یوه‌ندی نیه به ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه و به‌ڵكو ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له بنه‌ره‌تدا جووت ئه‌ستێره‌یه و به‌گه‌شترین ئه‌ستێره‌ی وه‌رزی زستان داده‌نرێت و ده‌كه‌وێته كۆ ئه‌ستێره‌ی ( سه‌گی گه‌وره ) و به ئه‌لفا ناسراوه و ناوه زانستیه‌كه‌شی سیریۆس ی پێ ده‌ڵێن و له‌دوای 8 ی مانگی ئابدا به‌ر له‌وه‌ی خۆر هه‌ڵبێت به‌دیارده‌كه‌وێت و له‌وه‌رزی زستانیش به‌شه‌و له‌ناوه‌راستی ئاسماندا به‌دی ده‌كرێت و له وه‌رزی به‌هاریش له‌دوای خۆر ئاوابوون به‌دیار ده‌كه‌وێت .
قه‌باره‌ی ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ دوو ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی خۆره و وا مه‌زنده ده‌كرێت ته‌مه‌نی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه زیاتر له 240 ملیۆن ساڵ بێت و ڕووناكیه‌كه‌شی 26 جار له خۆر زیاتره, دووری له‌خۆره‌وه 8.6 ساڵی رووناكیه ( ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بێت به پێشكه‌وتووترین فرۆكه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه به 10 ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ین به‌م ئه‌ستێریه ) و به 16 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌ك به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه و به‌پێنج رۆژ خولێك به‌ده‌وه‌ری خۆیدا ته‌واو ده‌كات
هۆكاری گۆڕانكاریه‌كه‌ش له‌كه‌ش و هه‌وا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا و له‌سه‌ر ته‌وه‌ری 23 پله و هه‌روه‌ها سوڕانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆر و به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی به زه‌وی , كه له وه‌رزی هاویندا به‌شێوه‌یه‌كی ستونی به‌ریده‌كه‌وت . ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئه‌و ناوچانه‌ی له هیڵی باكوری گۆیی زه‌وین وورده وورده گۆڕانكاریان تیدا رووده‌دات و به‌مه‌ش ( هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی وه‌رز ) په‌یدا ده‌بێت له وه‌رزی هاوین بۆ وه‌رزی پاییز .