
په‌یام.. شیعری ستار ئەحمەد
كوردستان‌م من واهاتووم
بۆنی ده‌ربه‌ندو سه‌ر گه‌ڵووم
له گڕی كه‌ركوك خواستووه
تارای خوینی سه‌دان شه‌هید
له باڵای ساوای هۆنراوه‌م
یه‌كاڵای خه‌می چه‌وساوه‌ی
میلله‌تی چیای كردووه
وشه‌م خوێنه زامی مه‌ولاناو
نالی خاك‌و خۆڵی ژانه
پێنووسه‌كه‌م په‌پووله‌زای خانی شیعره‌و
تابلۆی هه‌زاران كۆڵنه‌ده‌ری
ئێسك‌و خوێنی قه‌ندیل‌و گردی سه‌یوانه
به‌سته‌ی هه‌وری سپی شێخی گه‌وره‌و
مێژووی كورد‌و كوردستانه
په‌یامی باوه‌نورو
مه‌شخه‌ڵی جه‌وه‌ڵبۆره‌كه‌ی
شاری بڵێسه‌ی ره‌نجده‌رم هه‌ڵگرتووه
وشه‌م زاری نه‌وه‌ی نوێیه
شیعره‌كانم گڕكانی مافداره
به‌سته‌كانم نركه‌ی ناڵه‌ی كرێكاره
سه‌رده‌مێكه ده‌ستم له خۆم شوشتووه
زه‌مانێكه شیعر دڵم داخ ده‌كا
گۆرانی لانكی كوردستان‌م نیشان ده‌دا
من باوه‌ڕی میلله‌تێكم
مه‌رگ له بوونی ده‌ترسێ
سه‌مای بارێژه ته‌رزه‌یه
كۆرپه‌ی ئه‌نفاله‌كانمان راده‌مووسێ
ده‌ستێكم پێنووسی هه‌ڵگرتووه
ئه‌وی دیكه‌م هه‌ڵاڵه‌و نێرگزی
له‌په‌ڕه‌ی سۆزیا ناشتووه
كوردستان‌م من واهاتووم
بارگه‌ی خه‌مم له كۆڵناوه
بۆ میلله‌تێك دایكی چیایه‌و
كزه‌ی جه‌رگی لانكی ره‌هێڵه‌و هه‌تاوه
ستار ئەحمەد